لێدان و چه‌وساندنه‌وه و کوشتنی ژنان له مێژوودا و
به‌تایبه‌ت له مێژووی وڵاتانی دواکه‌وتوو، ته‌مه‌نێکی
درێژی هه‌یه و هه‌ر جاره‌ی به جۆرێک و به بیانوویه‌که‌وه
ژن بووه به قوربانیی ئه‌و کۆمه‌ڵگانه. جارێک به
ڕێککه‌وتن و سوڵحی عه‌شایه‌ری و جارێک به بیانووی
کڕینه‌وه‌ی شه‌ره‌ف و جارێک به‌زۆر به‌شوودان و به
ژندان بۆ باوک و برا و جارێک وه‌ک کاڵایه‌کی بێ‌نرخ
کڕینی و فرۆشتنی پێوه کراوه. بۆیه ساڵانێکه ئه‌و
بابه‌ته قسه‌ی له باره‌وه ده‌کرێ و بووه به که‌ره‌سته‌ی
کۆمه‌ڵێک کاری ئه‌ده‌بی و هونه‌ری.
بێگومان به‌هۆی ئه‌وه‌ی دیارده‌که ئه‌وه‌نده زۆر و
به‌رچاوه و به‌راورد به زۆری و به‌رچاویی هێشتا که‌مترین
کاری له باره‌وه کراوه و ده‌کرێ ده‌یان و سه‌دان
کاری تری له‌باره‌وه به‌رهه‌م بهێنرێ.
(سه‌فه‌ری با) نوێترین کورته‌فیلمی (هاوڕێ به‌هجه‌ت)ه،
که قسه‌کردنه ده‌رباره‌ی هه‌مان بابه‌ت، به‌ڵام قسه‌کردنه‌که
به جۆرێکی تره و له ڕوانگه‌یه‌کی جیاوازه‌وه‌یه.
له کورته فیلمه‌دا که ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر له
هۆڵی نیشتمانیی ئه‌منه سووره‌که‌دا نمایش کرا و له
ڕووداوێکی ڕاسته‌قینه‌وه وه‌رگیراوه، (هاوڕێ به‌هجه‌ت)
بینه‌ر و کۆمه‌ڵگه ڕووبه‌ڕووی کۆمه‌ڵێک پرسیاری گرنگ
ده‌کاته‌وه و داوا ده‌کات کاری له‌سه‌ر بکرێ. ئه‌و ده‌پرسێ؛
بۆ ده‌بێ هه‌میشه و له کۆمه‌ڵگه‌دا، ته‌نیا ژنان
قوربانی بن و ؟ بۆ نموونه: له‌م چه‌ند ساڵه‌ی
حوکمڕانیی هه‌رێمی کوردستاندا به هه‌زاران ژن له‌سه‌ر
خۆشه‌ویستی و سێکس کوژراون و به بیانووی کڕینه‌وه‌ی
شه‌ره‌ف بوون به قوربانی،ئه‌گه‌رچی ده‌رهێنه‌ر پێی
وایه نه پیاو و نه ژن نابێ له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته
بکوژرێن و ئه‌وه بابه‌تێکه مرۆڤ ئازاده چۆن مامه‌ڵه‌ی
له‌گه‌ڵ ده‌کا و شتێکه په‌یوه‌ندیی به ژیانی تاکه‌کانه‌وه
هه‌یه و کۆمه‌ڵگه بۆی نییه ده‌ست بخاته ناوی.
