فه‌لسه‌فه‌ی رۆشنگه‌ری خۆرئاوا سه‌ره‌تای ئاوه‌زگه‌رایی
بوو. بزاوتی ئه‌ده‌بی- كۆمه‌ڵایه‌تی رۆشنگه‌ری خاوه‌ن
فه‌لسه‌فه‌یه‌كی تایبه‌تی خۆی بوو. رۆشنگه‌ری نه‌ك ته‌نها
فه‌لسه‌فه‌ی كردار، به‌ڵكو فه‌لسه‌فه‌یه‌كی ساده‌و
عامیانه بوو. زاراوه‌ی رۆشنگه‌ری له میانه‌ی سه‌ده‌ی
هه‌ژده له خۆرئاوا بره‌وی په‌یداكرد. له روانگه‌ی
كاروانی مێژووی ئه‌ندێشه‌وه، فه‌لسه‌فه‌ی رۆشنگه‌ری
پشت به ستوو به هێومانیزم، رێنیسانس، ئاوه‌زگه‌رایی
و ریفۆرمخوازی سه‌ده‌ی حه‌ڤده ز دژه فیود‌اڵیزم و
دۆگماكانی ئایینی مسیحی بوو. ئه‌م بزاوته بووه زه‌مینه‌ی
فكری شۆڕشه‌كانی سه‌ده‌ی حه‌ڤده و هه‌ژده له ئه‌وروپا.
رۆشنگه‌ری له سه‌ده‌ی حه‌ڤده له به‌ریتانیا ده‌ستی
پێكرد و له رێگه‌ی فه‌ڕه‌نسا و ئه‌ڵمانیاوه به هه‌موو
شوێنه‌كانی ئه‌وروپادا بڵاوبۆوه. له ساڵی (1697) له
به‌ریتانیا به‌م جۆره خه‌باتگێڕه جڤاكییانه خۆیان
ناونا ئازاد ئه‌ندێش. له مێژووی كاروانی ئه‌ندێشه‌دا
هه‌میشه فه‌یله‌سووفانێك ده‌ستكه‌وتن دژی فه‌لسه‌فه‌ی
فه‌رمی فه‌رمانڕه‌وا ناڕه‌زایی ده‌ربڕن، بۆ نموونه
سۆفستاییه‌كان له سه‌ده دێرینه‌كاندا، نۆمینالیستهكان
(ئستقراییهكان) له سه‌ده‌كانی ناڤین‌دا، پۆزیتیڤستهكان
له سه‌ده‌ی نۆزده و راڤهخوازان له ئێستادا. ئه‌گه‌رچی
ده‌سته‌یه‌ك چاخی رۆشنگه‌ری به نامێژوویی ناوده‌به‌ن.
به‌ڵام ئه‌وان ئه‌وانیش وه‌ك ره‌واقییه‌كان خه‌ونی
مرۆڤی ئایدالی جیهانییان هه‌بوو، مرۆڤێك كه به یارمه‌تی
ئاوه‌ز و سروشت ببێته بوونه‌وه‌رێكی باڵا. مافی مرۆڤ،
مرۆڤگه‌رایی، ئازادیخوازی، زانست دۆستی، ئاوه‌زگه‌رایی
و سورشتگهرایی، چه‌مكی نوێ و دروشتمئاسای ئه‌وان، وه‌ڵامێكی
نه‌رێنی كه بۆ ده‌سه‌ڵاته‌كانی فه‌رمانڕه‌وای وه‌ك
پاشا و خان و رۆحانییه مه‌سیحییه‌كانی بوو. سیستمه
سیاسییه‌كان له خۆرئاوا، له مه‌شروته‌ی پادشایی
ئینگلیزییه‌وه بیگره تتا سۆسیالیزمی ستالینیستی روسی،
هه‌وڵیاندا تا هه‌ندێك له ئایدیاڵه‌كانی ئه‌م بزاوته
بخه‌نه بواری كردارییه‌وه.
له رێگه‌ی بزاوتی رۆشنگه‌رییه‌وه هه‌ر دوو شۆڕشه‌كه‌ی
ئینگلیز له سه‌ده‌ی حه‌ڤده‌دا بووه هۆی فه‌رمانڕه‌وایی
سیستمی مه‌شروته‌ی پادشایی و لابردنی حكومه‌تی ره‌ها.
