خوێندنه‌وه‌یه‌كی
سۆسیۆلۆژیانه بۆتێ گه‌یشتن له یاخی بونی گه‌نجان له
كوردستاندا .
یاخی بون وه‌ك ئه‌ركێكی ئینسانی و گه‌ڕانه‌وه بۆ
ناساندنی خودی خۆمان به‌خۆمان له‌و چركه‌ساته‌وه ده‌ست
پێ ده‌كات كه فێربین بڵێین نه‌خێر.
نه‌خێر بۆ سیاسه‌تێك بۆ نیشتمانێك بۆ مێژوویه‌ك بۆ
ئایینێك بۆ كه‌لتورێك بۆ په‌روه‌رده‌یه‌ك بۆ ته‌مه‌زای
ناو دیسكۆیه‌ك و گه‌رشۆی ناو ئاسای ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی
و ئابوری و كۆیله‌یه‌تی و هه‌مو ئه‌و مه‌رسایانه‌ی كه
ژیانی داگیر كردوین ، نه‌خێر وه‌ك ده‌رهاویشته‌ی یه‌كه‌م
چركه‌ساتی بیركردنه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات ، بیركردنه‌وه‌ش
وه‌ك ده‌رهاویشته‌ی یه‌كه‌م چركه‌ساتی هه‌ست كردن به‌خود
بۆ دۆزینه‌وه‌ی خود‌و گۆڕانكاری له ژیاندا ده‌ست پێ
ده‌كات ، هه‌ست كردن به خودیش وه‌ك یه‌كه‌م چركه‌ساتی
ژیان ده‌ست پێ ده‌كات ، ژیانیش وه‌ك یه‌كه‌م چركه
ساتی تێ گه‌یشتن له‌وه‌ی كێین و بۆچی ده‌ژین و ئه‌رك
و ماف و شكۆمه‌ندی و كه‌رامه‌تی ئینسانی بون ده‌ست پێ
ده‌كات ، شكۆمه‌ندی كه‌رامه‌تی ئینسانی و یاخی بون له
چركه‌ساتی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئیستا‌و ئاینده و
لێدان له ڕابردوو ده‌ست پێ ده‌كات .....ئه‌مه كرۆكی
یاخی بونی گه‌نجانه‌یه له كوردستان پشت بكاته
ڕابردوو ...ڕابردوویه‌ك كه‌هه‌موو ژیانی گه‌نجانه‌ی
كۆبه‌ند كردووه بۆ خه‌بات و تێكۆشانی چه‌كداری و به‌رژه‌وه‌ندی
گروپ و پارت و چینێكی دیاریكراو كه هه‌میشه به‌ناوی
ڕابردووه شانازی و شه‌ره‌فمه‌ندییه‌كانیه‌وه ژیانی
گه‌نجانه‌یان له‌گه‌نج داماڵیه‌وه بۆ قبوڵكردنی كۆیله‌یه‌تی
و چه‌وساندنه‌وه و له پێناو به ده‌ستهێنانی مافه
سه‌ره‌تاییه‌كانی ژیان ....له به‌رامبه‌ر ئه‌م
رابردووه ده‌بێت گه‌نجان دیكارت ئاسا بن كه‌ده‌ڵێت (من
نامه‌وێت ئه‌وه‌ش بزانم ئاخۆ پێش من خه‌ڵكی تر هه‌بوونه
یان نا ْ )
كه‌واته یه‌كه‌م ئه‌ركی یاخی بونی گه‌نجان یاخی بونه
له ڕابردوو ...به‌تایبه‌ت له كۆمه‌ڵگایه‌كدا كه
ڕابردوو وه‌ك ستایشی پاڵه‌وانێتی سه‌ركه‌وتوو ده به‌خشرێته‌وه
به‌گه‌نجان كه له فاكت و واقیع دا پڕه له ستایشی
درۆزنانه و هه‌میشه بۆ گه‌نجان كراوه به پاساویی
قبوڵكردنی چه‌وساندنه‌وه‌ی ئێستا‌و بێ به‌ش بون له‌ماف
و ئه‌ركه‌كانی له‌ناو كۆمه‌ڵگایه‌ك دا ...كه لێوان
لێوه له سیاسی و بزنسمانی درۆزن كه دوو دوانه‌ی ته‌واوكه‌ری
یه‌كترن هاوشانن به خه‌باتی مێژووی و خیانه‌تكردن ...به
ئاڕاسته‌یه‌ك كه له هه‌ر چركه‌ساتێكی ڕزگار بون له
دوژمن ...ئه‌ركی گه‌نجانه‌و بیری گه‌نجانه‌یه بیر له
خۆ ڕزگاربون بكاته‌وه له‌و دۆخه‌و ژیانكردنه‌ی كه كه‌سێك
یان حیزبێك خۆی ده‌كاته جێگای بیركردنه‌وه‌ی هه‌موان
...ئه‌مه تراژیدیاترین دۆخی ژیانكردنه كه ته‌نها
شكاندن و شكۆمه‌ندی گه‌نجانه‌یه ...كه هه‌ڵقوڵاوی ئه‌و
دۆخه‌یه كه مه‌وله‌وی شاعیر له سه‌نتیزی شعری خۆیدا
ئاماژه‌ی بۆ ده‌كات ده‌ڵێت ( ئه‌ی میران رزگار بوین له
نه‌خۆشی ده‌ره‌كی ...به‌جێما نه‌خۆشیه‌كی له‌وه
خراپتر له ده‌رون ).
