ئیسلامیه جیهادیه‌كان شانازی به‌و گه‌نج و لاوانه‌وه
ده‌كه‌ن كه ڕوو ده‌كه‌نه خه‌لافه‌ته‌كه‌یان و
ئیسلامبوون ڕاده‌گه‌یه‌نن ، له كاتێكدا ئه‌وانه‌ی له
دوای دروستبوونی گروپه توندڕه‌وه‌كانه‌وه ده‌بن به
ئیسلام به تایبه‌تی له سه‌رده‌می (داعش) به‌شێكیان
پێشینه‌یه‌كی فكری ئایدۆلۆجی (چه‌پ و ئاڵۆز) و
تێكچوونی ده‌روونی و ته‌نانه‌ت پێشینه‌یه‌كی به‌د ڕه‌وشتیان
هه‌یه . ده‌ه‌مه‌وێت به چه‌ند خاڵێك تیشك بخه‌مه سه‌ر
ڕاوه‌ستانی میترۆی فكری ئیسلامی له خاڵیكی هه‌ره هه‌ستیار
و گرنگدا ئه‌ویش (اجتهاد) و ته‌فسیراتی زانایانی
ئیسلامه له‌سه‌ر شیكردنه‌وه‌ی ئایه‌ت و ئه‌حكامی
جیهاد له ئاینی ئیسلام ، مه‌تاتی بوونی ته‌فسیری ئایه‌ته
جیهادیه‌كان هه‌روه‌ها جیاوازی بیر و ڕای زاناكانی
ئیسلام له‌سه‌ر پرسێكی هه‌ره هه‌ستیار كه كێشه‌ی
زۆری بۆ دونیای ئیسلام و موسڵمانان دروستكردووه ئه‌ویش
چه‌مكی (جهاد)ه كه تاكو ئێستا به جدی و به كرداری
له لایه‌ن موفتی و مه‌رجه‌ع و زانایانی ئاینی ئیسلامه‌وه
كاری له‌سه‌ر نه‌كراوه ، ته‌فسیرێكی یه‌كگرتووی (قگع)ی
بۆ دانه‌نراوه ، نه‌مانبینی لانی كه‌م نوێگه‌رییه‌ك
له ئه‌حكام و ته‌فسیری جیهاد بكرێت جیاواز له‌سه‌رده‌می
شه‌ڕی كافر و ئیسلام یان (موشركین و موسلمین) كه به
شمشێر ڕووبه‌رووی یه‌ك ده‌بوونه‌وه ، نه‌مانبینی له
سیمینارێكی ووڵاتانی ئیسلامی‌دا كۆ ده‌نگییه‌ك هه‌بێت
له‌سه‌ر ئه‌م پرسه گرنگه كه ئاینده‌ی فكر و فه‌لسه‌فه‌ی
ئیسلام به‌ره‌و چاره‌نوسێكی نادیار ده‌بات ، خه‌مخۆران
و بیرمه‌ندانی ئیسلام وه‌ك ئاینی ئاشتی و پێكه‌وه
ژیان ده‌بێت باشتر و ژیرانه‌تر و خێراتر هه‌نگاو بۆ
چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه بنێنن ، له كاتێكدا سه‌رجه‌م
ووڵاته ئیسلامییه‌كان له شێوه‌ی فه‌رمیدا دژایه‌تی
خۆیان بۆ داعش ده‌ربڕیوه ، به‌ڵام ئه‌وه‌یان له
بیرچووه كه داعش له ڕێگه‌ی چه‌مكی (جهاد)ه‌وه
فیزای خه‌لافه‌ته‌كه‌ی به ئه‌ندامه هاورده‌كانی ده‌دات
، هه‌ڵبه‌ته من باس له به‌یاننامه و ئیدانه‌ی
زانایانی ئیسلام له دژی داعش ناكه‌م به‌ڵكو مه‌به‌ستمه
بڵێم بۆچی به شێوه‌یه‌كی زانستی و ئه‌كادیمی فكری
جیهادی یه‌كلایی ناكه‌نه‌وه ؟! موسڵمانی دودڵ مرۆڤێكی
ده‌روون ئاڵۆزی لێ به‌رهه‌م دێت ....
