(1)
وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌وێ له‌دایك نه‌بوبێتم
وه‌ك ئه‌وه‌ی گونده‌كان گوێیان له قیژه‌ی من نه‌بوبێت
!
كه‌س گوێی له‌هاوار و ناڵێنی من نه‌بوو
جگه له‌داروبه‌ردی سه‌ر رێگای ماڵی ئه‌و ژنه نه‌بێ
كه په‌تی ناوكی بۆ بڕیم و
پاشان خستمییه نێو ئه‌م ((توناو تون ))ـه‌وه
ماڵی ئه‌و ژنه‌م له‌یاده
به‌ڵام خۆی ئاوابوو
ته‌نها رووناكییه‌كی كزی لێ مایه‌وه
كه پێی ئه‌وترێ یاده‌وه‌رییه‌كان
یان هاوار و ناڵینی یاده‌وه‌رییه‌كان
******
(2)
تۆ ئه‌ی دره‌ختی نائومێدی
ئاخۆ ته‌ورێك نییه تێكتبشكێنێ؟
ئاگرێك
لافاوێك
ره‌شه‌بایه‌ك نییه ؟
له هیچ شوێنێكی سه‌ر ئه‌م خاكی خۆڵه‌مێشه‌دا
سێبه‌رێكت نییه .
******
4
تۆ ئه‌ی ئاسمان
نه‌وه‌كانت له ته‌نیاییه‌كی خوێناویدا
خه‌و ده‌یانباته‌وه
****
*فورات ئیسبر // شاعر ونووسه‌رێكی سووریه ، له وڵاتی
نیوزله‌ندا نیشته‌جێ یه
|