په‌یمانی سیڤه‌ر ( Sevres) په‌یمانێكی ئاشتی بوو له‌نێوان
ده‌وڵه‌تانی فه‌ڕه‌نسا، به‌ریتانیا، ئیتالیا و هاوپه‌یمانان
له‌لایه‌ك و ده‌وڵه‌تی عوسمانی له‌لایه‌كی تر له
كۆتایی شه‌ڕی یه‌كه‌می جیهانی له 10ی ئابی 1920 له
گه‌رمه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی كۆبوونه‌وه‌كانی كۆنگره‌ی
ئاشتی پاریس به‌سترا كه تایبه‌ت بوو به ڕێكخستنه‌وه‌ی
سیاسه‌تی جیهان دوای كۆتایی هاتنی جه‌نگی یه‌كه‌می
جیهان، كورد هه‌وڵی دا ده‌نگی خۆی بگه‌یه‌نێته ئه‌و
كۆنگره‌یه به‌مه‌به‌ستی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ
نوێنه‌ری كورد بۆ كۆنگره‌ی ئاشتی پاریس شه‌ریف پاشا
بوو، هه‌رچه‌نده هه‌ندێك نووسین باس له هه‌ندێك خاڵی
لاوازی په‌یمانی سیڤه‌ر ده‌كه‌ن، هه‌ندێك ناوچه‌ی
كوردستان له‌وانه ئه‌رزڕوم و قارس به‌شێك له
دانیشتوانی ئه‌رمه‌نیان تێدایه دراوه به ئه‌رمه‌نه‌كان.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌م په‌یمانه گرنگیه‌كی تایبه‌تی
بۆ كورد هه‌بوو، چونكه یه‌كه‌م په‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی
بوو دانی نا به‌بوونی كورد و ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ
بۆكورد.
گرنگی په‌یمانی سیڤه‌ر بۆ كورد
په‌یمانی سیڤه‌ر به‌یه‌كێك له ڕووداوه گرنگه‌كانی
مێژووی كورد ده‌ژمێردرێت، گرنگی له‌وه دایه بۆ یه‌كه‌مجار
مافی چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌ی كورد له په‌یمانێكی نێوده‌وڵه‌تی
دیاری كرا، بۆ یه‌كه‌مجار بوو دوكۆمێنێكی نێوده‌وڵه‌تان
ناوی نه‌ته‌وه‌ی كورد ببات و باسی مافی كورد و دامه‌زراندنی
حكومه‌تێكی كوردی له‌باكووری كوردستان و ڕێگادان به
كوردی باشوور (ویلایه‌تی موسڵ) له‌گه‌ڵ ئه‌و حكومه‌ته‌ی
كورد دا یه‌ك بگرێت، به‌گوێره‌ی ئه‌و په‌یمانه به‌ریتانیا
ده‌یویست كوردستانی باكوور له توركیا جیا بكاته‌وه
ویلایه‌تی موسڵیشی بخاته‌سه‌ر و ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ
بۆ كورد له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی خۆی دابمه‌زرێنێت. هه‌ندێك
له‌توێژه‌رانی بواری كێشه‌ی كورد له‌و سه‌رده‌مه‌دا
بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن په‌یمانه‌كه تائێستاش به‌فه‌رمی
له‌ڕێگای ده‌ركردنی هیچ بڕیارێكه‌وه هه‌ڵنه‌وه‌شێنراوه‌ته‌وه،
به‌ڵكو ته‌نیا په‌یمانی لۆزان كرا به‌جێگره‌وه‌ی، ئه‌مه‌ش
بابه‌تێكی هه‌ستیاره و به‌پێی شیكردنه‌وه‌كانی ئه‌وان
بێت، نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌ئێستا و داهاتووشدا ده‌توانێت
مافه‌كانی ئه‌م په‌یمانه زیندوو بكاته‌وه.
كورد و په‌یمانی سیڤه‌ر
ڕۆشنبیر و سیاسه‌تمه‌دارانی كورد هه‌وڵی زۆریان دا بۆ
هاتنه‌دی مافه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورد له په‌یمانی سیڤه‌ردا
تا ئه‌و كاته‌ی تێكنه‌چوو بوون و نه‌بوون به‌دوو به‌شه‌وه
له چالاكی دابوون بۆ چه‌سپاندنی مافی كورد له‌سه‌رووی
هه‌موویانه‌وه شه‌ریف پاشای خه‌ندان كه له‌لایه‌ن
كۆمه‌ڵ و ڕێكخراوه‌كان بڕیاریان دابوو وه‌كو نوێنه‌ری
كورد له گفتوگۆكردنی په‌یمانی سیڤه‌ردا كار بكات.
