لە فه‌رمانگه‌ی كاره‌بای قه‌ڵادزێ چ دەگوزەرێ؟
 

  

شوانە حسن ابوبکر




لەو کاتەوە کە خەڵکی کوردستان بەگڕو تینی نیشتمانپەروەری خۆیان لەساڵی ١٩٩١ بەردی بناغەی دەسەڵاتێکی کوردییان لەکوردستان دامەزراندو ڕاوە بەعس دەستیپێکرد، حیزبە سیاسییەکان بەگشتی و یەکیەتی بەتایبەتی دەرەنجامی ئەو خەباتە جەماوەرییەیان لەپێناو بەرژەوەندییەکانی خۆیان بەکار هێنا.
دیارە خەڵکی بەشەرەفی دەڤەری پشدەر ٣/٤ چواری سێ وەک یەکەم دەسپێک دژی زووڵم وستەمی ڕژێمی بەعس ڕاپەڕین و زەنگی ڕاپەڕینی سەرتا سەریان لێدا لە پێناو دواڕۆژێکی خۆش پڕلەخۆشگوزەرانی خەڵکی ئەم دەڤەرە خەباتیان کرد، شەهیدو برینداریاندا، لەسەرجەم قۆناغە دژوارەکاندا خۆیان بەپارێزەری سەرەکی کوردستان پیشاندا. بونی خەڵک‌و هەستی نیشتمانپەروەری ئەوان ئەم خاکەی لەبەرامبەر هەموو هەڕەشەیەک پاراست.

