بۆ ڕۆشنایی خستنە سەر چەند لایەنێکی کەلتووری، مێژوویی
و ڕۆژئاوای کوردستان، ڕۆژی شەممە ٦ی کانونی یەکەم،KCDC
ھەڵدەستێت بە سازدانی:
کۆڕێکی ڕۆشنبیری بۆ ھۆزانڤان و شارەزای لێکۆڵینەوەکانی
ڕۆژئاوای کوردستان کاک سیروان کاجۆ. لەمیانی کۆڕەکەدا،
بەڕێزیان ھەڵدەستێت بە خوێندنەوەی چەند بەشێک لە
دوایین کتێبی شیعری وتیشک خستنە سەر پرسی ڕۆژئاوای
کوردستان.
ھەروەھا لە دانیشتنەکەدا نوسەر و ڕوناکبیر کاک ئاسۆ
جەبار باسێک لەژێر ناوی "فەرھەنگ و مۆدیرنە" پێشکەش بە
ئامادەبوان دەکات.
ئێوارەکە بە بەشداریی چەندین تابلۆی ھونەرمەندی
نیگارکێش کاک لوقمان ئەحمەد، و ئاوازی سازی ھونەرمەند
کاک جانۆ ڕۆژبەیانی دەڕازێتەوە.
ئەمانە لەگەڵ خستنەڕووی چەندین کتێب و چاپەمەنی کوردی
بۆ بەر دیدی ئامادەبووان .
کات: ڕۆژی شەممە ٦ی کانونی یەکەم ٢٠١٤
کاتژمێر ٣:٠٠ بۆ ٦:٠٠ ی پاش نیوەرۆ
شوێن: ٣٧٣٠ Old Lee Highway
Fairfax, VA ٢٢٠٣٠
|