دواتر به‌هۆی كێشه و ناڕه‌زاییه‌كانی نێوان تاقمه‌كه‌ی
شێخ عه‌بدولقادر شه‌مزینی و به‌درخانیه‌كان هاته
ئاراوه، هه‌ر لایه‌كیان تێڕوانینی سه‌باره‌ت به مافی
كورد و عوسمانیه‌كان جیاواز بوو. له‌لایه‌كی تر ڕێكه‌وتنی
شه‌ریف پاشا و بوغوص نوبار پاشای ئه‌رمه‌ن له كۆنگره‌ی
ئاشتی توركه‌كان سودی زۆریان له‌و ڕێكه‌وتنه وه‌رگرت
بۆ تێكدانی نێوان سه‌رۆكه كورده‌كان، گوایه ئه‌رمه‌ن
ده‌یه‌وێت خاكی كورد داگیر بكات.
ڕۆڵی شه‌ریف پاشا له په‌یمانی سیڤه‌ردا
شه‌ریف پاشا كوڕی سه‌عید پاشا كوڕی حسین پاشا كوڕی ئه‌حمه‌د
پاشای خه‌ندان خه‌ڵكی سلێمانی و خۆی و باب و باپیری ئه‌فسه‌ری
پایه‌به‌رزی ده‌وڵه‌تی عوسمانی بوون، چه‌ندین پۆستی به‌رزی
له‌ده‌وڵه‌تی عوسمانی وه‌رگرتووه، له‌سه‌رده‌می شه‌ڕی
یه‌كه‌می جیهانی دا كرا بوو به باڵوێزی عوسمانیه‌كان
له سوێد، له‌دوایدا ڕۆیشته فه‌ڕه‌نسا، خۆی ته‌رخان
كرد بۆ كوردایه‌تی و خزمه‌ت به‌نه‌ته‌وه‌ی كورد، سوودی
له‌بارودۆخی جه‌نگ وه‌رگرت و له ڕێگای دیپلۆماتیه‌وه
هه‌وڵی دا بۆ دروست كردنی ده‌وڵه‌تێكی كوردی، به‌سوود
وه‌رگرتن له سیاسه‌تی ئه‌و ڕۆژگاره‌ی دوای جه‌نگ شه‌ریف
پاشا به‌شداری كرد له كۆنفراسی ئاشتی و توانی هاوپه‌یمانان
ڕازی بكات بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی كوردی، ئه‌گه‌ر
بچوكیش بێت دوایی ویلایه‌تی موسڵ بخرێته‌سه‌ر ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی
له ئه‌نجامی په‌یمانی سیڤه‌ر دروست ده‌كرێت. ڕۆڵی شه‌ریف
له په‌یمانی سیڤه‌ردا ڕۆڵێكی به‌رچاوه، به‌هه‌وڵه
دیبلۆماسیه‌كه‌ی و به‌ستنی په‌یماننامه له‌گه‌ڵ نۆبار
پاشای نوێنه‌ری ئه‌رمه‌نه‌كان له‌سه‌ر و به‌ندی
كۆبوونه‌وه‌كانی ئاشتی له‌پاریس، توانی سه‌رنجی
وڵاتانی كۆنگره به‌رامبه‌ر ڕووی ئاشتیخوازانه‌ی گه‌لی
كورد ڕابكێشێت و ئه‌و ماددانه له قازانجی گه‌لی كورد
بخرێنه ناو په‌یمانی سیڤه‌ره‌وه.
