رێباز‌و تیۆر‌و میتۆده‌كان، بیرمه‌ندو فه‌یله‌سوف و
سیاسه‌توانان، ئه‌وانه‌ی داڕێژه‌ری زانستی سیاسه‌تی ئه‌مریكایین،
هه‌ر یه‌كه‌و به پێی بیروبۆچوون و تۆژینه‌وه‌و به‌رهه‌م
و روئیای خۆی به‌شداری له‌و پرۆسه دوور‌و درێژه‌ی
بونیاتنانی فیكر‌و زانستی سیاسه‌ت و ده‌وڵه‌تداریی
كردووه، له چۆنیه‌تی بونیاتنانه‌وه‌ی هه‌یكه‌لی
سیاسی و زانستی سیاسه‌ت، له‌وانه‌ش پۆزه‌تیڤیزمی مه‌نتیقی،
ره‌فتارگه‌رایی، پۆست ره‌فتارگه‌رایی، دیارده‌گه‌رایی،
ئه‌نتۆلۆجیاوئه‌پستمۆلۆجیاوئه‌قلانییه‌ت
ولیبرالیی،..تد، له‌و بیرمه‌ندانه‌ش تۆماس
كۆهن(بونیاتی شۆڕشی زانستی)و ئالتۆسێروئیستۆن و
جاكۆبسۆن(به‌ئه‌قلانیكردنی بنه‌ماكان)و(تۆما سبرغان و
والیس ساندروز)و بیرمه‌ندانی كۆمه‌ڵناس وه‌ك هۆركهایمه‌رو
هایدگه‌رو ڤێبه‌رو ئه‌دۆرنۆ،..تد. دیاره ئه‌و بابه‌ته
وه‌ك ده‌ڵێن هه‌وێریكه ئاو زۆر ده‌كێشێ، لێ لێره‌دا
هه‌رهێنده پێ راده‌گه‌ین تیشك بخه‌ینه سه‌ر چه‌ند
لكێك و روئیایه‌ك.
له‌و سونگه‌یه‌وه بیركلی-یه‌كان هه‌وڵیاندا روانینێك
بدۆزنه‌وه كه دووانه‌ی په‌یوه‌ندی لێكبداته‌وه له
نێوان بیری سیاسی ئه‌مریكایی و ئه‌قڵی سیاسی ئه‌مریكایی،
جا له میانه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ی نێوان سیاسه‌ت و
واقیع تیۆری پۆست مۆدێرنیزم هاته كایه‌وه، بۆنموونه
(ولسن) سرنجی دا لێره‌دا سێ بیروباوه‌ڕی سه‌ره‌كی هه‌ن
زاڵن به‌سه‌ر نه‌ریته لیبرالیه‌كان ئه‌وانیش بریتین
له:دووانه‌ی حكومه‌ت و سیسته‌می حه‌تمیه‌تی
پراكتیكانه، سه‌رهه‌ڵدانی كۆمه‌ڵگه وه‌ك یه‌كه‌یه‌كی
گه‌وهه‌ری سه‌ربه‌خۆ، دووه‌م، ئاره‌زووی قبووڵكردنی
پابه‌ندێتیی له‌فۆرمێكی كۆمه‌ڵایه‌تی ناشه‌خسی، ئاره‌زووی
زێده هێزی رۆشنبیریی كه ره‌هه‌نده‌كانی سه‌رده‌می
پاش پۆست مۆدیرنیزم به‌رجه‌سته ده‌كات، ئاره‌زووی
دامه‌زراندنی سیسته‌مێكی ئه‌منی ئابووری و سیاسی له‌رێی
سیاسه‌تێكی پیشه‌وه‌رانه واته كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك تخووبه‌كه‌ی
جیابێ یا دوور بێ له موماره‌سه‌ی سیاسه‌ت.
چه‌ندین كێشه‌ی سه‌ره‌كی له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی
قوتابخانه‌كه‌ی بیركلی په‌یدابوون، له‌وانه:
1- ئاراسته‌ی دژ هه‌بوون بۆ به‌رفراوانكردنی چه‌مكه‌كانی
ئابووری سیاسی و رۆشنبیریی – فه‌رهه‌نگی باو.
