كارێگه‌ری شۆڕ بوونه‌وه‌ی عه‌قڵی خێڵه‌كی بۆ نێو سیاسه‌ت
، كایه‌ی سیاسه‌ت له به‌ها هونه‌رو زانسته‌كه‌ی ڕووت
ده‌كاته‌وه‌و به‌ڕێوه بردن ودامازراوهیی مۆدرێنهش
له كایه جیا جیاكانی ژیاندا ده‌سڕێته‌وه ، به‌و
مانایه‌ی له دونیایه‌كدا عه‌قڵی عه‌شایه‌ری باڵا ده‌ست
بێت له نێو سیاسه‌ت كردن‌و لۆژیك و ڕه‌وتی ده‌وڵه‌تداری
ڕوخسار‌و سیمایه‌ك نابینینه‌وه مانای شارستانیه‌ت بدات
به ده‌سته‌وه .. گه‌ر ستراكچه‌ری خێڵ و په‌یوه‌ندیه
خێڵه‌كیه‌كانی مێژووی كۆمه‌ڵگه‌كان به شێوه‌یه‌كی
ئاركۆلۆژیانه و زانستیانه به ووردی بپشكنین بۆمان
ده‌ر ده‌كه‌وێت هه‌موو كۆمه‌ڵگاكان له قۆناغێك له
قۆناغه‌كانی ژیانی خۆیاندا هاوشانی لاهوتیه‌ت و مه‌زهه‌بگه‌رایی
به‌ربه‌ستێكی ئاسنین وكوژنده بووه له به‌رامبه‌ر به‌رجه‌سته
بوونی مه‌ده‌نیه‌ت و بزاوتی پێشكه‌وتنه‌كان ،،چونكه
گۆڕانكاری و ئاڵوگۆڕه‌كان له په‌یوه‌ندی و ستراكچه‌ری
خێڵ گورزێكی كوژندهیه بۆ لێدان له به‌رژه‌وه‌ندیه
ئابووری و سیاسیه‌كانی سه‌رانی خێڵ و قه‌وم و قیلهكانیان
، بۆیه گه‌ر بۆیان بلوێت هه‌رگیز ڕازی نابن و ده‌بنه
تهنگوچهڵهمهیهك له به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی
كه مه‌ده‌نیه‌ت و شارستانیه‌ت ئاواده‌كات ، لێره‌وه
ده‌كرێت بڵێین ئه‌كه‌ر مه‌زهه‌بگه‌رایی ((ئوفیونی یه‌كه‌م
)) بوو بێت بۆ گه‌لان ، عه‌قڵی خێڵهكیش هاوتای ئه‌و
((ئوفیونی دووه‌م)) بووه ، چونكه مه‌زهه‌بگه‌رایی له
چركه‌ساتی گڵاڵه بوونیه‌وه وه‌كو ئایدیایه‌كی
میتافیزیكی ده‌بێته حه‌قیقه‌تێكی ڕه‌های بیر‌و
دنیابینی ئه‌و ئینسانانه‌ی كه پتر به قوڵی پابه‌ندن
به‌و دامه‌زراوه لاهوتیهتهوه ، ته‌واوی ژیان و
كار‌و كرده‌و په‌روه‌رده‌ی سایكۆلۆژی و بڕیار‌و ئیراده‌ی
ئه‌وان ده‌كه‌وێته ژێر تۆڕی جاڵجاڵۆكه‌ی كۆنترۆڵی
ئایدۆلۆژی لاهوته‌وه ، چۆنی بوێت سۆبێكت ئاراسته ده‌كات
، بۆیه سۆبێكتی كۆنترۆڵ كرا‌و به ئایدۆلۆژی په‌روه‌رده‌ی
مه‌زهه‌بی كه‌سایه‌تییه‌كی ((بێ ئیراده‌و بێ پرسیار‌و
بێ زاكیره‌و ناعه‌قڵانیه‌ت و خه‌ڵه‌فاوه)) ، به
جۆرێك ده‌گه‌وجێنرێت به وه‌عزی پاسه‌وانی لاهوتیه‌ت
خۆی به‌تاڵ ده‌كاته‌وه‌و خۆی ده‌كاته بۆمب ،، ڕه‌گه‌كانی
ستراكچه‌ری خێڵ له نێو لاهوتیهتدا ڕۆ چووه ،
لاهوتیه‌ت بۆ خۆی به‌شێكه له ئایدۆلۆژی خێل ، بۆیه
كارێگهرهكانی له ئوفیون كردنی كۆمه‌ڵگه‌كان بۆ
قۆناغی ئێستا له ئوفیونی لاهوتیه‌ت كه‌متر نییه ..
