چرۆ
 

  

ستار ئه‌حمه‌د
 





گه‌ڵایه‌كی زه‌رد به‌شێوه‌ی چاوت
به‌رگی خه‌زانبوو دڵی داگیرسان
تۆ له‌غوربه‌تی به‌فرا نوقمبووی
منیش ده‌سخه‌ڕۆ به‌شنه‌ی زستان
.......................................
هاتین خستمانه‌ سه‌ر لانه‌ی كه‌وێ‌
هه‌تا یه‌ ك بێچووی ناڕه‌وا نه‌مرێ‌
نه‌مزانی به‌فر هۆشمان ده‌گۆڕێ‌
ئه‌ویش بۆ داری هه‌ڵوه‌ریو ده‌گرێ‌
.....................................
به‌ر له‌خه‌م شادی هیوای راستیبوو
زستان له‌تاوا گریا بۆ گوڵشه‌ن
خه‌رمانێك عومری ئێمه‌ی ده‌پێوا
جوان گه‌شایه‌وه‌ بۆ نه‌شئه‌ی وه‌ته‌ن
.....................................
بۆیه‌ له‌ مه‌و دوا له‌ گه‌ڵ بارانا
دانه‌ی به‌زه‌یی سۆزت ده‌پێوم
تۆ نه‌بیت له‌گه‌ڵ منا بسره‌وی
منیش به‌رده‌وام ده‌سخه‌ڕۆی خێوم
...................................
تۆ په‌ری ئاسا كۆشات بۆ بوونم
هه‌تا سه‌ر له‌ نوێ‌ هاتمه‌ دونیاوه‌
چرۆی ئه‌وینی به‌های عومرم بووی
زستان به‌جوانی شێوه‌ت گه‌شاوه‌


 

           

 

15/12/2014

 

goran@dengekan.com

 

dengekan@yahoo.com