مقاوه‌مه‌تی خه‌ڵکی کۆبانی به‌ژنان و پیاوانی خۆراگر،
لوتی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی داعشی شکاند‌و ترسێکی گه‌وره
که‌به‌دوای پاشه‌کشه‌و شکست و راکردنی سوپای ده‌یان هه‌زاری
عێراق و هێزه میللیشاکانی پارتی له‌شه‌نگال، دا
دروستی کردبوو برده دواه‌و داعش ئه‌و سامناکیه‌ی نه‌ما
له‌به‌رانبه‌ر به‌هێزی جه‌ماوه‌ری رێکخراودا. ئێستا
ئه‌و خۆراگریه‌ی خه‌ڵکی کۆبانی هه‌ر به‌رده‌وامه به‌ڵام
ته‌نیا رووبه‌رووی داعشێکی تێکشکاو له‌کۆبانیدا نیه،
به‌ڵکو ده‌وڵه‌تی تورکیا رۆژانه‌و به‌به‌رچاوی کۆمه‌ڵگای
نێوده‌وڵه‌تیه‌وه هاوکارو هاوپشتی هێزی تێرۆریستی ده‌وڵه‌تی
ئیسلامی داعشه، وه به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی و ئابوری له‌گه‌ڵ
داعش و هێزه تیرۆریستەکاندا هه‌یه. ده‌وڵه‌تی تورکیا
ده‌یه‌وێت ئه‌و هێزو ته‌جروبه‌یه‌ی کۆبانی وه‌ک ده‌ستکه‌وتێک
له‌ناوچه‌که‌و دنیادا به‌رێته دواوه‌و جێگای به‌هێزی
تیرۆریستی ئیسلامی و کۆنه‌په‌رستی پڕکاته‌وه.
وه‌رن و پێکه‌وه به‌دژی سیاسه‌تی هاوکاری ده‌وڵه‌تی
تورکیا له‌کۆمه‌کی داعش راوه‌ستین و ناره‌زایه‌تی
خۆمان وه‌ک به‌شێک له‌و ناڕه‌زایتیه جیهانیه‌ی که‌له‌سه‌رتاسه‌ری
دنیا به‌رێخرا بۆ شکست پێدان بەسیاسەتی هاوکاریکردنی
ده‌وڵه‌تی تورکیا‌و تێکشکانی یه‌کجاری داعش بێینه‌مه‌یدان.
له‌نده‌ن – تراڵگارسکوێر
رۆژی شه‌ممه رێکه‌وتی 20/12/2014
کاتژمێر 2 – 4 ی پاشنیوه‌ڕۆ
London, Trafalgar Square WC2N 5DN
ڕێکخراوی به‌ریتانیای حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی
کوردستان
بۆ زانیاری زیاتر په‌یوه‌ندی بگرن:
نوری به‌شیر 0747 620 4121
|