گۆڕانكاریه‌كانی یه‌كیه‌تی سۆڤیه‌ت له ده‌یه‌ی كۆتایی
سه‌ده‌ی ڕابردوو له‌كاتی ده‌سه‌ڵاتی گۆرباتشۆف به باش
كردنی بارودۆخی ناله‌بار و بنیاتنانه‌وه‌ی وڵات له
ڕێگای پیاده كردن و بڵاو كردنه‌وه‌ی "گڵاسنۆست،
پیۆیسترۆیكا" و ڕكێف كردنی ڕووداوه‌كان ئه‌و كات سه‌رنجی
دنیای به‌لای خۆیدا ڕ‌اكێشا.
"گڵاسنۆست، پیۆیسترۆیكا"ئه‌م دوو ووشه‌یه كاتێك هاته
نێو زاراوه‌ی سیاسی كه میخائل گۆڕباتشۆڤ له سه‌رده‌می
ده‌سه‌ڵاتی خۆی دا په‌رده‌ی لادا له‌سه‌ر باری ئابووری
و سیاسه‌تی سۆڤیه‌ت به گشتی .
گڵاسنۆست: به مانا ڕوسیه‌كه‌ی واتا په‌رده هه‌ڵماڵین
.
پیرۆیسترۆیكا: به مانای بنیات نانه‌وه دێت، كه له
پاش په‌رده هه‌ڵماڵین ده‌بێته پڕۆژه‌ی گۆڕانكاریه‌كان
له‌سه‌رجه‌م بواره ئابووری، سیاسی، په‌یوه‌ندیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان
دا.
پیرۆیسترۆیكا گه‌شه سه‌ندنێكی هه‌مه لایه‌نه‌ی
دیموكراتیه‌ت و به‌ڕێوه‌بردنی سۆسیالیستیه به پشت به‌ستن
به‌داهێنانه زیندووه‌كانی جه‌ماوه‌ر، به‌ره‌و پێش
بردن و پته‌و كردنی یاسا، گیانی ڕه‌خنه و ڕه‌خنه له
خۆ گرتن، شكۆمه‌ندی و به‌های تاك، پێش كه‌وتنی ژیانی
كۆمه‌ڵ له هه‌موو بواره‌كان دا.
پیرۆیسترۆیكا زیندوو كردنه‌وه‌ی بنه‌ماكانی مه‌ركه‌زیه‌تی
دیموكراتیه، په‌ره سه‌ندنی ئابووری و به‌رپه‌رچ دانه‌وه‌ی
شه‌خس په‌رستی و فه‌رمان كردن و به‌ڕێوه بردنی مه‌كته‌بی
یه، هاندانی ڕۆحی تازه گه‌رێتی و دروستی سۆسیالیستیه،
گه‌ڕانه‌وه‌یه‌كی دروسته بۆ زانست .
پیرۆیسترۆیكا ڕزگار كردنی كۆمه‌ڵه به زیندوویی له
تێك چوونه‌كانی ڕه‌وشی سۆسیالیستی و چه‌سپاندنی بنه‌ماكانی
دادوه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی له ژیانی كۆمه‌ڵ دا، هه‌ر
دیارده و ڕوداوێك هۆكاری تایبه‌تی خۆی هه‌یه هیچ
شتێك له خۆیه‌وه سه‌ر هه‌ڵ نادات، ئه‌وانه‌ش كه به‌ڕێكه‌وت
ڕوو ده‌ده‌ن هۆكاری تایبه‌تی خۆیان هه‌یه، به‌ڵام مه‌رج
نی یه هه‌موو هۆكاره‌كان وه‌ك یه‌ك بڕۆن جاری وا هه‌یه
هۆكاری لاوه‌كی زوو تر ده‌رده‌كه‌وێ و هۆكاره سه‌ره‌كیه‌كه
دره‌نگ ترده‌رده‌كه‌وێ یاخوود به پێچه‌وانه‌وه، سه‌ده‌ی
ڕابردوو سه‌دان گۆڕانكاری و ڕووداوی گه‌وره‌ی له‌گه‌ڵ
خۆی هێنا، هه‌ندێكیان كاره‌ساتی گه‌وره‌یان به‌سه‌ر
مرۆڤایه‌تی دا هێنا و مه‌ینه‌تی و مه‌رگه‌ساتی زۆری لێ
كه‌وته‌وه، هه‌ندێكیشیان خزمه‌تی گه‌وره‌یان به
مرۆڤایه‌تی كرد و تا ئێستاش شوێنه‌واره چاكه‌كانیان
ماون، هه‌موو ڕووداوه‌كان به‌چاك و خراپیانه‌وه
گۆڕانكاری گه‌وره‌یان لێ كه‌وته‌وه و سه‌رنجی مرۆڤی
بۆ لای خۆی ڕ‌اكێشا، به‌شێك له‌م ڕووداو و گۆڕانكاریانه
بوونه هۆی دروست بوونی چه‌ندین قه‌واره‌ی سیاسی و
ڕۆڵیان له ژیانی ئاده‌میزاد دا بینی، یه‌كێك له‌وانه
یه‌كیه‌تی سۆڤیه‌تی جاران بوو، له‌سه‌ر ده‌ستی
كۆمۆنیسته‌كانی ڕوسیا و دواتریش سه‌رهه‌ڵدانی
پیرۆیسترۆیكا.
