سه‌ره‌تای له قاڵبدانی سیاسه‌ت و جموجوڵه: جه‌ماوه‌ریی
و سه‌ربازیی و سیاسی و ڕۆشنبیرییه‌كانی په‌كه‌كه له‌پارچه‌كانی
كوردوستان ده‌ستی پێكردووه، ئه‌وه‌شی ئه‌مه ئه‌كات
سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمایه‌تییه، واته
چوارچێوه بۆ كێشان و سنوردانان بۆ په‌كه‌كه له‌ڕووی
نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمایه‌تییه‌وه ئه‌بێت خوێندنه‌وه‌ی
بۆ بكرێت. چونكه رٍه‌نگڕێژكردنی بڕیاری سیاسی لای په‌كه‌كه
باكگراوه‌نده‌كه‌ی فیكری ئۆجه‌لانه، كه تا بڵێی
سنوردار (حه‌ددی) ه. له به‌گژاچونه‌وه‌ی مۆدێرنیته‌ی
سه‌رمایه‌دارییه‌وه تا به جرج و دێوكردنی خۆرئاوا،
له نه ناسینی سیاسه‌تمه‌دار و حزبه كوردییه‌كانی
تره‌وه تا جه‌نگ و دیدی شۆڕشگێڕانه دژی حكومه‌تی
توركیا‌و..تادوایی .
ڕۆشنتر له‌وه‌ش، به‌لای ناوه‌نده‌كانی دونیاوه، به‌لای
هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه، په‌كه‌كه هیچ
تیۆرێكی سیاسی هاوچه‌رخ ڕام ناكات، بایی ئه‌وه سیاسه‌تێكی
نه‌رمی نییه كه‌خۆی له‌و پێناسه ستانداره ده‌ربكات
كه بۆ "تیرۆر- تیرۆریست، تیرۆریزم" كراوه، دوو
كۆنفرانس و پانێڵی زانستی جیهانی ناكات تیایدا بپرسێت
"ئایا ئه‌و گروپانه‌ی له‌پێناو مافی نه‌ته‌وه‌كانی
خۆیاندا ئه‌جه‌نگن تیرۆریستن؟". جگه له‌وه‌ی ئیش له‌سه‌ر
پێگه‌یاندنی تاكێك ئه‌كات هیچی تر ناژنه‌فێ و، ته‌نها
هاوار ئه‌كات " هاپۆ- هاپۆ". هه‌موو ئه‌وانه‌شی نزیكن
یان له‌سێبه‌ری په‌كه‌كه‌دا وه‌كو توێژه‌رو شیكه‌ره‌وه
به‌شداریان هه‌یه، له‌بری بابه‌تی توێژینه‌وه یان
خوێندنه‌وه بۆ فیكری ئۆجه‌لان و هاوبه‌شی و به‌راوردكاری
ئه‌و له‌گه‌ڵ جیهانی ئیمرۆماندا، به‌جلی گه‌ریلاییه‌وه
ئه‌كه‌ونه وه‌سف و سه‌ناو پیاهه‌ڵدان و، ئۆجه‌لان به
سوقرات و ئه‌فلاتۆن و ماندێللا ئه‌چوێنن "له‌كاتێكدا
ساده‌ترین سیفه‌تی توێژه‌ر ئه‌وه‌یه بێلایه‌ن بێت".
قسه‌كه له‌وه نییه وه‌كو كوردێك، وه‌كو مرۆڤێك،
پێویسته ئۆجه‌لان به‌رز ڕابگیرێت، كه توانیویه‌تی به‌گژ
سوڵتانه خوێنڕێژه‌كانی تورك دا بچێته‌وه‌و، حه‌ڤده
ساڵه له‌زینداندا ناڕه‌حه‌تی ئه‌چێژێت و ، له‌وێشدا
ببێته مه‌رجه‌عێكی گه‌وره‌ی سیاسی و فیكری بزافێكی گه‌وره‌ی
وه‌ك په‌كه‌كه. لایه‌نگرانی گویله‌ن یش هه‌روا بیریان
له ڕابه‌ره‌كه‌یان فه‌تحوڵاگویله‌ن ئه‌كرده‌وه، كه
دوور نییه به‌م نزیكانه هاوپه‌یمانی و گه‌له‌كۆمه‌كی
نێوده‌وڵه‌تی جێگه‌یه‌ك بۆ گویله‌ن له‌ولای ئۆجه‌لانه‌وه
له‌ئیمراڵی دابین بكه‌ن. ئه‌گه‌ر گویله‌ن خاوه‌نی دامه‌زراوه‌ی
فێركردن و كۆمه‌ڵایه‌تییه له توركیا‌و ده‌وڵه‌تانی
ناوچه‌كه‌و، به‌خشۆكی له‌ناو حكومه‌تدا نفوسی په‌یاكردووه‌و،
ده‌یان بانكی بۆ گه‌شه‌پێدان خستۆته گه‌ڕ، ئه‌وا په‌كه‌كه‌ش
پاش (33) ساڵ خه‌بات بووه‌ته خاوه‌نی (18000) هه‌زار
گه‌ریلا له‌شاخ و (13500) هه‌زار شه‌هید، (54) ئه‌ندام
په‌رله‌مان له توركیا،نزیكه‌ی (10) ملیۆن ده‌نگده‌ر و
(100) سه‌رۆكی شاره‌وانی و (3) ملیۆن پشتیوانی كوردانی
تاراوگه..ئه‌م هێزه، خاوه‌نی (25) حزب و ڕێكخراوی
سیاسی و هێزی گه‌ریلاییه له‌هه‌ر (4) پارچه‌ی
كوردوستان، به‌پێی سه‌رچاوه ناڕه‌سمیه‌كان ساڵانه
نزیكه‌ی (500) ملیۆن یۆرۆ داهاتی كۆكراوه‌ی په‌كه‌كه‌یه،
(10) كه‌ناڵی ئاسمانی هه‌یه.