ئه‌وانه كێن ده‌چن بۆ ناو ڕِیزه‌كانی داعش ؟
1 ) مرۆڤ گه‌لێك هه‌ن له به‌هه‌شتی رۆژئاوا بێزار
بوون ده‌یانه‌وێت به‌هه‌شتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
ببینن ، هه‌ڵبه‌ته لێره (ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست) ژیان
و ژینگه‌یه‌كی له وێنه‌ی به‌هه‌شت نیه به‌ڵام ئه‌و
گه‌نجه ئه‌وروپیانه دوای ئه‌وه‌ی له‌زه‌تیان له هه‌موو
شتێكی فه‌راهه‌مكراو بۆیان له ووڵاته خۆشگوزه‌رانه‌كانیان
و له پاش ئه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌زمونێكی گه‌شتیاری و
سۆزداری و ته‌كنه‌لۆجی تاقی كردووه‌ته‌وه ، به ڕێكه‌وت
كه‌سانێكیان ده‌یانه‌وێت ئاینێكی تر تاقی بكه‌نه‌وه‌و
له ده‌رگای ئاینی ئیسلام ده‌ده‌ن ،له ده‌روازه‌ی
ئاینی ئیسلامدا كۆمه‌ڵێك بنه‌ما و پره‌نسیپی جوانی
خێزانی و كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌بینن كه شه‌یدای شه‌ریعه‌تی
ئیسلام ده‌بن (كه هه‌موو موسڵمانێك به خۆشمه‌وه
شانازی به به‌ها جوانه‌كانی ئیسلامه‌وه ده‌كه‌ین ) ،
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رسوڕمانه هه‌موو ئه‌و مرۆڤانه‌ی له
ئاینێكی تره‌وه یان ئایدۆلۆژیایه‌كی چه‌په‌وه ده‌گوازنه‌وه
بۆ ڕه‌وتی ڕاست ئه‌وپه‌ڕی ڕاست ده‌گرن نه‌ك ناوه‌ڕاست
، بۆیه ئه‌م گه‌شتیاره تازانه‌ی نێو جیهانی ئیسلام
ڕاسته‌وخۆ دێن بۆ حوكمه گه‌وره‌كان ده‌یانه‌وێت شه‌ریعه‌تی
ئیسلام وه‌ك سه‌رده‌می شه‌ڕی ئوحد و كۆچی پێغه‌مبه‌ری
ئیسلام (د.خ) په‌یڕه‌و بكه‌ن.
قسه‌كه‌ی من له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه بۆ تاكو ئێستا زانایانی
ئیسلام نه‌یانتوانیوه نوێگه‌ری له فكری ئیسلام و ته‌فسیرات
و شه‌ریعه‌ته‌كه‌ی بكه‌ن .....
ئه‌و گه‌نجه سوروسپیانه‌ی داعش شانازیان پێوه ده‌كات
مرۆڤ گه‌لێكن هه‌موو خۆشیه‌كیان چه‌شتووه له‌م
دونیادا بۆیه ده‌یانه‌وێت له‌و دونیا به‌هه‌شتی بن
كاتێك به پێ ی تێگه‌یشتنیان له ده‌قی ئایه‌ته
جیهادییه‌كان ڕوو له خه‌لافه‌تی داعش ده‌كه‌ن و به
عه‌قڵی خۆیان شه‌هیدی ڕێگای ئیسلامن .