بۆیه له دۆخێكی ئه‌وادا كه ئازاره ده‌ره‌كیه‌كان
ده‌بنه ئازاری ناوه‌كی و ژیانكردن له كۆمه‌ڵگایه‌ك
دا دروست ده‌بێت كه له پاساوی ستایشی ڕابردوو ئێستاش
ده‌كاته دۆزه‌خ بۆ ژیانی گه‌نجان ...ئه‌وه ئه‌ركی گه‌نجانه
كه گوو له‌و كۆمه‌ڵگایه بكه‌ن و مامه‌ڵه‌ی خۆیان له‌كه‌ڵ
ئێستا رێكبخه‌ن ، ڕێكخستنێك كه تێ بگه‌ن له جوزای
ئه‌و ژیانه‌ی كه له ئێستا هه‌یه ...تێ بگه‌ن له‌وه‌ی
كه فه‌زاحه‌ت و قه‌زاحه‌ی به‌رپرس و سیاسی و كۆیله‌ی
ئه‌م گۆمه‌ڵگه‌یه چیه ؟هه‌روه‌ك چۆن بێ عقلیه گه‌نجان
ژیانی خۆیان ده‌كاته ناڕه‌حه‌تیه‌وه له به‌رامبه‌ردا
به‌رپرس و سیاسی و مێژوو فرۆش و سه‌رمایه‌داره‌كانی كه
خۆیان كردۆته شامی شه‌ریف و نیشتمان په‌روه‌ر كه‌ته‌نها
له ناو تۆماری قه‌حپه‌و له‌شفرۆش و تیاترۆكاندا ده‌توانرێت
دۆخی سایكۆلۆژی و كۆمه‌ڵایه‌تیان بخوێنرێته‌وه ....ئه‌مه
ئه‌حمه‌قیه له دۆخێكی ئاوادا گه‌نجان خۆیان ناڕه‌حه‌ت
بكه‌ن ...به‌ڵكو ده‌بێت گه‌نجان خۆیان ناره‌حه‌ت نه‌كه‌ن
ئه‌وانه ناره‌حه‌ت بكه‌ن كه ئه‌م دۆخه نادادپه‌روه‌رو
دژه مرۆڤیه‌یان به‌رهه‌مهێناوه له كۆمه‌ڵگادا .به‌ڵام
به‌داخه‌وه ئه‌مه له‌گه‌نجانی ئێمه‌دا به چه‌پ و
راست نه‌بۆته هێزێكی له‌رزێنه‌ر كه شه‌قام و كۆڵان
شار‌و لادێ پڕ بكات له هاواری گه‌نجان ....كه تیادا
به جۆرێك چۆك به و ده‌سه‌ڵات و به‌رپرس و هێزانه
بهێنێت كه هه‌میشه له خه‌ونی ژیانێكی ئاسوده‌و
خۆشبه‌ختانه نه‌بونه بۆ گه‌نجان ....ئه‌م دۆخه له
كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا به هۆی په‌رته‌وازه‌یی و
دابه‌ش بونی گه‌نجان نه‌هاتۆته‌دی به جۆَرێك ئه‌وه‌تا
گه‌نجانی ئیسلامی به‌نمونه هه‌میشه له رابردوو
ئیستاش دا شه‌ق لێدراو بونه‌و خراونه‌ته زیندانیه‌كان
هه‌میشه نه‌یان توانیوه به ئازادانه له مزگه‌وته‌كانی
خودا‌ش بێن و بچن هه‌میشه وه‌ك ترسێكی گه‌وره له‌سه‌ر
ئاسایشی نیشتمانی وێناكراون ....هه‌میشه له به‌رامبه‌ر
ئه‌م بێ ڕێزی و كه‌رامه‌ت شكاندنی گه‌نجانه نه‌بینراوه
گه‌نجانی ئیسلامی (حیزبه ئیسلامیه‌كان )بێنه سه‌رشه‌قام
و ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری بكه‌ن و به خۆیان بلێین ئه‌وه
ئێمه‌ین و هه‌ین ، هه‌میشه خۆیان داوه‌ته ده‌ستی
پیرو عه‌قڵه پیرێك مامه‌ڵه به ژیانی گه‌نجانه‌یانه‌وه
بكات ....ئه‌وه‌تا گه‌نجانی عه‌لمانی و چه‌په‌كانیش هه‌مان