ده‌توانین بڵێین پیرۆسترۆیكا هه‌روا به‌بێ هۆكار و
پێشینه نه‌هاتۆته ئاراوه، به‌ڵكو له ئه‌نجامی
پێویستیه‌كی مێژوویی و به هۆی زۆری كێشه‌و گیر و
گرفته‌كانی ناو یه‌كیه‌تی سۆڤیه‌ت سه‌ری هه‌ڵداوه،
لێكۆڵینه‌وه و وورد بینی هه‌ر ڕووداوێكیش پێویستی به
گه‌ڕانه‌وه و ئاوڕدانه‌وه‌یه‌ك به مێژووی ڕابردوو هه‌یه،
به‌م پێ یه بۆ شاره‌زا بوونی مێژووی یه‌كیه‌تی سۆڤیه‌ت
پێویستی به گه‌ڕانه‌وه بۆ دواوه یارمه‌تیمان ده‌دات
بۆ دیاری كردنی هۆكاره‌كان و ده‌ست نیشانكردنی كه
بووه مایه‌ی دروست بوونی كێشه و ته‌گه‌ره له به‌رده‌م
ڕه‌وتی سۆسیالیستی و سه‌رهه‌ڵدانی پیرۆیسترۆیكا.
سۆسیالیستی له دیدی لایه‌نگرانیه‌وه به‌نده به‌ڕاده‌ی
پێشكه‌وتنی شارستانیه‌ت واته ئه‌و ووڵاتانه‌ی له
ڕووی كرێكار و پیشه‌سازی پێشكه‌وتوون زه‌مینه‌ی گه‌شه
كردنی سۆسیالیستی له بارتره له‌و ووڵاتانه‌ی پیشه‌سازی
و هێزی كرێكاری كه‌متره، هه‌ر بۆیه له ڕوانگه‌ی
بیریارانی سۆسیالیستیه‌وه ئه‌بوایه یه‌كه‌م ده‌وڵه‌تی
سۆسیالیستی له ده‌وڵه‌ته پیشه‌سازیه‌كان سه‌ری هه‌ڵدابا،
به‌پێچه‌وانه‌وه یه‌كه‌مین شۆڕشی سۆسیالیستی له
دواكه‌وتووترین ووڵاتی پیشه‌سازی(روسیا) دروست بوو. له
جێگای ئیمپڕاتۆریه‌تی كۆنی دوا كه‌وتووی نیمچه كۆڵۆن
كه به زیندانی گه‌لان ناسرا بوو، ده‌وڵه‌تێكی مه‌زنی
نوێ به ناوی یه‌كیه‌تی سۆڤیه‌ت هاته كایه‌وه، به‌ماوه‌یه‌كی
كه‌م بووه خاوه‌نی هێزێكی كاریگه‌ری به‌رهه‌م هێنان و
توانایه‌كی هزری گه‌وره و كه‌لتور و فه‌رهه‌نگی پێشكه‌وتوو.
