دوو كه‌س له‌سه‌ر ئه‌وه ناكۆك نین كه هه‌وڵی كوده‌تا
عه‌سكه‌ریه‌كه‌ی توركیا، پاشهڵێكی گه‌وه‌ری له‌سه‌ر
كۆی دیمه‌نه نێوخۆییه‌كانی توركیای به‌جێهێشتوه ، وه‌ك
چۆن كاریگه‌ریی له‌سه‌ر سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌شی دانا .
سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ش ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان
تهركیاو روسیا له پێش كودتاكهوه ده‌ستیی پێكرد، به‌ڵام
كوده‌تاكه پاڵێكی گه‌وره‌ی پێوه‌نا، به‌ڵكو هه‌ردوو
سه‌رۆكی توركیا ئه‌ردۆگان و روسیا پۆتین چاوره‌ێی به‌ستنی
كۆنگره‌ی بیست وڵاته ئابوریه‌كه‌یان له سه‌ره‌تای
مانگی ئه‌یلولی په‌كین نه‌كرد، ته‌نانه‌ت ئه‌ردۆگان به
مه‌به‌ست واده‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ 9ی ئاب پێشخست، بۆ
ئه‌وه‌ی ببێته یه‌كه‌م سه‌ردانی بۆ بێشه‌ی شێری ركابه‌ره‌كه‌ی
له سان بترس بۆرگ، له پاش كوده‌تاكه . پاش ئه‌وه
قسه‌ی زۆر له‌سه‌ر یه‌كتر بینینی دووبه دووی به‌رپرسانی
عه‌سكه‌ری و ئیستخباراتی و سیاسی هه‌ردو وڵات له
موسكۆ ده‌كرێت، ئینجا قسه‌ش له‌سه‌ر لێكتێگه‌یشتن بۆ
سه‌ره‌تایه‌كی نوێی قۆناغی هاوكاری بڵاو بووه‌وه .
له لێكه‌وته‌كانی كوده‌تاكه ئه‌وه‌بوو كه په‌یوه‌ندیه‌كان
له‌گه‌ڵ ئێران گه‌رموگوریه‌كی زۆرتری له‌وه‌ی هه‌بوو
به‌خۆیه‌وه بینی، ئه‌مه‌ش له سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌زیری
ده‌ره‌وه‌ی ئیران موحه‌مه‌د زه‌ریف بۆ ئه‌نقه‌ره و
بینینی به‌رپرسانی تورك ده‌ركه‌وت . وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی
توركیا مه‌ولود چاوش ئۆغلۆ باسی له‌وه كرد، كه چۆن
له شه‌وی كوده‌تاكه زه‌ریف چوار جار په‌یوه‌ندیی
پێوه كردووه، بۆ دڵنیابوون له وه‌زعه‌كه، چۆن زه‌ریف
به راوێژ له‌گه‌ڵ سه‌ركرده ئێرانیه‌كان هانی هاوتاكه‌ی
داوه كه خه‌ڵك بێننه سه‌ر جاده بۆ شكستپێهێنانی
كوده‌تاكه . له نێو وه‌فده‌كه‌ی ئیران و ئامرازه‌كانی
راگهیانندا باس له وه ده‌كرا كه له‌م نزیكانه
پێشكه‌وتنی ئه‌رێنی له سوریا رووده‌دات .
كاتێك هه‌مووان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه گۆرانكاری له
سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا رووده‌دات، بێگومان چاوان
له‌سه‌ر سوریایه كه بوه‌ته یه‌كه‌م برگه و له‌وانه‌یه
تاكه بهندێكیش بێت بۆ گرنگیپێدانه‌كانی حزبی ( داد و
گه‌شه‌پێدان ) .
