سوێندم به ئاو
به به‌هاری کانی ماڵی
گونده‌که‌مان
به چاوی گه‌ش و
فرمێسکی هه وری گریاو
به به‌فرو با
به‌ته‌رزه و
بارانی هیوا
به گڕی شمشێری ناخی
ناو برووسکه
به داچڵه‌کین و
خوتوره‌ی له ناکاوی
ژانی ژن و
دڵی شعر
به نیشانه‌ی خاڵی پیریی
ملی قومری
به چاوه‌ڕوانی وهه نسکی
ڕێزانه‌که‌ی سلێمانی
سوێندم
به ده‌ماری مێژووی
ڕه گی به‌ردی
دڵی شاخێ
به چاوی کوێری دوربینی
پاڵ تفه‌نگێ
به ژانی گوله‌ی
ڕوومه‌تی مهتارهێێ
به‌خوێنی سوری ڕژاوی
قه‌ڵه‌می ماڵی سه‌نگه‌رێ
سوێندم به چاوی گریاوی
مناڵانی ڕه‌ش و ڕووتی
شاری سوتاوی کۆبانی
تۆلهلای من زۆرپیرۆزی
ئه ی ئافره‌تی شه ڕه ڤانی
ڕووخێنه‌ری دیواری
خوای
پیاو سالاری
ئه ی ڕابه‌ری ئاشتی وژیان
تۆقێنه‌ری دێوه‌زمه‌ی
دین و
خودای
گشت سهداکان.
=================
جه‌لال عه‌بدوڵا
ساڵح
2014 – تۆرۆنتۆ
|