بزاوتی رۆشنگه‌ری ئینگلیز به ئاشكرا سیاسی، ره‌وشتی و
دژی ئایین بوو. له ریزی رۆشنفكرهكانی ئه‌و بزاوته:
باكۆن، هۆبزن لاكن تۆلاند و ماندوێل بوون. ئه‌وان ده‌یانویست
به یارمه‌تی بۆرژوازی كۆمه‌ڵگه له زۆره‌ملێییه‌كانی
وه‌ك حكومه‌تی ره‌ها، دۆگمی سیاسی كه‌نیسه‌یی و پاشكه‌وتوویی
فیود‌اڵیزم ئازاد ببن. ئه‌وان ده‌یانوت به ئاگاداربوون
له سروشت، مرۆڤ ئازاده و هیچ ده‌سه‌ڵاتێك له سه‌ر
زه‌وی مافی سه‌ندنه‌وه‌ی مافی مرۆیی نییه له‌و. ئه‌م
بزاوته له فه‌ڕه‌نسا نه‌ك ته‌نخا دژه كه‌نیسه‌یی و
دژه فیود‌اڵیزم بوو، به‌ڵكو ئاماده‌سازی بزاوت و
بیرۆۆكهكانی سۆسیالیزمی خهیاڵیشیی فه‌راهه‌م كرد. له
ده‌سته‌ی رۆشنفكرانی ئه‌و بزاوته: ڤۆڵتێر، مۆنتسكیۆ،
هۆڵباخ و مارات بوون. له ئه‌ڵمانیا ئه‌م بزاوته ئه‌گه‌رچی
سیاسی، به‌ڵام زۆر ههمهجۆر و تیۆری بوو، كه به‌فه‌لسه‌فه‌ی
كلاسیكی ئه‌ڵمانیا كۆتایی هات. له ده‌سته‌ی
تیۆردارێژانی ئه‌و بزاوته: لایبینتز، لیسینگ، كانت،
ویلاند و هیتر بوون. له ئه‌مریكا نوێنه‌رانی ئه‌م
بزاوته بۆ ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی ئه‌مریكا له ده‌سه‌ڵاتی
ئینگلیز، ده‌ستیان كرد به تێكۆشان، له‌وانه:
فرانكلین، پاین و جفرسۆن. ئه‌و بزاوته رۆشنگه‌رییه‌ی
كه له سه‌ده‌ی هه‌ژده‌دا له روسیا ده‌ستی پێكردووه،
له سه‌ده‌ی نۆزده بووه هۆی شۆڕشێكی دیموكراتی.
رۆشنفكرهكانیان: لۆمۆنۆسف، رادیشف، هرتسن، بلینسكی،
چرنیشڤسكی، پیزارۆف و دۆبرلۆیڤ بوون.
مێژوونووسانی كۆمۆنیزم سوورن له سه‌ر ئه‌وه‌ی
ئیمپریالیزم و بۆرژوازی ئێستا، ناپاكییان له
ئایدیاكانی رۆشنگه‌ری كردووه. بیریارانی چه‌پ، له
كاتێكدا كه باسی ناپاكی ئیمپریالیزم و سه‌رمایه‌داری
ده‌كه‌ن، خۆیان به تاقه میراتگری ئایدیاكانی چاخی
رۆشنگه‌ری ده‌زانن. ئه‌وان خوازیارن كه میراتی سوونهتهی
پێشكه‌وتنخوازانه‌ی رۆشنگه‌ری له ماركسیزم‌دا خهختبكرێتهوهو
ئایدیاكانی رۆشنگه‌ری له داهاتوویه‌كی زۆر دروویش نا،
له سۆسیالیزم و كۆمۆنیزمدا بخرێته بواری پراكتیكییه‌وه.
ده‌بێت ئاماژه بكرێت كه نووسه‌رانی ئینسایكلۆپێدیایش
له شۆڕشی فه‌ڕه‌نسادا رۆڵێكی گرنگیان هه‌بوو، ئه‌وان
له‌و ئیسنایكلۆپێدیایهدا نووسییان ده‌روانی ئایین و
فه‌لسه‌فه كۆتایی هاتووه و چاخی زانست و ئاوه‌ز گه‌یشتووه.
ده‌توانین شۆڕشی فه‌ڕه‌نسا له ساڵی (1789) به ئه‌نجامی
كاریگه‌ری ئینسایكلۆپێدا له سه‌ر رۆشنفكران بزانین.
