هه‌رگیز پلانی ناونیشانێكم دانه‌ناوه كه پێویستیم به‌لێكۆڵینه‌وه
و تێڕامانی نه‌بووبێت، ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه‌كی ڕوون و
ئاشكرایه. ناتوانم بیر له‌كه‌سێك بكه‌مه‌وه كاتێك
ناونیشانێك ده‌خاته‌ڕوو گه‌ر باوه‌ڕی به ڕۆشنگه‌ری نه‌بێت
و قایل نه‌بێت به ڕۆشنگه‌ری و ئاگاداری كێشه و گرفته‌كانی
ڕۆشنگه‌ری نه‌بێت. په‌یوه‌ندیه‌كی به‌هێز هه‌یه له‌نێوان
بیركردنه‌وه‌ی زانستی و گۆڕانی كۆمه‌ڵایه‌تیدا، ئه‌وه‌ش
تایبه‌تمه‌ندیه‌كی زۆرباشه له ڕۆشنگه‌ریدا، وه‌كو له
فۆرمی بۆجوازیه‌تی شۆڕشگێڕی كۆندا كه فۆرمێكه له‌سه‌ر
ده‌ستی برونۆ و میكیاڤیلی و بیكۆن و گالیلۆ و دیكارت و
هۆبز و لۆك و سپینۆزا و ماددیه فه‌ڕه‌نسیه‌كان و
ڤۆڵتێر و ڕۆسۆ و ئایدیالیسته ئه‌ڵمانیه‌كان یان له
فۆرمی كرێكاره شۆڕشگێره نوێكانی وه‌كو ماركس و ئه‌نجلسدا
هه‌یه. قسه‌یه‌ك هه‌یه ده‌ڵێت جه‌وهه‌ر پرۆژه‌یه‌كی
نوێگه‌ریه و په‌یوه‌ندیه‌كی پته‌و هه‌یه له‌نێوان
بیركردنه‌وه‌ی زانستی و گۆڕانی كۆمه‌ڵایه‌تیدا، ئه‌و
جه‌وهه‌ره‌ش پێی ده‌وترێت نوێبوونه‌وه. له‌سه‌ده‌ی
شانزه‌دا تازه‌گه‌رێتی ته‌قیه‌وه و خۆی ئاشكرا كرد،
سه‌ره‌تا برۆنۆ و میكیاڤیلی و بیكۆن خۆیان ئاشكراكرد،
دواتر دیكارت و هۆبز، دواتر لۆك و سپینۆزا، دواتر
مادیه فه‌ڕه‌نسیه‌كان و ڤۆڵتیر، دواتر كانت و فیخته
و هیگڵا، تا ماركس و ئه‌نجڵس و ماركسیسته‌كان ئه‌و
بیره‌یان كامڵتر كرد.. ئه‌م بزاوت و جوڵانه‌وه‌یه له‌سه‌ده‌ی
شانزه‌دا هه‌موو جیهانی هه‌ژاند، ئه‌وه‌ی كه ڕوویدا
له‌كۆمه‌ڵگادا له‌سه‌ده‌كانی ڕابردوادا ڕووینه‌دا، به‌لاته‌وه
سه‌یر نه‌بێت كاردانه‌وه‌ی ئه‌و گۆڕانكاریه له‌مڕۆدا
ده‌بینرێت، ئه‌م بزاوت و بزوتنه‌وه‌یه كه‌وته ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی
له‌ناوچوونه‌وه، كه زۆر به‌خێرایی دروشمه جیهانیه‌كانی
به‌رزكردبوویه‌وه، بۆشاییه‌كی ترسناك له‌زۆرداری و
نائه‌قڵانیه‌ت له ڕۆژاوا و ڕۆژهه‌ڵاتدا ده‌بینرێت. ئه‌م
جه‌نگه به‌رده‌وامه له‌سه‌ره‌تاوه هه‌تا سه‌ده‌ی
بیست و یه‌ك.
ئه‌وه‌ی له‌م لێكۆڵینه‌وه‌دایه په‌یوه‌ندی نێوان
بیركردنه‌وه‌ی زانستی و گۆڕانی كۆمه‌ڵایه‌تیه، ئه‌وه‌ش
له جه‌وهه‌ردا به‌دوای شته بنه‌ڕه‌تیه‌كانی تازه‌گه‌رێتیدا
ده‌گه‌ڕێت، ئه‌و باوه‌ڕه گه‌ردونیه نوێیه به‌تایبه‌تی
له‌لای عه‌ره‌به‌كانی ئه‌مڕۆ ناتوانرێت پشتگوێ بخرێت،
زۆر پێویستیان به قبوڵكردنێكی ڕه‌خنه‌ی هه‌یه، له
چوارچێوه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ مێژوو و ژیانی نوێ و
پاشه‌ڕۆژیان.