ڕوسیا ووڵاتێكی كۆن و خاوه‌ن مێژوویه‌كی ڕه‌سه‌ن و پڕ
داهێنان و ده‌ست كه‌وت و شوێنی له مێژووی جیهان دا
دیاره، شۆڕشی ئۆكتۆبه‌ری مه‌زن به سه‌ركردایه‌تی
حزبی شوعی به‌رپا بوو، یه‌كه‌مین ده‌وڵه‌تی سۆسیالیستی
له جیهان دامه‌زراند.
ده‌وڵه‌تی سۆڤیه‌ت ده‌وڵه‌تێكی ساوا بوو له مێژووی
هاوچه‌رخ دا نموونه‌یه‌كی له شێوه‌ی نیه ئه‌گه‌ر ته‌مه‌نی
به‌راورد بكه‌ین، ته‌مه‌نی زۆر كه‌مه كه‌چی پێشكه‌وتنی
به‌قه‌د چه‌ندین سه‌ده بڕیوه.
بیری سۆسیالیستی هه‌وڵی زۆری دا بۆ گه‌شه كردنی سه‌ركردایه‌تی
به‌كۆمه‌ڵ، ئازادی ڕاده‌ربڕین، ڕه‌خنه و ڕه‌خنه له
خۆ گرتن، سۆسیالیستی له پێناوی پاراستنی كه‌رامه‌تی
مرۆڤ، یه‌كسانی و ژیانی وه‌ك یه‌ك، دابین كردنی ژیان و
گوزه‌ران و پێویستیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، گه‌شه كردنی
به‌رده‌وام له گشت بواره‌كان دا له ژێر لێپرسراوێتی
"لینین"دا.
شۆڕشی ئۆكتۆبه‌ری مه‌زن دنیای له‌رزاند جیهانی سه‌رمایه‌داری
خسته مه‌ترسیه‌وه، چاره‌نووسی ده‌وڵه‌ته
ئیمپڕیالیسته‌كانی به‌ره‌و ڕووی مه‌ترسی كرده‌وه، له‌لایه‌ن
زۆر له گه‌لانی دنیا پێشوازی لێ كرا، زۆر له ده‌وڵه‌تانی
دنیا بۆ ڕێبه‌ری خۆیان ڕێبازی سۆسیالیستیان هه‌ڵبژارد،
به‌ڵام به هۆی مه‌رگی پێشوه‌ختی لینین ئه‌و بنه‌ما
سۆسیالیستانه نه‌ك هه‌ر په‌یڕه‌و نه‌كران، به‌ڵكو حزب
بووه ئامرازێكی سه‌ركوتكه‌ر، ده‌وڵه‌ته‌كان بوون به
زیندانێكی گه‌وره، دیواری به‌رلین، سنووری ئاسنینی
نێوان ده‌وڵه‌ته‌كان، قه‌ده‌غه كردنی سه‌فه‌ری
هاووڵاتیان بۆ ده‌ره‌وه، ڕیز گرتنی دوور و درێژی
هاووڵاتیان بۆ وه‌رگرتنی خوارده‌مه‌نی دیارده‌ی
بێزاركه‌ری ناو ئه‌و ده‌وڵه‌تانه بوون كه خۆیان وه‌ك
به‌هه‌شت ناویان ده‌بردن.
سیاسه‌تی سه‌ركردایه‌تی حزبی شوعی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه
به گشتی و تاكڕه‌وی سكرتێری حزبه‌كان به‌پێچه‌وانه‌ی
به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی جه‌ماوه‌ر بوون، دیكتاتۆریه‌ت و
خۆسه‌پاندن و خۆپه‌رستی سه‌ركرده‌كان له‌و په‌ڕی دابوو،
ئه‌مه نه‌ك هه‌ر خۆیان به‌ڵكو بنه‌ماڵه و ده‌سته و
دایه‌ره‌ی سكرتێره‌كان به‌شێوه‌یه‌ك بوون حوكمی پاشایه‌تی
كۆنیان گه‌ڕانده‌وه، هه‌موویان له پله‌ی لێپرسراوێتی
دابوون، ده‌بوایه ڕێزیان لێ بگیرێ و ده‌ستیان بۆ به
سنگه‌وه بگیرێ.
