بێ نه‌وایان (1) شاكارێكی گه‌وره نووسه‌ری به‌ناوبانگ
ڤیكتۆر هۆگۆیه، وێنه‌یه‌ك له ژیانی راسته‌قینه‌ی
كۆله‌مه‌رگی و هه‌ژاری وڕه‌ش و رووتی كۆمه‌ڵگای فه‌ره‌نسامان
بۆ نمایش ده‌كات و چه‌ندین چیرۆكی تراژیدیا و ویژدان
هه‌ژێنی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی ئه‌و وڵاته‌مان بۆده‌خاته
روو.(ژان واڵژان)پاڵه‌وانی نێو رۆمانهكهیهو ته‌مه‌نی
گه‌نجایه‌تی له زیندان به سه‌رده‌بات و ئه‌و ته‌مه‌نه‌ی
ماویه‌تی ، ژیانێكی نوێ هه‌ڵده‌بژێرێت و به كاری چاكه‌خوازی
و هاوكاریكردنی هه‌ژاران به‌سه‌رده‌بات و ده‌بێته
فریاده‌رسی چه‌ندین بێ نه‌وای وه‌ك خۆی ، تا ده‌مرێت
هه‌میشه هه‌ڵگری كاری نهێنی و ژیانی ته‌نیایی و دووره‌په‌رێزییه.ئه‌م
رۆمانه له لایه‌ن (محه‌مه‌دی شڵماشی)له زمانی عه‌ره‌بییه‌وه
وه‌رگێڕدراوه .پێشتر ئه‌م وه‌رگێڕه له رێگای رۆمانی
(بێ سه‌رپه‌رشتان)ناوێكی پرشهنگدارهوبه خوێنه‌ری
رۆمان ئاشنایه. له‌م رۆمانه‌ی كه شاكارێكی به‌ناوبانگه،
هه‌ڵه‌و كه‌م و كوری له به‌كارهێنانی هه‌ندێك وشه‌و
رسته‌و ناو هه‌یه‌و له رووی خاڵبه‌ندیش،یان لایه‌نی
ته‌كنیكی نووسینه‌وه ساده‌یی و بێ سه‌روبه‌ری پێوه
دیاره وله‌زمانی فهقێانی حوجره ده‌چێ نه‌ك له
زمانێكی ئه‌ده‌بی!. كه‌چی ئه‌مه له ناوه‌رۆك و به‌هاو
قورسایی رۆمانه‌كه كه‌م ناكاته‌وه و په‌یامی رۆمانه‌كه
به جوانی ئامانجه‌كه‌ی ده‌پێكێت ، ده‌بێت ددانیش به‌و
راستیه‌ش بنێین بوونی ئه‌و هه‌موو هه‌ڵه زه‌قانه‌ش هی
ئه‌وه نییه بێده‌نگی لێ بكریێت. من وه‌ك خوێنه‌رێكی
رۆمان نه‌ك وه‌ك مامۆستایه‌كی زمان چه‌ند تێبینی و سه‌رنجێكم
خستۆته روو ده‌كرێت له كاری ئاینده و له چاپدانه‌وه
كتێبه‌كه سوودی لێ ببیندرێت ، چونكه ئه‌م هه‌ڵانه
هی (هۆگۆ)یخاوهنی شاكارهكه نیین زیاتر له لایه‌ن
وه‌رگێڕ یاخود (پیتچنی)ه‌وه یان (ههڵهگڕی) بێت كه
له‌م كتێبه ناوی نه‌هاتووه .
له پێشه‌كی رۆمانه‌كه له وته‌یه‌كی وه‌رگێڕ هاتووه"وه
نه‌بێ پیت به پیتم گۆریبێ؟ به‌ڵكو پوخته‌م وه‌رگرتووه.
