قەیرانی پرسیار
 

  

پێشڕەو حەمید
 



پرسیار جدی وەڵامی باش وەردەگرێت , بەڵام لەھەرێمەکەی ئێمە ئەمە تەواو جیاوازتر دەردەکەوێت ؟ چونکە کۆی ئەوەی دەستمان پێکردوەو بەجیدمان زانی وە وەک ئەرکێک و وەک کارێکی دەستە جەمعی لەکۆتایدا بە ناتەواوی وازمان لێھێناوە و دەستمان کردوەتەوە بەکارێکی تـــر بەبێ ئەوەی لەگەڵ ئەوانی تردا تاکۆتای بەردەوام بوبێتین !! کێ لەمە بەرپرسیارە لەکاتێکدا ھەمومان کەسێکی تر یان لایەنێکی تر تۆمەتبار دەکەین و ھەوڵی ئەوە ئەدەین بەرپرسیارێتی لەئەستۆ نەگرین ؟
بۆھەمیشە ئەبێت کۆتای ھەر کارێکی جدی لەکوردستان بەم شێوەیە بێت ؟ ئەمە چی کلتورێکە بەو شێوەیە پڕبوە لە بێ متمانەی و ھێشتا ھەموان سەرقاڵین بە گەورە ترکردنی فەوزاوە ؟ دیقەت بدەن ببپرسن بزانن لەو ھەرێمە چی دەگوزەرێ !! ببپرسن بزانن بۆچی ئەو ھەموو سیاسیە قسەئەکات و یەک قسەیان بەکردار نابینرێت , درۆئەکەن و یەک سات لە ڕاستی نزیک نابنەوە ؟
بپرسن بزانن ئەو ھەموو میدیاو میدیاکارانە بۆناتوانن لەرێگەی کارەکانیانەوە کۆمەڵگا بەرەو ھوشیاری زیاتر ببنەو زانیاری دروستیان پێ ببەخشن ؟ بپرسن بزانن بۆ زانکۆکانمان لەبری ئەوەی چاوی کۆمەڵگاکەی خۆیان بێت بون بە مەقاشی دەستی حیزبەکان ؟
بپرسن تاکەی ئەبێت " دەسەڵاتی یاسا " لە ژێر پێدابێت و " یاسای دەسەڵات " سزاکانی کۆمەڵگا دەربکات ؟ بپرسن تاکەی ئەبێت خاوەنی ھێزی نیشتمانی نەبین و ئەو ھەموو ھێزە ناوخۆیە بەئــاماژەکانی حیزب سەرشەقامەکان لە لافیتەکانمان بگرن ؟ بپرسن لەکوێ دونیادا بوە حیزب موچەی میللەت بدات و میللەت کۆیلەی حیزبەکان بێت, بپرسن لەکام شوێنی ئەم گەردونەدابوە حکومەت پارەی خەڵک بۆخۆی ببات و خەڵکیش ھێشتا ھەر چەپڵەی بۆلێبدات ؟! بۆتەنھا یەک جار لەخۆتان بپرسن ئەو ھەموو پرسیارەی دەی کەن بۆچی وەڵامێکی ڕاستان دەست ناکەوێت ؟!لەخۆتان پرسی بۆچی ئەوەی متمانەی بێ دەبەخشن لەکۆتایدا ھەروەک ئەوانی تر دەکەوێتە فێلکردن لێتان بەناوی سیاسەتەوە ؟ دواجار پرسیتان بۆچی واز لە ماڵە باجینەی پەنجا بە پەنجا ناھێنن ؟ لەخۆتان پرسی بۆچی ئەوەی متمانەی بێ دەبەخشن لەکۆتایدا ھەروەک ئەوانی تر دەکەوێتە فێلکردن لێتان بەناوی سیاسەتەوە ؟
پێشڕەو حەمید


 

           

 

10/12/2014

 

goran@dengekan.com

 

dengekan@yahoo.com