سه‌ركرده‌ی ده‌وڵه‌ته سۆسیالیسته‌كان بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی
خۆیان به كڕین و پله به‌خشین هه‌زاران كه‌سیان له
خشته برد، ده‌زگای جاسوسی تایبه‌ت به‌خۆیان دامه‌زراند،
ئه‌م ده‌زگایه له ده‌وڵه‌تێكی وه‌ك ڕۆمانیا ژماره‌یه‌كی
خه‌یاڵی ئه‌ندامی هه‌بوو ڕاسته‌وخۆ سه‌ر به"تشاوشیسكۆ"
بوو، سه‌رتاسه‌ری بوخارستیان كرد به تونێڵ و ژێر زه‌مین
و به كۆشكی كۆماریانه‌وه گرێدا بوو، كاتێ ڕاپه‌ڕینی
گه‌لی ڕۆمانی له دژیان ده‌ركه‌وت ئه‌م ده‌زگایه چ ده‌ورێكی
خیانه‌تكارانه‌ی بینی له دژی خه‌ڵكی ڕۆمانی بۆ
پاراستنی گیان و ده‌سه‌ڵاتی تشاوشیسكۆ.
له هه‌موو ده‌وڵه‌ته شوعیه‌كان به‌تایبه‌ت یه‌كیه‌تی
سۆڤیه‌ت خه‌ڵك ژیانی له‌و په‌ڕی ناهه‌مواری دابوو، سه‌رهه‌ڵدانی
ئه‌م گیر‌و گرفته له ئه‌نجامی جێ به جێ نه‌كردنی
بنه‌ماكانی سۆسیالیستی و پێشێل كردنی بنه‌ماكان بوو،
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش گۆڕین و ده‌ستكاری بنه‌ماكانی
سۆسیالیستی به‌پێ ی به‌رژه‌وه‌ندی لێپرسراوی یه‌كه‌می
حزبه سۆسیالیسته‌كان بوو.
ده‌سه‌ڵاتی تاك ڕه‌وی ستالین بێ سنوور بوو، هه‌موو
یاساكانی حزبایه‌تی به جۆرێك هه‌ڵگێڕایه‌وه له‌گه‌ڵ
به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆی دا بگونجێت، هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانی
حزب و ده‌وڵه‌ت ته‌نیا و ته‌نیا له‌ده‌ست ستالین دابوو،
به ئاره‌زووی خۆی ده‌ستكاری یاساكانی حزبی ده‌كرد، ده‌بوایه
له شوێنی یاسا بڕیاره‌كانی ئه‌و په‌یڕه‌و كرابان، هه‌ر
خۆی سه‌ركرده‌كانی ده‌گۆڕی و هی نوێ ی بۆ دیاری ده‌كردن،
هه‌ر كه‌سێكیش دژی بڕیار و سیاسه‌ته‌كانی وه‌ستابا ملی
به‌په‌تی سێداره دا ده‌كرا.
یه‌كسانی و وه‌ك یه‌كی، ئازادی ڕاده‌ربڕن، ڕه‌خنه و
ڕه‌خنه له خۆگرتن مانایه‌كی نه‌بوو، ته‌نانه‌ت هه‌ڵبژاردنیش
وه‌ك نه‌ریتی لێ هاتبوو پێش كۆنگره و كۆنفراسه‌كان
ئه‌نجام دیاری ده‌كرا، پێش هه‌ڵبژاردن سه‌ركردایه‌تی
تازه بڕیاری له‌سه‌ر ده‌درا، ئاماده باشی بۆ ده‌كرا
و لیستی ناوه‌كان ده‌درایه ده‌ست ئه‌ندامانی كۆنگره،
ته‌نیا وه‌ك شانۆگه‌ریه‌كی سیاسی به‌ڕێوه ده‌چوو، جگه
له‌وه‌ش كۆبوونه‌وه‌كانی لیژنه‌ی مه‌ركه‌زیش كارتۆنی
بوو، پێشتر له‌لایه‌ن سكرتێری حزبه‌وه بڕیاره‌كان جێ
به‌جێ كرا بوو، كۆبوونه‌وه‌كان ته‌نیا وه‌ك ڕێ‌و ڕه‌سمێك
به‌ڕێوه ده‌بران، ئه‌گینا سه‌ركردایه‌تی ئاگاداری
ناوه‌رۆكی بڕیاره‌كان نه‌بوو.
