ئێره ...
 

  

یونس حوسێنی
 




ئێره سه‌قزه و
تۆ به ‌ئیشتیای باران
خه‌یاڵت تاووتوێ ئه‌که‌ی
به پێی دڵ ته‌نگیت گوڵێ له مانا سه‌وڵ ئه‌ده‌ی!
ئێره سه‌قزه و
له‌م شه‌قامه‌دا
نه بیانووی ژیربوونه‌وه‌ی
نه ته‌ماحێ بۆ نه‌فه‌وتان!
چرکه ته‌مه‌ن ئه‌کرمێنێ و وشه‌کان پڕ زارم حه‌رام...
ئێره....
کۆڵانه‌کانی شه‌وانه‌یش
باوێشکی چه‌قۆ و برسیه‌تی
گۆناکانی ماره‌ ئه‌کا!
قاچاخ و ره‌نجه‌ڕۆیی و...
گاو‌ڵکێ له کۆرپه ئه‌خا!
شان کزی
کانی و چۆله‌که و بارانم
نه خه‌یاڵم.....
نه په‌نجه‌م تامی سووره گوڵێ ئه‌کا!!
ئێره‌ییمه و
له که‌ناره‌کانیا
ئه‌زێمه‌وه به باڵاما
داڵده‌ێه‌ک دائه‌که‌م
سه‌فه‌رێ دا ئه‌ممه‌زرینی
تا به ئیشتیای پاساری
ئه‌و کاته‌ی فڕین ته‌عارفی
قه‌فه‌سێکه!...
چیم لێ ئه‌که‌ی، دا ئه‌شۆرییه‌م به‌ژیاناو
هیلاکم له گۆڕکه‌نا، ئه‌و کاته‌ی ده‌ستت هه‌ڵم ناپێکێ
له ئه‌وین.
تا بینه قاقام پێکه‌نین لۆچ که‌وتووه و
کرێچی که‌وشه‌کانمم و
که‌س و شارێ ڕام ئه‌ده‌ن
غه‌ریبی ئێسکی خۆیانن!
له کام ده‌روازه‌ی بیانووا
ئاسوده‌ییت شپرزه‌ییم رسوا ئه‌کا
له کام شه‌پۆلی تیشکتا
مناڵیم گه‌رم ئه‌که‌یته‌وه!!!
باوان ئێره سه‌قزه و
پڕ به منیش وێران
تلم بخه جووڵه‌یه‌ک هه‌ره‌س به‌م ته‌ليسمه بێنێت
پڕ خه‌یاڵتر سه‌قزیم کا و
تۆش شنه ‌هه‌ر تاقه‌تت و
بم خه‌سه‌ر پشت .
خانمی به‌ر په‌نجه‌ره!
هه‌ندێ خۆت بارانی و
نیسکێ من کۆتریکه‌
ته‌ڕبونی باڵه‌کانمه‌و
ئامێزت هێلانه !
با ئوخژنێ سه‌قزی تر
رێم لێ بگرێ
سه‌ر هه‌ڵ بڕێ!!!


 

 

           

 

15/12/2014

 

goran@dengekan.com

 

dengekan@yahoo.com