ئه‌وه‌ی ئێستا زیاتر نیگه‌رانم ده‌كا،
كه ژیانم
به ڕاكردن
به‌دوای وه‌همدا له‌بێن برد،
سه‌راب دوای سه‌راب..
تا وه‌ناو ساڵان كه‌وتم..
كه ببیه‌م،
كه‌سێ بێ له ده‌رگام بدا
تاكو - بێ ویستی خۆم -
له پاداشتی ڕه‌فتارباشیم له دونیادا
له‌گه‌ڵ خۆیم بباته به‌هه‌شت
تا فریشتان
له‌بن داران ببینم
به ڕاست و چه‌پ ڕیز ده‌به‌ستن و
هوتاف به‌ناوی من لێ ده‌ده‌ن،
شاباش!
شاباش!
*
سه‌ربڵند،
وه‌ك تاووسی په‌ڕبڵاو
له‌سه‌رخۆ
به‌سه‌ر فه‌رشی سووردا ده‌ڕۆم
كه به دوور و درێژی ڕاخستراوه..
ده‌ف و ته‌پڵم بۆ لێده‌درێ
وێنه‌ی ڕاكه‌رێكی سه‌ركه‌وتووی
یارییه‌كانی ئۆلۆمپیش
ده‌روێشه پیرۆزه‌كان،
له‌سه‌ر شانیانم داده‌نێن
به‌ره‌و دیجله‌یه‌ك له مه‌ی و
فوراتێك له هه‌نگوێنی شاخاوی
له‌وێ غیلمانان ده‌بینین
ده‌فری زێڕین ده‌هێنن،
تژی میوه‌ی هه‌مه‌جوور..
كه‌نیزه‌و حۆریش
له فلیمێكی پیرۆزدا
بێ په‌رده،
مێینه‌تیانمان پێشان ده‌ده‌ن..
شاباش!
شاباش!
*
به‌ڵام من ڕازی نیم
هاوار ده‌كه‌م:
ئه‌من!
كه ئه‌وه‌ش دوور و نزیك
له‌باره‌ی منه‌وه ده‌یزانن،
وه‌ك هه‌موو حه‌كیم و عاقڵان
وێسكی سكۆتله‌ندیم،
له مه‌ی پێ خۆشتره
وه‌ك هه‌میشه‌یش،
به‌بۆنی هه‌نگوێنی لینج
گێژ ده‌بم..
له‌وه‌ش زیاتر،
من به‌ڕاستی بێزار ده‌بم
هه‌موو كاتم به سه‌رخۆشی
له ئه‌به‌دییه‌تدا به‌سه‌ربه‌رم و
به‌ناو به‌هه‌شتێكدا بسووڕێمه‌وه
ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ده‌رگاكانی
له زێڕو زوبه‌رجه‌دیش بێ
یا میوانه‌كانی
ئه‌و قه‌ددیسانه بن
كه هه‌ندێ جار
به‌سه‌ر ئاودا هاتبن و چووبن و
به‌ڕیشیان
ڕاوی شه‌یتانیان كردبێ ..
*
له دوایدا،
گوێم لێیه له ده‌رگام ده‌ده‌ن
منیش هاوار ده‌كه‌م
له كاتێكدا گه‌یشتووه‌ته ئێسقانم
- چ ده‌كه‌م له به‌هه‌شت؟
ببمه براده‌ر!
بمبه‌ره دۆزه‌خی گڕدار!
تا له‌وێ به به‌ختیاری و
به كه‌رامه‌ت بژیم
ته‌نیا له‌وێ،
ده‌توانم ئه‌وه‌ی بنووسم
له‌و شیعرانه‌ی نه‌منووسیون
ناڕازی،
داوای خۆم،
دژ به هه‌موو
كڵۆڵی و كوێره‌وه‌ری جیهان
عه‌رزی مه‌له‌كووتی هه‌ره به‌رز بكه‌م..
شاباش!
شاباش!
-------------- له سایتی گۆڤاری ( كیكا ) وه كراوه
به كوردی .
|