2 ) به‌شێكی تر له‌و ئه‌ندامانه‌ی داعش كه له‌ده‌ره‌وی
جیهانی ئیسلامی هاتوون ، له ڕووی خۆشگوزه‌رانی و
بارودۆخی ژیانیانه‌وه هیچیان له جۆری خاڵی یه‌كه‌م
كه‌متر نیه به‌ڵام ئه‌م جۆره‌یان شه‌ڕانگێز و ده‌روون
ئاڵۆز و كۆنه به‌د ڕه‌وشتن ئاوات به جه‌هه‌نه‌م ده‌خوازن
، جۆری دووه‌م به هه‌مان شێوه‌ی جۆری یه‌كه‌م له به‌هه‌شته‌كه‌ی
ڕۆژئاواوه هاتوون به‌ڵام جیاوازییه‌كه‌یان له‌وه‌دایه
ئه‌م جۆره‌یان ده‌یه‌وێت هه‌ر له‌م دونیا جه‌هه‌نه‌م
ببینن ، ئه‌وان كه له لوتكه‌ی خۆشگوزه‌رانیه‌وه
خۆیان هه‌ڵده‌ده‌نه چاڵی نائومێدی مرۆڤ گه‌لێكن وه‌ك
كاراكته‌ری سه‌ره‌كی سه‌رجه‌م به‌شه‌كانی فیلمی هۆلیود
ساو (مشار) وه‌هان كه له كاتێكدا خۆی نا ئومێد بووه
له ژیان هه‌موو ئه‌و به‌دبه‌ختی و ناڕه‌حتیه بۆ ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی
دروست ده‌كات . ئه‌م جۆره‌ی ئه‌ندامانی داعش تلیاك
كێشن حه‌زیان له نیكاحی جیهاد و له‌واته‌یه ، خه‌ڵكانی
وایان تیادایه كه خوێن به كه‌له‌سه‌ری مرۆڤه‌وه ده‌خۆنه‌وه
....
3 ) به تێڕوانین و بۆچوونی من به شێكی تر له‌و كه‌سانه‌ی
ڕوو له داعش ده‌كه‌ن (هه‌ڵبه‌ته له ماوه‌ی
ڕابوردوودا چونكه خۆشبه‌ختانه ئێستا گڕی داعش ڕوو له
خامۆش بونه نه‌ك گه‌شانه‌وه) ئه‌م جۆره‌ی تریان له
نێو جه‌رگه‌ی جیهانی ئیسلامیه‌وه ڕوو ده‌كه‌نه خه‌لافه‌ته‌كه‌ی
داعش ، جۆره مرۆڤێكن كه پاشخانێكی فكری ئیسلامی
توندڕه‌ویان هه‌یه و پاشماوه‌ی گروپه‌كانی ئه‌لقاعیده
و ته‌وحید و جیهاد و سه‌له‌فیه توندڕه‌و و جیهادییه‌كانن
، ئه‌و گرووپه توندڕه‌وانه‌ش به درێژای مێژووی
دروستبونیان ئاماده‌گی خۆیان بۆ دژایه‌تی ئه‌مریكا و
ڕۆژئاوا و جوله‌كه و شێعه ده‌ربڕیوه ، بانگه‌شه‌ی
جیهاد ده‌كه‌ن له دژی ئه‌و چوار لایه‌نه‌ی سه‌ره‌وه
، به‌ڵام ئه‌ندامانی ئه‌م ڕێكخراوه كاتێك سه‌ركرده‌كانیان
ئاراسته‌یان ده‌كه‌ن بۆ شوێن و پێگه‌یه‌كی ئامانجكراو
كه هیچ كات له‌گه‌ڵ ده‌قه شه‌رعی و بانگه‌شه‌كانیاندا
نایه‌ته‌وه ناپرسن بۆ لێره جیهاد بكه‌ین ، ئه‌وه‌ی
جێگه‌ی سه‌رسوڕمانه به‌ڵكو گه‌وره‌ترین كێشه‌ی فكری
ئه‌م ئه‌ندامانه‌یه پرسیاریان له‌لا دروست نابێت ،
كاتێك مرۆڤ پرسیاری نه‌كرد كه بۆچی له كات و شوێنێكی
دیاریكراودا به چه‌ك و كه‌ره‌سته‌ی دوژمن خۆی بته‌قێنێته‌وه
ئه‌وا ئه‌و مرۆڤه بیری خنكاوه یان زمانی توشی شه‌له‌ل
بووه ، ئه‌م ئه‌ندامانه نازانن كه سه‌ركرده‌كانیان
سیناریۆ و كاراكته‌ری سیاسی رۆژئاوان ، كاتێك خوێندكار
نه‌زانێت مامۆستاكه‌ی چۆن هاوكێشه‌یه‌ك حه‌ل ده‌كات
پێویسته پرسیاری ئاراسته بكاته‌وه ئه‌گه‌ر هاتوو هه‌ر
وه‌ڵامی ده‌ستنه‌كه‌وت ئه‌وا دیاره خه‌له‌ل له
مامۆستایه یان مێشكی خوێندكار نه‌ك هاوكێشه‌كه ،
چونكه دواجار هاوكێشه‌كه وه‌ك هه‌ر تیۆرێكی تری ئه‌م
زه‌مینه دانراوه ، بژارده‌كانی به‌رده‌م ئه‌و
خوێندكاره ئه‌وه‌یه هاوكێشه‌كه ته‌رك بكات یان
مامۆستایه‌كی تر هه‌ڵبژێرێت ....