هه‌مان چه‌شن به پێی ڕاڤه كردنی فه‌رهه‌نگی سیاسی
كلاسیك بونیادنانی قه‌واره‌ی ده‌وڵه‌ت ئه‌ركی بۆرژوازی
نیشتمانیه ، له دۆخێك‌دا گه‌شه كردنی ئابووری بگاته
ئاستێك كه زه‌مینه‌سازی بۆ ده‌رپۆقینی چینێكی سه‌رمایه‌داری
ده‌وڵه‌مه‌ند بكات ، له دۆخێكی له‌و چه‌شنه‌دا خولیا‌و
كه‌ڵكه‌ڵه‌ی بونیادنانی ده‌وڵه‌ت لای چینی كاپیتالیزم
ده‌بێته ئۆبجێكتێكی كارا‌و گرنگ بۆ پاراستنی ژینگه‌و
بزاوتی ئابووری و ڕه‌وتی سیاسی له پانتایه‌كی جوگرافی
دیاریكراودا ، ڕه‌وش و فه‌زای سیاسی و ئابووری و فه‌رهه‌نگی
به خواست و هێشتنه‌وه‌ی هه‌ژموونی چینی سه‌رمایه‌داره
به سه‌ر كایه جیاجیاكانی ژیانی جڤاتدا . ته‌نانه‌ت
ئه‌ركی ده‌وڵه‌ت بره‌و دانه به ڕه‌وشی په‌یوه‌ندی و
فۆرمی هاوڵاتی بوون و جێگیر كردن و پاراستنی سیسته‌م
بۆ فراهه‌م كردنی ژیانێكی شێوه مۆدرێن كه تێیدا تاكه‌كانی
كۆمه‌ڵگا پتر هه‌ست به متمانه‌یی و دڵنیایی و ئارامی
بكه‌ن له نێو سیسته‌مدا ، ئه‌مه له دۆخێك‌دا ئه‌گه‌ر
ده‌وڵه‌ت به دیدی فۆرمه مۆدێرن و ڕۆژئاوایهكهی بۆی
بنواڕین ، به‌ڵام گه‌ر ده‌وڵه‌ت به دیدی فۆرمه هۆبزی
و ڕۆژههڵاتیهكهی وه‌رگرین مێژوویه‌كی قێزه‌وه‌ن و
ناله‌بارو وه‌حشیگه‌ری هه‌بووه ، ئاراسته‌ی ده‌وڵه‌ت
لێره له دوورگه‌ی ڕۆژهه‌ڵات بۆته به‌ڵایه‌كی كوشنده‌و
هه‌میشه‌یی به سه‌ر مرۆڤه‌كانه‌وه !بۆته ئه‌و جانه‌وه‌ره
ترسناكه‌ی كۆمه‌ڵگا لوش ده‌كات و نا دادوه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی
ده‌سه‌پێنێت ، چونكه ده‌وڵه‌ت هه‌میشه ئامرازی خه‌فه‌قان
و بێده‌نگ كردن بووه به ده‌ستی نوخبه‌یه‌كی فاشیزمه‌وه
،چركه ساتی گڵاڵه بوونی ده‌وڵه‌تی مۆدێرنه‌ته له
ڕۆژهه‌ڵات ڕۆڵی ئامرازێكی داپڵۆسێنه‌ری گێڕاوه ، بۆته
ماشینێكی فاشیستی به ده‌ست چینێكی كاپیتاڵهوهو
ڕۆژانه مرۆڤه‌كان ده‌هاڕێت . بێگومان بێهوده‌یی و گه‌ڕانه‌وه‌ی
سۆبێكتی ڕۆژهه‌ڵاتی بۆ نێو تۆڕی ئایدیای ترانسێتاڵ و
فه‌نتامه‌نتالیزمی ئایینی فه‌شه‌ل هێنان و تێك شكاندنی
لۆژیكی ده‌وڵه‌تی مۆدێرنێته بوو ، به تایبه‌تی له