ته‌نانه‌ت له به‌ر ئه‌وه‌ی ناوی(كوزیت) به كوردی
جوان نه‌بوو، كردم به (كه‌زیه).جا تكایه له‌و لایه‌نه‌وه
ڕه‌خنه‌م لێ نه‌گرن و تایه‌كی تر جوانتری وه‌رده‌گێڕێ
خۆتانی پێوه بخافڵێنن...ل5."له‌م وتانه‌ی دوماهیدا
هاتووه ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت، وه‌رگێڕ بۆكاره‌كه‌ی
خه‌مخۆر بووه و ددانیش به‌وه ده‌نێت ئه‌م وه‌رگێڕانه
وه‌ك پێویست لێی رازی نه‌بێت ، چونكه تا دوا جار (یه‌كی
تر جوانتر)ئه‌م شاكاره به جوانتر وه‌رده‌گێرێت.به‌و
كاره‌ی كه كردوویه‌تی ئه‌گه‌ر جوانیش نه‌بێت داوامان
لێده‌كات (خۆتانی پێوه بخافڵێنن!) .به‌ڕای خۆم
خوێندنه‌وه بریتی نییه له خۆخافڵاندن و كاتكوشتن.
په‌یامێكی گه‌وره‌تری هه‌یه له پێگه‌یاندنی كه‌سایه‌تی
و خۆرۆشنبیركردن و تێگه‌یشتن له به‌هاو ماناكانی ژیان
خوێندنه‌وه پرۆسه‌یه‌كی مه‌عریفه‌یه، نه‌خاسمه بۆ
شاكارێكی به‌ناوبانگی دونیا ده‌بێ به شێوه‌یه‌كی
ژیرانه‌ترو مامه‌ڵه له گه‌ڵ ده‌قه‌كه بكه‌ین و كاتی
زیاتری بۆته‌رخان بكه‌ین ولهماناو گهوههروئیستاتیكای
شاكارهكه بگه‌ین خۆمان له‌نێو ده‌قه‌كه بدۆزینه‌وه.بۆیه
ده‌بێ وه‌رگێڕ دڵسۆزانه‌و خه‌مخۆرانه په‌یامه‌كه‌ی به
جوانی بگه‌یه‌نێت.كه وه‌رگر هه‌ست بكات ئه‌مه به
زمانی دایك نووسراوه، یاخود وه‌رگێڕ نووسه‌ری شاكارهكهیه.
بائاوڕێك له‌م هه‌ڵانه بده‌ینه‌وه‌و سه‌ره‌تا له به‌رگی
كتێبه‌كه ده‌ست پێبكه‌ین و بیكه‌ینه كلیلی ئه‌م باسه‌مان.لهبهرگهكه
(ڤیكتۆر هیگۆ) نووسراوه و له په‌ڕی دواتر(فیكتۆر
هۆگۆ)یه جیاوازیه‌كی زۆر هه‌یه ده‌كرا به یه‌ك شێوه
ناوه‌كه تۆماركرابوایه.
ناوی پاڵه‌وانی رۆمانه‌كه به‌ده‌ر له‌وه‌ی كه له
ژیانیدا به چه‌ند ناوێكی نهێنی ژیاوه. ده‌بینین له‌م
رۆمانه ناوێكی به سێ شێوه‌ی جیاواز نووسراوه (ژان
واڵژان .ل10 ، ژان و الژان .ل15، ژان واڵژن
.ل17).خوێنه‌رله‌م سێ ناوه‌ی تووشی سه‌رسورمان ده‌بێت
و چێژی خوێندنه‌وه‌ی نامینێت و نازانێ كامه ناو
دروستره.ئه‌و (و) له نێوان (ژان) و (الژان) هه‌یه
وه‌كو دوو ناو له یه‌ك جیاكراوه‌ته‌وه ، ئه‌مه ده‌بوو
به په‌یڤی دووه‌م بنووسرابایه ، جارێكی تر هه‌مان
شێوه له لاپه‌ڕه (18) دووباره بویته‌وه.هه‌روه‌ها
نووسینی وشه به چه‌ند شێوه‌یه‌ك وه‌ك (كلیسا_كلێسا
.ل19) و (به‌لێ _به‌ڵێ .ل21-22) یاخود به‌كارهێنانی په‌یڤێكی
تر له یه‌ك لاپه‌ڕه‌و له په‌ره‌گرافێكی بچووك وبه
سێ شێوه‌ی جوایه‌ز. وه‌ك (گوتی : ، كوتی ، : وتی :
.ل22)ئه‌گه‌ر له رووی زارۆچكه و شێوه‌زار به‌هانه
بۆ ته‌واوی مانای وشه‌كه بهێنینه‌وه، ئه‌وا له رووی
ده‌نگ و وشه‌وه ئه‌و جیاوازه‌ی هه‌یه. ئه‌وا بۆ