كێشه‌ی ئه‌م ئیسلامییه توندڕه‌وانه‌ی كه له ناوچه‌كه‌ی
خۆشمان هه‌یه شه‌ڕیان له دژی كافر و بكوژان و
داگیركه‌رانی خاكی ئیسلام ڕاگه‌یاندووه به‌ڵام نه‌مانبینی
گروپێكیان ڕوو بكاته فه‌له‌ستین بڵێت قودس و ئه‌قسا
رزگار ده‌كه‌ین له چنگی جوله‌كه ، نه‌مانبینی گروپێك
به هانای موسڵمانه‌كانی بۆرماوه بچێت ، به‌ڵكو بۆ
هاونیشتیمانیانی خۆیان ئازان و له ناوچه‌یه‌كی وه‌ك
كوردستان جیهاد ده‌كه‌ن ، له كاتێكدا موسڵمانی كورد
له‌موسڵمانانی تری جیهان جدی تر نه‌بن ئه‌وا كه‌مته‌رخه‌م
نه‌بوون له جێ به‌جێ كردنی روكن و فه‌رزه‌كانی
ئیسلامدا ، ئه‌ندامانی داعش وه‌ك ده‌ست كه‌لایه‌كن به
ده‌ست سه‌ركرده‌كانیانه‌وه هه‌ر چۆنێك ئاراسته‌یان
بكه‌ن مل ده‌نێن ئیتر بیر له‌وه ناكه‌نه‌وه حوكمی
جیهاد له كوێ واجبه ، ئه‌مه‌یه ڕاوه‌ستانی عه‌قڵ ،
بۆیه ده‌ڵێم فكری ئیسلامی پێویستی به پێداچوونه‌وه‌و
نوێ بوونه‌وه هه‌یه ...
له كۆتاییدا ده‌مه‌وێت ئاماژه به‌وه بكه‌م كه
پێویسته زانایان و خه‌مخۆرانی ئیسلام ڕێگه له هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی
مرۆڤ بكرێت به ناوی دینه‌وه ، تكایه زانایانی ئاینی
ئیسلام یه‌كگرن ، تكایه مه‌هێڵن بازرگانی و سیاسه‌تی
چه‌وت به ئاینه‌وه بكرێت ، له كاتێكدا هه‌مووان ده‌زانین
ئه‌گه‌ر ئه‌و مرۆڤانه په‌شیمان ببنه‌وه له داعش ئه‌وا
خه‌لیفه و والیه‌كانی به ته‌نها ده‌مێننه‌وه و
ناچار ڕوو ده‌كه‌نه‌وه كۆنه هه‌واران ، بۆیه ئه‌گه‌ر
هاتوو كۆنفراسێكی نێو نه‌ته‌وه‌یی زانایانی ئیسلام له
جیهان ببه‌سرێت و به یاداشت و ڕاسپارده و ته‌فسیراتی
نوێ ده‌رچن به شێوه‌یه‌ك هیچ گه‌نجێك به هۆی
نائومێدبوونی له هاتنی نیشانه‌كانی قیامه‌ت خه‌ڵكی تر
له‌گه‌ڵ خۆی نه‌كوژێت ...
تێبینی
/ له‌و سێ خاڵه‌ی باسم كردوون سه‌ركرده‌و كاراكته‌ره
سه‌ره‌كییه‌كانی داعش ناگرێته‌وه ، چونكه باسكردن له
دروستبوون و دانانی سه‌ركرده‌كانی ڕێكخراوی داعش و
ئامانجه‌كانی توێژینه‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ی قوڵتر هه‌ڵده‌گرێت
.
|