وێنا‌و شێوازی ترسنۆكانه‌ن كه‌ناتوانن به بوتڵێك شه‌راب
و باوه‌شی گه‌نجانه‌ی یه‌كتری كچان و كوڕان و ماچی
عاشقانه‌وه له شه‌قامه‌كانه‌وه راپه‌ڕن وخۆیان
دڵخۆش بكه‌ن و به‌رپرس و ده‌سه‌ڵات داران بێ خه‌و بكه‌ن
..ئه‌و كات قه‌حپه‌و تیاترۆكانیش بهێنه سه‌ر شه‌قام
تاوه‌كو ئه‌وانیش بۆنی عاشق بكه‌ن و شه‌ق له پاره
بده‌ن و له و نه‌خۆشانه بگه‌ن كه وه‌ك كاڵا مامه‌ڵه‌یان
به جه‌سته‌یانه‌وه ده‌كرد ...به‌ڵام به‌داخه‌وه له
كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا دابه‌ش بونی گه‌نجان ته‌نها به
ئیسلامی و عه‌لمانیه‌وه نه‌وه‌ستاوه خۆی له عیشره‌ت
و خێڵ حیزب و بنه‌ماڵه‌و خیزان و ...هتد ...ده‌بینێته‌وه
كه هه‌ریه‌كه‌یان جوغزو یاسا‌و مه‌رسایی تاییبه‌ت به
خۆی هه‌یه بۆ ڕێگه گرتن له یاخیی بونی گه‌نجان ...بۆیه
ملكه‌چ بونی گه‌نجان بۆ هه‌موو ئه‌و دۆخه ناهه‌مواره
سیاسی و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی و كه‌لتوری و ..هتد كه‌هه‌یه
به‌مانا ڕازی بونه به كۆیله‌یه‌تی به چه‌شنه
جوداكانیه‌وه ، به‌لام به پێچه‌وانه‌شه‌وه به‌رزبونه‌وه‌ی
هاواری ناڕه‌زای گه‌نجان و بێ به‌ها كردنی هه‌موو ئه‌و
ناعه‌داله‌تی و نادادپه‌روه‌رییه‌ی كه ئه‌مڕۆ له
گۆڕه‌پانی سیاسیی به شه‌ره‌فمه‌ندی و كه‌رامه‌ت و سه‌ركه‌وتن
به‌گه‌نجان ده‌فرۆشرێنه‌وه تاده‌گاته ئه‌وه‌ی له ئه‌مرۆدا
به‌شداری كارای سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری و كه‌لتوری
و ...هتد . بكه‌ن به شێوازێك كه‌له ئێستادا یه‌كه‌م
ئه‌ركی یاخی بونی گه‌نجانه ئه‌وه‌یه به ته‌واوی
فكر‌و ئایدیا‌و هێزه‌وه ڕوبه‌ڕووی هه‌موو ئه‌و دۆخه
ناه‌هه‌مواره تیرۆری دژه مرۆڤانه بنه‌وه كه روبه‌روی
كوردستان بۆته‌وه‌و ، هاو كات په‌یامێكی توند بده‌نه
ئه‌و سیاسیانه‌ی كورد كه به‌ناوی سیاسه‌ته‌وه سیاسه‌تیان
له‌م كۆمه‌ڵگایه‌دا گه‌یاندۆته لوتكه‌ی بێ ئه‌خلاقی
...بێ ئه‌خلاقیش به مانا فه‌لسه‌فیه‌كه‌ی كه تیادا
جوانی مرۆڤ بچوك له‌كه‌دار بكرێت ... كه‌ئه‌م به
بجوكردنی مرۆڤ و له‌كه‌دار كردنه‌ش دیارترین سیمای
سیاسه‌تی حیزبه له‌م جوگرافیایه‌ی كه ناوی هه‌رێمی
كوردستانه .... كه‌واته به‌ڵێ بۆ یاخی بونی گه‌نجان
و نه‌خێر بۆ هه‌موو ئه‌و ناعه‌داله‌تی و نادادییه‌ی كه
ئه‌مرۆَ له كوردستاندا هه‌یه ، به‌ڵێ بۆ سه‌ركه‌وتنی
گه‌نجان .
|