منداڵێك یاخود بۆ كه‌سێك فێری زمانی كوردی بێت نازانێ
كامه په‌یڤ به دروست بزانێ ! خوێنه‌ریش سه‌لیقه‌ی
خوێندنه‌وه‌ی نامینێت و چێژلهكارهكه نابینێت و
بێزارده‌بێت .له لایه‌كی تر به كارهێنانی ناوی (كاره‌كته‌ر
و شوێن)به هه‌ڵه ، سه‌رلێشێوان بۆ خوێنه‌ر دروست ده‌كات
، له‌وانه‌یه بوونی پیتێك و زیادی و كه‌می هه‌مان
مانای ناوی وشه‌كه نه‌گۆرێت ، بۆ نمونه په‌یڤی (ڕواندز،
ڕه‌واندز ، رواندوز ، ره‌واندوز)هه‌موومان ده‌زانین مه‌به‌ستمان
شاری (ڕواندز) ه ، و شارێكی كۆنی كوردستانه‌و سه‌ر به
پارێزگای ههولێرهوهیچ شارێكی تر به‌م ناوه نییه.به‌ڵام
به كارهێنانی وشه‌ی ئه‌م شاره به چه‌ند شێوه‌یه‌كی
جیاواز دروست نییه و تا ئێستاش له نووسراو وده‌زگا
ڕاگه‌یاندنه‌كان به هه‌ڵه ناوی ئه‌م شاره به‌كاردێت
.له‌لایه‌كی تر بوونی پیتێك یاخود ئاڵوگۆركردنی پیتێك
هه‌م مانای وشه‌كه‌و هه‌م ده‌نگه‌كه‌ی ده‌گۆرێت و
ناكرێت له‌م رووه هه‌ڵه‌كردن هه‌بێت و دروست به‌كارهێنانی
وشه‌كه فرامۆش بكه‌ین. بۆ نمونه(مێگر ) و (جێگر) .ته‌نها
پیتی یه‌كه‌م جیاوازیه‌كه‌ی دروستكردووه و ئاسمان و
ڕێسمان به‌ینیان هه‌یه .هی یه‌كه‌م ناو شوێنه وله
هه‌مان كات ناوی ئه‌م شوێنه‌یه كه سه‌رچاوه‌ی ئاوی
خواردنه‌وه بۆ رواندزدابیندهكات ، به‌ڵام له‌وشه‌ی
دووه‌م دیاره بۆ جێگره‌وه‌ی كه‌سێك یان به‌ڕێوه‌به‌رێك
به‌كاردێت. خۆ ناوی (ئه‌ژین _ئه‌ڤین) و (چیمه‌ن _ دیمه‌ن)
و (شاناز _ شاباز)ههرپیتێكه جیاوازی و ئاواز‌و ماناكه‌ی
دروستكردووه.
له‌م رۆمانه‌دا ، ناوه‌كان زۆر به‌هه‌ڵه نووسراون و
خوێنه‌ر نازانێ كامه به دروست بزانێ به تایبه‌تی
بۆناوو شوێنێكی بێگانه كه ئێمه شاره‌زایمان له سهرنهبێت.چه‌ند
نموونه‌یه‌ك : (شینادیو ،ل38_شینلدیو،ل40) و (گوش بیل
_ گوش پیل ، ل40) و (ناپلئون،ل8_ناپلیۆن ،ل67) و (تئودل
،ل37_ تئۆدوڵ ،ل74) و (كامب فر،ل127 _كومب فر،ل129 ) و
(باهوول، ل130 ، باهول،131) .هه‌روه‌ها بۆ خزمه‌تكاره‌كه‌ی
(ژان والژان) سێ ناوی له یه‌ك دوور به‌كار هاتوون ،
ئه‌وانیش ناوه‌كانی (توسان ،ل 109، توسین ،ل110 ،
توسنت، ل137). جاخوێنهرلهم سێ ناوه (شێڕو خه‌ت)
بۆكامهیان بكات و ناوی راسته‌قینه‌ی خزمه‌تكار ده‌بێت
كامه بێت !با ئه‌مجاره ناوی شوێنێك بخه‌ینه روو كه
به چوار شێوه ناوی هاتووه ، مه‌ودای به‌كارهێنانی
ئه‌م وشه‌یه له چوار لاپه‌ڕه تێپه‌ر ناكات. جا ئێوه‌ی
خوێنه‌ر سه‌رپشك بن كامه‌تان له لادروسته بۆخۆتان هه‌ڵبژێرن
. بۆنمونه : خیابانی (هوم ئئارمه) ،ل136_ كوچه‌ی
لوههم ئئارمه ،ل138_خیابانی (ئارمه) ،ل139 _
خیابانی (هوم ئارمه) ،ل140).
