باوكی ئه‌و وه‌ك
نمونه
كه خاتوو ڕوناك شوانی ڕۆمانی " به‌شی منی " په‌رینوش
سه‌نیعی وه‌رگێڕا بۆ سه‌ر زمانی كوردی ، به تاسوقه‌وه
ویستم بیخوێنمه‌وه ، دامناو ده‌ستم بۆ نه‌برد تا ئه‌و
كاته‌ی له بری یه‌ك جار ڕازی كچم دوو جاری خوێنده‌وه
، هه‌رچه‌ند حه‌زم نه‌ده‌كرد باسی بكات ، لێ هه‌ندێ
جار قسه‌و باسی ده‌هاته‌ناوانه‌وه كه ڕۆمانی " باوكی
ئه‌و" ی هه‌مان نوسه‌ری وه‌رگێڕا ، من خوێندمه‌وه‌و
بڕیاری ئه‌وه‌شم دا جارێكی تر بۆ سه‌رنج و تێبینیه‌كان
بیخوێنمه‌وه ، هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه‌م نه‌كرد ، ڕۆمانی
باوكی ئه‌و تژیه له هه‌ردوو ڕووی ئینسانی و
نائینسانی ، مامه‌ڵه‌ی ناجۆری كه‌سانێك له گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا
كه كێشه‌یه‌كی ئاساییان هه‌یه ، بۆ نمونه " سه‌ری
زمانگرتن ، گیر بوون ، یان ته‌ته‌ڵه " هه‌ركام له‌وانه
، من پۆلی چواری سه‌ره‌تایی بوم ، كاتێ دره‌نگ گه‌یشتمه
قوتابخانه‌و فێرخوازان ڕیز بووبوون ، مامۆستا گوتی ها
بۆ دوا كه‌وتی ، گوتم مامۆستا "خۆم سوست" ئه‌وپیته‌ی
نه‌سینه‌و نه‌شین و له كوردیدا به نوسین نیمانه ،
مامۆستا گوتی ئافه‌رین چه‌پڵه‌یه‌كی بۆ لێده‌ن له‌تیف
خۆی شۆریوه ، به‌و ئافه‌رینه بواری ئه‌وه‌ی نه‌دا ئه‌وانی
تر پێم پێبكه‌نن،ڕۆمانی باوكی ئه‌و چیرۆكی په‌راوێزخراوێكی
ده‌ستی ئه‌وانی تره ، كه ئیتر ئه‌ویش به‌ره‌به‌ر بیر
له‌وه ده‌كاته‌وه چۆن تۆڵه له‌وانی تر بكاته‌وه ،
شه‌هاب له نێو په‌روه‌رده‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی نادروستا
بۆ خۆیشی هه‌ر له منداڵیه‌وه په‌ی " به گێلی" خۆی
ده‌بات ، نه‌توانینی قسه‌كردن و خۆخواردنه‌وه ، جگه
له دایكی له‌سه‌ره‌تاوه كه‌سی تر هیچ میهره‌بانیه‌كی
ئه‌وتۆی بۆنیه ته‌نانه‌ت ئامۆزاكانیشی دواتر باوك و
برا و ئه‌وانی تر له هه‌موویان زیاتر خه‌سره‌وی
ئامۆزای ، لێ له‌و نێوه‌نده‌شدا نه‌نه‌ی شتێكی دیكه‌یه
، سودابه‌و ئاغای كه‌ریمی ئه‌وان ته‌واو جیاوازن و
هۆشیاریه‌كی جیاوازیان بۆ مامه‌ڵه كردن له گه‌ڵ شه‌هاب
هه‌یه ، من لێره‌دا نامه‌وێ ڕۆمانه‌كه باس بكه‌م و
ئه‌وه ده‌هێڵمه‌وه بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌یخوێننه‌وه ، من
ده‌مه‌وێ له‌سه‌ر ده‌ستبردنی په‌رینوش بۆ ئه‌و كاره
جوانانه به‌رم ، په‌رینوش سه‌نیعی ، كه‌سانی توڕدراو
، بێبایه‌خ به دیدی خه‌ڵك دێنێت و ده‌یكاته پاڵه‌وانی
هه‌قیقی ڕۆمانه‌كانی ، وه‌ك چۆن له به‌شی منیش‌دا" مه‌عسوم"
ی به‌و جۆره لێكردووه ، له باوكی ئه‌ویشدا شه‌هاب ،
شه‌هابێك هه‌ندێك چێژله ئازاردان و بریندار كردنیدا
ده‌بینن، ئه‌مه له كاتێكدا شه‌هاب پێویستی به كه‌سێكه
لێی تێبگات و لانی كه‌م سوكایه‌تی پێنه‌كات ، نه‌ك ئه‌وه‌ی
هاوكاری بكات .
