نەوشیروان موستەفا خۆی مرۆڤێکی گەورەیە , ئەو ھەمو
پیاھەڵدانەی ئێوە زیادەیە و ئەم ھەمو زیادەڕۆیەتان
زیانی پێدەگەیەنێت !! ئەو لەئێستا تەنھا پێوستی بە
پشتگیری کردن ھەیە نەک بە مەدح و سەنا , ئـــەو ھەمیشە
دژی ڕیــاکاری بوە ئیتر سازشکردنەی ئەو ھەمو موسەقەفەی
چواردەوری بۆچی ؟!
سەردەمی نەوشیروان موستەفا نە کــۆتای ھاتوە و نــە
ئێستاش دەست پێ دەکات , بەڵکو ئـــەو لـــە دوای
جێھێشتنی یەکێتی و لەکاتی دروست بونی بزوتنەکەیەوە
لـــە ناو سەردەمەکە ی خۆیادایە و ھێشتا بەردەوامە و
ھێشتا ناتوانێت بەبێ تەواو کردنی ئەرکەکەی بڕوات !!
بەڵام ئەگەر خەڵکانی چواردەوری , ئەوانەی کاری بۆدەکەن
و ئەوانەی نەوشیروان موستەفا کردنی بەکاربەدەست و
میدیاکەی گۆڕانی خستە خزمەتیان بۆئەوەی خەڵک بیان
ناسێـت , ئەگەر وابیردەکەنەوە کە بەماستاو کردن
ئەتوانن لەگەڵ ئەو پیاوە بمێننەوە ئەوە باشترە کەسێکی
تر ھەڵببژێرن بۆ ڕیاکاری ؟ چونکە نەوشیروان موستەقا
خۆی بچوکتر دێتە پێش چاو , ئەگەر لەگەڵ کەسانی وەھادا
بییەوێت خزمەتی خەڵکی کودستان بکات .
|