له‌دوای كوده‌تاكه‌ی توركیا (جا كوده‌تاكه سیناریۆ
بوبێت یان نا) بژارده‌ی یه‌كه‌م و كۆتایی بۆ حوكمڕانی
خودی ئه‌ردۆگان و حزبه‌كه‌یه‌تی، ئه‌لته‌رنالتیڤی ئه‌ردۆگان
هه‌ر ئه‌ردۆگانه، سه‌ركه‌وتوو بو له‌وه‌ی كه ته‌سفیه
حیسابی گویله‌نییه‌ت له توركیادا بكات، له‌دوا سه‌ردانی
"جۆ-بایدن" یشدا بۆ ئه‌نقه‌ره ئه‌وه باسكراوه كه
فه‌تحولڵا گویله‌ن ڕاده‌ستی توركیا بكڕێته‌وه، هه‌روه‌ك
ئه‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كان یه‌كێك بو له‌و یه‌كه
نێوده‌وڵه‌تیانه‌ی له گه‌له‌كۆمه‌كی ده‌ستگیركردنی عه‌بدوڵا
ئۆجه‌لان و ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی به توركیا ده‌وری بینی.
حكومه‌تی ئاكپاتی ویستیه‌تی كه په‌كه‌كه له‌خه‌باتی
چه‌كداری داماڵێت، هه‌رنه‌بێت سنورداری بكات، وه
توركیا له‌په‌تای گویله‌نیزم بپارێزێت ؟.
په‌كه‌كه له ساڵی (2015) و (2016) دا دوو هه‌ڵه‌ی
ستراتیجی گه‌وره‌ی كردووه، یه‌كه‌میان: دوای ئه‌وه‌ی
هاده‌پ (80) كورسی په‌رله‌مانی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی
حوزه‌یرانی (2015) دا به‌ده‌ستهێنا، ئاكپارتی و ئه‌ردۆگان
له‌ژێر فشارێكی میدیایی جیهانی و، دیبلۆماتی و ئابوریی
و نێوخۆیی جۆراوجۆردابون، ئه‌ردۆگان ئه‌و ڕۆژانه ده‌مێك
بو له كڵاوڕۆژنه‌یه‌ك ئه‌گه‌ڕا، به‌دوای بچوكترین
بیانوویه‌كه‌وه بو تا شه‌ڕ هه‌ڵبگیرسێنێت، به‌ڵكو له‌و
شه‌ڕه‌دا فشاره نێوخۆییه‌كان كه‌م بكاته‌وه‌و، لایه‌نگرانی
گویله‌ن و په‌كه‌كه پێكه‌وه ته‌سفیه بكات و تۆمه‌تباریان
بكات، ئه‌وكاتانه هاده‌پ له‌زاری "ده‌میرتاش" ه‌وه
ڕایگه‌یاند كه" له چوارچێوه‌ی توركیادا سیاسه‌ت ئه‌كه‌ن"..ئه‌مه
هه‌ڵوێستێكی سیاسی سه‌ركه‌وتوبو، به‌ڵام له‌پڕ و
ناكاودا په‌كه‌كه به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه كه
" هه‌وڵی خۆسه‌ریی ئه‌ده‌ین و، ده‌وڵه‌تی كوردی له
باكور ڕاده‌گه‌یه‌نین". دوای ئه‌مه‌ش په‌كه‌كه دوو
پۆلیسی له‌سه‌ر شه‌قام له‌توركیادا كوشت، پاشان كه‌سێكی
كوردی سه‌ر به‌په‌كه‌كه له ئه‌نقه‌ره خۆی ته‌قانده‌وه
!!. ئه‌وسا گڵۆڵه‌ی كه‌یسی كورد له‌باكور كه‌وته لێژی،
له ئۆپه‌راسیۆنێكی ئاسمانی دا (20) هاوڵاتی له‌شاره‌كوردیه‌كان
گیانیان له‌ده‌ستدا، له‌ئه‌نقه‌ره پۆلیسی توركیا له
(10/10/2015) ته‌قه‌ی له‌خۆپیشانده‌ران كرد (80) كه‌س