باوكی ئه‌و ڕۆمانێكی چنراوی نایابه له نێو چیرۆكه
سه‌ره‌كیه‌كه‌دا ده‌یان چیرۆكگه‌لی دیكه هه‌ن ، مامه‌ڵه‌ی
ناجۆری پۆلیس ، فریوی خه‌ڵكانی ده‌ستبڕو ساخته‌كار ،
عیشقی هه‌رزه‌كارانه‌و بێئه‌نجام ، كێشه‌گه‌لی كۆمه‌ڵایه‌تی
زۆر‌و زه‌وه‌ند ، له گه‌ڵ ئه‌وه‌ش شه‌هاب و دایكی وه‌ك
هه‌میشه پاڵه‌وانه‌كانی نێو ڕۆمانه‌كه‌ن ، به‌گشتی په‌رینوش
له و دووڕۆمانه‌یدا وێنه‌ی جوان و ئازایانه‌ی ژنی
ئێرانیمان نیشانده‌دات ، بێ ئه‌وه‌ی كێماسیه‌كانیش
بشارێته‌وه ، ڕوناك شوانی وه‌ك وه‌رگێڕی رۆمانه‌كه
ماندوو بونی زۆری چه‌شتووه و كاره‌كه‌ی شایانی ستایشه
، وا هه‌ست ده‌كه‌م وه‌رگێڕ خۆدۆزینه‌وه‌یه‌كی زۆری هه‌یه
له‌و دو دووڕۆمانه‌دا بۆیه پاراو وه‌ریگێڕاون ،
دڵنیام ئه‌گه‌ر خودی خاتوو ڕوناك خۆی ده‌ست بكات به
نوسینی ڕۆمان توانایه‌كی زۆری هه‌یه‌و پێشتریش له
تراژیدیا ئازاربه‌خشه‌كانی كه‌ركوك سه‌باره‌ت به خۆی
و خانه‌وادی چیرۆك گه‌لی گێڕاوه‌ته‌وه كه ده‌كرێت به
فراوانی باس بكرێن ، ئه‌مه بۆ هه‌ر خانه‌واده‌یه‌كی
كورد هه‌روایه ، له‌م ڕۆمانه‌دا په‌رینوشی سه‌نیعی
پێمانده‌ڵێت ، ده‌بێت زۆر ئاگاداری په‌روه‌رده‌ی
دروستی ده‌رونی مناڵه‌كان بین و جیاكاریان له نێواندا
نه‌كه‌ین، هه‌ر ئه‌و جیاكاریه ڕه‌نگه ببێته هۆی به‌ڵایه‌كی
گه‌وره ، ده‌ی له كه‌ركوك و له گه‌ڕه‌كه‌كانی ئه‌و
شاره‌شدا له‌م جۆره جیاكاری و دژبه‌ری و بوغزاندنه
زۆره ، من شاهیدی حاڵه‌تێكی زۆر ئازار به‌خشم ،
دایكێك كه زۆر شانازی به دایكایه‌تی خۆیه‌وه ده‌كرد
له دوو كوڕه‌كه‌ی یه‌كێكیان " مه‌غۆلی " بوو ، ئه‌و
بڕوای ته‌واوی به‌وه هێنابوو كه ئه‌مه‌یان كوڕی ئه‌و
نیه‌و له نه‌خۆشخانه گۆڕاوه ، ده‌یویست هه‌مان باوه‌ڕ
به باوك و براو خوشكه‌كانی دیكه‌و ته‌نانه‌ت خه‌ڵكیش
بسه‌لمێنێ ، كوڕه‌كه چ میهره‌بان و روح سوك بوو ، به‌ڵام
زۆر جار هه‌ستی ده‌كرد ئه‌م بیركردنه‌وه‌یه هه‌یه ،
هه‌ستی ده‌كردو ده‌رونی ئازاری ده‌دا ئایه ئه‌مه هی
ئه‌وه نیه قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ین ، هی ئه‌وه نیه
خودی وه‌رگێڕی باوكی ئه‌و ده‌ستی بۆ به‌رێت ، شه‌هاب
سه‌ره‌ڕای سه‌ركه‌وتنه‌كان و پێگه‌یشتنی ، سه‌ره‌ڕای
شانازی باوكی به‌وه‌وه له دواجاردا ، لێ ئه‌و وا
ئازار نه‌دراوه وه‌ك باوك سه‌یری باوكی خۆی بكات ،
بۆیه ئه‌و هه‌روه‌ك باوكی ئارش ، باوكی براكه‌ی خۆی
نه‌ك خۆی سه‌یری ده‌كات .
به‌گشتی ڕۆمانێكی مرۆیی پڕ له وێنه‌ی سه‌رنجڕاكێشه‌و
هی ئه‌وه‌یه ئافه‌رینی هه‌م نوسه‌ره‌كه‌ی هه‌م وه‌رگێڕه‌كه‌ی
بكرێت ، به هیوای ئه‌وه‌ی خاتوو ڕوناك هه‌وڵبدات كاره‌كانی
دیكه‌ی ئه‌و خاتونه‌ش وه‌ربگێڕِێت.
|