گه‌ر پرسیارێكی جه‌وهه‌ری بكه‌ین، په‌یوه‌ندی نێوان
بیركردنه‌وه‌ی زانستی و گۆڕانی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌سه‌رده‌می
ڕۆشنگه‌ریدا چیه؟
یه‌كه‌م/ ڕۆشنگه‌ری جه‌خت ده‌كاته‌وه له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی
نێوان بیركردنه‌وه‌ی زانستی و گۆڕانی كۆمه‌ڵایه‌تی كه
په‌یوه‌ندیه‌كی دیالێكتیكیه، واته په‌یوه‌ندیه‌كی
پێویست و ئاڵوگۆڕكراو له‌نێوانیاندا هه‌یه و به‌بێ
یه‌ك نایانكرێت، گۆڕانی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌بێ بیركردنه‌وه‌ی
زانستی مانای نیه و بیركردنه‌وه‌ی زانستیش زانستیانه
نابێت ئه‌گه‌ر ئامانجی گۆڕانی كۆمه‌لایه‌تی نه‌بێت و
ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌كی مه‌عریفی نه‌بێت بۆ گۆڕانی كۆمه‌ڵایه‌تی.
به‌هۆی نه‌بوونی بیركردنه‌وه‌ی زانستیه‌وه گۆڕانی
كۆمه‌ڵایه‌تی له پشێوی و هه‌ڕه‌مه‌كیه‌ت نزیك ده‌بێته‌وه،
ده‌ركم به‌وه كردووه كه په‌یوه‌ندیه‌كی دیالێكتیكی
له‌سه‌ره‌تاكانی مۆدێرنه‌دا هه‌یه. له‌سه‌ده‌ی شانزه‌دا
وته‌یه‌كی به‌ناوبانگی فرانسس بیكۆن هه‌یه كه ده‌ڵێت:
مه‌عریفه هێزه، هێزه له‌پێناو زاڵبوونی مرۆڤ به‌سه‌ر
سروشت و مێژوودا. بیكۆن له‌سه‌ره‌تای مه‌عریفه‌دا
ڕۆشنگه‌ری خسته‌ڕوو و به‌وه‌ی كه كارێكی كۆمه‌ڵایه‌تی
گۆڕاو و هێزی كۆمه‌ڵایه‌تی شۆڕشگێڕه، ئامانجی گۆڕینی
بارودۆخی مرۆڤه. بیكۆن سروشتی مه‌عریفه و میتۆدی ئه‌زمونگه‌ری
له ئه‌و ئامانجه‌دا به‌رهه‌مهێنا و ئه‌و سیفه‌تانه‌ی
سنورداركرد، كه په‌یوه‌ندیه‌كی دیالێكتیكیان له‌نێوان
جه‌وهه‌ری مه‌عریفه و ئامانجی شۆڕشی كۆمه‌ڵایه‌تیدا
هه‌یه. هه‌مان شتیش له ڕینیه دیكارتدا ده‌بینرێت،
دیكارت به‌باوكی فه‌لسه‌فه‌ی مۆدێرن داده‌نرێت، دیكارت
پرۆژه‌یه‌كی به‌یان كرد بۆ بونیادنانه‌وه‌ی گه‌ردونناسی
نوێ، ئه‌و باوه‌ڕی وابوو كه ویستێكی مێژوویی نوێ هه‌یه،
ئامانجی دروست كردن و بونیاتنانه‌وه‌ی جیهانه. ئه‌وه‌ش
پێچه‌وانه‌وه ده‌بێته‌وه له تیۆری ڕاڤه‌كاری و
بونیادخوازیدا، ئه‌وه‌ش هه‌وڵێكه بۆ ڕاڤه‌كردنی بابه‌ته‌كه
به‌ئامانجی بونیادنانه‌وه‌ی ویستی گۆڕان. له‌به‌رئه‌وه
پێچه‌وانه ده‌بێته‌وه له بیركردنه‌وه له خود و له
ئه‌قڵا. ویستی خود له جه‌وهه‌ر و له ئه‌قڵدا ئه‌وه‌یه
كه له‌بنه‌ڕه‌تدا بۆ بوون بگه‌ڕێته‌وه. جارێكی تر په‌یوه‌ندی
دیالێكتیكی نێوان بیركردنه‌وه‌ی زانستی و گۆڕانی كۆمه‌ڵایه‌تیمان
دۆزیه‌وه. ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ی كه بیكۆن و ماكیاڤیلی
هه‌یانبوو له ده‌سته‌بژێره‌كاندا كورتكرابوویه‌وه،
فه‌لسه‌فه له سه‌ده‌ی هه‌ژده‌دا دیموكراسی بۆ خه‌ڵك
وه‌رگرت، ئه‌وه‌ش بازنه‌ی داواكاریه‌كانی خه‌ڵكی
فراوانتركرد، ئه‌وه‌ش له‌لای ڤۆلتێر و ڕۆسۆ و دیدرۆ و
مادیه فه‌ڕه‌نسیه‌كان به‌ڕوونی ده‌ركه‌وت. ئه‌م مه‌یله
له‌سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م له ئه‌وروپا ته‌شه‌نه‌ی سه‌ند
تا گه‌یشت به ماركس و ئه‌نجڵس و لاسان، ئه‌وان باوه‌ڕیان
به تێكه‌ڵكردنی تیۆری زانستی به جه‌ماوه‌ری چه‌وساوه
هه‌بوو وه باوه‌ڕیان وایه بزوتنه‌وه‌كه‌یان بنه‌ڕه‌تێكه
بۆ گۆڕانی كۆمه‌ڵایه‌تی، له دواتردا ورده‌كاری زیاتر
ده‌خه‌ینه ڕوو.
