له‌ماوه‌ی ڕابردوودا خه‌ڵك و لایه‌نه سیاسییه‌کان
چاوه‌ڕێ بوون لیستی خزمه‌ت-ئیسلامییه‌کان- پرسی حکومه‌ته
خۆجێییه‌که‌ی کانتۆنی سلێمانی، به‌لایه‌کدا بخه‌ن. له‌گه‌ڵ
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، که براوه‌ی یه‌که‌می پارێزگای
سلێمانی بوو، یاخود له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتمانیی که
لیستی دووه‌م و خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتی زۆنی سه‌وزه، بگه‌نه
ئه‌نجام و ئه‌وان ئه‌و گرێکوێره‌یه بکه‌نه‌وه. به‌و
پێیه‌ی هیچ کام له‌بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌کێتی
نیشتمانی نیوه‌ی کورسییه‌کانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگایان
نه‌هێنابوو، ده‌رفه‌تێکی له‌بار بۆ لیستی سێیه‌م ڕه‌خسابوو،
تا له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نه‌دا ڕێکه‌وێ که زۆرترین خواست
و داواکارییه‌کانی بۆ جێبه‌جێ ده‌که‌ن. له‌دنیای سیاسه‌تدا
هه‌ڵوێست وه‌رگرتن و ڕێکه‌وتن له‌سه‌ر بنه‌مای پیاوه‌تی
و خێروچاکه-وه‌ك ئه‌وه‌ی لیستی خزمه‌ت کردی- نه‌بووه
و ناکرێ. ساڵانێکه، ئیسلامییه‌کان له‌لایه‌ن پارتیی و
یه‌کێتییه‌وه په‌ڕاوێزخراون، هیچ ڕۆڵێکی کاریگه‌رو
گرنگیان له‌پرۆسه‌ی سیاسیی و حکومکردن دا نه‌بووه. ئه‌م
جاره ده‌رفه‌تێکی زێڕینیان بۆ ڕه‌خسابوو کۆتایی به‌و
سیاسه‌ته بهێنن. له‌هێزێکی حساب بۆنه‌کراوو پاسیفه‌وه
ببنه هێزێکی خاوه‌ن بڕیار‌و ئه‌کتیڤ و پارسه‌نگی هێز به‌لای
خۆیاندا بخه‌ن. لیستی خزمه‌ت ئه‌و شانسه‌ی بۆ هه‌ڵکه‌وتبوو،
ململانێ و پرسه سیاسییه‌که، له‌ماڵه‌که‌ی ئه‌ودا به
ئاقارێکدا یه‌کلایی بکاته‌وه که‌زۆرترین ده‌سکه‌وت و
باشترین خزمه‌ت به پرۆسه‌ی دیموکراسیی بکات. نه‌ك به‌پێچه‌وانه‌وه،
گوایه هه‌ڵوێستی بێلایه‌نانه ده‌نوێنێ، ده‌سته‌وسان
لێی دانیشێ و کلیلی چاره‌سه‌ر که له‌باخه‌ڵی ئه‌ودا
بوو، به‌خۆڕایی و بێ به‌رامبه‌ر ببه‌خشێته ئه‌وانی تر!!.
بێگومان، ڕێنه‌که‌وتن و یه‌کلایی نه‌کردنه‌وه‌ی ئه‌و
پرسه له‌گه‌ڵ گۆڕان، خێر، چاکه، پیاوه‌تیی، خزمه‌تێکی
بێ به‌رامبه‌رو خۆڕایی، لیستی خزمه‌ت بوو به‌رامبه‌ر
یه‌کێتی و باره لاره‌که‌ی بۆ ڕاستکرده‌وه. لای زۆرێك
له‌چاودێرانی سیاسیی و ده‌نگده‌رو جه‌ماوه‌ری
ئیسلامییه‌کان، پێشبینی ئه‌وه نه‌ده‌کرا، لیستی خزمه‌ت،
خزمه‌تێکی بێ به‌رامبه‌رو خوڕایی له‌و چه‌شنه، پێشکه‌شی
یه‌كێتی بکات. هه‌ڵوێست و ئه‌ده‌بیاتی ڕابردووی یه‌کێتیی
به‌رامبه‌ر ئیسلامییه‌کان، ده‌رفه‌تی سه‌وزبوونی ئه‌گه‌رێکی
وای نه هێشتبووه‌وه. پرسیاره‌که لێره‌دا ئه‌وه‌یه،
ئایا نه‌ده‌کرا لیستی خزمه‌ت، به‌رگه‌ی فشاره ناوخۆیی
و ده‌ره‌کییه‌کان بگرێ؟ هه‌نگاوێ نه‌نێ که له به‌رژه‌وه‌ندی
ئه‌ودا نین. یان ئه‌وه باشتر نه‌بوو، هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه
لیستی خزمه‌ت له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی ڕێکه‌وێت؟ لای که م
پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و کۆمه‌ڵی ده‌سکه‌وت له پارێزگای
سلێمانی بۆ خۆی به‌ده‌ست بهێنێت. سه‌ره‌نجام ئه‌وه‌ته
یه‌کێتی له گه‌ڵ گۆڕان ڕێکه‌وت و هیچ حسابێکی ئه‌وتۆشی
بۆ پیاوه‌تی و چاکه‌که‌ی لیستی خزمه‌ت نه‌کرد و هه‌ڵوێسته‌که‌شی
له‌به‌رچاو نه‌گرت. پێکه‌وه له گه‌ڵ گۆڕان، برابه‌ش
پۆسته‌کانیان له نێوان خۆیاندا دابه‌ش کرد. لیستی خزمه‌تیش،
به‌ده‌ستی به‌تاڵ له‌یارییه‌که هاته‌ده‌ره‌وه. نه ده‌کرا
لیستی خزمه‌ت هه‌ڵوێستێ بنوێنێ تا ڕووبه‌ڕووی گله‌یی و
گازنده‌ی ده‌نگه‌ر و جه‌ماوه‌ره‌که‌ی نه‌بێت؟ به‌وه‌ش
هانیان بدات و دڵخۆشیان بکات، ده‌نگه‌کانیان ڕۆڵ و سه‌نگێکی
گه‌وره و کاریگه‌ری هه‌بووه و کلیلی کردنه‌وه‌ی ده‌رگا
داخراوه‌کان بووه.