چه‌سپاندنی كۆمه‌ڵێك ڕه‌هه‌ندی سیاسی وه‌كو ((دادوه‌ری
كۆمه‌ڵایه‌تی،ئازادی بیروبۆچون ،پلۆرانیزم ،پاراستنی
مافه‌كانی مرۆڤ.....هتد)) ، ئه‌گه‌ر كوردستان وه‌كو
نموونه وه‌رگرین هێشتا قه‌واره‌یه‌كی له‌و جۆره چه‌مكه‌ی
ده‌وڵه‌تی مۆدێرن و سه‌ربه‌خۆ به‌رجه‌سته نه‌بووه‌و
به ته‌واوه‌تی جێ پێی خۆی بته‌و نه‌كردووه ، به‌ڵام
ده‌سه‌ڵاتێكی خۆجێی جێگیر بووه‌و وا خه‌ریكه قۆناغ به
قۆناغ شێواز‌و وێنای ده‌وڵه‌تۆچكه له خۆ ده‌گرێت ، كه
ده‌ڵێم فۆرمی ده‌وڵه‌ت له كوردستان پایه‌كانی خۆی به
ته‌واوه‌تی نه‌چه‌سپاندووه ناكاته ئه‌وه‌ی سیسته‌م
وده‌زگای دسپلین و له قاڵبدانی سۆبجێكتی تێدا چێ نه‌بوبێ
!! مه‌به‌ستم بێ بهریكردنی ده‌سه‌ڵاتی كوردی نییه
له سته‌مكاری و نا دادوه‌ری و تیرۆری سیاسی و پێشێل
كردنی مافه‌كانی مرۆڤ له دونیای ئێمه‌دا ، یان به‌و
واتایه نییه دونیای سیاسی ئێمه به ده‌ستی نوخبه‌یه‌كی
ئۆرۆستۆكراتی سیاسی ته‌حویل نه‌كرا بێت بۆ ژیانی دۆزه‌خی
و كرداری وه‌حشیگه‌ری ، نموونه‌كان زۆرن و ناكرێت هه‌میشه
دووباره‌ی بكه‌ینه‌وه،، به‌ڵكو ئه‌و ئامراز‌و كه‌ره‌سته
ئایدۆلۆژیانه‌ی كه پێویستن بۆ سیسته‌مێكی ستهمكارو
فاشیزم له كوردستان له به‌رده‌ستدا به چه‌شنێكی فره‌وان
و ئاسنینانه ئاواكراوه بۆ چه‌پاندن و ڕام كردن و
بێده‌نگ كردنی تاكه‌كان ، ئه‌وه‌ش ئاشكرایه له هه‌موو
كون و قوژبنێكی ئه‌م دونیایه سیسته‌م و ده‌سه‌ڵات به
بێ ده‌زگای دسپلین و قه‌مته‌ر كردن و ئامرازی ترس و
تۆقاندنی ئایدۆلۆزی فیزیكی جه‌سته‌یی و فكری مه‌حاڵه
بتوانێت لۆژیكی په‌یوه‌ندی و ڕه‌وتی پتر كردنی
كاپیتاڵی خۆی بپارێزێت . بۆ ئه‌وه‌ی كاپیتاڵ كه‌ڵه‌كه
بكات پتر فشار‌و سته‌مكاری په‌یڕه‌و ده‌كات به تایبه‌تی
له ڕۆژهه‌ڵات ، چونكه لێره بۆ بوون به خاوه‌نی
كاپیتاڵی زل‌و گه‌وره پێویست به‌و تیۆر‌و میتۆده په‌یوه‌ندیه‌ی
نێوان كار‌و سه‌رمایه‌ی ماركسیزمی كلاسیك نییه ، زیاتر
پێویست به فشار‌و سته‌مكاری و نا دادوه‌ری و كه‌نده‌ڵی
