که‌ی پیرده‌بین
 

  

شوان حه‌سه‌ن



 



رۆژ وه‌ک باران داده‌کا و
له‌ گومێک ده‌بێت به‌ زه‌مه‌ن
له‌ چرکه‌یه‌ک ده‌تروکێ و
ناو له‌ خۆی ده‌نێت
(ساڵی نوێ)
ئه‌و ڕۆژه‌ بی پاڵتۆ
خۆم له‌ کڵۆ به‌فره‌کاندا سه‌رخۆش ده‌کرد
تۆش تنۆک تنۆک
بۆنی کهولت ده‌گرت
به‌ نه‌رمی داوه‌ موێکی سپی ته‌مه‌نمت ڕاده‌کێشا و
ده‌تچرپانده‌ گوێچکه‌م
که‌ی ڕۆژی له‌ دایک بونته‌؟
به‌هاری یه‌کی حه‌فت(1-7)
له‌بزه‌م وه‌ڕس ده‌بیت و
داوایی گۆرانیه‌کم لێده‌که‌یت
چرینێکی غه‌مبار
به‌ لاداچونم ده‌کات به‌له‌رینه‌وه‌ و
نازی تۆش فه‌رشی فڕین بۆ ده‌نگم ڕاده‌خات
له‌و کاته‌ی
که‌ تۆ و خه‌ڵک و مه‌ی
له‌ ئاوێته‌ بوون ده‌بن به‌ بریسک
من له‌ دوورینی کراسێک ده‌بمه‌وه‌
تا له‌ په‌یژه‌کانی خه‌یاڵم به‌ سه‌ما
گۆشه‌یه‌ک له‌ ئاوه‌زم بکه‌یت به‌ مۆزه‌خانه‌
ده‌بێت کۆتره‌کان چ چێژێک
له‌ هاوده‌می ئیمه‌ ببینن؟

زه‌وی شاژنێکه‌ و
دامه‌نی کراسه‌که‌ی پڕ له‌ به‌فربوه‌
شه‌ڕ و ئاشتی
له‌ ژێر په‌یکه‌رێک جغاره‌ ده‌کێشن
ته‌نها هه‌نگاوێکمان ماوه‌
ساڵێکیتر پێکه‌وه‌ پیرۆز بکه‌ین


 

 

           

 

26/12/2014

 

goran@dengekan.com

 

dengekan@yahoo.com