فه‌ره‌نسا هیچ هه‌ڵه‌یه‌کی نه‌کردووه‌!
 
نووسینی: ئامانج سەییدسادقیی...







ئه‌م وێنه‌یه‌ به‌ جۆرێک هه‌ڵای نایه‌وه‌ له‌ کۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامییدا هه‌رگیز ئه‌و هه‌ڵایه‌ بۆ کوژرانی ژن و منداڵانی خۆراوای کوردستان ناکرێت و نه‌کراوه‌.

وه‌ک وڵات فه‌ره‌نسا وڵاتێکی نه‌ک ئیسلامیی، به‌ڵکوو وڵاتی موسوڵمانان نییه‌، بۆیه‌ مافی خۆیه‌تی چ قانوونێک جێبه‌جێ ده‌کات، ئه‌گه‌ر تۆی موسوڵمان پێت خۆش نییه‌، پێت باش نییه،‌ ده‌توانی له‌و وڵاتی کافرانه‌دا نه‌ژیت. له‌ ئێران و سعودییه‌ به‌شه‌ق سه‌رپۆش ده‌که‌ن به‌سه‌ر ئافره‌تدا. له‌ ئێران ئه‌گه‌ر ئافره‌ت نه‌ک هه‌ر سه‌رپۆشی به‌سه‌ره‌وه‌ نه‌بێت، به‌ڵکوو ئه‌گه‌ر ڕێژه‌یه‌کی زۆر قژی به‌ده‌ره‌وه‌ بێت ده‌یخه‌نه‌ پشتی سه‌یاره‌وه‌ و ده‌یڕفێنن بۆ ماوه‌یه‌ک.

کافره‌ ئه‌وروپیی و ئه‌مریکاییه‌ سفور و سه‌ر ڕووته‌کان کاتێک سه‌ردانی ئێران و سعودییه‌ ده‌که‌ن پابه‌ندی یاسای ئه‌و وڵاته‌ ده‌بن سه‌رپۆش ده‌ده‌ن به‌سه‌ریاندا، ئه‌گه‌ر له‌ ئاستی به‌رزترین پله‌ و پۆستی دبلۆماسییشدا بن. ئه‌دی خوشکی موسوڵمان تۆ بۆچی به‌ ناڕه‌وای ده‌بینیت، ئه‌گه‌ر پۆلیس داوات لێبکات بورکاکه‌ت لاده‌ی له‌ که‌نار ده‌ریا و دیمه‌نی که‌نار ده‌ریات تێکداوه‌؟

هه‌موو وڵاتێک یاسای "law" تایبه‌ت به‌ خۆی هه‌یه‌ و هه‌موو کۆمپانیایه‌کیش ڕێسای "policy" تایبه‌ت به‌ خۆی هه‌یه‌. من له‌ کۆمپانیایه‌کدا له‌ بریتانیا کارم کردووه‌ ڕێسای کۆمپانیاکه‌ وه‌ها بوو که‌ له‌ کاتی کارکردندا نابێت موبایڵه‌که‌ت ته‌نانه‌ت داگیرساویش بێت! خۆ ئەگه‌ر له‌سه‌ر به‌کارهێنانی موبایڵ له‌ ئیشه‌که‌ت ده‌رت بکه‌ن و له‌م وڵاتی قانوونه‌دا کۆمپانیاکه‌ بده‌ی به‌ دادگا، دادوه‌ر ناتوانێت به‌ زووڵم لێکراو بتناسێنێت، چونکه‌ کۆمپانیاکه‌ به‌ڵگه‌ ده‌خاته‌ به‌رده‌م دادوه‌ر که‌ له‌ ڕێساکه‌دا نووسراوه‌ ده‌بێت موبایڵ به‌کارنه‌هێنیت. دادوه‌ر ده‌ڵێت:"تۆ پابه‌ند نه‌بووی". ئه‌دی خۆ به‌کارهێنانی موبایڵ تاوان نییه‌. به‌ڵێ تاوان نییه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ ڕێسای ئه‌و شوێنه‌یه‌، ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕێسایه‌دا خۆشحاڵ نه‌بوویت ده‌کرا به‌جێیبهێڵیت.

پێش ئه‌وه‌ی هاوارمان لێبه‌رز بێته‌وه‌ ڕێگه‌ بده‌ن چه‌ند خاڵێک ئاماژه‌ پێبده‌م:

١- ئه‌م ئافره‌ته‌ پێش ئه‌وه‌ی یاسای وڵات پێشێل بکات شه‌ریعه‌تی ئیسلامی پێشێل کردووه‌، چونکه‌ له‌ شه‌ریعه‌تی ئیسلامدا ئافره‌ت نابێت به‌بێ مه‌حره‌م بڕواته‌ ده‌ره‌وه‌.

٢- ئه‌م ئافره‌ته‌ ئه‌و جلوبه‌رگه‌ی وه‌ک که‌لتوور به‌کارهێناوه‌ نه‌ک ئایین، چونکه‌ ئافره‌تی ئیماندار نابێت و ناکرێت بڕواته‌ سه‌ر که‌ناری ده‌ریا ئه‌گه‌ر خۆیشی داپۆشی بێت، ئه‌و هه‌موو پیاوه‌ی له‌وێن ڕووتن و به‌ ژێرده‌رپێیه‌کی دوو په‌نجه‌ییه‌وه‌ مه‌له‌ ده‌که‌ن مه‌دالیاکه‌یان ده‌رپه‌ڕیوه‌. له‌ شه‌ریعه‌تی ئیسلامدا جائیز نییه‌ پیاو له‌ ناوکی به‌ره‌وخوار و له‌ ئه‌ژنۆی به‌ره‌وسه‌ر به‌ده‌ره‌وه‌ بێت. واته‌ نابێت ناوک و ئه‌ژنۆیشی به‌ده‌ره‌وه‌ بێت.

ئه‌گه‌ر حوکمی ئیسلام هه‌بێت ده‌بێت دوای سزای فه‌ڕه‌نسی به‌ شه‌ریعه‌تی ئیسلامیش سزا بدرێت.

تکایه‌ قسه‌ی سواو مه‌که‌ن سه‌رڕووتیی یانی به‌ره‌ڵایی. من ته‌نها حه‌قیقه‌تی قانوونی ده‌وڵه‌ت و شه‌ریعه‌تی ئیسلامم باسکردووه‌. دژی سه‌رڕووتیی و سه‌رداپۆشراویش نیم؛ ئه‌گه‌ر ئافرەتێک سه‌ری ڕووت بوو مانای وانییه‌ ئافرەتێکی خراپ و به‌ره‌ڵایه‌. هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر کچێکیش سه‌رداپۆشراو بوو مەرج نییە کە به‌ڕه‌وشت و بێتاوانه‌. تازه‌تریین نموونه‌: شازاده‌ شێخه‌ سه‌ڵوه‌یه‌ که‌ له‌ له‌نده‌ن به ده‌ڵاڵێکی عه‌ره‌بی وتووه‌ حه‌وت پیاوی به‌و مواسه‌فاتانه‌ بۆ په‌یدا بکات تاکوو که‌ڵی بده‌ن. ده‌وترێت کاتێک پۆلیس چووه‌ته‌ هۆتێڵه‌که‌ چوار له‌ پیاوه‌کان خه‌ریکی شازاده‌ بوون و سیانه‌که‌ی تریش له‌سه‌ر خه‌ت چاوه‌ڕێی به‌دلیات بوون.

 

           

 

30/08/2016

 

goran@dengekan.com

 

dengekan@yahoo.com