- له‌په‌راوێزی تیرۆركردنی (ویداد حسێن)
تیرۆركردنی ڕۆژنامه‌نوسی لاو (ویداد حسێن) ئه‌و برینه
قوڵده‌كاته‌وه كه‌له‌شه‌هیدكردنی سۆرانی مامه‌حه‌مه
و زه‌رده‌شت عوسمان و كاوه گه‌رمیانی و قه‌ڵه‌مه
بوێره‌كانی دیكه ده‌ستیپێكردووه و ئه‌م چیرۆكه
بێگومان به‌بێ خوێن نه‌بێت كۆتایی نایه‌ت. كوشتنی ئه‌م
گه‌نجه ڕۆژنامه‌نوسه ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێت؛ كه‌تیرۆر
له‌ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی كوردیدا بوونی
نییه، به‌ڵكو له‌چه‌قی ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌ت و ده‌زگا
ئه‌منیه‌كانیدا وه‌ك خۆر ئاماده‌گی هه‌یه. تیرۆره‌كه‌ی
سه‌دام و به‌عس له‌ژێر نیقابی دیموكراسیدا ئاماده‌گی
هه‌یه‌و كۆتایه‌كه‌شی هه‌ر خوێنه و ده‌بێت به‌خوێن
كۆتایی پێ بێت!
درۆگه‌وره‌كه حكومه‌ته، درۆ گه‌وره‌كه به‌ڕای من په‌ڕله‌مانه
و ئه‌و شته‌یه كه‌ناوی شه‌رعیه‌تی حكومه‌ت و (شه‌رعیه‌تی
په‌ڕله‌مانه) ، درۆ گه‌وره‌كه گه‌مه‌ی پارتی و
ئۆپۆزیسۆنه.
درۆ گه‌وره‌كه په‌ڕله‌مانتاره ئۆرستۆكراته‌كانی ده‌سه‌ڵات
و ئۆپۆزیسێۆنن، كه‌وه‌ك توێژێكی ئۆروستۆكراتی تێر، له‌دونیای
كریستاڵی خۆیانه‌وه باسی ئازادی و مووچه‌و كۆمه‌ڵگه
ده‌كه‌ن. ئه‌وانه‌ش به‌ڕای من ئه‌كته‌ره
ئۆروستۆكراتیه‌كانی سه‌ر ئه‌م شانۆ درۆینه‌ن، نوێنه‌ری
ئه‌قڵی گاڵته‌جاڕی سیاسی كوردین .
درۆ گه‌وره‌كه یاران، به‌داخه‌وه، یه‌كێتی نیشتمانی
كوردستانه، كه له‌لایه‌ك پێشمه‌رگه‌كانی برسیده‌كات
و ده‌یانێرێت بۆ به‌ره‌كانی شه‌ڕ و له‌لایه‌ك چاوپۆشی
له‌قۆرخكاریه‌كانی پارتی ده‌كات.
درۆ گه‌وره‌كه كۆی سیاسه‌ته له‌كوردستانی باشووردا،
كۆی میدیای به‌ناو ئازاده كه بۆ جوانكردنی زیره‌كانه‌ی
ده‌سه‌ڵات شۆی گه‌وره و سیناریۆی به‌ناوی دژه ده‌سه‌ڵات
دروستده‌كه‌ن و له‌دوایشدا هه‌ناسه توڕه‌كانی شه‌قامی
پێ ڕامده‌كه‌ن.
درۆ گه‌وره‌كه ئه‌و ڕۆشنبیرانه‌ن خه‌ڵكی هانده‌ده‌ن
بن به‌ئیسلامی موعارز و ئۆپۆزیسیۆنی ڕه‌سمیان له‌چاوی
گه‌نجه‌كان كردووه به پڕۆژه‌ی فریادڕه‌س، كه‌بێگومان
هیچیتر نییه جگه له‌ده‌فرێكی پۆپۆلیستی له‌كۆنه
ئیسلامی و كۆنه كوتله‌چیه‌كانی نێو یه‌كێتی.
درۆ گه‌وره‌كه ئه‌و ڕۆشنبیرانه نیو لیبرالیزمه
نمایشكارانه‌ن كه پۆپۆلیزمیان كردۆته نه‌خشه ڕێگا
و ئه‌قڵانیه‌تی پراكتیكی.
درۆ گه‌وره‌كه هاتنی نوێنه‌ری بارزانیه و وه‌ڵامه‌كانی
نه‌وشیروان موسته‌فا و بزه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی و به‌ڵێنه‌كانی
حكومه‌ت و شه‌ڕی میدیاكانی هه‌ردوولایه.
