شەڕی کۆبانی، یانی ئەو کچە گەریلایەی کە وڵاتی خۆی خۆش دەوێ
 

  

جەعفەر کەریمی

 




هەموو شەڕیک کە لەو دونیایەدا قەوماوە هەڵگری لایەنی جۆراوجۆر بووە. شەڕ بۆ بە دەستگرتنی هێز، ئابوری،سیاسەت و......مەرج نییە کە تەواوی ئەو شەڕانە لەسەر حەق بووبن. شەڕ دولایەنی هەیە کە هەر دوولایەن خۆیان بە مافدار دەزانن.دەستپێکی شەڕی یاسایی وشەڕی دەسەڵات مێژوویەکی دوورودرێژی هەیە. ئەو کاتەی کە ژیانی کۆمۆنی وەرگەڕآیە ژیان لە قەراغ ئاوەکان ومرۆڤ فێر بوو لەتەنیشت یەکتر وەک کۆمەڵگا بژی، هێدی هێدی بۆ سەپاندنی دەسەڵاتی خۆی بیری لە شەڕ کردەوە.لە مێژووی هیچ شەڕێکدا لایەنی براوە بونی نییە.لە دان وساندنی دیالۆگدا رەنگە زۆردار تای تارازوو بۆ لای خۆی بشکێنەتەوە بەڵام بەو مانیە نییە کە براوە بووە.
لەسەدەی رابوردوو شەڕی مەزنی جیهانی قەوما.بەرەهەمی ئەو شەڕانەش جگە لە ماڵوێرانی دیاردەی دیکەی لە گەڵ خۆی نەهێنا. بە تێپەڕ بونی زەمان مرۆڤ دەتوانێ ئاماژە بە بابەتێکی گرینگی دیرۆکی بکا. وڵاتانی خاوەن شەڕ زۆر بە باشی توانیان کۆمەڵگای دوای شەڕ لە وڵاتەکەیان بەرەو پێش بەرن. ئەوەی کە تا ئێستا لەو کاروانی بە جێ ماوە وڵاتان دواکەوتووە. بەواتایە کە سەرەڕای ئەوەی ئەو وڵاتانی خاوەنی ژێرخانێکی زۆری ئابورین، نەیانتوانیوە سەروەتووسامانی خۆیان لەرێگای ئاوەدانکردنەوەی خۆیان بەکار بێنن.
لەوەش بترازێ تاقمێک لەو وڵاتانە بە یارمەتی زلهێزەکان توانیویانە بگەنە سەر بەخۆیی ودامەزراندنی دامودەزگای نەتەوەیی خۆیان.لەو وڵاتانە پێشکەوتنی سیاسی ئابوری وچاندی دێمۆکڕاسی چەندە بەرەو پێش دەچێ باسێکی دیکەیە. دەگەڕێتەوە سەر هەڵویستی خەڵکی خۆیان پەیوەندەنێونەتەوەییەکان دەرەکی. گرینگترین ئاڵوگۆڕی سەدەی بیست دەستپێکی ئەو دەسەدەیە سیستمی دەوڵەت نەتەوەیە، کە وەک دەسەڵاتێکی داسەپاو بەسەر خەڵکی هەژاردا جێگیر بووە. ئەو سیستمە دوو ئەرکی سەرەکر پێدراوە لە لایان وڵاتانی زلهێزەوە.قازانجو بەرژەوەندی سیاسی وئابوری وان بپارێزی،بۆ بەردەوامی ومانەوە لەسەر دەسەڵات، سیاسەتی سەرکوتکردنی خەڵکی ناو خۆشیان بە خراپترین شێوە ئیدامە بدەن.