گیانی له‌ده‌ستدا، كه هه‌مویان تورك بون. حكومه‌تی
توركیا بۆ ده‌رچوون له‌قه‌یرانه‌كان شاره كوردییه‌كانی
وێران كرد، ده‌ستدرێژی كرده سه‌ر خه‌ڵكی سڤیل، هه‌ڵبژاردنه
ناوخۆییه‌كان دوباره‌بۆیه‌وه كورد له (80) كورسیه‌وه
له‌ماوه‌ی (5) مانگدا بوو به (54) كورسی.!!. ده‌نگه‌كانی
ئاكپارتیش له حوزه‌یرانی (2015) ه‌وه بۆ (نۆڤه‌مبه‌ری
2015) له (258) كورسیه‌وه بو به (316) كورسی.
دووه‌مین هه‌ڵه‌ی په‌كه‌كه، بڵاوه‌پێكردنی ڕێكخستنێكی
هه‌ڕه‌مه‌كی نه‌شاز له‌باشوری كوردوستان، له‌گه‌ڵ
ژماره‌یه‌ك میدیاكاری بێ ئه‌زمون كه به‌حیسابی خۆیان
سه‌رقاڵی جێبه‌جێكردنی ئه‌جێنده‌ی په‌كه‌كه‌ن له‌باشور!؟.
بێ ئه‌وه‌ی لێكی به‌نه‌وه چوارچێوه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و
هه‌رێمایه‌تی هه‌رێمی باشوری كوردوستان جیاواز له
پارچه‌كانی تر، ته‌نانه‌ت ئه‌مانه به‌هه‌ڵه فه‌لسه‌فه‌و
په‌یامه‌كانی "عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان" یان بۆ ڕای گشتی شه‌رحكردووه،
كه گوایه ئۆجه‌لان دژی ده‌وڵه‌ته؟!. ئۆجه‌لان له‌گه‌ڵ
ده‌وڵه‌ته به‌ڵام ئیشكالیه‌تی له‌گه‌ڵ فۆڕمی ده‌وڵه‌ته‌كه
هه‌یه، باشوری كوردوستان هی پارتی و یه‌كێتی نییه،
تا په‌كه‌كه له‌ڕێگه‌ی چه‌ند هه‌ڤاڵێكی بیه‌وێ به
زۆر و به‌ناچاریی فیكرێك یان هێزی خۆی تیا بسه‌پێنێت،
پارتی دیموكراتی كوردوستان به‌شێكه له‌ته‌حالوفاتی
نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمایه‌تی، ناوه‌وه‌ی كوردوستانی فه‌رامۆشكردووه‌و
باكی پێی نییه، پارتی باری ناوخۆی كوردوستان و
سیناریۆكانی سپاردووه به چه‌ند ئه‌فسه‌رێكی ئاسایش و
پاراستن، ئه‌وه ته‌نانه‌ت باج و ڕسومی بۆسه‌ر دامه‌زراوه
په‌روه‌رده‌یی و زانكۆییه‌كانیش دانا‌و زیادی كرد ، له‌مه‌ولا
له‌بری پاره‌ی نه‌وت ببێته هۆی تواناسازیی مرۆیی، ئه‌بێت
خه‌ڵك پاره بدات به‌حكومه‌ت تا بخوێنێت!. بۆیه تا په‌كه‌كه‌و
لایه‌نگره‌كانی له‌باشور به ئه‌جێنده‌یه‌كی دیاری
كرا‌و ڕه‌خنه له سیاسه‌تی دوو حزبی ده‌سته‌ڵاتداری
باشور بگرن، باری په‌كه‌كه له قه‌ندیل و له باكورو
ڕۆژئاوا قورس‌تر ئه‌بێت، چونكه شه‌ریكاتی گه‌وره‌ی
نێوده‌وڵه‌تی له‌باشور هه‌یه، به‌و هۆیه‌شه‌وه هێزی
سه‌ربازیی و دیبلۆماتی و هه‌واڵگرییان له‌م ناوچه‌یه
هه‌یه. پارتی كۆتا ئینزاری په‌كه‌كه‌ی كردووه، كه
ئۆباڵی هه‌رشتێك نه‌خه‌نه ئه‌ستۆی ده‌سته‌ڵاتدارانی