با واز له هه‌ڵه‌ی ناو و شوێن بهێنین و ئه‌مجاره روو
بكه‌ینه ژمارهوئاوڕێك له هه‌ڵه‌كردنی نووسینی (ساڵ)
و رووداوه‌كان بده‌ینه‌وه ، ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌ی چاپ نه‌بێ
! له‌م دوو په‌ره‌گرافه به‌رچاوده‌كه‌وێت :
* له مانگه‌كانی ئاخری به‌هار و ئه‌ووه‌ڵی هاوینی
ساڵی (1733)دا ، دراوسێكانی (ماریۆس) هه‌میشه پیرهمێردێكیان
ده‌دی ، لیباسی ره‌شپۆش بوو،ل157.
_ مه‌به‌ست له‌م پیره‌مێرده (ژان واڵژان)ی پاڵه‌وانی
رۆمانه‌كه‌یه ، كه له ساڵی (1796)هه‌تاساڵی(1815)
له زیندان بووه بۆیه ساڵه‌كه (1833)یه ، نه‌ك
ساڵی (1733) كه یه‌ك سه‌ده جیاوازی هه‌یه.
* یه‌كه‌میان له به‌رواری بیست و پێنجی حوزه‌یرانی
(1823)دا ، هه‌واڵی (ژان واڵژان) و (مادلن)ی
بڵاوكردبۆوه‌و ، دووه‌مینشیان ڕۆژنامه‌ی ( مونی تور)ی
پازده‌ی حوزه‌یرانی (1832)بوو،خه‌به‌ری مه‌رگی (ژاور)
و به‌سه‌رهاتی (ژاور)ی تێدا بوو نووسیبووی...ل 182.
_ رووداوه‌كه بۆ مانگی حوزه‌یران ده‌گه‌رێته‌وه
وساڵی (1823)هه‌ڵه‌یه‌و ساڵی (1832)دروستره ، چونكه
له ساڵی (1833 ) ماریۆس و كه‌زیه به یه‌ك گه‌یشت
بوون ئه‌وكاته‌ی(تندارییه) ئه‌م دوو به‌ڵگه‌یه‌ی خسته
به‌ر ماریۆس مانگێك پێش ئه‌وه ژاور له رووبار
خنكابوو.
ده‌كرێت هه‌ر كارێكی وه‌رگێڕان یاخود نووسینی هه‌ر
كتێبێك ، به‌ر له‌وه‌ی چاپ بكرێت یاخود دوای ئه‌وه‌ی
كاری پیتچنی بۆده‌كرێت ، جارێكی تر له لایه‌ن كه‌سانی
شاره‌زا له بواری زمان پێداچوونه‌وه به به‌رهه‌مه‌كه
بكرێت ئه‌مه هه‌م كاری وه‌رگێڕان و هه‌م كاری نووسین
و به‌كارهێنانی وشه‌و رسته‌و ده‌سته‌واژه‌كان جوانتر
ده‌كات.خودی به‌رهه‌مه‌كه‌ش به پوختی و خاوێنی و بێ
هه‌ڵه‌و كه‌موكوری پێشكه‌ش به خوێنه‌ر ده‌كرێت و خزمه‌تێكی
گه‌وره‌ش به‌زمان وپرۆسه‌ی نووسین و مه‌عریفه ده‌كات
.
سه‌رچاوه :
* بێ نه‌وایان ، ڤیكتۆر هۆگۆ، وه‌رگێرانی محمدی شڵماشی
،ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی رۆژهه‌ڵات ، هه‌ولێر ،
چاپی یه‌كه‌م ، 2011.
|