لەسەردەمی تیکنیکی پێشکەوتوو بۆ ناسینی ئاسمانەکان وخولگەی زەوەی، کەم نەتەوە هەن وەکو کورد کە بۆ ئەوەی ئازاد بژی دەبێ جۆبار جۆبار خوێنی لێبڕژێ! بۆ ئەوەی بە زمانی دایکی خۆی مێژووی خۆی تۆمار کا دەبێ دەست بداتە چەک لە چیاکاندا بژی! هەر چەند ساڵێک جارێک حەڕەکەتێکی نوێ بەناوی دین وقوڕعان وئیسلام لەسەر جوغڕافیایەک سەرهەڵدەدا کە دانیشتوانی ئەو خاکە لە ئاستێکی هەرە نزمی ژیان،رۆژگاریان تێپەڕ دەکەن.لە ناو ئەو وڵاتانەدا کورد پرسی مەزنی نەتەوەییشی هەیە کە چارەسەر نەبووە. ئەگەر وڵاتانی عەڕەبی جگە لەفرۆشی نەوت شتێکی دیکە شک نابەن ،پرسی وڵاتو نەتەوەییان بۆ چارەسەر کردون. جا ئەو وڵاتانە چەندە هاتەریبی وڵاتانی پێشکەوتوون جێگای لێکۆڵینەوەیە.
رۆژئاوای کوردستان ودامەزراندنی کانتۆنەکان سەرەڕآی تەوای کەمو کورتیەکان جێگای شانازی هەموو کوردێکە کە دڵسۆزی ئەو خاکە بریندارەیە.داعش ئاوێتەی کان سیستمە؟ کۆمەڵگا بەرەو کوێ دەبا؟ چەندە رێزلە مرۆڤ دەگرێ؟ چەندە باوەڕی بە ئازادی ودێمۆكڕاسی هەیە؟......وسەدان بابەتی دی روون وئاشکرایە. لە کۆبانی زۆر پرس جواب درایەوە.شەڕی کۆبانی شەڕی، رووناکی وتاریکییە.شەڕی فریشتەوە لە گەڵ دێوەزمە، شەڕی ئازادییە لە حاند کوێلەداری،پەیامی هەرە بەرزی ئەو بەرخۆدانە پێمان دەڵێ کە ئەرکی هەموو تاکێکی کوردە لەو شەڕە خاوەن دەرکەوێ.یانی بە هەر شێوەیەک کە لەتوانای دایە.
لە مێژووی رزگاری گەلاندا کەم بینراوە کە ،،ژن یاکچ،، بە شێوەی گریالایی ئاوا بەرپەرچی دڕندەترین دێوە زمەی سەردەم بداتەوە. هەرکامیان فێرگەیەکن بۆ رزگاری، زانکۆیەکن تژی لە وانە وهەست. ئەو شەڕە ترسی خستۆتە سەرئەو وڵاتانەی کە خاوەنی قورسترین چەکی پێشکەوتوون. ترسی خستۆتە سەر ئەو وڵاتانەی کە بە سیاسەتی قڕێژی خۆیان کوردیان لە چواچێوەی بەرتەسکی مێژوودا بە تەنیا هێشتۆتەوە.کەچی ئەوڕۆ رۆڵەی قارەمانی نەتەوەی کوردە کە پێشهەنگی ئەو شەڕەی وەئەستۆ گرتووە.جەنگی کۆبانی بە هەموو دونیا دەڵێ کە چیدی دۆستودوژن ناتوانن پرسی نەتەوەیەکی چل میلیون کورد وەپشت گوێ بخەن.
بەڵێ گریلا وڵاتەکەی خۆی خۆشدەوێ.ئایا نوسەر، شاعر، مامۆستای زانکۆ،چینو توێژی جیاوازی نەتەوەکەمانیش ئەو خاکەیان خۆش دەوێ؟ خۆشویستن و بەرپرسایەتی دوو بابەتی جودان لە یەکتر بەڵام پێکەوە دەبنە هەوێن بۆ چارەسەری.لەهەر لایەک لە دەسەڵاتی دەورووبەری کورد ئەگەر داوای وتووێژمان لە گەڵ دەکەن نە لەرووی خۆشەویستیە بۆ کورد. ئەو هێزی کوردە دەتوانێ قسەی کۆتایی بکا.بۆ ئەوەی لە دونیای سەردەمدا وەدوا نەکەوین بە هەر شێوەیەک کە دەگونجێ با وڵاتەکەمان خۆش بوێ.

 


جەعفەر کەریمی
٢/١٢/٢٠١٤




 

           

 

02/12/2014

 

goran@dengekan.com

 

dengekan@yahoo.com