سەردەمی رێنسانس بەسەر چووە
 

  

جەعفەر کەریمی

 



ئەوسەردەمە هەر مرۆوێکی هوشیارو زانا گوتبای زەوی دەسووڕێ، ئاورگەیەکیان بۆ دادەمەزراندوو ئاگریان لە جەستەی بەر دەدا.لەو کاتە هەتا ئەوڕۆ نزیکەی هەشت سەدەزیاتر تێپەڕێوە کە چی لەلای ئێمەی کورد وتاقمێک لە حیزبەکان وادەزانن هەر زەوی ناسووڕێ! وزەمان ئەرکی پێشکەوتنی لە بیر چۆتەوە. لەسەردەمی ئێستامان مرۆڤیاتی لە خولگەی زەویدا بە شوێنی ژیانێکی دیکەدا دەگەڕێ.زۆر وڵات سنورەکانی خۆیان وەلاناوەو لە رێگایەک دەگەڕێن کەمەزنایەتی ئینسانەکان بنرخێنن.ئەگەر چی بەشێکی ئەو جیهانە مەزنە تووشی شەڕوماڵوێرانی بووە. بەڵام بەوواتایە نییەکە داهێنان وخوڵقاندنیش تووشی راوەستان بووبێ.
ئەو رۆژانە چاوم بەهەڵوێستی کاک ناسر رەززازی کەوت لە حاند شەڕی خۆدڕێنی،کۆمەڵەو دێمۆکڕات کە کاتی خۆی بە فیتی بیانی کردیان،،( هیچکامیان نە لایەنگری رەنجدەرن ونە دێمۆکڕات، کەس نازانی چن وچییان لەو خەڵكە هەژارە دوێ لە رۆژهەڵاتی وڵات!).سەرەتا دەبێ بڵێم لەوڵاتی ئێمەدا گوتن ودەربڕێنی فکرو ڕامان لەلایان ئەو تاقمە ئوردووگانشینە بە کفر دادەنرێ،لەلایان وانەوە دەرەبەگایەتی وبێحورمەتی بەژن خەروار خەروارە! ئەوی مەبەستیان نەبێ کێشەی کوردە دەنا دووچاری ئەو رۆژگارە نەدەهاتن.
من نە دەنگی ناسررەززازیم پێخۆشە ونە هیچ دۆستایەتیەکم لە گەڵی هەیە. ئەگەر وایە دیفاعی لێناکەم.لەوەش بترازێ مەڕحومی مەرزیە فەریقیم لە ناسر رەززازی خۆشتر دەوێ ودەنگی ئەو کۆچکردوەم پێخۆشترە.چون لە کاتی خۆیدا کە لەژیاندابوو هەڵویستی نەتەوەیی وکوردخوازانەی لە هاوسەرەکی بە راشکاوانەتر دەردەبڕی. بەڵام ئەوەی کە جێگای دەست خۆشییە کە دەبێ لە بەڕێز رەززازی بکرێ دەربڕینی ئەو گوتارەیە کە بە جورئەت باسی کردووەئەوە جەوهەری بابەتەکەیە. ئەوە ئەرکی مێژویی هونەرمەندی خاوەن هەڵویستە بەرانبەر بە خوێنی شەهیدان.
ئەو درۆزنانەی کە ماوەی سێ دەیە زیاتر لە کەمپەکاندا هەناسەیان لێ بڕاوە دوور لە ئاڵگۆڕەکانی سیاسی ودونیا لە خەوی ئەسحابی کەهەفدا جێ ماون دەفەرموون نابێ کەس باسی شەڕی خۆدڕێن بکا.!ئەو تاقمە حوشتریان لێ ون بووە، بە شوێنی هەوسارەکەیدا دەگەڕێن! لە چووارچرای شاری مەهابادی نەمر پێشەوادا گوتیان میتینگە دوکتور قاسملو قسەمان بۆ دەکا. سەرەتای زەمزەمەی ناکۆکی کۆمەڵەو دێمۆکڕات بوو.خەریک بوو شەڕی خۆدڕێن لەسەردەسەڵات وکورسی زیاتر دەستی پێدەکرد.هەر کام لەو جووتە دەیانخواست بە خەڵک بڵێن ئەوە ئێمەیەن نوێنەرایەتیتان دەکەین! و خۆدموختاریتان بۆ وەردەگرین!
مەڕحومی دوکتور قاسملو لەو ئاخاوتنەی خۆیدا رستەیەکی هێنایە سەرزار کە ئێستێش کە کۆمەڵەکان وەبیریان دێتەوە پێی تووڕەن.گوتی: کۆمەڵە بە قابڵمە دۆڵمەیەک تێر دەخۆن! یانی ئەوەند کەمن.هەر ئەو هەڵویستە بوو بە بزووتی شەڕیکی خۆدڕێن. هەزاران بنە ماڵەی سووتاند.ئەو مێژوویە، مێژوویەکی پڕ لە نەهامەتی خەتای کەس نییە بۆ خۆمان نەبێ.کێ توانای هەیە ئەو رۆژانە لە بیر بکا.کورد بەدەستی کورد فیشەک لە سنگی رۆڵەی کورد بدا لە سەر خاکی کورد.!! ئەگەر بەڕێز رەززازی باسی ئەو رۆژانەی کوردوە چون ناترسێ. ئەوانەی کە دەبێژن دەبێ داوای لێبردن بکا ترسنۆکن.
رۆژگار زۆری بە بەرەوەیە زەمان حافیزەی کوێر نییە. ئەوە ئێوەن کە مێشکو هێدی هێدی کڵۆڵ بووە. تەواوی ئەو هەڵبەزدابەزو بۆ ئەوەی کە لە داهاتوودا دادگایی نەکرێن. بەرپرسی سەرەکی ئێوەن.بەرانبەر بە رۆڵەی کورد تاوانی شەڕتان پێک هێناوە. کەسانێک کە ئاوا بن ناتوانن نوێنەرایەتی دۆزی کورد بکەن.ئەوی کە کوردستانی داگیر کردووە روون وئاشکرایە وخەڵک دەیانناسێ. بەڵام ئێوە کێن؟ رزگاریدەرن؟ لایەنگری زەحمەتکێشن؟ چکارەن؟ دەستخۆشی لە بەڕێز ناسر دەکەم بۆئەو هەڵویستە بوێرانەی. هەمووتان بە رادەی وی بە غیرەت نین کە ددان بە هەڵەکان ودابنێن. لە هەڵوێستی بێ گەشەوسیس خۆتان بە دوورڕاگرن چارەیەکی دیکە بۆ ئەو ژیانە بکەنەوە کە تێیکەوتوون. هیوادارم هونەرمەندانی دیکەش بێنە ریزی رەززازی وخەمخواری نەتەوەکەیان بن.رەخنە گرتن گوناح نییە وسەردەمی سەدەی سێزدەش تێپەڕیوە.با لە شاری خامۆشان دەرکەوین وبیر لە داهاتوومان بکەینەوە.


جەعفەر کەریمی
٣/١٢/٢٠١٤




 

           

 

04/12/2014

 

goran@dengekan.com

 

dengekan@yahoo.com