له‌ ترپه‌ی دڵ كورت تر
نه ژاد عزیز سورمێ





ئه‌وه‌بوو قه‌ڵای سه‌رچڵی و ڕسكانمان؟
ئه‌وه‌بوو خه‌ون و چراوگی ڕێگامان؟

( مانگ- ێكمان هه‌بوو
هه‌ندێ‌ جار نان و
هه‌ندێ‌ جار په‌نا
ئاسمان لێی به‌ تاڵان بردین
ئێستا بێ‌ نان و بێ‌ په‌ناین..! )
............
............
.............؟؟



نیو سه‌ده‌:
ڕووته‌ڵه‌ ،
چه‌ترمان له‌ سێبه‌ر هه‌ڵداوه‌
هه‌نیه‌مان ئاره‌قه‌ی گوناهی پێدا دێته‌ خوار
نیو سه‌ده‌...

نیو سه‌ده‌ی خیزه‌ڵان..
به‌ چڕنۆك ،
به‌ تاوی فڕین و به‌ خوێنی ئومێد..
بێده‌نگیمان به‌ هاواره‌ گومڕاكانه‌وه‌ دیار..


نیو سه‌ده‌ ،
دورگه‌یه‌ك بووین دوور....
هه‌موو دونیامان له‌ وێنه‌ی گۆزه‌یه‌كی شكاودا بینی .

( هه‌بوو پرچی دڕنییه‌وه‌
هه‌شبوو دایده‌هێنا..
ئێمه‌ش بۆ ژیان به‌ دوای
خۆڵه‌مێشی،
سووتانی خۆمان ئه‌گه‌ڕاین..
بكوژی- حسێن-
هه‌موو پاكیزه‌یی دونیای
له‌ كراسێكی سووردا
به‌ دڕنده‌ی چیایان سپارد...)
.........
.......؟؟

به‌ردیش پاڵی به‌ به‌رد داوه‌
ڕووبار له‌ چاوتا خنكاوه‌..

بمپارێزه‌!
بمپارێزه‌ شووره‌ی خۆشه‌ویستی،
شووره‌ی ئه‌به‌دیه‌ت..
بمپارێزه‌!
هاوارێكی ترم پێ‌ نه‌ماوه‌...
بم
پا
رێ
زه‌.....
7/1994


 

           

 

25/08/2016

 

goran@dengekan.com

 

dengekan@yahoo.com