من له‌وه دڵنیام، که له‌داهاتوودا ئیسلامییه‌کان،
زیاتر له‌وه‌ی که گۆڕان له‌م قۆناغ و له‌و پرسه‌دا
پێویستی به‌هه‌ڵوێست و هاوکاریی لیستی خزمه‌ت بوو، ئه‌وانیش
له زۆر وێستگه‌و قۆناغدا، پێویستیان به گۆڕان ده‌بێت.
ده‌کراو جێی خۆی بوو، لیستی خزمه‌ت، ورد‌و دوور بینانه،
هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه له گه‌ڵ گۆڕان ڕێبکه‌ون و ئه‌و
پرسه یه‌کلایی بکه‌نه‌وه. ئه‌وسا ده‌یانتوانی کۆمه‌ڵێ
ده‌ستکه‌وت و خاڵ به‌ده‌ست بهێنن و گۆڵی خۆیان بکه‌ن.
١- ده‌رفه‌تێکی باش بوو، بۆ چه‌سپاندنی پره‌نسیپی ده‌ستاوده‌ستکردنی
ده‌سه‌ڵات و پڕۆسه‌ی دیموکراسیی.
٢- کاڵبوونه‌وه‌ی سنووری زۆنی حیزبیی و کۆتایی هێنان
به باڵاده‌ستی و قۆرغکاری تاکه حیزبێك.
٣- کۆتایی هێنان به نه‌ریتی ڕێکه‌وتنی فیفتی به
فیفتی، که ساڵانێکه پارتیی و یه‌کێتیی له‌سه‌ری
ڕاهاتوون و پڕۆسه‌ی سیاسی‌یان پێ ئیفلیج کردووه. به‌داخه‌وه،
وا گۆڕانیش جارێکی تر، هه‌مان پرۆسه‌ی شکستخواردوو،
زیندوو ده‌کاته‌وه. ئایا نه‌ده‌کرا ڕێکه‌وتنه‌که سێ
قۆڵی بوایه؟ له‌بری یه‌کێتی و گۆڕان (گۆڕان، یه‌كێتی،
لیستی خزمه‌ت) سێ قۆڵی ڕێکه‌ون. تۆ بڵێی یه‌کێتی
ئاماده بێ و پێی خۆش بێ، ئیسلامییه‌کانی بنده‌ستی له‌په‌ڕاوێزدا
نه‌مێننه‌وه. له دوای هه‌ڵبژاردنه‌کانه‌وه، گومانی ئه‌وه
ده‌کرا باڵی ده‌ستڕۆیشتووی ناو یه‌كێتی که ترسی ئه‌وه‌یان
هه‌بوو گۆڕان و لیستی خزمه‌ت ڕێکه‌ون، به وردی و زیره‌کانه،
کاریان له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی گۆڕان و ئیسلامییه‌کان ده‌کرد،
له ڕێی ئه‌و گۆڕانانه‌ی که هێشتا دیدو تێڕوانینی یه‌کێتییانه
به‌رامبه‌ر به ئیسلامییه‌کان به‌سه‌ریاندا زاڵه،
زۆرترین هه‌وڵیان دا په‌یوه‌ندی گۆڕان و ئیسلامییه‌کان
سارد‌و سڕیی تێکه‌وێ و ئه‌و دوو هێزه ڕێنه‌که‌ون.
٤- به ڕێکه‌وتنی لیستی خزمه‌ت و گۆڕان، ده‌کرا
پارێزگای هه‌ڵه‌بجه بۆ ئیسلامییه‌کان بێ. هه‌ر له سه‌ره‌تاوه
زۆربه‌ی چاودێران پێشبینی ئه‌وه‌یان ده‌کرد، لیستی
خزمه‌ت پرسه‌که له به‌رژه‌وه‌ندی گۆڕان یه‌کلایی
بکاته‌وه، چونکه ئه‌ده‌بیاتی سیاسیی ئه‌و دوولایه‌نه
لێکه‌وه نزیكه، ساڵێكیش پێکه‌وه له‌به‌ره‌ی ئۆپۆزیسیۆن
بوون و پڕۆژه و پاکێجی چاکسازیی هاوبه‌شیان هه‌بوو.
دڵنیام گه‌ر لیستی خزمه‌ت به لێزانانه یارییه‌که‌ی ئه‌نجام
بدایه، ده‌یتوانی به‌ڕێکه‌وتنی له‌گه‌ڵ گۆڕان، یه‌کێتی
ناچار بکات له‌که‌ری شه‌یتان بێته‌خواره‌وه، ئه‌وسا زه‌مینه‌ی
ڕێکه‌وتنی سێ قۆڵی له‌بارو گونجاو تر ده‌بوو.
|