په‌یمانی سیڤه‌ر ده‌رباره‌ی كورد
له كۆنگره‌ی ئاشتی پاریس له 10ی ئابی 1920 په‌یمانی
سیڤه‌ر له‌نێوان وڵاتانی هاوپه‌یمانی براوه‌ی جه‌نگی
یه‌كه‌می جیهانی و ده‌وڵه‌تی عوسمانی، به‌ئاماده‌بوونی
وه‌فدی كوردی به‌سه‌رۆكایه‌تی (شه‌ریف پاشا) مۆر كرا،
بڕیاردرا له‌سه‌ر دابه‌ش كردنی میراتی ده‌وڵه‌تی
عوسمانی (پیاوه نه‌خۆشه‌كه)، په‌یمانه‌كه به‌گشتی
له (433) مادده پێكهاتبوو، كۆمه‌ڵێك مه‌رجی قورس ده‌رباره‌ی
گه‌رووه ئاوییه‌كان و مافی وڵاتانی بیانی و كاروباری
دارایی ده‌وڵه‌تی عوسمانی و چاره‌نووسی گه‌لانی تری
ناو ده‌وڵه‌تی عوسمانی وه‌كو كورد و عه‌ره‌ب و ئه‌رمه‌ن...هتد،
به‌سه‌ر ده‌وڵه‌تی عوسمانی دا سه‌پێنرا. له په‌یمانی
سیڤه‌ردا (3) مادده‌ی بۆ بارودۆخی كوردستان ته‌رخان
كرابوو، پێكهاتبوون له مادده‌كانی (62، 63، 64) ئه‌و
مافه به‌كورد ڕه‌وا بینرا ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی خۆیان
پێك بێنن، ماده‌ی 62 تایبه‌ت بوو به لیژنه‌ی به‌ریتانی
و فه‌ڕه‌نسی و ئیتالیا بڕیار بوو بێنه كوردستان بۆ
دیاری كردنی سنووری ئه‌و ناوچانه‌ی زۆربه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی
كوردن، تا بگه‌ن به مافی ئۆتۆنۆمی خۆیان. مادده‌ی 63
ئاماژه به ڕازی بوونی ده‌وڵه‌تی عوسمانی ده‌كات به‌و
ئه‌نجامه‌ی لیژنه‌كه پێی ده‌گات، مادده‌ی 64 باسی
ئاینده‌ی ئه‌و ناوچه‌یه ده‌كات به‌پێی مادده‌ی 62
دیاری كراوه، ئه‌گه‌ر دانیشتوانی ئه‌و ناوچه‌یه
خواستی جیابوونه‌وه‌یان له ده‌وڵه‌تی عوسمانی هه‌بێت،
دوای ساڵێك ده‌توانن داواكاری بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بۆ
كۆمه‌ڵه‌ی گه‌لان به‌رز بكه‌نه‌وه.
له په‌یمانه‌كه‌دا ئاماژه درا ئه‌گه‌ر نه‌ته‌وه‌ی
كورد بڕیار بدات ده‌وڵه‌تی كوردی پێك بهێنرێ، لیژنه‌ی
تایبه‌ت دروست كرا و بڕیار درا له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگ دا
لیژنه‌كه ڕاپۆرتی خۆی له‌و باره‌یه‌وه پێشكه‌ش بكات،
به‌ڵام ئه‌مه زۆری نه‌خایاند ئه‌و به‌ندانه‌ی په‌یمانی
سیڤه‌ر تایبه‌ت بوون به كورد جێبه‌جێ نه‌كران، له‌مانگی
7ی ساڵی 1923 توركه‌كان توانیان له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا و
فه‌ڕه‌نسا و وڵاتانی تر بگه‌نه ڕێكه‌وتن و په‌یمانی
لۆزان به‌سترا، سه‌رجه‌م به‌نده‌كانی په‌یمانی سیڤه‌ری
تایبه‌ت به‌كورد پوچه‌ڵ كرانه‌وه و كوردستان كرایه
چوار پارچه، له‌نێوان ئێران و عیراق و سوریا و
باكووریش له ژێر ده‌سه‌ڵاتی توركیا مایه‌وه.
شكستی په‌یمانی سیڤه‌ر
دوای ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی عوسمانی له‌شه‌ڕ شكستی هێنا
سوپای هاوپه‌یمانان ڕژانه ئه‌سته‌مبوڵی پایته‌خته‌وه،
ئه‌مه بۆ هه‌ندێ له ئه‌فسه‌ران و كاربه‌ده‌ستان سه‌خت
و مایه‌ی قبوڵ كردن نه‌بوو، له‌به‌رئه‌وه بڕیاریان دا
خه‌بات و بزوتنه‌وه ده‌ست پێ بكه‌ن بۆ هه‌ستانه‌وه‌ی
توركیا، ئه‌وان دڵنیا بوون ناتوانن له ئه‌سته‌مبوڵ ئه‌و
كاره بكه‌ن، چونكه سوپای زۆری هاوپه‌یمانان له‌ناو
پایته‌خت دا ئه‌و ئاواته‌ی بڕیبوون له‌به‌رئه‌وه
بیریان كرده‌وه باشترین شوێن بۆ ده‌ست پێكردنی بزوتنه‌وه
ئه‌نادۆڵه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته مسته‌فا كه‌مال كه ئه‌فسه‌رێكی
پایه‌به‌رزی عوسمانی بوو، به‌ڵێنی دا بچێته ئه‌نادۆڵ
و له 15ی مایسی 1919 ئه‌سته‌مبوڵی به‌جێ هێشت و چووه
ئه‌نادۆڵ، ئه‌فسه‌ران و كه‌سانی دڵسۆزی بۆ ئه‌م كاره
له‌خۆی كۆكرده‌وه، كه‌مالیه‌كان وه‌ك بزوتنه‌وه‌یه‌كی
تۆرانی به‌سه‌ركردایه‌تی مسته‌فا كه‌مال كه‌وته
جموجۆڵ بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به‌سه‌ر كاروباری وڵات دا
بگرێت، سه‌ره‌تا بۆ خه‌ڵه‌تاندنی خه‌ڵك وا خۆی پیشان
ده‌دا دڵسۆز و سه‌رگه‌رمی ئاینی ئیسلام و لایه‌نگر و
دڵسۆزی سوڵتانه، به‌ڵام هه‌موو هاوكاره‌كانی په‌روه‌رده‌ی
(اتحاد و ترقی) بوون، وه‌كو عیصمه‌ت ئینونو، ته‌لعه‌ت
پاشا، ئه‌نوه‌ر پاشا، جه‌مال پاشای سه‌فاح(خوێن‌ڕێژ) به‌ئاشكرا
دۆست و هاوكاری زایۆنیزمه‌كان بوون، بۆ ڕازی كردنیان
به‌ئاشكرا دژی ئیسلام و ئه‌رمه‌نی و ئاسوریه‌كان بوون.
