لە شیعری تورکمانییەوە
نەسرەت مەردان

و: ئازاد ئەحمەد ئەسوەد
 



کەرکوك
خوایە
من نە دۆزەخم ئەوێ
نە بەهەشت
ئەمەوێ لە کەرکوك بمرم

تۆ لەلایەك من لەلایەك
دەستەکانتم خۆش ئەوێ
ئەزانم ڕۆژێ پیر ئەبن
چاوەکانتم خۆش ئەوێ
ئەزانم ڕۆژێ لێك ئەنرێن
باڵندەکانم خۆش ئەوێ
ئەزانم ڕۆژێ ئەکەونە تۆڕەوە
کتێبم خۆش ئەوێ
ئەزانم ڕۆژێ دادگایی ئەکرێ
ئەوینم خۆش ئەوێ
ئەزانم ڕۆژێ ڕەجم ئەکرێ
شیعرم خۆش ئەوێ
ئەزانم ڕۆژێ کەلەپچە ئەخاتە دەستم
تۆم خۆش ئەوێ
ئەزانم ڕۆژێ مەرگ لەدەس تۆدا ئەبێ
ڕووبارم خۆش ئەوێ
ئەزانم ڕۆژێ وشك ئەکات
 


• هەفتەنامەی "یورد"ی تورکمانی- ژمارە 1037 – 8/8/1991
تێبینی: ئەم شیعرانە بە کوردی ساڵانی 1990 لە هەفتەنامەی "پاشکۆی عێراق"دا بڵاو بۆتەوە



 

           

 

16/08/2016

 

goran@dengekan.com

 

dengekan@yahoo.com