له به‌سه‌رچونی كاتدا، سوریا بوو به قورساییه‌ك به‌سه‌ر
توركیاوه و بووه هۆی نائارامی و نه‌بونی ئاسایش و
ناسه‌قامگیری و ته‌قینه‌وه‌كان و شڵه‌ژانی ئاسایش له‌هه‌موو
شوێنێكدا دروست بێت . ململانێی چه‌كداری له نێوان
توركیا و پارتی كرێكارانی كوردستانی دووباره‌بووه‌وه
. كێشه‌ی په‌نابه‌ران له توركیا له‌گه‌ڵ یه‌كێتی
ئۆرپا ته‌قیوه‌ته‌وه . دواجار نه‌ك كۆتایی، بنیاتنانی
كیانێكی كوردی له باكووری سوریا هاته ئاراوه .
به هۆی سوریاوه، په‌یوه‌ندیه‌كانی توركیا و ئه‌مریكا
دارماوه . ناكۆكی له‌سه‌ر سروشتی رۆڵی توركیا و سنور
و سه‌قفه‌كانی و، له‌سه‌ر رۆڵی هێزه‌كانی پاراستنی
كورد له قه‌یرانی سوریا. ناكۆكیهكن كه له لوتكه‌دان،
ئه‌مه هه‌مووی له‌كاتی رودانی كوده‌تا شكستخواردوهكهدا
بونی هه‌یه .
بێگومان كه توركیا ئه‌مریكا تۆمه‌تبار بكات به‌وه‌ی
كه له كوده‌تا عه‌سكه‌ریه‌كه تێوه‌گلابێت، ب ئه‌مه
ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه به هههمان شێوه‌ی ناكۆكیه‌كانی
پێشووی نێوان توركیا و ئه‌مریكا نیه، به‌تایبه‌تی له‌سایه‌ی
بونی كه‌سایه‌تی كه‌له‌ره‌ق و فیززلی وه‌ك ئه‌ردۆگان
له فه‌رمانره‌وایی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئه‌نقه‌ره‌دا بێت
.
ناكۆكی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا به هۆی هه‌وڵی كوده‌تاكه‌وه
برینێكی قوڵ له په‌یوه‌ندیه‌كانی ئه‌نقه‌ره و
واشنتۆن به‌جێ دێڵیت، پێشبینی ناكرێت له له پێش
كۆتاییهاتنی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئۆباما چاكبونهوهیهكی
ئه‌وتۆی به خۆیه‌وه ببینێت، یان پێش ده‌رنه‌كه‌وتنی
شێوازی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی نوێی سه‌رۆكی نوێی ئه‌مریكا
چاك بێته‌وه .
چاوپێكه‌وتنه‌كانی توركیا و روسیا و ئێران له ئاستی
باڵادا، پێكهێنانی هاوپه‌یمانی و لێكتێگه‌یشتن ده‌رباره‌ی
پرسه‌كانی ناوچه‌كه بۆچونه‌كانی پێشتری پشت راست كرده‌وه
، به تیابه‌تی له سوریادا . پێشبینیه‌ك بوو كه نزیك
بێت له ئاواتهكانهوه، نه‌وه‌ك له شتی تره‌وه
نزیك بێت .
قسه‌كردن له‌سه‌ر گۆرانێكی جدی یان وه‌رچه‌رخانێك له
هه‌ڵوێستی توركیا به‌رامبه‌ر سوریا و ناوچه‌كه وا فه‌رز
ده‌كات كه به پێوه‌ری دیاریكراو حوكم له‌سه‌ر ئه‌گه‌ری
ئه‌م گۆرانكاریه بكرێت، له‌و پێوه‌رانه :
1-سروشتی پرۆژه‌كه‌ی توركیا له سوریا و ناوچه‌كه .
ئه‌م پرۆژه‌یه له تموحی هه‌ژمونی به ناو عوسمانی
نوێوه ده‌ستی پێكرد و تیۆریزهناسی ئه‌م پرۆژه‌یه ئه‌حمه‌د
داود ئۆغلۆ بوو، كه ئه‌م پرۆژه‌ی جوڵاند . له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
سروشتی پرۆژه‌كه سه‌پاندنی هه‌ژمونه به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌وه،
شكاندنی ئه‌مه‌ش به واتای شكستهێنانی دێت . تاوه‌كو
ئێستاش ئۆردوگان ناوێرێت شكستهێنانی رابگه‌یه‌نێت و
ئاشته‌وایی له‌گه‌ڵ واقعدا بكات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
ئاشته‌وایی هیچ شتێك نابێت بۆ ئه‌و جگه له ناونیشانی
شكستهێنان، هیچ به‌هانه‌یه‌كی له‌مه‌ر ئه‌و هه‌موو
ئیداعایانهی له‌و ساڵانه‌ی پێشودا له ده‌ستیدا
نامێنێت، ئه‌ی چۆن له پاش راگه‌یاندنی شكستكه بمێنێت
.