بەڵام بەداخەوەحیزبە دەسەڵاتدارەکان خۆیان‌و بنەماڵەو کەسانی نزیک لەوان سەروەت‌و سامانی سەر زەوی‌و ژێر زەوی کوردستانیان داماڵی‌و هەموویان بۆ خۆشگوزەرانی و ئاسایشی خۆیان بەکارهێنا. ژیانی گەنجێکی ئەم نیشتمانەو کوڕو نەوەکانی ئەوان پێکەوە بەراورد بکەن، ئاخۆ خوێنی ئەم خەڵکە چ جیاوازییەکی لەگەڵ ئەوان هەیە، زۆر بەداخەوە کە خۆیان بەخەمخۆری خەڵک‌و نیشتمانیش دەزانن. بێ گومان دەرەنجامی دەسەڵاتدارێتی ئەم حیزبانە تەنیا داماڵینی سەروەت‌و سامانی نیشتمان‌و هەژارکردنی خەڵک و دواکەوتنی کوردستان بووە جا چ لەڕێگەی شەخسیەوە بوبێت یان لەڕێگەی دام و دەزگای حکومی و حیزبیەوە بوبێ لێرەدا بەنمونە باسی فەرمانگەی کارەبای قەڵادزێ دەکەم وەک نمونەیەکی دیار و ئاشکرا فه‌رمانبه‌ره‌ عه‌داده‌كانی دائیرەی کارەبای قه‌ڵادزێ له‌كاتی وه‌رگرتنی پاره‌و پێدانی وه‌صڵی به‌ ئه‌و ماڵ و شوێنانه‌ی كه‌ خاوه‌نه‌كانیان به‌رپرسی دیارن لەوشارە ئەوە چەندین ساڵە توشی گرفت وهەڕەشەو ده‌مه‌قاڵه‌ دەبنەوەبه‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و به‌رپرسانه‌ ئاماده‌نین پاره‌ی كاره‌بای حكومی بده‌ن ، نموونه‌ی ئه‌و به‌رپرسانه‌ش بریتین له‌ (عه‌وڵا وسو ) كه‌ بای ملیۆنێك دینار كاره‌بای سه‌رفكردووه‌ و ئاماده‌ نیە ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ بدات فه‌رمانگه‌ی كاره‌بای قه‌ڵادزێ هیچی پێ له‌گه‌ڵ ناکرێت و نەکراوە تائێستا وە دواجار له‌ ئه‌نجامدا سه‌عاته‌كه‌یان بۆ سفر كردۆته‌وه‌ هه‌روه‌ها (شێخ سه‌درده‌ین) كه‌ خاوه‌نی 6 سه‌عاته‌ 831000 هه‌زار دیناری بۆ هاتۆته‌وه‌ كه‌ ده‌بیستێ سه‌عاتی عه‌وڵا وسو سفركراوه‌ته‌وه‌ ئه‌ویش ئاماده‌ نییه‌ ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ بدات داواده‌كات وه‌كو عه‌وڵا وسو حیسابه‌كه‌ی بۆ سفر بكرێته‌وه‌ پاشان (عه‌وڵا ئاغای ده‌قناوێ ) كه‌ ئه‌ندام كۆمیته‌یه‌ لەپشدەر زیاتر 150000 هه‌زار دیناری بۆ هاتۆته‌وه‌ به‌ عه‌داده‌كه‌ی وتوه‌ بڕۆ پاره‌ی كاره‌بای حكومی ناده‌م بۆخۆم حكومه‌تم وەهەروەها محمد وه‌تمان به‌هه‌مان شێوه‌ بڕی ١٢٠٠٠٠٠ یەک ملیۆن و دوسەت هەزاری بۆهاتۆتەوە بە عدادەکەی وتوە کارەبای ئەو شارە هەڵبوون و کوژانەوەی لەدەست خۆمدایە جۆرێكی تر له‌سه‌رپێچی ئه‌وه‌یه‌ ده‌بێت ئه‌و زه‌ویانه‌ی له‌ ده‌ره‌وه‌ی سنوری شاره‌وانی به‌چه‌ند دۆنم كڕاون و سیاجیان بۆكراوه‌ مه‌رجی كاره‌با پێدانیان ئه‌وه‌یه‌ خانوویان تێدا دروست كرابێت به‌ڵام زۆر له‌و زه‌ویانه‌ ته‌نها سیاجیان بۆكراوه‌ و خانوویان تێدا نه‌كراوه‌ هاوبه‌شی كاره‌باشیان بۆ كراوه‌ له‌وه‌شیاندا به‌رپرسی دیاری تێدایه‌ نموونه‌( به‌كر وه‌یسی ، محمد وەتمان ، بەکر بایز ، علی مام جوتیار )سه‌یره‌كه‌ له‌وه‌دایه‌ هاوڵاتیه‌كی قوربه‌سه‌ر سه‌رپێچی كاره‌با بكات زوو ده‌گه‌نه‌ سه‌ری و كاره‌بایه‌كه‌ی ده‌بڕن یاخود هاوڵاتیه‌ك پاره‌ی زۆری بۆ هاتبێته‌وه‌ پاره‌ی نه‌دابێت ئاگاداركراوه‌ته‌ له‌ماوه‌ی 2 ڕۆژدا پاره‌كه‌ نه‌دات كاره‌بایه‌كه‌ی ده‌بڕن پرسیاره‌كه‌ لێره‌دا ئه‌وه‌یه‌ بۆ چی به‌رپرسه‌ سه‌رپێچی كه‌ره‌كان لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ناكرێت ؟

له‌و گه‌نده‌ڵیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ش سه‌یروسه‌مه‌رتر ئه‌وه‌یه‌ بندیوارێك به‌ناوی ( جوهر حسن رسول ) له‌ صیانه‌ی قه‌ڵادزێ ده‌ست به‌كاربۆته‌وه‌ به‌ شۆفیری شه‌و له‌ وه‌جبه‌ی عوسمان ئێرانی شه‌ویش ناچێ بۆ ده‌وام له‌كاتێكدا ئه‌و بندیواره‌ به‌ ڕۆژ ده‌وامی هه‌یه‌ له‌ ده‌زگای مین واتا دو موچه‌ وه‌رده‌گرێت له‌ دو شوێن دامه‌زراوه‌ بندیواری ناوبراو 7 ساڵی زیندانیشی بۆ به‌ خزمه‌ت حیساب كراوه‌ لەکاتێکدا وەک هەمومان دەبینین پەپولەیەکی ئەم شارەی بە بێتاوانی کوشت .


11 / 06/ 2015


 

 

           

 

 

goran@dengekan.com

 

dengekan@yahoo.com