رۆشنگه‌ری فه‌ڕه‌نسا له رۆشنگه‌ری ئینگلیز رایكاڵتر
بوو. ده‌توانی شۆڕشگێڕبوونی ئه‌وان به قه‌رزاری ئاته‌ئیزم
و ماته‌ریالیزم بوونی بزانی. ئه‌وان ده‌یانوت نابێت
ئایین ریفۆرم بكه‌یت، به‌ڵكو ده‌بێت بیخه‌یته لاوه و
له سیاسه‌تدا مه‌به‌ست گۆڕان نییه، به‌ڵكو ده‌بێت هه‌وڵ
بۆ شۆڕش بده‌یت. ئه‌وان له وه‌ڵامی میتافیزیكه
ئایینییه‌كاندا ده‌یانوت ئاوه‌ز و ئایین پێكه‌وه
سازشیان نییه. له كاتێكدا كه "دیدرۆ" ددانی به
ئاتهئیزمێكی ئاشكرادا نا، دالامبێر ده‌یوت ئاته‌ئیزم
و فره‌یی ده‌یخه‌نه پێكه‌نین. دوو ئایدیای گرنگی
رۆشنگه‌ری ئینگلیزی، واتا لیبرالیزم و دئیزم بوون.
دئیزمهكان خودایان به دروستكه‌ری ماشێنی جیهانی ده‌زان
كه پێویستییه‌كی به په‌یامبه‌ر و پیرۆزه‌كان نییه.
لیبرالیزمی تاكگهرایانهی رۆشنگه‌ری ئینگلیز خوازیاری
دابه‌شكردنی هێزبوو به فه‌رمانڕه‌واییدا. دواجار
خواسته‌كانی رۆشنگه‌ری ئه‌وروپا گه‌یشتنه ئه‌مریكایش:
جێگه‌یه‌ك كه ده‌یان ساڵ لیبرالیزمی لام بانگه‌شه‌ی
ره‌های ئازادی تاكی هه‌یه. بیریارانی رۆشنگه‌ری هه‌روه‌ك
سه‌رده‌می رێنیسانس ده‌یانوت : (مرۆڤ له جیهان و
كائینات گرنگتره و ده‌روونناسی له زانستی میتافیزیك
گرنتره.) خه‌سڵه‌تی هاوبه‌شی رۆشنگه‌ری فه‌ڕه‌نسا
پێكهاته‌یه‌ك له: ئاوه‌زگه‌رایی، ئه‌زموونگه‌رایی و
هه‌وڵ و ته‌قه‌لا بوو بۆ خۆشگوزه‌رانی كۆمه‌ڵایه‌تی.
ئه‌مڕۆكه ده‌توانی وێنای بكه‌یت هه‌موو دروشمه‌كانی
سه‌رده‌می رۆشنگه‌ری بۆ گه‌یشتن به ئاوه‌زگه‌رایی،
ئازادیخوازی و پێشكهوتنخوازین بێ سنوور بوون. ئاته‌ئیزمی
رادیكاڵی زاڵ به سه‌ر ئه‌واندا پشت به‌ستوو به ده‌سه‌ڵاتی
ئاوه‌ز و بیركردنه‌وه‌ی زانستی بوو. ڤۆڵتێر و هۆڵباخ
له فه‌ڕه‌نسا كه‌وتنه ره‌خنه‌ی توند له فكری
ئۆتۆریته‌ی وه‌ك ئایین و كه‌نیسه. دوو حه‌قیقه‌تی
گرنگی تر له جیهانی نێوان ئه‌واندا باوه‌ڕی گه‌شبینانه
به پێشڤه‌چوونی كۆمه‌ڵایه‌تی ناسنووردار و شایه‌ن به
په‌روه‌رده‌كردنی مرۆڤن. ئه‌وان، به‌پشت به ستن به
یاسای سروشتی، خوازیاری به‌رامبه‌ر نێوان مرۆڤه‌كان
بوون. له روانگه‌ی سروشتییه‌وه ئه‌وان خودان باوه‌ڕێكی
به لۆژیكی بوون، ئاوه‌زگه‌رایی و چاكهسفهتی و
دڵپاكی بوونی مرۆڤ بوون. ئه‌وان جگه له ئازادی و به‌رامبه‌ری
مرۆڤه‌كان له هه‌مبه‌ر یاسادا، خوازیاری به‌خته‌وه‌ری
و خۆشگوزه‌رانی ئه‌و و به‌رگه‌گرتن و نه‌رمونیانی له‌گه‌ڵ
بیرجیاوازان بوون.
رۆشنگه‌ری دژی خورافیاتی ئایینی و لایه‌نگری ئاته‌ئیزم،
تاكگه‌رایی و جانمهفتهنی بوون. هه‌ندێ: له خواستهكانیی
تریان: مافی ناڕه‌زایی، مافی خاوه‌ندارێتی و مافی له
ئاساییشدا بوون. ماتهریالیزمهكانی چاخی رۆشنگه‌ری
لایهگیری به‌رامبه‌ری مافه‌كانی ژنی و پیاو بوون.