له‌م کاره‌یدا هاوڕێ پێمان ده‌ڵێ، به درێژایی مێژوو
ژنانن که بوونه‌ته سووته‌مه‌نیی هه‌موو ئاژه‌وه و
کێشه و شه‌ڕ و ناخۆشییه‌کان، هه‌رچه‌نده هه‌ڵگیرسێنه‌ری
زۆرینه‌یان پیاوه‌کانن!. ئه‌و ده‌ڵێ، جیا له خێزان و
کۆمه‌ڵگه و ده‌سه‌ڵات، گه‌لێک جار به ناوی دینیشه‌وه
ژنان چه‌وسانه‌وه و غه‌دری گه‌وره‌یان له‌گه‌ڵ کراوه
و قوربانیی زۆریان داوه، هاتنی داعش و په‌لاماردانی
ناوچه‌ی شنگال و بردنی هه‌زاران ژنی ئێزدی و مامه‌ڵه
و کڕین و فرۆشتن پێوه کردنیان و ده‌ستدرێژیکردنه سه‌ریان
و به‌کارهێنانیان به ناوی (زه‌واجی نیکاح) و هه‌روه‌ها
کوشتنی سه‌دان ژن له‌و په‌لامارانه‌دا، تازه‌ترینی ئه‌و
کاره‌ساته‌یه گرووپی (داعش) به ناوی دینه‌وه
کردیانه سه‌ر ئه‌و ناوچانه و ژنان گه‌وره‌ترین
قوربانییان له‌و په‌لاماردانانه‌دا به‌رکه‌وت.
ئه‌وکاته‌ی هێزه‌کانی داعش ڕوویان کرده ئه‌و ناوچانه
و به‌ناوی ئیسلام و جیهاده‌وه کۆمه‌ڵێ شوێنیان داگیر
کرد، به‌ر له هه‌ر شت ده‌ستدرێژیی سێکسییان کرده سه‌ر
ژنانی ئه‌و ناوچانه و به‌زۆر سێکسیان له‌گه‌ڵ کچان و
ژنان کرد، له‌کاتێکدا ئه‌و هێزه دینی و ئیسلامیانه
به‌رده‌وام ڕێگر بوون له په‌یوه‌ندیی ئاره‌زوومه‌ندانه‌ی
کوڕ و کچ و ڕێگر بوون له پرۆسه‌ی سێکسییان که به
خواستی خۆیان بووه و زۆر جار ڕووبه‌ڕووی کوشتنیان
کردوونه‌ته‌وه، که‌چی بۆ خۆیانی به ڕه‌وا ئه‌بینن که
به زۆر و به ناوی دینه‌وه هه‌زارن کچ و ژن لاقه
بکه و به‌زۆر ده‌ستدرێژییان بکه‌نه سه‌ر.
جیا له ده‌ستدرێژیی سێکسی و لێدان و ئازاردان و
کوشتنیان، به سه‌دان ژن بران و دواتر فرۆشران، که تا
ئێستا که‌سوکار و بنه‌ماڵه‌کانیان ئاگاداری چاره‌نووسیان
نین و نازانن چی‌یان به‌سه‌ر هاتووه.
له‌م کورته فیلمه‌ی (هاوڕێ به‌هجه‌ت)دا ئه‌وه‌ی جه‌ختی
لێ کراوه‌ته‌وه و خراوه‌ته ڕووی، که‌سوکاری ده‌ره‌جه
دووی و سێی قوربانییه‌کانه، که زۆر جار ئه‌وانن ده‌بنه
هۆکاری کوشتنی ژنان، نه‌ک که‌سه ده‌ره‌جه یه‌که‌کان.
بۆ نموونه، ڕه‌نگه هه‌ندێ جار باوک یان برای ژنه‌که
نه‌یه‌وێ یان ڕازی نه‌بێ به کوشتنی کچه‌که‌یان، به‌ڵام
ئه‌وه مام و خاڵ و خاڵۆزا و ئامۆزان لێناگه‌ڕێن ئه‌و
کاره وا تێپه‌ڕێ و کوشتنه‌که ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ئه‌وه‌ش
له پێناوی ڕازیکردنی کۆمه‌ڵگه‌دا.