ئابووری و خراپ به كار هێنانی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی و به
ڕێوه بردن و به‌رده‌وام پێدانی جه‌نگه‌كانه له
دونیای ئێمه‌دا .به‌های به ده‌ست هێنانی ئه‌و
كاپێتاڵهیان به ڕه‌نج وخوێن و ژیانی مرۆڤه‌كان و
تاڵانی و گه‌نده‌ڵی سیاسی و هه‌میشه له جه‌نگدا بوون
ته‌واو ده‌بێت ،، كاپێتاڵهكانی نێو ئه‌م سیسته‌مه
سیاسیه‌ی كوردستان بێ مۆراڵ ترین چینی كاپێتاڵه له
دونیای هاوچه‌رخدا ، ژیان و به‌های مرۆڤ به لایانه‌وه
بێ بایه‌خ ترین ئامراز و كاڵایه . چونكه ئه‌و نوخبه‌یه
ده‌بڵ مۆراڵن له تێكه‌ڵاویه‌كی ئۆرۆستۆكراتی سیاسی به
عه‌قڵێكی خێڵه‌كی و یۆنۆفیرَساڵی كاپیتاڵیزم ،، ڕاستیهكیش
هه‌یه هه‌موومان ده‌یزانین به پێی ئاشكرا بوونی په‌یوه‌ندی
بازرگانی نه‌وتی ئه‌م چینه كاپیتاڵه له گه‌ڵ دڕنده‌ترین
دوژمنی خه‌ڵكی كوردستان ده‌بڵ مۆراڵی و نیفاقی سیاسی
سه‌رچاوه‌ی ناعه‌قڵانیه‌ت و فه‌شه‌ل و هه‌ست به بچوكی
ناسیۆنالیزمی كورده له به‌رامبه‌ر ناسیۆنالیسته
داگیركه‌ره‌كانی كوردستان ، ڕێخراوێكی تیرۆرستی وه‌كو
داعش كه ڕۆژانه گه‌نجانی ئه‌م وڵاته ده‌هاڕێت و به
ته‌قینه‌وه خۆكوژیهكانیان خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته له‌توپه‌ت
ده‌كه‌ن و به‌هه‌زاره‌ها خه‌ڵك ئاواره‌و جینۆساید ده‌كات
. ئه‌مه جگه له بێ ده‌ربه‌ستی و نا مۆراڵی ئه‌م
چینه كاپیتاڵهی نێو سیسته‌م خهیانهتێكی نیشتمانی
گه‌وره‌یه و نابێت خه‌ڵكی كوردستان لێی بێ ده‌نگ بن
. ((داعش گێت)) ی نه‌وت و بازرگانی بارۆنهكانی نێو
سیسته‌می سیاسی له كوردستان له گه‌ڵ ڕێخراوێكی
تیرۆرزم و مرۆڤ كوژ و دوژمنی سه‌رسه‌خت و له ئاشتی نه‌هاتووی
خه‌ڵكی كوردستان ته‌نها به سوك و بێ به‌ها سه‌یر
كردنی ئینسانه‌كانی ئه‌م نیشتمانه‌یه !! . ئه‌قڵی
لۆكاڵی خێڵ بۆیه ((ئوفیونی دووه‌مه)) !! بۆیه
دونیایه‌كی تاریك و به‌ر تهسكو ده‌ره زانستی سیاسه‌ته
!! بۆیه ناتواناو ناسازگاره له گه‌ڵ عه‌قڵی ده‌وڵه‌تداریدا
!! بۆیه هه‌میشه له په‌راوێزی كایه‌ی سیاسه‌تدا
راده‌گیرێت و دۆڕاوی یه‌كه‌می نێو گهمهكانه ،،