لێره‌دا ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ین كه سه‌رۆك وه‌زیران
عه‌لی یه‌ڵدرم ده‌ریخست، كه پلانێك ئارادایه ده‌رباره‌ی
قه‌یرانه‌كه‌ی سوریا له سێ خاڵ پێكهاتووه، هیچ شتێكی
تازه‌ی تێدا نیه كه پشتی پێ ببه‌ستیت، جگه له‌وه‌ی
به مانه‌وه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د به ماوه‌یه‌كی كاتی
رازیه، به‌مه‌رجێك له ماوه‌یه‌كی دووردا هیچ جێگایه‌كی
نه‌بێت له سوریادا . پلانێك هیچ ئاماژه‌یه‌ك به كاری
هاوبه‌ش بۆ لێدانی رێكخراوه تیرۆریستیه‌كانی تێدا نیه
. هه‌روه‌ها ئه‌و نیازه‌ی ئه‌ردوگانی تێدانیه كه بۆ
یه‌ڵدرم گواستویه‌تیه‌وه، كه به‌رده‌وام بون بێت له
فه‌رزكردنی چاره‌سه‌ر به‌سه‌ر گه‌لی سوریاوه به‌وه‌ی
كه ده‌بێت چی بكه‌ن و چی نه‌كه‌ن، وه‌ك ئه‌وه‌ی
كاروباری نێوخۆی توركیا بێت . یه‌ڵدرم جیاوازیه‌كی ئه‌وتۆی
نیه، جگه له قسه‌ی زاره‌كی رووت وه‌ك له سه‌رده‌می
داود ئۆغلو پێشتر دووباره ده‌كرایه‌وه .
2- تۆری په‌یوه‌ندیه بونیاتهكانی ئه‌ردۆگان له‌گه‌ڵ
داعش و توندرهوهكاندا .
په‌یوه‌ندیه‌كان له‌گه‌ڵ رێكخراوه توندره‌وه‌كان و
تێیاندا داعش و به‌ره‌ی نوسره یه‌كێك له ئامرازهكای
ئه‌ردوگان بوو بۆ جێبه‌جێ كردنی پرۆژه‌كه‌ی له سوریا
و عیراق . له باوه‌شگرتن و سه‌رپه‌رشتی كردنی ئه‌م
ریكخراوانه هۆكارێك بوو له دروستبونی ژینگه‌یه‌كی له‌بار
بۆ له باوه‌ش گرتنیان له لایه‌ن نێوخۆی توركیا وه و
هه‌روه‌ها له نێو حزبی ( داد و گه‌شه‌پێدان دا . ئه‌ردۆگان
تا ئێستا تا راده‌یه‌ك گره‌و له‌سه‌ر رۆَڵی ئه‌م
رێكخراوانه ده‌كات، ئه‌مه‌ش له دوا جه‌نگی حه‌له‌ب
ده‌ركه‌وت كه (حزبی ئیسلامی توركستانی ) (ئۆیگۆری چین
) رۆڵێكی ناوه‌ندیی تیدا ده‌بینێت . هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر
ئه‌ردوگان له سه‌رپه‌رشتی ئه‌م رێكخراوانه وازبێنێت
توشی ترسناكیه‌كی زۆر و دڵه‌راوكێ ده‌بێت له نێوخۆی
توركیادا، كه ئه‌ویش ناچار نیه له‌م قۆناغه‌دا ئه‌و
كاره بكات له كاتێكدا نه‌گه‌یشتۆته ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری
سیاسی قه‌یرانه‌كه‌ی سوریا بێته ئاراوه .