دووه‌م/ په‌یوه‌ندیه‌كی به‌هێز و پێویست هه‌یه له‌نێوان
بیركردنه‌وه‌ی زانستی و به‌رهه‌می كۆمه‌ڵایه‌تیدا، هه‌موو
به‌رهه‌مێكی كۆمه‌ڵایه‌تی په‌یوه‌سته به مه‌عریفه‌وه
و هه‌ڵگری مه‌عریفه‌شه، به‌ڵام به‌رهه‌مێنان له پێش
سه‌رمایه‌داریدا پشتی به شاره‌زایی پیشه‌یی "شاره‌زای
ڕاو و شوانكاره و جوتیار و پیشه‌وه‌ر" به‌ستبوو، ئه‌مانه
بناغه‌ی به‌رهه‌م بوون، واته مه‌عریفه هه‌ڵقوڵاوی
ڕێكه‌وت و شاره‌زایی بووه، له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌رهه‌می
سه‌رمایه‌داری پشتی به دینامیكیه‌تی ناوه‌كی به‌ستبوو
كه مه‌عریفه‌ی زانستی بنه‌ڕه‌ته‌كه‌ی بوو. بیركردنه‌وه‌ی
زانستی له سه‌رمایه‌داریدا هێزه سه‌ره‌كیه‌كه‌ی به‌رهه‌مه
و سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ره‌كیه له ده‌ركردنی بڕیاره‌كان
و موماره‌سه‌كردنی به‌رهه‌مهێنان و موماره‌سه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیشدا.
سه‌رمایه‌داری به‌رده‌وام نابێت به گۆڕان له به‌رهه‌م
و دابه‌شكردندا، وه‌كو ماركس و ئه‌نجڵس له 150 ساڵا
له‌مه‌وبه‌ر واته له ساڵی 1848ز له مانیڤێستی
شیوعیه‌تدا ڕایانگه‌ندووه، له ڕاستیدا سه‌رمایه‌داری
گه‌شه ناكات به‌بێ ته‌كنۆلۆژیا، كاتێك ته‌كنۆلۆژیا
به‌رجه‌سته ده‌بێت كه مه‌عریفه و واقیع بهێرێنه یه‌ك
ئاسته‌وه، په‌ره‌سه‌ندنی خێرا په‌یوه‌سته به‌خێرایی
گه‌شه‌سه‌ندنی مه‌عریفه‌ی زانستیه‌وه، له‌به‌رئه‌وه
بونیادی تیۆرێكی زانستی نوێ ده‌كات له‌سه‌ر پاشماوه‌ی
تیۆرێكی دی، گۆڕینی بزوتنه‌وه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی
توندوتیژ بۆ هێزی به‌رهه‌مهێنه‌ری سه‌ره‌كی و سه‌رچاوه
كۆمه‌ڵایه‌تیه سه‌ره‌كیه‌كان. ئه‌وه‌ش سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی
سه‌رده‌مێكی نوێیه كه سه‌رده‌می سه‌رمایه‌دارییه.
گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی سه‌رمایه‌داری پێویستیه.
سێیه‌م/ بیركردنه‌وه‌ی زانستی بیركردنه‌وه‌یه‌كی
داموده‌زگایی مێژویی باوه له جه‌وهه‌ردا، به‌و
مانایه‌ی كه له‌ژێر بارودۆخێكی دیاریكراودا له‌دایك
بووه و گه‌شه‌ی كردووه، گه‌مارۆی ده‌دات و ده‌گه‌ڕێته‌وه،
به‌ڵكو له‌ژێر بارودرخێكی تردا داده‌ڕوخێت و ده‌فه‌وتێت،
ئه‌وه‌ش شتێكی ئه‌زه‌لی نیه، وه‌كو چۆن به‌رده‌وام و
هه‌میشه‌یی نیه، له‌دایك ده‌بێت و گه‌شه ده‌كات و له‌كۆتاییدا
ده‌مرێت، وه‌كو مه‌سه‌له‌ی ئۆرگانه‌كان و بونیاتی كۆمه‌لایه‌تی.