چونكه زۆربه‌ی كاراكته‌ره سیاسیه‌كانی كوردستان به
تایبه‌تی زۆربه‌ی بڕیار به ده‌سته‌كانیان كۆڵ و نا
ئاشنان به تاكتیك و ستراتیژی هونه‌رو زانستی سیاسه‌ت
كردن له گه‌ڵ بهرامبهرو دژهكانیاندا ، به قه‌د
هاوتای كورتی و كاڵفامی و ناعه‌قلانیه‌ت و ناهۆشیاری
خێڵ مێژووی نا شرین و شكست له دوای شكست بۆ كۆمه‌ڵگاكانیان
تۆمار كردووه‌و ده‌كه‌ن . پارادۆكسی عه‌قڵی خێڵه‌كی له
گه‌ڵ لۆژیكی ده‌وڵه‌تداریدا له هه‌ناوی تاك به تاكی
بیر كردنه‌وه‌ی ئه‌م كاراكته‌ره خێڵه‌كیانه كه
خۆیان به ڕابه‌رو و تڕوحات ده‌قه‌بڵێنن ، بۆته ڕێچكه‌و
بنه‌مای خه‌یاڵ و ئایدیای سیاسه‌ت كردن و دنیای بینی و
تێگه‌یشتن له دونیا‌و ده‌وروبه‌ر ، له گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا
بۆته ترادسیۆنێكی چه‌سپاوو نه‌گۆڕ نه‌وه دوای نه‌وه
ناسیۆنالیزمی كورد ناشیانه ئه‌زموونی مێژووی شكسته‌كانی
خۆی پێ دوپات ده‌كاته‌وه‌و تا ئێستا نه‌یتوانیوه
وێنایه‌كی شایسته‌ی سه‌رده‌میانه ئاوا بكات گوزارشتێك
بێت بۆ چه‌مكی مۆدێرنه!!! ، ئه‌ویش ته‌نها له‌و چاوكه
گچكه‌و و تراویلكه‌وه كه له تاریكی نێو ئه‌و بازنه
داخراوه‌ی كه تێیدا ته‌نها جگه له به‌رژه‌وه‌ندیه
ئابووریه‌كانی سه‌رانی خیڵ هیچ شتێكی تێدا ڕه‌چاو
ناكرێت ،،یان به‌و مانایه نایه‌وێت بیبێنێت ،، من زۆر
سه‌رم سوڕ ده‌مێنێت ((عه‌بدالله ئۆۆج ئالان)) له
تێزێك له تێزه‌كانی خۆیدا به ناوی مانۆڤیستۆی
دیمۆكراسی ڕه‌خنه له كێڵگه‌ی ڕۆشنبیری كورد ده‌گرێت
و ده‌ڵێت : تراژدیایه‌كی ترسناك و كارههساتباره ئه‌مڕۆ
ڕۆشنبیره‌كانی كورد سیسماتیك و ئاركۆلۆژیانه ڕه‌خنه
له ستراكچه‌ر و كۆمێنی خێڵ و عه‌شیره‌ت ده‌گرن و كار‌و
كنه بۆ سڕینه‌وه‌ی پێكهاته‌ی په‌یوه‌ندیه سۆسۆلۆژیهكانی
خێڵ و عه‌شیره‌ت ده‌كه‌ن كه مێژوویه‌كی شیرین و خاڵی
له سته‌مكاری هه‌بووه، ئه‌وه بۆ خۆی غه‌درێكی گه‌وره‌و
نا زانستیشه به بێ ئاگایانه یان به ئه‌نقه‌ست كار
بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پێكهاته خێڵهكیهكان بكرێت .
