سەرى ساڵە ..
هێشتا کوڕەکەمان لە ژوورەوەیە ..
هێشتا من و دایکى لە ژوورەوەین ..
نازانم ،
ئێمە بەندکراوین و .. ئەو پاسەوانە ..
یان ئەو بەند کراوە و .. ئێمە پاسەوان ..؟؟
وەک سێ تابلۆ ،
کە بێ خاوەن و بێ ناو بن..
ئەڵێم : ڕۆڵە! سەرى ساڵە ،
بۆچى سەفەرێ ڕێک نەخەین ؟
ئەڵێ : نەخێر ،، نابێ ساڵەکان تەواو بن..
سەرى ساڵە ..
لاى ئێمە کات ڕاوەستاوە ..
نە بۆ داهاتوو ئەڕوانین
نە ئاوڕێکیش بۆ دواوە ..
وەک سێ پشکۆ ،
هەڵئەقرچێین ..
چاوەڕوانى بارانێکى بە ڕەحمەتین ،
لە لاى خواوە
|