2- زنجیره‌یه‌ك په‌ره‌گرتنی به‌راوردكارانه‌ی مێژوویی
هه‌بوون و له كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌مریكی به‌رپابوون تایبه‌ت
به رۆشنبیریی و نه‌بوونی شه‌رعیه‌تی سه‌رمایه‌داری،
بنه‌مای قووڵیش هه‌ن بۆ ستراتیجیه‌تی ته‌كنۆكراتی و
ئایدیۆلۆجی له ئه‌مریكا نه‌خاسمه ئایدیۆلۆجیای
لیبرالی - سه‌رمایه‌داری و بیری سیاسی.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌و گیروگرفتانه‌ی قوتابخانه‌ی
بیركلی نایه‌وه له‌باره‌ی ره‌خنه‌گرتن له نه‌ریتی
سیاسه‌تی ئه‌مریكی كه به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان ره‌خنه‌گرتن
بوو له میتۆدی ره‌فتارگه‌رایی سه‌ر به ئه‌كادیمیا ئه‌مریكییه‌كان،
لێره‌دا چه‌ندین خه‌سڵه‌تی رۆشنبیریی هه‌ن له سیاسه‌تی
ئه‌مریكایی له‌وانه‌ش زاڵده‌ستی رۆحی بابه‌تی و خودیی
له‌یه‌ككاتدا و زاڵده‌ستی چه‌مكه‌كانی تایبه‌ت به په‌ره‌گرتنی
ته‌كنه‌لۆجی و رۆحی ئه‌قلانیه‌ت كه بووه هۆی
بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌مكه‌كانی ره‌فتارگه‌ریی سیاسی.
ئیدی به‌وجۆره زانایانی تایبه‌ت به بواری كۆمه‌ڵناسی
و كۆمه‌ڵناسی سیاسی وایان دانا كه(هه‌ڵوێستێكی
سروشتی)له‌ئارا دایه‌و بۆته هۆی بوونی كیانێكی
بیرۆكراتی كه هه‌قیقه‌ته‌كانی كردۆته دوو به‌ش: به‌شێكیان
له یه‌كه یا شته‌كان خۆی ده‌بینێته‌وه و هه‌ر لكێك
یا به‌شێك له‌وانه‌ش له ئه‌قڵ دا هه‌یه، له‌و جوغزه‌شدا
كۆمه‌ڵناسان جۆرێك له بنه‌ماكانی ئایدیۆلۆجیان دانا،
كه هه‌ر كۆمه‌ڵه‌یه‌ك له هه‌قیقه‌ته مه‌ركه‌زیه‌كان
و به‌بێ مه‌ودایه‌كی ره‌خنه‌گه‌رایی سه‌باره‌ت به فه‌رامۆشكردنی
فینۆلۆجیاوهه‌ڵسه‌نگاندنی سیاسی، لێره‌شدا هه‌قیقه‌تی
ئه‌وتۆ هه‌ن ماتریالی بوون یا كراون به ماتریالی به‌شێوه‌یه‌كی
پوخته كرا‌و.
به‌و جۆره خودی كۆمه‌ڵناسان خۆیان به هه‌ڵه‌كانی
تیۆره ماتریالیه‌كان به‌سته‌وه، ئه‌و مه‌نزووره‌ی به‌شێوه‌یه‌كی
ره‌خنه‌گرانه، ره‌فتارگه‌راییه میتۆدیه‌كان خستیانه‌ڕوو،
نه‌خاسمه (ولسن) و قوتابیه‌كانی به‌تایبه‌تی له پرسه
تایبه‌تیه‌كان به داڕژتنی تیۆره‌كان و خودان گوزاره
فینۆلۆجیه‌كان و په‌ره‌پێگرتنی گوزاره ره‌خنه‌ییه‌كانی
قوتابخانه‌ی فرانكفۆرت، بۆیه ئامانجی ئه‌و ئاراسته‌یه
بریتی بوو له دیاریكردنی هه‌ر دیارده‌یه‌ك یارووداو
یا هه‌ر شتێك له سیاسه‌تی جیهاندا.