ئه‌وه‌تا له فیلمه‌که‌دا باوکی کچه‌که به شێوازێکی
که‌مێ نه‌رم ونیان قسه له‌گه‌ڵ کچه‌که‌یدا ده‌کات و
جۆرێ له به‌زه‌یی و ڕه‌حم له ده‌نگیدایه، به‌ڵام ئه‌وه
مامی کچه‌که‌یه به شێوازێکی توند و ناشیرین مامه‌ڵه
ده‌کات و جنێو و قسه‌ی سووک به برازاکه‌ی ده‌ڵێ، له
کۆتاییشدا دوای ئه‌وه‌ی باوکه‌که ده‌ستی ناچێته
کوشتنی کچه‌که‌ی، مامه‌که‌یه ده‌مانچه‌که له ده‌ستی
براکه‌ی وه‌رده‌گرێ و گوله یه‌ک ده‌نێ به سه‌ری
برازاکه‌یه‌وه و ده‌یکوژێ. لێره‌دا ده‌بینین ئه‌وه‌ی
به‌شداره له‌و شته‌دا که ڕوویداوه، له‌پاڵ ژنه‌دا،
پیاوێکیش هه‌یه، به‌ڵام که‌س ناچێ به‌لای ئه‌ودا و ئه‌و
بۆی ده‌رده‌چێ، هه‌روه‌ها ئه‌و پیاوانه‌ش که کچه‌که
ده‌کوژن به بیانووی شه‌ره‌ف، خۆیان پیاوانێکی تری ئه‌و
کۆمه‌ڵگه‌یه‌ن و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆیشیان به‌شدارن له‌و
جۆره کرده‌وانه‌دا، بۆیه بێده‌نگن له به‌رامبه‌ر
کوڕه‌ی بکه‌ری ئه‌و کاره‌دا، نه‌بادا ڕۆژێ له ڕۆژان
خۆشیان له شتێکی له‌و شێوه‌یه‌دا تێوه بگلێن، بۆیه
ئه‌وه‌ی له‌و نێوانه‌دا ده‌بێته قوربانی و باجه‌که‌ی
ده‌دا، ته‌نیا ژنانن.
ئه‌مه درێژکراوه‌ی ئه‌و بیرکردنه‌وه‌یه‌یه که هاوڕێ
به‌هجه‌ت به‌رده‌وام جه‌ختی لێ ئه‌کاته‌وه و ئیشی بۆ
ئه‌کا، بیرکردنه‌وه‌یه‌ک که بڕوای ته‌واوی به
ئازادیی تاکه‌کان هه‌یه و پێی وایه ئینسان ئازاده و
که‌س بۆی نییه ده‌ست بخاته ناو ژیانیه‌وه و ڕێ له
ئازادییه‌کانی بگرێ، به‌تایبه‌ت ئازادی سێکسی که
دووربێ له زۆر و توندوتیژی. ئه‌و ده‌ڵێ، ئه‌وه تاکه‌کان
خۆیانن باوه‌ڕیان به ئه‌نجامدانی ئه‌و پرۆسه‌ی سێسکسه
هه‌یه یان نا، نه‌ک ئه‌وانی تر بڕیاریان له‌باتی بده‌ن.
سێکس شتێکه په‌یوه‌ندی به خودی تاکه‌کانه‌وه هه‌یه،
بۆیه نابێ هیچ که‌سێک به‌و بیانووه‌وه بکوژرێ یان
ئازار بدرێ یان ڕێگریی لێ بکرێ و نابێ هیچ شتێک ببێته
به‌ربه‌ست و له‌مپه‌ری ئه‌نجامدانی ئه‌و پرۆسه شه‌خسییه.
وه‌ک سه‌ره‌تا باسمان کرد و هاوڕێ به‌هجه‌تیش له پێش
نمایشی کورته فیلمه‌که‌ی ئاماژه‌ی پێدا، بیرۆکه‌ی ئه‌م
فیلمه له ڕووداوێکی ڕاسته‌قینه‌وه و وه‌رگیراوه و
ئه‌مه ده‌ستپێکی پرۆژه‌یه‌کی گه‌وره‌یه، که له
ئاینده‌دا هاوڕێ به‌هجه‌ت به نیازه کاری سه‌ر بکات و
فیلمێکی درێژی لێ دروست بکا.
|