گفتوگۆیه‌كی توند له سه‌ر بابه‌تێكی زۆر گه‌وره به
دوو عه‌قڵی رۆژهه‌ڵاتی و قاڵبوی ژیانی كوردستان و
تێربووی كلتوری كوردهواری، له سوچی كۆفێیهكی به
شێواز و دیزاینی رۆژئاوایانه، له سه‌ر بابه‌تێكی هه‌ستیاری
وه‌ك ئه‌و ناونیشانه‌ی سه‌ره‌وه، زۆر له‌خۆ هه‌ڵده‌گرێت،
به‌ڵام ده‌رئه‌نجام وه‌ك هه‌میشه كوردئاساكهی خۆمان
پاش نزیكه‌ی شه‌ش سه‌عات له سێ رۆژی له‌دوای یه‌كی
مشتومرێكی راشكاوانه‌ی دوور له موجامه‌له و
پێداویستی راگه‌یاندندا، ده‌رئه‌نجامێكی ئه‌وتۆی نه‌بوو
كه كامه‌یان بۆ كورد و كوردستان گونجاوه، ئه‌گه‌ر
وردتر باسی بكه‌ین، به رێژه‌یه‌كی زۆر باش به‌سترایه‌وه
به قۆناغه‌كه‌وه . ئه‌م گفتوگۆیه مشتومرێكی دوو
دكتۆری رۆشنبیری عه‌ره‌بی عیراقیم به بیرهێنایه‌وه،
كه پێش دوو ساڵ له شوێنێكی كه‌لتوری به‌غدا له كه‌شێكی
گه‌رموگورتر و خوێن گهرمانهتر و فراوانتر هاته
ئاراوه، كه له‌وێدا تا راده‌یه‌ك له ده‌رئه‌نجامدا
به رێژه‌یه‌كی زۆر كه‌م له قه‌ناعه‌تهێنان به
دیكتاتۆرێكی دادپه‌روه‌ر و زاهیدی دوور له گه‌نده‌ڵی
و دزی كۆتایی هات، به‌ڵام به مه‌رجێك ته‌نها له
قۆناغێكی راگوزه‌ری بێت بۆ دیموكراسیه‌تێكی راسته‌قینه‌ی
دوور له چه‌واشه‌كاری ره‌گه‌زپه‌رستی وئاینی و مه‌زهه‌بی
.
به‌هانه و به‌ڵگه‌هێنانه‌وه بۆ هه‌ر یه‌ك له‌و قسهكهرانه
له نێوان عه‌ره‌ب و كوردێكی پاش رزگار بوی زیاتر له
دوو ده‌یه و نیو له چه‌پۆكی دیكتاتۆریه‌ت و عه‌ره‌بێكی
عیراقیی رزگاربوی پاش یانزه ساڵ له كه‌ڵپه‌ی
دیكتاتۆریه‌تدا، زۆر جیاواز بوو، بۆیه ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ش
تا راده‌یه‌ك جیاواز بوو، . ئه‌گه‌ر توێژینه‌وه‌یه‌كی
راست و دروستی دوور له پشتخانی حیزبی و ئایدیۆلۆجی
بكرێت، دیاره قازانجێكی گه‌وره‌ی بۆ ده‌رخستنی حه‌قیقه‌ت
و پیشاندانی رێگه‌ی راست بۆ گه‌لی عیراق و هه‌رێمی
كوردستانیش ده‌بێت . به‌ڵام نه‌بونی ئه‌كادیمیایه‌كی
زانستی بێلایه‌نی سیاسی به توانا له هه‌ردوو شوێندا
بوونی نیه، كه ئه‌و ئه‌ركه بگرێته ئه‌ستۆ .
له وتووێژ و مشتومری سیاسی‌دا، قسه‌كردنی ریاڵیانهی
دوور له ئایدیاڵ ده‌رئه‌نجامی راستتر و زانستی‌تر و ده‌توانین
بلێین گونجاوترمان ده‌ستكه‌وێت .