بیری زانستی له شه‌پۆلی ته‌قینه‌وه‌ی وشیاری كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه
له‌دایك بوو، له‌گه‌ڵی ده‌ژین و سه‌رنج له‌گه‌وره‌بوونه‌كه‌ی
ده‌ده‌ین. بیركردنه‌وه‌ی زانستی له سه‌رده‌می مۆدێرنه‌دا
شۆڕشێكی به‌رده‌وامه له ژیانی مرۆڤه‌كاندا كه به‌رده‌وام
سه‌ری له‌سه‌ر قاچه‌كانی ڕاگیركردووه. ئه‌وه‌ش موماره‌سه‌یه‌كی
زیهنی نیه كه مرۆڤه بلیمه‌ت و لێهاتوه‌كان پێی هه‌ڵده‌ستن،
له‌هه‌موو كات و شوێنێكدا بورجی عاج له‌ده‌ره‌وه‌ی
چوارچێوه‌ی داموده‌زگا و بزوتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندایه.
وه‌كو چۆن ده‌ستی به‌سه‌ر ڕه‌گه‌زێكی دیاریكراودا نه‌گرتووه،
له كاتێكدا له توانایدا هه‌یه بونیادی هزری مرۆڤایه‌تی
بنوسێته‌وه. ئه‌وه‌ش پرۆسه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی
مێژوویی ئاڵۆزه كه په‌یوه‌سته به كه‌ڵه‌كه‌بوونی
لایه‌نی مێژوویی و بارودۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی و مادیه‌تی
گه‌شه‌سه‌ندووه‌وه.
چواره‌م/ بیركردنه‌وه‌ی زانستی په‌یوه‌ندیه‌كه له‌نێوان
تایبه‌ت و تایبه‌تدا وه له‌نێوان تایبه‌ت و گشتیی‌دا
وه له‌نێوان گشتی و گشتیدا، كه تیۆرێكی دینامیه له
ڕاڤه‌كاری و گومان و دوباره پێكهێنانه‌وه و نادیاری
و هه‌ڵبژاردن و بیركردنه‌وه‌ی ئه‌زمونی و تاقیكردنه‌وه‌كان
و گه‌یشتن به پێشبینیه‌كان و فراوانكردنی فه‌زای
توانسته‌كاندا. ئه‌وه هێزی شۆڕشه كه هه‌موو
شارستانیه‌تێك توانای هه‌ڵگرتنی نیه. ده‌توانرێت ئه‌وه
بوترێت كه ئه‌و شارستانیه‌ته‌ی توانای هه‌ڵگرتنی هێزی
شۆڕشی هه‌یه، شارستانیه‌تی سه‌رمایه‌داری نوێیه، ئه‌ویش
كاره‌كه‌ی گه‌شه‌سه‌ندن و چاودێریكردنه، ئه‌وه‌ش
هۆكاری پێویستیه‌كانی وه‌به‌رهێنانه، به‌ڵام
شارستانیه‌تی پێش سه‌رمایه‌داری توانای هه‌ڵگرتنی نه‌بوو،
ته‌نها هه‌ندێك ڕه‌گه‌ز و لایه‌نی هه‌ڵگرتبوو. ئه‌و ڕه‌گه‌زه‌ش
له‌كۆت و به‌ندی ئایینی و فه‌لسه‌فیه‌وه پێك هاتبوو،
ئه‌ویش خرابوویه قه‌فه‌زه‌وه. بۆیه زانست له‌وكاته‌دا
زانستێكی كۆتكراو و لێكترازاو بوو، زانست شوێنی ئایین
و فه‌لسه‌فه‌ی ئایینی كه‌وتبوو. تیۆری زانستی بازهه‌ڵنادات
و وه‌سفی هێزی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌رهه‌مهێنه‌ری بنه‌ڕه‌تی
ده‌كات، تا بتوانێت ئه‌و چوارچێوه‌یه بشكێنێت و
چوارچێوه‌یه‌كی تایبه‌ت دروست بكات. ئه‌وه‌ش له سه‌ده‌ی
شانزه و حه‌ڤده‌دا ڕوویدا، كه به‌شۆڕشی زانستی گه‌وره
ناوده‌برێت. زانست قۆرخی سه‌نته‌ره‌كانی سه‌رمایه‌داری
كرد و شارستانیه‌تی نوێیان وه‌رگرت و فێربوون كه
بتوانن چۆن گه‌شه به‌خۆیان بده‌ن، له‌سیسته‌می سه‌رمایه‌داریدا
پێویستمان به بیركردنه‌وه‌یه‌كی زانستی هه‌یه، مه‌عریفه‌ی
له‌سه‌ر سروشت و ته‌كنۆلۆجیا هه‌بێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی
ئه‌م ئه‌نجامه په‌یوه‌سته به‌پێویستیه‌وه. له جه‌وهه‌ردا
شۆڕشی زانستی ئه‌قڵانی لاواز بوو و به‌لاوازیش
گوازرایه‌وه بۆ چینی كرێكار و جه‌ماوه‌ر، ئه‌و
لاوازبوونه‌ی جه‌ماوه‌ر بووه‌هۆی ئازادبوونی. له‌سه‌ره‌تادا
هه‌وڵیده‌دا بیركردنه‌وه‌ی زانستی سنوردار بكات و
قۆرخی بكات و نه‌هێڵێت بگاته كۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داری،
ئه‌وه‌ش له‌ڕێگه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی بۆرجوازیه‌ته‌وه بوو،
به‌تایبه‌تی له‌ڕێگه‌ی ته‌وژمه نائه‌قڵانیه‌كانی نێو
سیسته‌می سه‌رمایه‌داریه‌وه، بۆرجوازیه‌تی له گۆڕینی
كلتوری نوێگه‌ریه‌وه وه‌رگرتووه، ئه‌م گۆڕینه‌ش
ڕوویه‌كی گرنگی كلتوری بوو، زانا بۆرژوازیه شۆڕشگێڕه‌كان
له‌ساڵی 1848زدا به‌شداریه‌كی كارایان كرد له
بونیاتنانی ئه‌و بیروباوه‌ڕه‌دا، بۆرژوازیه‌تی
ڕۆژاوایی گه‌شه‌یكرد بۆ ڕوبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نوێبوونه‌وه،
به‌تایبه‌تی له‌ساڵی1848زدا. ئه‌وه یه‌كه‌م شت بوو كه
شۆڕشی سیاسی گۆڕا بۆ چینی سه‌ربه‌خۆی كرێكار، بۆیه ده‌ڵێم:
فه‌لسه‌فه‌ی نائه‌قلانی نوی گه‌شه‌یكرد و ده‌سه‌ڵاتی
له سه‌ده‌ی بیسته‌مدا زیادبوو تا له كۆتاییدا گه‌یشته
لوتكه و ڕوبه‌ڕووی نوێگه‌ری بوویه‌وه له ڕیزه‌كانی
جه‌ماوه‌ردا. سه‌رمایه‌داری هه‌ڵگری بیركردنه‌وه‌ی
زانستی و بیروباوه‌ڕی فه‌لسه‌فی بوو، سه‌رمایه‌داری
سودی له‌م بیركردنه‌وه‌یه بینی به‌بێ ئه‌وه‌ی بگۆڕێت
بۆ هێزی شۆڕشی له فه‌رمانڕه‌وایی كردنی بۆرژوازیه‌ت و
زاڵا بوون به‌سه‌ریدا.
پێنجه‌م/ بیركردنه‌وه‌ی زانستی به‌هۆی كاریگه‌ریه
ناوه‌كیه‌كانیه‌وه به‌ر هه‌موو بیروباوه‌ڕه ئایینی و
فه‌لسه‌فیه‌كان ده‌كه‌وێت، له‌به‌رئه‌وه‌یه كه
ڕۆشنگه‌ری به‌شێوه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی داده‌مه‌زرێت. به‌ریه‌ككه‌وتنه‌كان
له‌گه‌ڵا بیروباوه‌ڕی ڕۆشنگه‌ریدا یه‌كلاكه‌ره‌وه
نیین، زیاتر له گرژیه‌وه نزیكن. پێویسته لێره‌دا ئه‌وه
له‌بیرنه‌كه‌ین، یه‌كێك له كاره سه‌ره‌كیه‌كانی
ڕۆشنگه‌ری، به‌رگریكردنی زانسته له ئایدۆلۆژیای نائه‌قڵانی،
بۆیه به ڕه‌خنه‌گرتن ئه‌م ئه‌ركه‌ی خۆی جێبه‌جێ ده‌كات.
زانست و بڕوا یه‌كدی به‌ڕه‌خنه‌گرتن ده‌پارێزن، ئه‌وه‌ش
په‌یوه‌ندیه‌كی دروسته بۆ پێشكه‌وتن. ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی
به ڕۆشنگه‌ریه‌وه هه‌یه په‌یوه‌ندی به بیروباوه‌ڕه‌كانی
تره‌وه هه‌یه، به‌تایبه‌تی بیروباوه‌ڕی ئایینی
گشتگیر و په‌یوه‌ندیدار به سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاسته‌وه.
په‌یوه‌ندی بیركردنه‌وه‌ی زانستی پێیانه‌وه، به‌پوه‌ندیه‌كه
پڕه له ململانی و به‌ریه‌ككه‌وتن. بڕیاری زانست له
به‌ریه‌كه‌وتنی له‌گه‌ڵا بیروباوه‌ڕه باوه‌كانی سه‌ده‌كانی
ناوه‌ڕاستدا ئه‌گه‌رێكی له‌به‌رچاوه.