به پێی دیدی قوتابخانه‌ی فرانكفۆرت لێره‌دا ئاراسته‌یه‌ك
هه‌یه له زانستی سیاسی‌دا، هه‌بوونی بۆچوونێك كه
جۆره تایبه‌تمه‌ندیه‌ك ره‌نگ پێده‌داته‌وه و سیسته‌مێكی
ئه‌قلانی ته‌واو و سیسته‌مێكی وه‌زیفی فۆرمه‌ڵه ده‌كات،
كه په‌یوه‌ندی نێوان ده‌سه‌ڵات له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی
سیسته‌می ته‌كنه‌لۆجی دیاری ده‌كات، هه‌روه‌ها بیرمه‌نده
سه‌ره‌كییه‌كانی دیارده‌گه‌رایی وه‌ك هۆسره‌ل و هایدگه‌رو
ئه‌وانه‌ی په‌یره‌وی گیانێكی ره‌خنه‌گرانه‌یان كرد وه‌كو
ماركۆزه‌وهۆركهایمه‌ر رۆڵیان هه‌بوو له زیندووكردنه‌وه‌ی
نه‌ریته ئه‌نتۆلۆجیه‌كان، نه‌خاسمه ئه‌و بیروباوه‌ڕانه‌ی
تایبه‌ت به كارلێككردن له نێوان ئۆبگێكتیف و
سۆبگێكتیف و زاڵده‌ستی گیانی بابه‌تیانه، كه بوو به
بنه‌مای ئه‌نتۆلۆجیا، بنه‌ما ئه‌نتۆلۆجیه‌كان، كه
كاری له‌سه‌ر پته‌وتركردنی ره‌خنه كرد بۆ زانستی
دیارده سیاسیه‌كان هه‌وڵیشی دا به رێگه‌یه‌ك له
رێگه‌كان بگه‌ڕێته‌وه یان پشت ببه‌ستێ به‌بیروباوه‌ڕی
ژماره‌یه‌كی زۆری بیرمه‌ندانی كۆمه‌ڵناس وه‌كو ماكس
قێبه‌ر، جگه‌له‌وه شۆڕشی ئه‌نتۆلۆجی پاش مۆدێرنیزم له
خودی رۆحی دیاله‌كتیكی ئه‌نتۆلۆجی سه‌رچاوه‌ی گرتووه،
كه جه‌خت ده‌كاته سه‌ر هه‌یمه‌نه‌ی ئینسانی وه‌ك
بناغه‌یه‌ك بۆ ئه‌نتۆلۆجیای ره‌خنه‌گه‌رایی، كه دوایی
به قوتابخانه‌ی پۆست ره‌فتارگه‌رایی ناسرا.هه‌ر بۆ
نموونه هۆركهایمه‌ر خاوه‌ن بیروباوه‌ڕو بۆچوونی ئه‌قلانی
فیكری تۆكمه، كه به قووڵی به‌رهه‌مه‌كانی نووسه‌روبیرمه‌ندی
فه‌ره‌نسایی تۆكفیلی خاوه‌ن كتێبی(دیموكراسی له ئه‌مریكادا)
خوێندۆته‌وه‌وره‌خنه‌ی لێگرتووه.
جه‌ده‌لیه‌تی زانست و چه‌مكی بابه‌تیی و خودیی له
رۆشنبیریی سیاسه‌تی ئه‌مریكایی له لایه‌ن ره‌فتارگه‌راییانی
ئه‌كادیمیسته‌وه مایه‌ی بایه‌خ نه‌بووه، ئه‌و رێبازه‌ی
ئه‌ندامانی قوتابخانه‌ی بیركلی خستیانه‌روو رۆڵێكی
زۆری له چاكسازی دام و ده‌زگه زانستیه تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی
زانسته سیاسیه‌كان له وڵاته یه‌كگرتووه‌كان هه‌بوو،
هه‌روه‌ها بونیاتی رۆشنبیری سیاسیشی تۆكمه‌تر كرد.
هه‌ر دۆزینه‌وه‌یه‌كی خودان رێبازی ره‌فتارگه‌رایی ده‌بێته
هۆی پته‌وكردنی بونیاتی چه‌مكگه‌رایی زانسته سیاسیه‌كان،
جالێره‌دا نموونه‌و مۆدیلی ئاوا هه‌ن له‌لایه‌ن چه‌ندین
تۆژه‌ر گه‌شه‌یان پێدراوه بۆ دۆزینه‌وه‌ی جۆرێك له
تێگه‌یشتنی نوێ بۆ ئه‌و رۆڵه‌ی پیاوی سیاسه‌ت له كۆمه‌ڵگه‌ی
ئه‌مریكی ده‌یبینێ.