با زۆر به كورتی ده‌رئه‌نجامی ههڵهێنجاوی ئه‌و دوو
گفتوگۆیه‌ی عه‌ره‌ب و كورده‌كه‌ش ده‌رخه‌ین وه‌ك بنه‌مایه‌ك
بۆ كاری زۆرتر و گه‌وره‌تر له‌م بواره‌دا، ئه‌گه‌ر
بكرێت :
1-هه‌ردوولای گفتۆگۆكانی به‌غدا و سلێمانی به‌رێژه‌یه‌كی
جیاواز له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دابوون كه دیموكراسیه‌ت به
رێژه‌یه‌كی گونجاو، واته تایبه‌ت له‌گه‌ڵ داب و نه‌ریت
و كو‌لتور و راده‌ی رۆشنبیری میله‌ت قازانجی له زه‌ره‌ری
زیاتره، به‌ڵام له سایه‌ی سیستمێكی تا سه‌رئێسقان
گونجاوی هاوته‌ریبی تایبه‌ت به گه‌لانی عیراق، كه له‌گه‌ڵ
عه‌قڵیه‌تی بیركردنه‌وه‌ی خه‌ڵكدا بێته‌وه، واته
دوور له قسه‌ی زاره‌كی و تیۆریه باوه‌كانی جیهان كه
له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی وه‌ك رۆژئاوادا گونجاوه و ته‌نانه‌ت
ژاپۆنیش پابه‌ند نیه پێوه‌ی .
2- هیچ لایه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نه‌بوو كه سیتمێكی وه‌ك
چاوچیسكۆ و موباره‌ك و قه‌زافی و سه‌دام بۆ ئه‌م
قۆناغه پێویست بێ، به‌ڵام بونی سه‌ركرده‌یه‌كی خاوه‌ن
كاریزما و توانای تایبه‌تی و خۆشه‌ویستی خه‌ڵك و خاوه‌ن
مواسه‌فاتی ده‌گمه‌ن و خۆ به‌ختكردوو؛ زه‌روره‌تێكی
گرنگی به‌رێوه‌بردنی كاروباری سایسی هه‌ردوو شوێنن، ئه‌ویش
به‌سترایه‌وه به سیستمێكی فیدراڵی تایبه‌ت به عیراق
له لایه‌ن دوكتۆره‌كانی یهغداوه، به‌ڵام به چه‌ند
جیاوازیه‌كه‌وه، كه دواجار سه‌ربه‌خۆییش بگرێته‌وه،
له لایه‌ن گفتوگۆكارانی سلێمانیه‌وه پێی له‌سه‌ر
داگیرا .
3- هه‌ردوولا به رێژه‌یه‌كی جیاواز سوربون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی
هیچ دیكتاتۆرێكی دادپه‌روه‌ر به ره‌هایی بوونی نیه
ئه‌گه‌ر زۆر خۆنه‌ویست و زاهدیش بێت، به تایبه‌تی له
وڵاتانێكی وه‌ك رۆژهه‌ڵات له كه‌شێكدا سیستمێكی
گونجاو له ئارادا نه‌بێت كه خۆی فهرزكردبێت و رێره‌وی
چالاكی سیاسی سه‌ركرده یان ئه‌ركه‌كانی دیاری كردبێت،
چونكو هه‌میشه بیركرنه‌وه و ره‌فتاری تاكه كه‌سی
رۆڵی خۆی ده‌بینێت، چه‌ند رایه‌كی كه‌م قه‌ناعه‌تیان
به دیكتاتۆری دادپه‌روه‌ر هه‌بوو .