3- كه ئۆردوگان ده‌ستپێشخه‌ری هه‌نگاوێكی ریشه‌یی
بكات، یان نیوه وه‌رچه‌رخانێكی له سایه‌ی په‌یوه‌ندیه
هاوپهیمانێتیهكانیدا له گه‌ڵ وڵاتانی خاوه‌ن كاریگه‌ری
وه‌ك قه‌ته‌ر و سعودیه بكات، ئه‌و گۆرانكاریانه‌ی له
ئاست ئێران و روسیا و ره‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر سوریا
بێت، پێویستی به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سعودیا به
دیاریكراوی ده‌ویت . له سایه‌ی ئه‌م په‌یوه‌ندیه شڵه‌ژاوه‌ی
نێوان سعودیا و ئێران و ره‌خنه‌ی توندی سعودیا له
روسیا و رۆڵی باڵای سعودیا له سوریا به ئامانجی
روخانی سه‌رۆكی سوریا، ئه‌م واقعه یارمه‌تیده‌ر نیه
بۆ گۆرانكاری له هه‌ڵوێستی توركیا له سوریا و پاڵنه‌ریش
نیه به‌ره‌و په‌یوه‌ندی هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ روسیا
و ئێران‌دا .
4- سروشتی په‌یوه‌ندیه‌كانی توركیا –ئه‌مریكا .
به رای ئێمه ئه‌مه خاڵی مه‌به‌سته له‌م قۆناغه‌دا
، توركیا پاش كوده‌تاكه و تۆمه‌تباركردنی واشنتۆن به
پاراستنی فه‌تحوڵا گوله‌ن، به‌ڵكو تێوه‌گلانی به كوده‌تاكه،
ده‌ردانێكی نوێی جیاوازی به‌خشیه ئه‌و په‌یوه‌ندیانه
كه پیش‌تر به‌م شێوهیهنهبووه له مێژووی په‌یوه‌ندیه‌كانی
هه‌ردوولادا . ده‌رخسته‌یه‌كی وای لێكهوتهوه كه ئه‌ردوگان
ناتوانێت به‌ئاسانی به‌سه‌ریدا بازبدات ، ئه‌م دهرخستهیهش
وا له په‌یوه‌ندیه‌كان ده‌كات كه به‌رده‌وام شڵه‌ژاو
بێت، تاوه‌كو هاتنی سه‌رۆكێكی ئه‌مریكی نوێ، كه له‌وانه‌ی
چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌م كێشه‌یه بدۆزێته‌وه . له‌وانه‌یه
هاتنی دۆناڵد ترامپ و جه‌خت كردنه‌وه‌ی له سه‌ر به‌شداریكردنی
ئه‌فسه‌ری ئیستخباراتی ئه‌مریكی له كوده‌تاكه، كه
توركیا ئه‌مه‌ی ده‌ویست و ئه‌ردوگان ئاواته‌خوازی ئه‌مه
بوو بۆ پیشاندانی هه‌ڵوێستێكی جیاواز له مهر سوریادا
. ئه‌ردۆگان به ته‌نها ناتوانێت و پێویستی به
داپۆشینی ئه‌مریكا هه‌یه‌كه ئه‌م جاره ئۆباما ده‌سته‌به‌ری
ناكات و له چاوه‌رێی ئیداری نوێی ئه‌مریكا ده‌بێت .
5- سروشتی هه‌ره‌شه ستراتیجیه‌كان له‌سه‌ر توركیا به‌درێژای
مێژوو .