ئینگلیزه‌كان هاوكاری مسته‌فا كه‌مال بوون پێیان وابوو
تاقه كه‌سێكی لێوه‌شاوه بووه بتوانێت خواسته‌كانی
به‌ریتانیا به‌جێ بێنێت و شیرازه‌ی ده‌وڵه‌تی عوسمانی
و خه‌لافه‌ت هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه. دوای ئه‌وه‌ی توركه
كه‌مالیه‌كان خۆیان به‌هێز كرد‌و به‌سه‌ر یۆنانی و ئه‌رمه‌نیه‌كاندا
سه‌ركه‌وتن، چاویان بڕیه هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و
ماددانه‌ی په‌یمانی سیڤه‌ر باسی كوردی كردبوو، له‌بنه‌ڕه‌تدا
ئه‌وان دانیان پێدا نه‌نابوو، له‌وكاته‌ی شه‌ریف پاشا
هه‌وڵ و ته‌قه‌لای ده‌دا بۆ به‌دیهێنانی ده‌وڵه‌تێكی
كوردی، هه‌ندێك له ئه‌فسه‌ره كورده تورك خوازه‌كان،
هه‌وڵی كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگی كوردیان ده‌دا بۆ پشتگیری
ئه‌تاتورك بۆ دروست كردنی ده‌وڵه‌تی توركیا. یه‌كێك له‌وانه
(عیسمه‌ت ئینونو) ئه‌فسه‌رێكی باب كورد و دایك تورك
بوو دۆستی نزیكی مسته‌فا كه‌مال ئه‌تاتورك بوو، وه‌ك
كوردێكی خائین و خۆفرۆش ده‌ستی كرد به‌په‌یوه‌ندی كردن
به شێخ و ئاغا كورده پاتاڵ خۆره‌كان ئه‌وانه‌ی ملكه‌چ
و گوێ له‌مستی فه‌رمانه‌كانی تورك بوون، پێی وتبوون
ده‌بێ كورد دژی شه‌ریف پاشا و ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی ڕابووه‌ستێ
و پشتیوانی له مسته‌فا كه‌مال ئه‌تاتورك بكه‌ین بۆ
دروست كردنی ده‌وڵه‌تێكی تورك و كوردی، نامه‌ی له یه‌ك
به‌یه‌كیان وه‌رگرت بوو بۆ دژایه‌تی شه‌ریف پاشا و
پشتیوانی له ئه‌تاتورك، بۆ چاوبه‌سته‌كێ به‌شێكی له‌و
ئاغا كوردانه برده كۆنفراسی تورك و كورده‌كان بۆ خه‌ڵه‌تاندنیان
بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تورك.