1/ له‌به‌رئه‌وه‌ی بیروباوه‌ڕێكی گشتگیره و هه‌موو ده‌سه‌لاتێكی
تر ڕه‌تده‌كاته‌وه جگه له ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی خۆی. له‌كاتێكدا
زانست هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێكی مه‌عریفی ڕه‌ت ده‌كاته‌وه
له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌لاته‌كه‌ی خۆی و ده‌سه‌ڵاتێكی ئه‌قڵی
زانستی ده‌وێت به دیدگا و ئه‌زمونی خۆیه‌وه. زانست
هه‌موو ده‌سه‌لاتێكی نه‌بوو و سه‌له‌فی و گومان‌لێكراو
ڕه‌تده‌كاته‌وه، ته‌نها دان به‌ده‌سه‌ڵاتێكی تیۆری و
مه‌عریفی زانستیدا ده‌نێت.
2/ له‌به‌رئه‌وه‌ی زانست خۆی ناداته ده‌ست هیچ
ئایدیایه‌ك هه‌رچه‌نده پیرۆزیش بێت، تا نه‌یخاته ژێر
ڕاڤه‌ی تیۆری و لۆژیكی و زانستی وردبینه‌وه، یان ئه‌وه‌تا
ئه‌و ئایدیایه لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی لۆژیكی و ئه‌زمونگه‌ری
بۆ كرابێت. ده‌نا فڕێده‌درێته ده‌ره‌وه‌ی خه‌سڵه‌ته
زیندووه‌كانه‌وه.
3/ له‌به‌رئه‌وه‌ی زانست سروشت ڕه‌ت ده‌كاته‌وه كه
ته‌نها دروستكراو یان گوزارشته له خود یان لۆژیكێكی
تاك لایه‌ن. به‌ڵكو زانست وا سه‌یری سروشت ده‌كات كه
قه‌واره‌یه‌كی مادی سه‌ربه‌خۆ بێت و بكه‌وێته ژێر
یاسا‌و پره‌نسیپ گه‌لێكی بابه‌تیه‌وه، كه ڕوكاره‌كه‌ی
له‌گه‌ڵا ناواخنیدا ناگونجێن پێكه‌وه. زانست مرۆڤ له
ده‌روه‌ی سروشتیش قبوڵا ناكات.
4/ زانست باوه‌ڕی به‌وه نیه كه مه‌عریفه له
ئاسمانه‌وه هاتبێت، به‌ڵكو باوه‌ڕی به كار و ئه‌زمونی
زاناكان هه‌یه، كه پسپۆربوون له به‌كارهێنانی
ئامرازگه‌لێكدا تا گه‌یشتون به مه‌عریفه و زانست.
شه‌شه‌م/ كاریگه‌ریه پێویستیه‌كانی بیركردنه‌وه‌ی
زانستی له‌سه‌ر گۆڕانی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ئاشكرا ده‌بینرێت
له گه‌شه‌سه‌ندن و تازه‌گه‌ریدا. واته تازه‌گه‌رێتی
نوێكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنان و بونیادنان و په‌یوه‌ندیه‌كانیانه
كه توانا و ئه‌دا و چالاكیه‌كانیان به‌شێوه‌یه‌كی باش
به‌رزبكاته‌وه. هه‌وڵدانی نوێگه‌ری به‌و مانایه دێت
كه یه‌كێكه له تایبه‌تمه‌ندیه جه‌وهه‌ریه‌كانی سه‌رمایه‌داری
نوێ، سه‌نته‌ره سه‌رمایه‌داریه گه‌وره‌كان هه‌وڵی
خۆیان ده‌ده‌ن بۆ نوێكردنه‌وه‌ی پێگه‌ی زانستیان و
پارێزگاریكردن و فراوانكردنیدا، له‌ڕوویه‌كی تریشه‌وه
هه‌وڵه‌كانیان گه‌ر به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان له
پێناو پێگه‌كه‌یاندا بێت، بۆ نمایشكرنی كاڵاكانیان و
مامه‌ڵه‌ی كڕین و فرۆشتن و پاراستنی سود و قازانجیان
له بازاڕه‌كانی جیهاندایه.هه‌وڵا و كۆششه‌كان ئه‌وه‌ن
بۆ پلان و تیۆریه‌كانی سه‌رمایه‌دارین، له‌پێناو
هێشتنه‌وه‌ی پێگه و فراوانكردنی وه‌به‌رهێنان و ده‌سه‌ڵاتیان
و لابردنی ئاسته‌نگه‌كان له‌به‌رده‌م ده‌سه‌ڵات و پێگه‌یاندا.