ئه‌فسوس و حه‌سره‌تی ئۆۆج ئالان له‌و سۆنگه‌وه‌یه كه
پێیوایه ، ئه‌گه‌ر به ووردی چاوێك بخشێنینه‌وه به
مێژووی كۆمه‌ڵگاكان و به تایبه‌تی مێژووی كۆمه‌ڵگای
كوردستان هه‌رگیز چركه ساتێك نادۆزینه‌وه خێڵه‌كان و
عه‌شیره‌ته‌كانی كورد ئۆبجێكتی كۆیلایه‌تی تێدا هه‌بوو
بێت . به‌و مانایه‌ی پێكهاته‌و ستراكچه‌ری خێڵ
ئۆبجێكتی كۆیلایه‌تی پێ قبوڵ نه‌بووه‌و نییه . ناوه‌ندی
خێڵ ئه‌تمۆسفێرێك نه‌بووه بۆ كایه‌ی به‌رده به‌رداری
و ئینسانی تێدا كرا بێته كۆیله، هه‌روه‌ها له
قۆناغێك له قۆناغه‌كانی كۆمه‌ڵگا كولتوری كۆیله‌داری
له نێو خێڵه كورده‌كاندا نه‌بۆته نه‌ریت و فاكتێكی
ئابووری لای بڕیار به ده‌ستانی خێڵ وه‌كو سه‌رچاوه‌یه‌ك
بۆ به ده‌ست هێنانی كاپیتاڵ ،، ڕه‌نگه ئه‌م بۆچوونه‌ی
((ئۆۆج ئالان)) له‌و غروره سیاسیه‌وه هه‌ڵقوڵابێت كه
خۆی تا ئێستاش وه‌كو تاكه سه‌ركرده‌ی ناسیۆنالیست ده‌ژمێرێت
كه پرۆژه‌ی چاره سه‌ر كردنی بۆ پرسی كورد پێیه و ته‌نها
ئه‌و ئه‌ڵته‌رناتیفی ئه‌و دۆزه‌یه ،،هه‌روه‌ها به‌و
دیوه‌كه‌ی دیكه‌شدا ده‌كرێت له‌و دیده ستالینیهتهوه
بنواڕێته ڕۆشنبیرو كایه‌ی ڕۆشنبیری و بیر كردنه‌وه‌ی
كایه‌ی ئه‌ده‌بیات و ڕۆشنبیری كه له ((ڕیالیزمی
سۆشیالستی)) هه‌میشه كایه ڕۆشنبیره‌كان ده‌خرایه په‌راوێزی
سیاسه‌ته‌وه‌و ده‌كرایه كه‌ره‌سته‌یه‌ك بۆ خزمه‌ت
كردنی سیاسه‌ت و كایه‌ی به‌رگیری له سیاسه‌ت ،، پێده‌چێت
ئه‌م دیده‌ی ئۆۆج ئالان بۆ نرخاندنی خێڵ و ستراكچه‌ری
خێڵ ته‌نها گوزارشت بێت بۆ ئه‌و تێزانه‌ی كه له‌م
دوایاندا هێرش ده‌كاته سه‌ر ده‌سته‌واژه‌و چه‌مكی ((ده‌وڵه‌ت
ــ نه‌ته‌وه)) له پاش پاشگه‌ز بوونه‌وه‌ی فیكری و ڕه‌خنه
گردن له ((ماركسیزمی كلاسیك)) و ئاشنا بوون به ئه‌ده‌بیات
و به‌رهه‌مه‌كانی ((فردریك نیتشه)) و هه‌ندێك له ئهنارشیزمهكانی
وه‌كو ((باكۆنیین)) ،،چونكه ((ده‌وڵه‌ت ــ نه‌ته‌وه))
به سه‌رچاوی جه‌نگ و شه‌ڕو شۆڕو نائارامیه‌كانی
دونیای سه‌رده‌م دهقهبڵێنێت ..لێره‌دا ئۆۆج ئالان ده‌كه‌وێته