له‌لایه‌ك دیكتاتۆریه‌ت و شه‌خس په‌رستی ستالین و له‌لایه‌كی
تریش كوشتن و له‌ناو بردنی خه‌ڵك، سه‌ركوت كردن و
ڕاگواستن، هه‌وڵی تواندنه‌وه‌ی گه‌لان و له
ناوبردنیان شانازی و هه‌نگاوه پیرۆزه‌كانی یه‌كیه‌تی
سۆڤیه‌تی داپۆشیبوو.
ئه‌م بارودۆخه ته‌واو خه‌ڵكی نیگه‌ران كردبوو، ئه‌وان
بۆیه شۆڕ‌شیان كردبوو ژیان و گوزه‌رانیان مسۆگه‌ر بێت،
كه‌رامه‌تی تاك پارێزراو بێت، یه‌كسانی و ئازادی و
دیموكراسی هه‌بێت، له نه‌خشه‌ی چاره‌نووسی داهاتووی
خۆیان به‌شدار بن، ناڕه‌زاییه‌كی زۆر له ئاست پێشێل
كردنی ڕێبازی شۆڕشی ئۆكتۆبه‌ر به‌رز بووه‌وه، له‌سه‌ره‌تای
هه‌شتاكان گفتوگۆیه‌كی توند له نێوان كۆمیته و ده‌زگاكانی
ده‌وڵه‌ت ده‌ستی پێ كرد، هه‌موو هه‌ستیان به مه‌ترسیه‌كی
گه‌وره ده‌كرد له داهاتووی یه‌كیه‌تی سۆڤیه‌ت و حزبی
شوعی.
دوای لێكۆلینه‌وه‌یه‌كی قوڵ و به‌رده‌وام حزبی شوعی
سۆڤیه‌ت گه‌یشته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی هۆكاری سه‌ره‌كی گیر
و گرفته‌كانی ووڵات بیروكراسیه‌ته.
له كۆنگره‌ی 20ی حزبی شوعی سۆڤیه‌ت به‌تووندی دژی شه‌خس
په‌رستی و بیروكراتی وه‌ستان بۆ ڕیسوا كردن و له‌ناو
بردنی، له‌و كۆنگره‌یه‌دا هه‌وڵی زۆر درا بۆ گه‌ڕانه‌وه
بۆ سه‌ر ڕاسته شه‌قامی ماركسیزم _ لنینیزم بۆ ئه‌وه‌ی
گوڕ‌و تینێك بخاته‌وه ناو ژیانی سیاسی، ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی،
ئایدیۆلۆژی، به‌ڵام له‌به‌ر پشت گوێ خستنی سه‌ركردایه‌تی
حزبی شوعی هه‌موو ئه‌م هه‌وڵ و كۆششانه بێ ئه‌نجام
بوون، ئه‌و كاته خرۆشۆف سكرتێری حزب بوو، دواتریش له
سه‌رده‌می برجنێف و ئه‌وانی تر هه‌مان بارودۆخی به‌خۆوه
بینی. به‌پێ ی بۆچوونی زۆرێك له ئابووریناسان شوعیه‌ت
گرنگی به داخوازیه‌كانی خه‌ڵك نه‌ده‌دا، هێز و سامانی
ده‌وڵه‌ت به فیڕۆ ده‌درا و خه‌ڵك به‌زه‌حمه‌ت ده‌یتوانی
پێویستیه‌كانی دابین بكات، ئه‌گه‌رچی سه‌رچاوه
سروشتیه‌كان هۆیه‌كی كاریگه‌ر بوون له پێشخستنی ژیانی
خه‌ڵك دا ئه‌گه‌ر به‌ڕێك و پێكی به‌كار هێنرابان، هه‌رچه‌نده
پاداشت هه‌بوو بۆ هاندان و گه‌شه كردنی گشت بواره‌كان،
به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به ئاره‌زووی خۆیان جێ به‌جێ
ده‌كران، ئه‌م پاره خه‌رج كردن و پاداشتانه بوو
بوونه دیارده‌یه‌كی كاسبی كردن.
