٣١ ئاب و ناسیۆنالیزمی کورد!
 
مستەفا باهر



 


لە باشوری کوردستان دوو حیزبی ناسیۆنالیستی کوردیی هەن، کە بە جەلالی ومەلایی ناویان دەرکردوە، خۆیان بە نوێنەری خەڵکی کوردستاندەزانن‌ و پێیان وایە لەپێناو خەڵکی کورستاندا خەبات دەکەن. بەڵام لە راستیدا ئەمانە نوێنەری کۆمەڵێک سەرمایەدارن و بەدوای بەرژەوەندی ئەوانو حیزبەکەی خۆیانەوەن.
هەرکات پێویستی کردبێت ئەمان بە ناوی بەرژەوەندیەکانی خەڵکی کوردستانەوە تەبا بوون و سەروەتو سامانی کوردوستانیان لەبەینی خۆیاندا بەش کردوە. هەرکاتێکیش کێشەکەوتبیتە نێوانیان هانایان بۆ یەکێک لەوڵاتانی ناوچەکە هێناوە و کەوتونەتە پێش سوپای ئەو وڵاتەو هیناویانەتە سەر یەکتری.هەروەک ئەوەی لە ساڵی ١٩٦٣ کێشە دەکەوێتە نێوانیان و جەلالییەکان بۆ ئیران رادەکەن. جگە لەوەی کە دەوڵەتی ئێران پشتیوانیان دەکات لە هەموو رویەکەوە، کۆمەڵێک لە ساواکو سوپای ئیرانیشیان لەگەڵدا دەنێرێتەوە بۆ کوردستان بۆ ماوەیەک شەر دەکەن. پاش ئەوەی ئیران لەگەڵ بەرزانی رێکدەکەوێیت ئەمان دەچن پەنا دەبن بۆ حکومەتی عیراق شانبەشانی سوپای عیراق لە مەلاییەکان دەدەن.لەمیژودا ئەمانە بەجاشی ٦٦ ناویان دەرکردوە.
بەم شێوەیەهەرکات ویستبێتیان هەر لە ساواک، پاسدار، میتی تورکو سوپای عیراقیان هێناوە وبە دەیان هەزارکەسیان لە خەلکی کوردستان داوە بەکوشت.
لە دوای ئاشبەتاڵەکەی ساڵی ١٩٧٥ مەلاییەکان لە کوردستاندا هێزیکی ئەوتۆیان نەمابوو هیچ دەورو نەخشیکیان نەبوو لە گۆرەپانیسیاسی کوردستاندا. لەکاتی راپەرینی جەماوەری خەڵکی کوردستان و وەدەرنانی دارو دەستەی رژێمی فاشیستی بەعس ئەمانیش گەرانەوە. بۆ بەهێز کردنی حیزبەکانیان کەوتنە کۆ کردنەوەی موستەشارەجاشەکانپشکی شێریش لەمانە لای مەلایەکان کۆ بوەوە، هەرلایەک دەیویست خۆی بەتەنها ببێت بە خاوەنی کوردستان، دووبارە شەڕیکی خوێناویان بەرپا کرد بە هەزارانیان لەیەکتر کوشت. پاشان وەک عادەتی هەمیشەیان هانایان بۆ وڵاتانی دەروپشت برد، جەلالییەکانبۆلای ئێران و هینانی پاسدار، مەلاییەکانیشلەگەڵ سەدام ریکەوتن لە ٣١ ئابدا لە سەرپشتی دەبابەکانی سەدام خۆیان کرد بە ناوشاری هەولیرداو ئاڵای بەعسیان لەسەرئەو پەرلەمانە داناکە خۆیان شانازیان پێوەدەکرد. لەو رۆژەدا بە سەدان خەڵک کوژران دەستگیرکران. بەدەیان هەزارکەسیش ئاوارە بوون.
لە لای زۆربەی خەلکی کوردستان ئەم رۆژە بەرۆژیکی رەش ناودەبن لە مێژوی بزوتنەوەی کوردایەتیدا، هەرچەندە ئەم رۆژە بوو بەهۆی باڵا دەستی مەلاییەکان. لەوکاتەوە ئەوان بوون بە حوکمڕانی کوردستان. حزبەکانی تریش هاوکاریان دەکەن تا بەشیان هەبیتلەو دزیەی کە لەسەروەتو سامنیکوردستانی دەکەن.
هەرکات لایەکیان بەشەکەی کەم بیتەوە بۆ ماوەیەک دەتۆرێت و پاشان رێک دەکەون یان دوبارەشەر دەکەنەوە وهانا بۆ دەوڵەتانی ناوچەکە دەبن. وا ئیستا پارتی بەنیازە ٣١ ئابێکی تر بەرێ بخات ئەم جارە بە هاوکاری میتی تورکی دژ بە رۆژئاوای کوردستان. ئەم حزبە کوردیانە ئەمە پیشەیانە. هەربۆیە ئەمانە ئاشتی و شەریان مایەی دەردیسەرین بۆ خەڵکی کوردستان، لە ئاشتیاندا سەروەتو سامانمان دەزن و برسیمان دەکەن لەکاتی شەریشیان رۆلەکانمان بە کوشت دەدەنو ئاوارەمان دەکەن.
بەکورتی ئەمانە مایەی دەردەسەرین بۆ خەلکی کوردستان. بۆیە دەبێت خەڵکی کوردستان دەسەڵات لەم حزبانە وەربگریتەوە ئەویش بەوەی کە دەبێت خۆی رێکخراو بکات. تەنها بەرێکخرابونمان دەتوانیین دەسەڵاتی رەشی ئەمانە کۆتایی پێبێنین.

مستەفا باهر
هلسنکی
٣١ ئابی ٢٠١٦


 

           

 

30/08/2016

 

goran@dengekan.com

 

dengekan@yahoo.com