درۆ گه‌وره‌كه كاتێك ده‌رده‌كه‌وێت كه گه‌نجه‌كانمان
ته‌رمه‌كانیان بێ‌ناز دێته‌وه ماڵێك، كه چه‌ند ڕۆژێك
دوای پرسه‌كه‌یان له‌به‌ر بێ مووچه‌یی خانه‌واده‌كه‌یان
فڕێده‌درێنه سه‌رجاده و ماڵه عه‌ره‌بێكی پێ جێگیرده‌كه‌ن.
درۆ گه‌وره‌كه كاتێك ده‌رده‌كه‌وێت كه سه‌له‌فیه
ڕیشداره‌كان باسی به‌زه‌یی خودا ده‌كه‌ن ، كاتێك
ئیسلامیسته قات و بۆینباخ خاوه‌ن وه‌نه‌وشه و حه‌سانه‌ی
په‌ڕله‌مانی له‌ته‌لیفیزۆنه‌كانه‌وه ده‌ڵێن؛ ڕۆشنبیره
عه‌لمانیه‌كان كافرن و داعشیه‌كانیش موسوڵمانێكن سه‌ریان
لێ تێكچووه!
درۆ گه‌وره‌كه ئه‌و هه‌موو ڕێكخراوه مه‌ده‌نیانه‌ن
له‌وڵاتێكدا هه‌رچی مه‌ده‌نیه‌ته تێیدا نه‌ماوه!
درۆ گه‌وره‌كه كوشتنی گه‌نجه‌كانمانه كاتێك قه‌ڵه‌مه‌كانیان
ڕامناكرێت و وه‌ك (ویداد) ی سه‌ربه‌رز نایه‌وێت ببێت
به‌سیخور و پاشكۆ وڕاپۆڕتلێده‌ر و جلخواری ده‌زگا ئه‌منیه‌كان.
درۆگه‌وره‌كه میدیای كوردییه، به‌داخه‌وه هه‌موو
كوردستانی باشوور پڕ بووه له جاسوس و ئه‌منی ڕه‌نگاو
ڕه‌نگ، ئیدی مرۆ نازانێت ڕۆژنامه‌نوس له‌كوێدا هاتووه
بۆ ڕاپۆڕت لێدانت بۆ ده‌زگایه‌كی ئه‌منی، یان بۆ ئه‌مریكایه‌كان
یان بۆ توركه‌كان یان بۆ ئێرانیه‌كان یان ...یان ..
یاخود هاتووه بۆ ڕیپۆڕتاژكردنی ڕۆژنامه نوسی.
درۆ گه‌وره‌كه كاتێكه نازانیت ئه‌م به‌ناو ڕۆژنامه‌نوسه
ئازادانه له‌كوێدا له‌ژێره‌وه به‌فه‌رمانی ئه‌م
كوتله و ئه‌م به‌ره‌یه و ئه‌م ده‌زگای ئه‌منی و دژه
تیرۆر و بیرۆی لێپسراوه گه‌وره‌یه كارده‌كه‌ن؟
نازانیت كامه جاسوسه و كامه شۆڕشگێڕ؟! ...به‌ڵام ده‌زانیت
كامه شه‌هیده ، كامه تیرۆركراوه و كامه فڕێندراوه.
درۆ گه‌وره‌كه نازانیت ئه‌م ده‌زگای كتێب و په‌خش و
كافی به‌ناو كولتوریانه، بۆ جاسوسی و ڕاپۆڕلێدان
پشتگیری ده‌كرێن یان بۆ كو‌لتور و ئه‌ده‌ب و هونه‌ر ؟!
درۆگه‌وه‌ره‌كان له‌قسه‌كه‌ره گه‌وره‌كاندایه؛ هه‌موو
میدیاكان قسه‌ده‌كه‌ن، هه‌موو سه‌ركرده پاڵه‌وانه‌كان
قسه‌ده‌كه‌ن ، هه‌موو دونیای كوردی قسه ده‌كات. هه‌موویان
پێشمه‌رگه‌ی پله یه‌كن ، هه‌موویان ئازادن ، سۆسیال
دیموكراتن ، سۆسیالستن، ڕۆژنامه‌نوسی ئازادن،
موسوڵمانی پله‌یه‌كن، خواناسن ، مه‌ده‌نین ، ژندۆست و
سۆسیالست و فیمنیست و نازانم چین!
هه‌رێم پڕبووه له‌م هه‌موو كه‌سه گه‌ورانه، له‌و
داهێنه‌ره مه‌زنانه، له‌و مرۆڤه مێژووییانه ، له‌و
هونه‌رمه‌نده گه‌ورانه، له‌و سێكۆلاریسته مه‌زن و
میدیا كاره گه‌وره و شۆڕشگێڕه جیهانیانه، به‌ڵام
كه‌به‌یانی ده‌چیته ده‌ره‌وه سواڵكه‌ری دونیا ده‌بینیت،
بێكاری دونیا ده‌بینیت، جاسوسی دونیا ده‌بینیت ،
ماستاوچی دونیا ده‌بینیت، مرۆڤی به‌تاڵی دونیا ده‌بینیت
.