واته هاتن و شێوه و تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی سه‌رمایه‌داری
ئامانی جه‌وركردنی هه‌موو جومگه‌كانی ئامێره سروشتیه‌كانه
كه ناونراوه كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی. فه‌رامۆشكردنی حه‌قیقه‌تی
كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆیی وه‌كو ئه‌و په‌یوه‌ندیه نیه كه له
نێوان چالاكیه به‌رهه‌مهێنراوه‌كانی مرۆڤدایه، ئه‌وه‌ش
په‌یوه‌ندیه‌كی گوازراوه‌یه. له‌ئه‌نجامی پراكتیزه‌كردنی
ئه‌و تیۆره‌شدا كاره‌ساتی گه‌وره به‌سه‌ر مرۆڤدا
هاتووه، له‌هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه. هۆكاری سه‌ره‌كیش ئه‌و
بێ ئاگاییه كۆمه‌ڵایه‌تی و چالاكی مرۆڤه وشیار و به
ئامانجه‌كانه. مانای نوێگه‌ری ئه‌وه‌یه سه‌ر له‌نوێ
بونیادی به‌های زانستی و ئه‌قڵانیه‌تی زانستی بنێینه‌وه
و بیركردنه‌وه‌ی زانستی پێبه‌ده‌ست بهێنین. وشیاری
كۆمه‌ڵایه‌تی نوێگه‌ر ئه‌و وشیاریه‌یه كه شۆڕشێكی
ڕۆشنبیری زانستی له‌ناوه‌وه بونیاد بنێت و هه‌موو
گۆشه‌كانی ئه‌قڵانیه‌تی زانستی بله‌رزێنێت. گه‌ر
لێكۆڵینه‌وه بكه‌ین له ئه‌زمونه‌كانی مۆدێرنیته له‌سه‌ر
ده‌می هاوچه‌رخدا، ئه‌وا وشیاری كۆمه‌ڵایه‌تی نوێ ده‌بینین
كه سه‌ره‌تایه‌كه بۆ گه‌شه‌سه‌ندن، نمونه‌ی ڕون و
ئاشكرامان هه‌یه له‌بیرمه‌نده‌كانی بۆرژوازی
شۆڕشگێڕیدا له‌ئه‌وروپای ڕۆژاوادا له‌ناوه‌ڕاسته‌كانی
ئه‌م سه‌ده‌یه‌دا، ئه‌گه‌ر هه‌ندێك زانا و فه‌یله‌سوف
له ئه‌وروپا وه‌ربگرین له‌سه‌ر وشیاری كۆمه‌ڵایه‌تی
له كۆتاییه‌كانی سه‌ده‌ی شانزه و سه‌ره‌تاكانی سه‌ده‌ی
نۆزه‌ده‌دا. تا بیركردنه‌وه‌ی زانستی ئه‌قڵا و ئاوه‌زی
ده‌سته‌بژێره‌كاندا بچێنێت، دواتریش له ئاوه‌زی گه‌لدا
بیچێنێت. جیۆردانرۆ برۆنرۆ له نیوه‌ی دووه‌می سه‌ده‌ی
شانزه‌دا مه‌ژدانه‌ی به ئه‌وروپادا كه گه‌ردون مه‌تریالیسته
و ناكۆتایه و تواناكانی مرۆڤ به‌رزده‌كاته‌وه، ئه‌م
بیری شۆڕشگێڕیه ڕه‌تده‌كاته‌وه له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ستگیركردن
و ئه‌شكه‌نجه‌دان و سوتاندندا، گالیلۆ باوكی فیزیای
نوێ، بیركردنه‌وه شۆڕشگێڕی و تاقیگه‌ییه‌كانی كارێكن
له شه‌قامی ئیتالیادا ڕه‌نگی دابوویه‌وه، له‌پێناو
ئازادكردن و ساخته‌كردنی داموده‌زگا لاهوتیه‌كاندا. هه‌روه‌ها
ڤۆڵتێریش ده‌ستكه‌وته زانستیه‌كانی نیوتنی گواسته‌وه
بۆ شه‌قامی فه‌ڕه‌نسی، بۆ ئاماده‌كردنی شۆڕشی فه‌ڕه‌نسی.
له‌م بواره‌شدا نابێت هه‌وڵه‌كانی دیدرۆی مه‌تریالی له‌یاد
بكه‌ین كه ئینسایكلۆپیدیایه‌كی گه‌وره‌ی دانا، له 17
به‌رگ پێك هاتبوو، ماوه‌ی 20 ساڵا كاری تێدا كرد كه
مه‌تریالیستی نوێی تێدا به‌رجه‌سته‌كردبوو له‌پێناو به‌رزكردنه‌وه‌ی
وشیاری كۆمه‌ڵایه‌تیدا بۆ ئاستێكی به‌رزتر. توانا و
زاڵبوونه‌كانی ئه‌وروپای ڕۆژاوایی به‌سه‌ر سه‌ره‌تاكانی
ده‌ره‌به‌گایه‌تی له‌سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاستدا، به‌رهه‌می
گه‌شه‌سه‌ندن و نوێگه‌ریه‌كی گه‌وره‌ی وشیاری كۆمه‌ڵایه‌تیه.