هسروشتی ئه‌م هه‌ره‌شانه له ره‌وتی ئه‌و وێستگه
مێژوویانه و ئه‌زمون و شه‌ره‌كان و فاكته‌ری تردا
دیاریده‌كرێن، به فاكته‌ری تازه یان گوزه‌ر دیاری
داناكرێت . له‌م گۆشه‌یه‌وه، توركیا توخمه‌كانی روسیا
و سلاڤ و عه‌ره‌ب و فارس و كورد و ئه‌رمه‌ن و یونان و
قوبرس به هه‌ره‌شه‌ی دیار له‌سه‌ر ناسنامه‌ی خۆی و
ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی توركی ده‌زانێت . بۆیه سورانه‌وه
و وه‌رچه‌رخانی توركیا رووه و توخمه‌كانی ئه‌مرۆ له
ئارادا نابێت و ناكرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناتوانێت ده‌ستی
بۆ ئه‌وانه درێژ بكات كه به هه‌ره‌شه له‌سه‌ر
ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات و به هه‌ره‌شه‌ی
ستراتیجی ده‌زانێت، وه‌ك نمونه‌ی روسیا و ئێران، سه‌ره‌رای
ئه‌وه‌ی وا ده‌بینرێت كه توركیا په‌یوه‌ندیه‌كی نایاب
له‌گه‌ڵ روسیا و ئێران دروست ده‌كات . به‌ڵگه‌ش له‌سه‌ر
ئه‌مه ته‌نها به خستنه‌خواره‌وه‌ی فرۆكه روسیه‌كه
له لایه‌ن توركیاوه ده‌رده‌كه‌وێت، كه نزیك بوو شهر
له نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا رووبدات . به‌ڵام تێوه‌گلانی
ئه‌مریكا به دوا كوده‌تا شكستخواردوهكهوه، وای له
ئه‌ردوگان نه‌كرد جگه له‌وه‌ی ره‌خنه‌ی لێ بگرێت و
داوای راده‌ستكردنی گویله‌ن بكات، ئه‌نقه‌ره باڵوێزی
بكشێنێته‌وه و په‌یوه‌ندیه‌كانی بپجرێنێت و هیچ سزایه‌ك
بسهپێنێد . له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پهیهوهندیهكانی له‌گه‌ڵ
ئه‌مریكا و رۆژئاوا له هه‌موو لایه‌كه‌وه بۆ توركیا
ستراتیجیه .
نمونه‌یه‌كی تری پر مه‌غزا و واتا و نیشانه ئه‌وه‌یه،
سه‌ره‌رای بونی هه‌موو به‌هانه ئه‌خلاقی و ئاینی و
مرڤایه‌تی و یاسایی و ئایدیۆلۆجیهكان بۆ ئه‌وه‌ی
ئیسرائیل نه‌بێته ته‌نانه‌ت هاورێی، ئه‌ی چۆن ده‌بێته
هاوپه‌یمانی، توركیا وه‌ك زه‌خیره‌یه‌كی ستراتیجی ته‌ماشای
ئیسرائیل ده‌كات له به‌رامبه‌ر هه‌ره‌شه جێگیره‌كانی
له روانگه‌ی توركیاوه . سه‌ره‌رای هه‌موو شتێك،
توركیا ده‌گه‌رێته‌وه بۆ په‌یوه‌ندیه سروشتی و
ستراتیجیه‌كانی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا، كه به‌قه‌د زهرهیك
سیاسه‌ته شه‌رانگێزی و فراواكاریهكانی دژ به گه‌لی
فه‌له‌ستین و ناوچكه نه‌گۆراوه . كه ئیسرائیل هاوپه‌یمانی
ستراتیجی توركیا بێت، ئه‌و باس و خواسه‌ی سورانه‌وه‌ی
توركیا هیچ واتایه‌كی نامێنێت، نه به ئاراسته‌ی
سوریا و نه به‌ره‌و ئیران و نه‌ش رووه و عیراق . ئه‌وه‌شمان
له‌بیر نه‌چێت كه ئیسرائیل هاوكاری ئه‌مریكای كرد له
گرتنی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان له ساڵی 1999دا و، له‌ولاشه‌وه
ئه‌مریكا هه‌وڵی ئه‌رمینیای وه‌ستاندوه بۆ دان
پێدانان به جینۆسایدیان له‌لایه‌ن كۆشكی سپیه‌وه .
نمونه‌ی تر زۆرن .