باشور، یه‌كێتی نیشتمانی كوردوستانیش له‌دوا
خۆپیشاندانی لایه‌نگرانی په‌كه‌كه له سه‌هۆڵه‌كه‌ی
سوله‌یمانی، جه‌ماعه‌تی په‌كه‌كه‌ی له‌ژێرده‌سته‌ڵاتی
خۆی ئاگاداركردۆته‌وه كه "له‌مه‌ولا بۆتان نییه ئه‌وه‌ی
به ئازادی كردوتانه، بیكه‌نه‌وه"، ته‌نانه‌ت ئه‌و
شوێنانه‌شی كه په‌كه‌كه له‌ناوچه‌ی سه‌وز چالاكیه‌كی
تیاكردووه دایئه‌خه‌ن و یاخود سزای خاوه‌نی شوێنه‌كه
ئه‌درێت. له‌كاتێكدا ئه‌بو له‌دوای ئیغتیالكردنی هه‌ڤاڵی
په‌كه‌كه "كه‌ماله خڕه" له پێنجوێن له‌لایه‌ن
ئیتڵاعاتی ئێرانیه‌وه‌و، تیرۆركردنی ڕۆژنامه‌نوسی په‌كه‌كه
" ویدات حسێن" له دهۆك له‌لایه‌ن میتی توركه‌وه،
ئیتر په‌كه‌كه به سیاسه‌تی خۆیدا بچێته‌وه له
باشور، خۆی سنوری بۆ سیاسه‌ته‌كانی خۆی له‌هه‌ر پارچه‌یه‌ك
دابنات، نه‌ك سنوری بۆ دابنرێت له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانی
نێوده‌وڵه‌تی و هێزه هه‌رێمیه‌كانه‌وه.
ئاینده‌و چوارچێوه‌ی سیاسی و سه‌ربازیی په‌یه‌ده‌و یه‌په‌گه
له ڕۆژئاوای كوردوستان، هێشتا دیارنییه، به‌ڵام
دیاره كه نزیكبونه‌وه‌ی توركیا-ئیسرائیل، توركیا-
ڕووسیا، دوا سه‌ردانی جۆبایدن بۆ توركیا، هیچ نییه
جگه له لاوازكردنی پشتگیری نێوده‌وڵه‌تی بۆ ڕۆژئاوای
كوردوستان. به‌كورتیه‌كه‌ی ده‌سته‌ڵاتدارانی باشور
مافیابن یان نا، دیموكرات بن یان دیكتاتۆر، بۆ سیاسه‌ت
و بابه‌تی توێژینه‌وه ئه‌وه ده‌ست ئه‌دات كه له‌گه‌ڵ
باشوری كوردوستان هه‌ماهه‌نگی و لێك تێگه‌یشتن یان
كردبایه، نه‌ك ئه‌سه‌دو ڕوسیا، ئه‌وه‌تا سعودییه له
نهێنی ترین ڕاپۆرتی دا جه‌خت له ئاماده‌یی هاوكاری بۆ
په‌یه‌ده‌و یه‌په‌گه ئه‌كاته‌وه ئه‌گه‌ر شه‌ڕی ئه‌سه‌دی
بۆ بكات؟! "وەزیری دەرەوەی ئەمریکا تازەترین قسەی
ئەوەیە هاوکاریان لەگەڵ کوردی سوریا سنوردارە،
پشتیوانی یەکێتی خاکی سوریا ئەکات." ڕۆژئاوا ببێته هه‌رێمێكی
سه‌ربه‌خۆش، حه‌سه‌كه وه‌كو كه‌ركوكی لێدێت، چونكه
حه‌سه‌كه نه‌وتی هه‌یه، كه‌مینه‌كانی تری لێیه، له‌سه‌ر
سنوردایه، كاتێك یه‌په‌گه هێرشی كرده سه‌ر باكوری
خۆرهه‌ڵاتی حه‌سه‌كه گورج توركیا ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی
خۆی بۆ جه‌رابلوس جوڵاند، كه‌واته یان ده‌بو یه‌په‌گه
هێرش نه‌كا یان كه كردی ده‌بو حه‌سه‌كه بگرێت، تا
چوارچێوه‌كه خۆی دیاری بكات، نه‌ك بۆی دیاری بكه‌ن.
|