هه‌موو ئه‌م دیاردانه بوونه هۆی بێ بڕوایی و بێ
متمانه‌یی خه‌ڵك به ده‌سه‌ڵات و بووه هۆی لاواز
بوونی حزب و وه‌ستانی پێشكه‌وتنی ووڵات، له جیاتی
گرنگی دان به ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵك دیاری و پاداشت
و نازناوی زل بۆ خه‌ڵكی نه‌شیاو شوێنی گرته‌وه. به‌رپرسان
خۆیان له كه‌م و كوڕیه‌كان ده‌دزیه‌وه و له بری چاك
كردن ده‌یانویست به هه‌ندێ بۆنه و ئاهه‌نگ و
خۆنواندن كه‌م و كوڕیه‌كان دابپۆشن.
كێشه و گیر و گرفته‌كان به‌سه‌ر یه‌ك دا كه‌ڵه‌كه
بوون و به‌چاره‌سه‌ر نه‌كراوی مانه‌وه، تاكو میخائل
گۆرباتشۆڤ بووه سكرتێری تازه‌ی حزبی شیوعی سۆڤیه‌ت .
دوای ئه‌وه‌ی گۆرباتشۆڤ وه‌ك سكرتێری تازه‌ی حزب ده‌سه‌ڵاتی
گرته ده‌ست به هاوكاری چه‌ند ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی
و هه‌زاران كادیر و دڵسۆزانی یه‌كیه‌تی سۆڤیه‌ت زه‌مینه‌ی
خۆش كرد بۆ ئاشكرا كردنی كه‌م و كوڕیه‌كان و ڕه‌خساندنی
كه‌ش و هه‌وایه‌كی له بار بۆ بنیات نانه‌وه و سه‌رنجی
جه‌ماوه‌ری بۆ ڕه‌خنه گرتن و داهێنان ڕ‌اكێشا .
به هێمنی سیاسه‌تێكی تازه‌یان ده‌ست پێ كرد،
پیرۆیسترۆیكا وه‌ك شۆڕشێكی ئاشتیانه له ناو شۆڕشی
سۆسیالیستی دا سه‌ری هه‌ڵ دا، به پێ ی ئه‌م سیاسه‌ته
زۆربه‌ی ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی حزب و ده‌وڵه‌ت له
كێشه و كه‌م و كوڕیه‌كان به‌رپرسیار بوون، سه‌ره‌ڕای
ئه‌وه‌ش دژی هه‌ر گۆڕانكاریه‌ك بوون، له‌به‌ر ئه‌وه
وورده وورده له كار دوور خرانه‌وه و سه‌ركردایه‌تیه‌كی
تازه شوێنی گرته‌وه كه له‌گه‌ڵ پیرۆیسترۆیكا یه‌كیان
ده‌گرته‌وه بۆ گۆڕانكاری یه‌كیه‌تی سۆڤیه‌ت له هه‌موو
بواره‌كان دا، ئه‌وه‌ی ئه‌م كاره‌ی زیاتر به‌ره‌و پێشه‌وه
برد گۆڕانكاری له سه‌ركردایه‌تیه‌وه شۆڕ بووه‌وه
خواره‌وه‌ی حزب و گۆڕانكاری له‌سه‌رجه‌م بواره‌كان دا
كرد به‌ره‌و گه‌شه كردن و به‌ره‌و پێش چوونی كۆمه‌ڵگای
یه‌كیه‌تی سۆڤیه‌ت .
له‌لایه‌كی تریش ده‌وڵه‌ته سۆسیالیسته‌كانی ئه‌وروپای
ڕۆژهه‌ڵات و سه‌ركرده دیكتاتۆره‌كانیان ئه‌و ماوه‌درێژه‌ی
خۆیان به‌سه‌ر حزب و ده‌وڵه‌ت دا سه‌پاند بوو له‌وه
تێگه‌یشتن پیرۆیسترۆیكا پێچه‌وانه‌ی بۆچوون و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی
ئه‌وانه بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر ده‌ست بگرن به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی
حزب و ده‌وڵه‌ت دا پێویسته به‌هه‌موو تواناوه دژی
پیرۆیسترۆیكا بوه‌ستنه‌وه، ئه‌گینا شه‌پۆلی ئازادی و
دیموكراسی ته‌خت و تاراجیان تێك ده‌دات، به‌ڵام تا ئه‌وان
به‌خۆكه‌وتن شه‌پۆلی قین و توڕه‌یی خه‌ڵك ده‌سه‌ڵاتی
تشاوشیسكۆ و هاوشێوه‌كانی ڕاماڵی وه‌ك خائن و خیانه‌تكاری
بیری سۆسیالیسی ڕه‌فتاریان له‌گه‌ڵ كرا و خرانه
زیندان و دوایی دران به‌دادگای گه‌ل.