روونی فكری، تیژی ره‌خنه‌ی و گه‌شه‌ی ئه‌زموونی له
تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی تری ئه‌وان بوو.
ئه‌دیبان و ئه‌ده‌بیاتیش له بزاوتی فكری رۆشنگه‌ریدا
رۆڵێكی گرنگی هه‌بوو. هه‌ندێك له‌وان له وانه
ناسراوترین نووسه‌رانی ئه‌وروپا له سێ سه‌ده‌ی
رابردوودا بوون. لسینگی ئه‌ڵمانی به شانۆنامه‌ی "ناتانی
زانا" خوازیاری دۆستایه‌تی و نه‌رمونیانی مه‌زهه‌بی
بوو له نێو ئایینه‌كاندا. ره‌خنه‌گران له سه‌ره‌تای
ئه‌م ده‌ورانه‌دا كه‌وتنه ره‌خنه گرتن له دۆزینه‌وه‌ی
كاره‌كانی شكسپیر له روانگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و مرۆیی و
ره‌خنه‌ییه‌وه. رۆسۆ جگه له ئاوه‌زگه‌رایی ئاماژه
به پێویستی هه‌ست و ئاتاجه سروشتییه‌كانی مرۆڤ ده‌كات.
بایه‌خدان به رۆڵی هه‌سته‌كان بووه هۆی ئه‌وه‌ی هونه‌ر
و ئه‌ده‌بیاتی رۆشنگه‌ری مه‌یل به‌ره‌و هونه‌ری "رۆكۆكۆ"
په‌یدا بكات. كاره فێركارییه‌كان، راپۆرتی و سه‌فه‌رنامه‌ی
نووسه‌رانی وه‌ك: سۆیفت، دیفۆ و رۆسۆ خوێنه‌رانێكی
زۆری دۆزییه‌وه‌و هه‌وڵدرا تا بۆ یاسای گشتی ئه‌ده‌بی
و كه‌وشه‌نی ژانره جۆراوجۆره‌كانی، بڕوانامه‌یه‌ك
ئاماده بكرێت.
هه‌ندێك له گرنگترین نوێنه‌رانی فكری بزاوتی رۆشنگه‌ری
ئه‌و سه‌رده‌مه، له وڵاتهمانی خۆیان هه‌ڵاتن و
چوونه ههرندهران: دیدرۆ ماوه‌یه‌ك میوانی كاسرینی
گه‌وره‌ی شاژنی روسیا بوو و ڤۆڵتێر چه‌ند ساڵێك له كن
پادشای پروسیا له ئه‌ڵمانیا بوو. هاوده‌می له‌گه‌ڵ ئه‌م
جۆره رۆشنبیرانه بووه هۆی ئه‌وه‌ی پادشایهیك ره‌های
وه‌ك فریدریك ددانی پێدا بنێ كه ده‌بێت فه‌رمانڕه‌وا
یه‌كه‌مین خزمه‌تكاری خه‌ڵكه‌كه‌ی خۆی بێت. ڤۆڵتێر له
په‌یوه‌ندی به مه‌سیحییه‌ته‌وه ده‌یوت كه (خورافیاتی
پڕوپووچ له نێو خه‌ڵكیدا ریشه‌كێش بكه‌ن!) دالامبێر
ده‌ینووسی كه مه‌سیحییه‌ت له ئه‌نجامی خه‌ڵه‌تاندنێكی
گه‌وره‌وه دروست بووه. له‌به‌رئه‌وه‌ی پاش رفاندنی
لاشه‌كه‌ی عیسا قاویان خسته‌وه كه ئه‌و په‌یوست بووه
به مه‌له‌كوتی ئاسمانه‌وه. ئه‌ویدی ده‌یوت ئایینی حهیقیقی،
ئایینی ئاوهزگهرایه، له‌به‌رئه‌وه‌ی باوه‌ڕه‌كانی
دی ته‌نها خورافیاتن.
له په‌یوه‌ند به رۆشنگه‌رییه‌وه، كانت ده‌یوت به
جه‌رگی سوود وه‌رگرتن له ئاوه‌زی خۆتت هه‌بێت، "رۆشنگه‌ری
واتا ئازاود بوونی مرۆڤ له بارودۆخی خۆویستی سووكایه‌تی
و بڕیار و جورئه‌ت بۆ به‌كاربردنی تێگه‌یشتن ی‌خۆت بێ
یارمه‌تی ئه‌وانیدی". ئه‌وان ده‌یانویست هه‌وڵ و ته‌قه‌لا
تاكییه به‌خته‌وه‌ری ئامێزه‌كان ببێته پایه‌ی یه‌كگرتن
له نێو خه‌ڵكه‌كه‌یش دا.
|