رابه‌رانی رێبازی ره‌فتارگه‌ریی له‌و قۆناغه‌دا ته‌ركیزیان
كرده سه‌ر پرسی شوناس، بابه‌تی شوناسیش به‌پێی هه‌مان
ئه‌و بنه‌مایانه گه‌شه‌ی سه‌ند كه خودی سیسته‌مه‌كه
له گه‌شه‌كردنیدا په‌یره‌وی كرد، ئه‌وسا هزركردنێكی
هه‌ڵه هه‌بوو سه‌باره‌ت به بیرۆكه‌ی زانست ئه‌مه‌ش
وایكرد ئه‌كادیمیا زانستیه‌كان رووه‌و ئاراسته زێده
ماتریالی له پێشتر هه‌نگاو بنێن، نه‌خاسمه له‌گه‌ڵ
هه‌بوونی بیرۆكه‌ی گشتگیریی كۆمه‌ڵگه‌یی به‌مه‌ش بینای
ئینسانی كه ته‌ركیز ده‌كاته سه‌ر تاكه‌كه‌س له‌و
ماوه‌یه‌دا كه‌متر لای تۆژه‌ران به‌دیار ده‌كه‌وت. ئه‌و
بنه‌ما مێژووییانه‌ی ئه‌دگاره سه‌ره‌كیه‌كانی زانستی
سیاسه‌تی هاوچه‌رخی فۆرمه‌ڵه‌كردووه له میانه‌ی ئه‌و
مه‌نزووره‌وه بوو كه سه‌ره‌تاكانی كاری تیۆری سیاسی
پێكهێنا به‌جۆرێ له‌گه‌ڵ سه‌رده‌می پۆست مۆدێرنیزم
بگونجێ، ئه‌مه‌ش كاروئه‌ركی نوێی گه‌ره‌ك بوو له‌رووی
رۆشنبیركردنی سیاسی و گۆڕانكاریی هه‌یكه‌لیی سه‌ر به‌و
نوێكاریه له‌و بونیاته مه‌عریفیه‌ی زانسته سیاسیه‌كانی
له‌سه‌ر هه‌ڵنرا.
حه‌زو خولیایێك هه‌بوو بۆ وه‌رگرتنی هه‌ندێ میتۆدی
فینۆمینۆلۆجیاو ته‌وزیفكردنی له ره‌هه‌نده‌كانی
تۆژینه‌وه‌ی سیاسی، ئاشكرایشه ژماره‌یه‌كی زۆری زانا
سیاسیه ئه‌مریكیه‌كان نازانن، كه كارل ماركس و ماكس
ڤێبه‌ر بوون ره‌خنه‌یان له ئایدیۆلۆجیای لیبرالی گرت
به‌و پێیه‌ی ئایدیۆلۆجیایه‌كی بۆرژواییه.
ئه‌نجام:
تیۆره سیاسیه ره‌خنه‌گه‌راییه‌كان په‌رده‌یان له‌سه‌ر
جۆرێك له بنه‌ماكانی ژیانی زانستی هه‌ڵدایه‌وه، ره‌هه‌نده
زه‌مه‌نی و بابه‌تی و زاتیه‌كانی هه‌بوونی ئاده‌میزادیان
به‌رجه‌سته كرد، هه‌وڵدانێك بوو بۆ سنوورداركردنی ئه‌و
ده‌ركه‌وتانه‌ی به‌هۆی كاریگه‌ری مێژووییانه‌ی سیاسه‌ت،
هاتنه‌ئاراوه، تیۆری ره‌خنه‌گرانه‌ی سیاسه‌ت كه له‌سه‌ر
بنه‌ماكانی پۆست مۆدێرنیزم هه‌ڵچنراوه سێبه‌ری زانستی
له سه‌رده‌می نوێ خستۆته به‌رچاو، هه‌روه‌ها ئوستوره‌ی
زاڵیی مادده، لێ ئه‌وه گشتی به‌شێكه له چه‌ندین
بژارده.
|