سڵاو پەپوولۆکەی بریندار
نیگار نادر/ ٢٠١٦
لەندەن






دەزانم هێدمەگرتوو بووی چونکە تۆ نەتدەزانی ئەو ژیانە چەند زەبر وەشێنە ، لەچی دەڕوانی ؟ تۆ ئیستا دروست نازانێ دایە بۆ دیار نیە بابە کوا ؟ئەدی خودا لەکوێیە؟ چاوەکانت ئەبڵەق بوون لەچرکەچرکی کامێراکان ؟ کە کێبڕکێیانە خێراتر وێنەی خوێنی لاچاوی زامدارت بگوازنەوە بۆ بەرچاوی دانیشتوانی جیهانێکی دووڕوو و ویژدان بەستوو ! تۆ دەبێ لێرەبەدوا ئەوە فێرببی کە تیرۆر کەس نابویرێ و لەکەس ناڕەوێتەوە ، هەر دەرفەتی بێ ئەزیزترین کەست دەبا ،من دڵنیام تۆ ئەو تەنهاییە سڕکەرەت نەدیوە ، ئەزیزی گیان ئەو کورسییە پرتەقاڵییە ئەو کورسیەی دەسەڵات نیە کە رۆژانە هەزارانی وەک تۆ هەتیوو و ئاوارەو بریندار دەکا ،ئەوە کورسی ئەمبڵانسە کە جارجار شانسی دووبارە هەناسەی ژیانەوەمان پێدەدا ،ئەو جانتایەی لەتەنیشتت هەڵواسراوە ئەوە جانتای سەفەری هاوینەی تۆ نیە ،ئەوە بەس جانتای فریاگوزاری سەرەتاییە کە نە دەرمانی خاپوور بوونی سەرەتایی و نە دەرمانی بێکەسبوونی سەرەتایی و نە دەرمانی تیرۆرکراوی سەرەتایی تێدا نابینیەوە.
چیدی هێدمە مەگرە ،تۆ بەتەنها نیت تاکە کەسێک نی کە باجی جەنگ دەدا، تاکە پەپوولە نی کە تیرۆر باڵی شکەست دەکا ، تو ئەو خودایە بەشیبکە ئەو دڵتەنگیەت لەگەڵ من ، ئەو سڕ بوونەت لەگەڵ من ئەو دانیشتنە نائاگایەت لەگەڵ من ، دەزانم وازوو بێدەنگیت ناشکی لەگەڵ ئەوەی جەنگ وەک بڕمەند زۆر شتی لێشکاندی ..
شلوێ مەبە ئەزیزم ئەو خوێنەی لەسەر چاوتی لادەدەی لە ڕووی نەتەوە یەکنەگرتووەکان ، کۆموسێۆنی دزە یەکگگرتوەکانی هەڵسوو کە گوایە مافی مرۆڤ دەپارێزن و ئاشتی و ئاسایشی ئە جیهانە بەڕێوەدەبەن .. کە مەرگ بواربدا کاتێک گەورە بووی ئەودەم دەزانی سیستەمی پاراستنی ئاسایشی جیهانی وەکو سیستەمی بۆرسەی جیهانی تایبەتە بە ساماندارەکان بە نەتەوە باڵادەستەکان.
وەرە ئامێزم ئەی باڵندەی پەرتەوازە ، دەبێ ڕابێی حەپەساوتر لەو جیهانە ترسناکە بڕوانی ، دەزانم تۆ ناوت (عیمرانە ) و هەرگیز لە خاپوور بوون تێناگەی ، چاوەڕێ نەبووی تۆ کە خونچەیەکی بونیادگەری خاپوور بکرێی و بەو بێکەسیە سڕ ببی ..








 

           

 

22/08/2016

 

goran@dengekan.com

 

dengekan@yahoo.com