4- هه‌ردوو لا حوكمی بنه‌ماڵه‌یی و حیزبی ئاینی و مه‌زهه‌بی
به هۆكاری دواكه‌وتن و چه‌قبه‌ستنی سیاسه‌ت زانی و،
ته‌نانه‌ت رێژه‌یه‌كیان له دیكتاتۆریه‌تێكی دادپهروهریشیان
به خراپتر له‌قه‌ڵه‌مدا . له پێناو بهرجسهتهبونی
زه‌مینه‌ی له‌بار بۆ حوكمی ره‌شید رێگه گرتن له‌م
جۆره ئه‌گه‌رانه هه‌ردوو لا جهختیا له‌سه‌ر عه‌لمانیه‌تێكی
راسته‌قینه‌ی دوور له بوختانی حیزبه ئاینی و
دیكتاتۆره پۆپۆلیسته‌كان به چاره‌سه‌ر زانی و به
باشترین سیستمیان له‌قه‌ڵه‌مدا .
5- خاڵی جیاوازی له نێوان هه‌ردوو لای گفتوگۆكهری به‌غدایی
و سلێمانی ئه‌وه‌بوو، كه ئه‌وان پێیان وابوو سه‌ربه‌خۆیی
بۆ كورد، نه قازانج به گه‌لی كوردستان و نه‌ش به
عیراق ده‌گه‌یه‌نێت له‌م بارودۆخه زۆر ناله‌باردا، بێ
ئه‌وه‌ی لێكتێگه‌یشتن له ئارادا بێت، به‌ڵام ئه‌ملا
به رێژه‌یه‌كی جیاوازه‌وه رایان وابوو سه‌ربه‌خۆیی
له حاڵه‌تێكی ناله‌باریشدا ده‌كرێت بێته‌دی، ئه‌گه‌ر
مه‌رجه‌كانی به‌دیهێنانی مه‌یسه‌ر بووبن و یه‌كێتی
ریزه‌كانی نێوخۆیی زاڵ‌بێت و به هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری
نێوخۆ و ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ تێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ به‌غداش
ئه‌گه‌ر ئاماده‌یی هه‌بێت جێبه‌جێ بكرێت، ئه‌وه‌ش ئه‌گه‌ر
سیستمێكی دادپه‌روه‌ر له به‌غدا له ئارادا بێت . ئه‌م
قسانه‌ش له‌مه‌ر ده‌رخستنی جیاوازی نێوان دیكتاتۆری
دادپه‌روه‌ری كورد و عه‌ره‌بدا هات، واته له نێوان
به‌غدا و هه‌ولێر، كه جۆر و چۆنێتی هاتنه ئارایان
جیاواز ده‌بێت و مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكدا له‌یه‌كتر
ناچێت .
6- له گفتوگۆكه‌ی به‌غدادا به رێژه‌یه‌ك قه‌ناعه‌ت
به قۆناغی راگوزه‌ری جۆره ره‌فتارێكی دیكتاتۆرانه
هه‌بوو كه‌چی له سلێمانی ته‌نها رایه‌كی زۆر لاواز له‌گه‌ڵ
شێوه ره‌فتارێكی تاكه كه‌سی پێویست له به‌رێوه‌بردندا
هه‌بوو كه له حاڵه‌تی نائاساییدا فه‌رمان بكات و
جێبه‌جێ بكرێت و گفتوگۆ له‌وباره‌وه بۆ دوای ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی
دا‌و بخرێت .
ئه‌مه و چه‌ندین رای ورد و زانستیانه له هه‌ردوو
گفتوگۆ و مشتومرهكهدا هاته ئاراوه، كه ورده‌كاریه‌كه‌ی
بواری زۆری ده‌وێت باس بكرێت ، به‌ڵام با ئه‌وه‌ش نه‌شارمه‌وه،
سه‌ره‌رای راده‌ی رۆشنبیری به‌رزی گفتوگۆكهران، به‌تایبه‌تی
له لایه‌ن ئه‌وانه‌ی به‌غدای خوێنگه‌رمه‌وه، رێژه‌یه‌كی
دیار له لێك توره‌بون و زیزبون هاته ئاراوه، به‌ڵام
له دواییدا به داوێن سپی و پاكی لێی ده‌رچون و،
هاورێیه‌تی و په‌یوه‌ندیه‌كان هیچ لێكترازانێكی تێ نه‌كه‌وت
.
|