فیلمێك بۆسه‌ربه‌خۆی كوردستان به‌رهه‌م ده‌هێندرێت
 

  

سه‌ردار ئه‌كره‌م
 


له‌به‌شی سینه‌مای كۆلێژی هونه‌رجوانه‌كانی زانكۆی سه‌لاحه‌دین ,كورته‌فیلمیك بۆسه‌ربه‌خۆی كوردستان به‌رهه‌م ده‌هێندرێت , ئه‌م كورته‌فیلمه‌له‌ده‌رهێنانی هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د سالار,بیرۆكه‌ی توانا جومعه‌ ,سیناریۆی سابیر ره‌حمان وهونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌دسالار,به‌رجه‌سته‌كردنی (هیوامحمد,كاروان خالید,هه‌نگاو قاسم,ده‌شنێ‌ حسین ,هاناشوكر,به‌ڵێن,به‌سۆز,عومه‌ر,دلیڤان) .وێنه‌گرتنی حه‌یده‌ر ئه‌حمه‌د,شاریۆو كرێن سابیر ره‌حمان ,ڕوناكی كه‌رخی حه‌یده‌ر,مۆنتاژ ئاری شه‌وكه‌ت ,فۆتۆ تواناجومعه‌.هه‌رله‌مباریه‌وه‌ هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌دسالار ووتی من وه‌ك ده‌رهێنه‌ری ئه‌م كورته‌فیلمه‌ كه‌ماوه‌كه‌ی دوو خوله‌كه‌و ته‌واوی لۆكه‌یشنه‌كه‌ی له‌شاری هه‌ولێره‌ .به‌كورتی چیرۆكه‌كه‌ی باس له‌یه‌كگرتنه‌وه‌ و یه‌ك پارچه‌ی خاكی كوردستان ده‌كات و كاركردنێكه‌ بۆسه‌ربۆخی و به‌ده‌وڵت بونی كوردستان .وه‌به‌نیازین گه‌ر كارێكی باش بێت بینێرین بۆ ڤیستڤاڵه‌كان.



 

 

           

 

13/12/2014

 

goran@dengekan.com

 

dengekan@yahoo.com