نێو پارادۆكسێكی فیكریه‌وه ، چونكه‌له قۆناغێك له
قۆناغه‌كانی سیاسه‌ت كردنیدا كۆی مێژووی بزووتنه‌وه‌ی
سیاسی ناسیۆنالیستی به فكری سه‌رتای خێڵهكیانهی
ناسیۆنالیستی ده‌شوبهێنیت و پێوایه ئه‌م ڕه‌وته خێڵه‌كیانه
ناتوانێت وه‌كو ڕه‌وتێكی پڕ ناسیۆنالیستی ناوچه‌كه ئه‌ركی
خۆی له ده‌وڵه‌تداریدا به جێ بگه‌یه‌نێت و ده‌وڵه‌تی
سه‌ربه‌خۆی ناسیۆنالیستی ئاوا بكات ،،له‌و قۆناغه‌دا
پێیوایه تا هاتنی ((pkk (( عه‌قڵی سیاسی كورد خێڵهكیانهیهو
له نێو بازنه‌ی خێڵدا ده‌سوڕیته‌وه ، ڕه‌خنه‌ی له
بزووتنه‌وه‌ی سیاسی كورد ده‌گرێت و پێیوایه حزبه‌كانی
كوردستان زانستیانه سیاسه‌ت ناكه‌ن و ئه‌وه‌ی هه‌یانه
ته‌نها پارێزگاریه له ترادسیۆنی ده‌سه‌ڵاتی خێڵ و
بنه‌ماڵه !! كه‌چی ئێستا به پێچه‌وانه‌وه ڕه‌خنه
له ڕۆشنبیرانی كورد ده‌گرێت ته‌نها له به‌ر ئه‌وه‌ی
ڕۆشنبیران ڕه‌خنه له پێكهاته‌و ژیاندنه‌وه‌ی عه‌قڵی
سیاسی خێڵه‌كی ده‌گرن كه ئه‌وڕۆ زۆربه‌ی حیزبه‌كانی
كوردستان ئۆرگانی سیاسی خۆیان له سه‌ر بنه‌مای خیڵ و
عه‌شیره‌ت بونیاد ناوه‌و بنه‌ماڵه و عه‌شیره‌ت جڵه‌وی
حزبه‌كانی به ده‌سته‌وه‌یه‌و ئاراسته‌یان ده‌كات و
حزبیش له كوردستان هه‌موو جومگه‌كانی كۆمه‌ڵگای داگیر
كردووه‌و كراوه‌ته كه‌ره‌سته‌یه‌ك به ده‌ستی بنه‌ماڵه‌و
خێڵه‌وه بۆ مۆنۆپۆڵ كردنی ئابووری و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی
له كوردستان . ئه‌و فۆرمه سیسته‌مه‌ی ئه‌وڕۆ كۆی
پرۆسه‌ی سیاسی له كوردستان دوچاری دوگم و چه‌ق به‌ستن
كردۆته‌وه و نه‌یتوانیوه یه‌كێك له ئه‌ركه‌كانی
پرۆژه‌ی مۆدیرنه‌ی سیاسی له كوردستان به جی َبگهیهنێت
. ته‌نانه‌ت له ڕوداوه‌كانی ئه‌م دوایه‌دا كه
كوردستان دووچاری جه‌نگی تیرۆریزم و خوێن خۆری داعش
بوه‌ته‌وه ، پتر كارێگهریهكانی ((ئوفیونی دووه‌م))
كه عه‌قڵی سیاسی خێڵه‌كیه له‌مه‌ڕ ڕه‌فتارو جوڵه‌ی
سیاسی ئه‌م حزبانه ڕه‌نگی دایه‌وه . هه‌ردوو حزبه
ده‌سه‌ڵاتداره‌كه كه خاوه‌نی هێزی چه‌كدار بوون و
خاوه‌نداری له هێزی سه‌ربازی تایبه‌تی خۆیان ده‌كه‌ن