ده‌وڵه‌ته سۆسیالیسته‌كانی تریش وه‌ك چین و كۆبا و
كۆریای باكوور و ئه‌وانی تریش هه‌ندێكیان دژایه‌تی
خۆیان بۆ پیرۆیسترۆیكا ڕاگه‌یاند، هه‌ندێكیشیان بێ ده‌نگ
له‌سه‌ر ئه‌نجامی ڕێڕه‌وی خۆیان به‌رده‌وام بوون، به‌ڵام
له‌ڕاستی دا دان پیانانی هه‌ڵه‌كان و ئاشكرا كردنی كه‌م
و كوڕیه‌كان، توێژینه‌وه و لێكۆڵینه‌وه بۆ چاره سه‌ر
كردنی، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی باشترین پێوانه كردنی هه‌ر
حزبێكی سیاسیه بۆ به هه‌ند گرتنی كێشه‌كان و خزمه‌ت
كردن به چینه جیاوازه‌كانی كۆمه‌ڵگا، نیشانه‌ی خه‌مخۆری
و به‌ته‌نگه‌وه چوونی حزب بوو بۆ جێ به جێ كردنی
ئه‌ركه‌كانی كه كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك فێر بكات و شێوه‌ی خه‌بات
و كار كردنیان تێ بگه‌یه‌نێ له‌به‌ر ئه‌وه له‌لایه‌ن
جه‌ماوه‌ر گه‌وره ترین پێشوازی لێ كرا. دواتریش كۆمه‌ڵێك
گۆڕانكاری به‌دوای خۆی دا هێنا.
یه‌كخستنی هه‌وڵه‌كان بۆ ده‌ربازكردنی حزب له‌سه‌رده‌می
تێپه‌ڕاندنی كێشه‌كان و خۆبه‌دوورگرتن له هه‌ڵوه‌شانه‌وه
و خۆگورج كردنه‌وه‌ی حزب له‌بارودۆخه سه‌خته‌كان و ته‌نگژه‌ی
سیاسی ئه‌وپه‌ڕی ئازایی و بوێری و ئاكاری ئه‌قڵانیه.
به‌پێچه‌وانه‌وه دووری له‌یه‌گرتن و له‌یه‌ك نه‌گه‌یشتن
و كه‌مته‌رخه‌می نواندن له ئه‌نجامدانی ئه‌ركی
بارودۆخێكی پێویست ماڵوێرانی و په‌شیمانی به‌دواوه‌یه.
ڕووداو و كێشه‌كانی ڕۆژگار، سه‌ركێشی و توندڕه‌وی
دیكتاتۆره‌كان و باشترین حوكمی ده‌وڵه‌ته دیموكراسیه‌كان
ئه‌زموون و تاقی كردنه‌وه‌یه‌كی باشه بۆ ڕۆژگاری
داهاتوو، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی دوای خۆیان
بتوانن سوود له‌و تاقی كردنه‌وانه وه‌ربگرن و به‌باشترین
شێوه ده‌سه‌ڵاتیان له‌سه‌ر گه‌له‌كانیان پیاده بكه‌ن،
هاووڵاتیانیان به خۆشی و ئازادی و كامه‌رانی و دادپه‌روه‌ری
له‌سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتیان به‌وپه‌ڕی ئارامی و ئاسووده‌یی
ژیان بگوزه‌رێنن، بۆئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی درێژتر بده‌ن به‌ده‌سه‌ڵاتیان
و گه‌شه‌و پێشكه‌وتنی زیاتر به وڵاته‌كانیان.
• بۆ ئه‌م بابه‌ته سوود له كتێبی د. ئه‌رسه‌لان
بایز، پیرۆیسترۆیكا و .... وه‌رگیراوه.
|