حه‌وته‌م/ بیركردنه‌وه‌ی زانستی له جه‌وهه‌ردا
بیركردنه‌وه‌یه‌كی ڕه‌خنه‌گرانه‌یه، به‌ڵام كاریگه‌ری
ڕه‌خنه له زانستی سروشتی‌دا وه‌كو كاریگه‌ریه‌كان نیه
له‌سه‌ر كۆمه‌ڵناسی. زانستی سروشتی مه‌عریفه‌یه‌ك به‌رهه‌م
ده‌هێنێت، به ڕه‌خنه‌گرتن له‌سه‌ر بابه‌تێكی تایبه‌ت
به‌خۆی، زانستی سروشتی ده‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌ری ئه‌و
شته‌ی كه به‌رهه‌می ده‌هێنێت و ده‌یخاته ژێر ئه‌زمون
و تاقیكردنه‌وه‌وه، چاره‌سه‌ریش بۆ ئه‌و بیرانه ده‌دۆزێته
كه به‌تیۆری و پراكتیكی تاقیكراونه‌ته‌وه، دواتر ده‌رده‌كه‌وێت
تا چ ئاستێك گونجاوه له‌سه‌ر واقیعی سروشتی. به‌ڵام
زانستی كۆمه‌ڵایه‌تی زۆر له‌مه زیاتر ده‌ڕوات، ئه‌وه‌ش
به‌شێكه له‌بابه‌ته‌كه خۆی، بابه‌ته‌كه‌ش پێدراو نیه
به‌ڵكو دروستكراوی مێژوویی مرۆڤه‌كانه به‌به‌ها و
پێوه‌ری مرۆیی. كه‌واته لێكۆلًینه‌وه‌كردن و ڕاڤه‌كردن
له‌سه‌ر مرۆڤه. له‌ڕاستیدا بابه‌تێكی ته‌نیا نیه له‌سه‌ر
مه‌عریفه به‌ڵكو ئامانجێكه مرۆڤ هه‌وڵی به‌رجه‌سته‌كردن
و به‌ده‌ستهێنانی ده‌دات. كۆمه‌ڵناسی بابه‌تێك به‌رهه‌م
ناهێنێت له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه به‌ڵكو بابه‌تێكی نوێتر
به‌رهه‌م ده‌هێنێته‌وه، یان مه‌عریفه‌یه‌ك به‌رهه‌م
ناهێنێت به‌ڕه‌خنه‌گرتن، به‌ڵكو بابه‌ته‌كه ده‌خاته‌وه
چوارچێوه‌یه‌كی تره‌وه و توخم و ڕه‌گه‌زه نامۆ و
شاراوه‌كان له بابه‌ته‌كه لاده‌بات و بابه‌ته‌كه‌ی
خۆی پاكده‌كاته‌وه. كۆمه‌ڵناسی به‌های ناوێك نیه به‌ڵكو
به‌كارهێنانی بابه‌ته سروشتیه‌كانه له ململانێ
مێژوویه‌كاندا، ئه‌وه‌ش ڕاسته‌وخۆ به‌رجه‌سته ده‌كات
له وشیاریه‌كی ڕه‌های شۆڕشیه‌وه بۆ چینێكی كارا. ئه‌و
به‌رجه‌سته‌كردنه‌ش ململانێی چینایه‌ته له‌نێوان
وشیاری شۆڕشگێڕی له‌گۆمه‌ڵگادا بۆ ویستی گۆڕانی شۆِشی
كۆمه‌لایه‌تی. ته‌نها فه‌لسه‌فه ململانێ چینایه‌تیه‌كان
له‌ڕووی تیۆریه‌وه به‌رجه‌سته ناكات، فه‌یله‌سوفی فه‌ڕه‌نسی
به‌شداری كرد له‌كۆمه‌ڵناسیدا به مادیه‌تی مێژوویی.
ئه‌وه‌ش شتێكی گونجاو بوو له‌به‌رهه‌مهێنانی مه‌عریفه‌ی
بابه‌تیدا، ڕه‌خنه‌ی له‌بابه‌ته‌كه ده‌كرد له‌چوارچێوه‌ی
گۆڕانی شۆڕشیدا، له‌به‌رئه‌وه چه‌قبه‌ستن و مانه‌وه‌ی
شته قێزه‌كانی ڕه‌تده‌كرده‌وه وه هه‌وڵیده‌دا
لێكۆڵینه‌وه بكات له حه‌ق و چاكه و جوانی بكات له
ژیانی مرۆڤدا. ئه‌وه‌ش پێكه‌وه گرێدانی بیركردنه‌وه‌ی
زانستیه به گۆڕانی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه و گه‌یشتنه به
نوێگه‌ری. ئه‌وه‌ش بیری ماركسیه‌ته له سه‌ره‌تاوه
تا كۆتایی وانه‌كه‌م
سه‌رچاوه حیوار المنمدن
|