نه‌یانتوانی هێزه‌كانیان به جۆرێكی پیشه‌یی هاوچه‌رخ
و مۆدێرن كه گوزارشت له هێزێكی خاوه‌ن هونه‌رو شاره‌زای
سه‌ربازی ئاراسته بكه‌ن بۆ ڕووبه ڕوو بوونه‌وه‌ی
هیزی تاریكی داعش . هه‌واڵگری ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه
كه له كوردستان تراتێن ده‌كه‌ن وه‌كو دوو خێڵ مامه‌ڵه‌ی
سیاسی له گه‌ڵ هه‌ردوو حزب ده‌كه‌ن و ئه‌جندای سیاسی
و ئابووری خۆیان به سه‌ر هه‌ردوو حزبدا ده‌سه‌پێنن و
نا چار ده‌كرێن به‌رژه‌وه‌ندیه سیاسی و ئابووریه‌كانی
ئه‌و ده‌وڵه‌تانه له كوردستان بپارێزن ، ته‌نانه‌ت
بیر كردنه‌وه‌ی سیاسی خێڵهكیانهی هه‌ردوو حزب به
جۆرێك ڕه‌نگی دایه‌وه‌و شه‌رمه‌زاری ده‌نواند، له سه‌ره‌تای
جه‌نگی تیرۆر شكستی هیزی پێشمه‌رگه له هه‌ر ده‌ڤه‌رێكی
ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێك له حزبه‌كان ئه‌وی تریان پێی
شاگهشكهو دڵخۆش ده‌بوو ، یان ڕه‌وانه كردنی هێزی
پێشمه‌رگه بۆ هاو پشتی شه‌ره‌ڤانانی ((یهپهكهو ،،یه‌په‌ژه))
ی كۆبانی له كوردستانی ڕۆژ ئاوا ئه‌وی تریان به سوك
و بێ به‌ها بۆی ده‌ڕوانی ،، به ده‌ر له ڕوانگه‌ی
خێڵهكیانهی دونیا بینی حزبی ، هێزی پێشمه‌رگه قاره‌مانانه
به‌رگری له نیشتمان كردووه‌و قوربانی زۆری داوه‌و سه‌دان
گه‌نجانی دڵ پڕ له هیوا خۆیان كرده قوربانی بۆ
كوردستان و پاراستنی خه‌ڵكی كوردستان له هه‌ڕه‌شه‌ی
ڕه‌شی تیرۆر‌و وه‌حشیگه‌ری داعش ، ئه‌مه‌ش جێگای ڕێز‌و
ستایشه بۆ ئه‌وان ،، لێره‌وه ده‌گه‌ینه ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی
گه‌ر مه‌زهه‌بگه‌رایی ((ئوفیونی یه‌كه‌م )) بێت بۆ گه‌وجاندنی
كۆمهڵگاو تاكه‌كان ،،ئه‌وا عه‌قڵی عه‌شیره‌تی له نێو
كایه‌ی سیاسه‌تدا وه‌كو ((ئوفیونی دووه‌م )) كارێگه‌ری
خۆی ده‌نه‌خشێنێت له به گاڕان كردن و ڕام كردنی تاكه‌كان
و په‌ك خستنی ڕۆشنگه‌ری و چه‌ق به‌ستنی كایه جیا
جیاكانی ژیانی سیاسی و كۆمه‌لایه‌تی و ئابووری و
ڕۆشنبیری و شارستانیه‌ت له دونیای ئێمه‌دا ..
|