وه‌زعی نێوخۆ و ئاستی توانای توركیا لهجموجوڵی ده‌ره‌كی
له سایه‌ی سه‌رقاڵ بونی نێوخۆی ده‌سه‌ڵاتی حزبی ( داد
و گه‌شه‌پێدان )تاوه‌كو ئێستا، زۆر لایه‌نی كوده‌تا سهربازیهكیه
روون نه‌بۆته‌وه . كێ به‌شداری كردووه و كێ له
پشتیه‌وه‌یه ( جگه له تۆمه‌تباركردنی فه‌تحوڵا
گویله‌ن كه ته‌حه‌دای توركیای كرد كه یه‌ك له سه‌ت
بیسه‌لمێنێت به‌شێك بووه له كوده‌تاكه ) . كاتێكی
زۆر ده‌وێت پێش ئه‌وه‌ی دووباره توركیا له‌سه‌ر قاچه‌كانی
سهقامكیر بێت . ئه‌ردوگان ته‌نها بۆ ئه‌وه كار ناكات
ستونی ده‌سه‌ڵاته‌كانی و ده‌سه‌ڵاتی حزبه‌كه‌ی رێك
بخاته‌وه، به‌ڵكو كار بۆ دووباره بنیاتنانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت
ده‌كات، هه‌موو ده‌وڵه‌ته‌كه . ئه‌مه‌ش ئه‌ركێكی قورس
و درێژخایه‌نه و ده‌ره‌نجامه‌كه‌یشی دیار نیه، به‌تایبه‌تی
له‌سه‌ر ئاستی بنیاتنانی ده‌زگا عه‌سكه‌ریه‌وه ، هیچ
پێشبینی ئه‌وه ناكرێت كه توركیا بتوانێت بریاری
ستراتیجی گه‌وره بدات له ئاستی ده‌ره‌وه‌دا، پێش ئه‌وه‌ی
رووكه‌شی وێنه‌ی وه‌زعی نێوخۆی توركیا بۆی دیهرنهكهوێت،
كه ئه‌مه‌ش كاتێكی زۆر ده‌بات .
ئاڵوزی به‌رده‌وام
مانگێك به‌سه‌ر كوده‌تاكه‌ی 15ی ته‌موزدا تێده‌په‌رێت
. 81 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر له كاره‌كانیان ده‌ركران و
11 هه‌زار كه‌س گیراون . له ئاسایشه‌وه تاوه‌كو سه‌رۆكایه‌تی
كاروباری ئاینی، له عه‌سكه‌ره‌وه تاوه‌كو دیبلۆماسیه‌كان،
له داده‌وه‌ریه‌وه تاوه‌كو شاره‌وانیه‌كان و ده‌زگاكانی
راگه‌یاندن . ئه‌وه‌ی به بیردا دێته‌وه كه ئه‌وانه
دانیان ناوه به تۆمهتهكانیاندا و شایه‌تیان له‌سه‌ر
خۆیان داوه . به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا ئاڵۆزی باڵی به‌سه‌ر
شه‌وی كوده‌تاكه‌دا كێشاوه .
پرسیاره‌كان زۆرن : بۆچی ئیستخبارات و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركان
له پاش دزه‌كردنی هه‌واڵی ئه‌گه‌ری كوده‌تا نه‌جوڵانه‌وه
؟ بۆچی هه‌ردو سه‌رۆكی ئیستخبارات و ئه‌ركان ئاگاداری
سه‌رۆك كۆماریان نه‌كردۆته‌وه ؟ بۆچی چاوه‌رێی ده‌رچونی
تانكه‌كانیان كرد بۆ سه‌ر جاده‌كان؟ بۆچی ئه‌ردۆگان نه‌یتوانی
بگاته حاقان فیدان له‌و شه‌وه‌دا ؟ ئایا ئه‌مه
ئابروچون نیه كه ئه‌ردۆگان له زاواكهیهوه هه‌واڵه‌كه
بزانێت نه‌ك له فیدانه‌وه ؟ پرسیارێكی زۆر هه‌یه له‌وانه‌یه
له هه‌وڵی خودی كوده‌تاكه گرنگتر بێت .
رۆژنامه‌ی ئه‌لسه‌فیر
20 – 8-- 2016
|