مه‌كسیم گۆركی قسه‌یه‌كی هه‌یه ده‌ڵێت؛ مزگه‌وت و
كڵێساكان به‌ئاڵتون ڕازێنراونه‌ته‌وه و به‌رده‌مه‌كانیشیان
پڕن له‌سواڵكه‌ر...ئه‌م قسه‌یه ته‌واو هه‌رێمی ئێمه‌یه،
كه‌پڕه له مزگه‌وت و ده‌زگای ڕۆشنبیری و مه‌ده‌نی و
میدیای به‌ناو ئازاد و په‌ڕله‌مانتاری پله یه‌ك و به‌رده‌می
ده‌زگاكانیان پڕن له‌هه‌ژاری و بێ كه‌رامه‌تی و سواڵكه‌ری
و جاسوسی.
كه‌ده‌چیته ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م مزگه‌تانه‌ی ده‌سه‌ڵات و
موعازه‌ره، زاده‌ی قسه‌گه‌وره‌كانی موعاره‌زه و ده‌سه‌ڵات
و میدیاكان ده‌بینیت؛ خێزانی پێشمه‌رگه‌ی گه‌نج و پیر
ده‌بینیت له‌سه‌رجاده، بێ ماڵ و بێ نان و بێ حاڵ . گه‌نج
ده‌بینیت بێ پاره و چه‌پێندراو و ده‌هری و خه‌ون ده‌بینێت
ببێت به‌په‌ناهه‌نده له‌وڵاتێكی دوور و چیتر به‌كوردی
قسه‌نه‌كات.
كه‌ده‌چیته بازاڕ زاده‌ی ئه‌م هه‌موو درۆ گه‌ورانه
ده‌بینیت؛ هه‌ژاری ، تاوان ، له‌شفرۆشی ، تلیاكخۆری ،
جاسوس، سه‌له‌فیزم ، ئیسلامیزم ، داعشیزم ، گه‌نده‌ڵی
و درۆ و بێ یاسایی .
كه‌ده‌چیته ده‌ره‌وه دونیای ڕاستی هه‌رێمه‌كه‌مان ده‌بینیت؛
سیاسی بێگانه په‌رست و ترسنۆك و هه‌لپه‌رست و گه‌نده‌ڵ،
میدیاكاری درۆزن و نوسه‌ری فرۆشراو به‌ده‌زگا ئه‌منیه‌كان
.
كه‌ده‌چیته ده‌ره‌وه زاده‌ی درۆ گه‌وره‌كان ده‌بینیت؛
كه‌سادی ئابووری، مامۆستای بێ مووچه و قوتابخانه‌ی شه‌ش
ده‌وام و خانه‌نشینی بێ پاره .
نوسه‌ره ئازاد و مرۆڤه به‌ویژادانه‌كان ده‌بینیت له‌ژێر
سایه‌ی ئه‌م هه‌موو سه‌ركرده و بنكرده و میدیاكاره
بوێر و به‌جه‌رگ و ئازادانه ، برسی و بێ مووچه‌ن و
ڕه‌زیلكراون و نا‌وێرن قسه‌بكه‌ن، نه‌به‌شكم ڕاپۆڕتچیه‌كانی
ده‌زگای دژه تاوان ، دژه ئه‌منی قه‌ومی ، دژه
خائینانی نیشتمان ، بیفڕێنن و سووكایه‌تی پێبكه‌ن، وه‌ك
ویداد ته‌رمه‌كه‌ی له‌سه‌رر ڕێگه‌یه‌ك فڕێبده‌ن...
كه‌ده‌چیته ده‌ره‌وه، به‌هه‌قه‌ت قسه‌كه‌ی ئه‌نوه‌ر
ساداتی سه‌رۆكی پێشووی میسر به‌عه‌مه‌لی ده‌بینیت، كه
گوتوویه‌تی ؛ دیموكراسی كه‌ڵبه‌ی هه‌یه .
كه‌ده‌چیته ده‌ره‌وه سیاسه‌ت و میدیا له‌كوردستاندا
له‌دوای كوشتنی (ویداد) به‌ڕوونتر ده‌بینی، كه ته‌نها
میدیا و سیاسه‌تی چه‌وره‌كانه و هیچیتر...
ته‌واو
- چه‌وره به‌كه‌سی شه‌قاوه‌و چه‌قۆكێش و به‌ڵته‌چی ده‌گوترێت
.
|