به‌و هۆیه‌وه نوێنه‌ری وڵاتانی به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نسا
و ئیتالیا و ژاپۆن و یۆنان و ڕۆمانیا و سرب و كروات له
ڕۆژی 23 جوڵای 1923 له‌شاری لۆزان دانیشتنێك پێك دێنن
له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری مسته‌قا كه‌مال ئه‌تاتورك، له‌و كاته‌دا
كه‌س باوه‌ڕی به‌ده‌وڵه‌تی توركیا و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌تاتورك
نه‌هێنا بوو عیسمه‌ت و هاوڕێكانی نه‌بێت به‌دڵسۆزیه‌وه
خزمه‌تی توركیان ده‌كرد، هاوپه‌یمانان باسی كوردیان له‌گه‌ڵ
ئه‌تاتورك كرد له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌تاتورك عیسمه‌ت
ئینونوی بۆ ئه‌و كاره ڕاسپارد، عیسمه‌ت ئینونوش دوو
كوردی ناو ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ی تورك كه بریتی بوون له (برنجیزاده
فه‌وزی به‌گ- نوێنه‌ری دیاربه‌كر) و (زلفیزاده) زلفی
به‌گی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن هه‌ردووكیانی له‌گه‌ڵ خۆی
بردبوو بۆ كۆبوونه‌وه له‌وێ هه‌ردووكیان گوتبوویان:
ئێمه و تورك براین و هیچ جیاوازیه‌ك نێوانماندا نیه
و نامانه‌وێ له‌یه‌كتر جیا ببینه‌وه. به‌م جۆره ئه‌م
دوو كورده خیانه‌تێكی گه‌وره‌یان له نه‌ته‌وه‌كه‌ی
خۆیان كرد. گوایه گوتویانه نه‌یانزایوه ئه‌و پیاوه‌كه‌ڕه(مه‌به‌ست
عیسمه‌ت ئینونو بووه) ئه‌وه‌نده ناپاك ده‌رده‌چێت به‌رامبه‌ر
به‌كورد. كۆنگره داواكه‌ی عیسمه‌ت ئینونوی په‌سند كرد
و په‌یمانی لۆزان شوێنی په‌یمانی سیڤه‌ری گرته‌وه.
مسته‌فاكه‌مال ئه‌تاتورك به‌هۆی دڵنیا بوونی له
دڵسۆزی بۆ تورك عیسمه‌ت ئینونوی نیشتمان فرۆش كه خزمه‌تی
باشی توركه‌كانی كرد، پله‌ی عیسمه‌ت ئینونویان به‌رز
كرده‌وه تاگه‌یشته سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا، گوایه
عیسمه‌ت ئینونو ئاغایه‌كی كوردی بردووه بۆ گۆنگره به‌جلی
كوردیه‌وه ئه‌و كورده بێ ئاگا له‌سیاسه‌تی ئینونوی
كوردفرۆش جلی كوردی پۆشی بوو بۆ ته‌فره‌دانی وڵاتانی
به‌شدار له كۆبوونه‌وه‌ی لۆزان، دواتر ئه‌و له‌لایه‌ن
تورك له‌سێداره درا به‌تاوانی ئه‌وه‌ی جلی كوردی
پۆشیبوو. ئیتر به‌پشتیوانی ئینونو و كورده نیشتمان
فرۆشه‌كان توركه‌كان ده‌ستیان وه‌شاند و توانیان په‌یمانی
لۆزان له‌جیاتی په‌یمانی سیڤه‌ر بهێننه ئاراوه.
چاره‌نووسی په‌یمانی سیڤه‌ر به‌هۆی چه‌ند هۆكارێكه‌وه
شكستی هێنا و نه‌چووه بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه، له‌وانه:
پشتگوێ خستنی په‌یمانی سیڤه‌ر له‌لایه‌ن به‌ریتانیا،
له‌به‌رامبه‌ر وازهێنانی تورك له داواكردنه‌وه‌ی
ویلایه‌تی موسڵ و پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی ئه‌تاتورك له‌و
دۆستایه‌تیه‌ی له‌گه‌ڵ سۆڤیه‌تیه‌كان هه‌یانبوو. هه‌وڵه
دوژمنكاریه‌كانی توركه كامالیه‌كان كوردیان به‌وه ده‌ترساند
كه په‌یمانه‌كه سه‌ربگرێت به‌شێكی زۆری خاكی
كوردستان ده‌چێته چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تی ئه‌رمه‌نی.
دژایه‌تی كردنی یه‌كیه‌تی سۆڤیه‌ت، چونكه یه‌كێتی
سۆڤیه‌ت په‌یمانی سیڤه‌ری به په‌یمانی ئیستعماری داده‌نا.ده‌ركه‌وتنی
ئه‌مریكا وه‌ك هێزێكی نوێ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی هانی
توركیای دا به‌ره‌و به‌ستنی په‌یمانی لۆزان.
سه‌ره‌ڕای هۆكاره ده‌ره‌كیه‌كان چه‌ندین هۆكاری
ناوخۆیی بوونه هۆی شكستی په‌یمانی سیڤه‌ر یه‌كێك له‌وانه
هۆكاری یه‌ك نه‌بوونی گوتاری كوردی و ناكۆكی و
تێكچوونی نێوان كورده‌كانی باكوور بووه هۆی ئه‌وه‌ی
كورد نه‌گات به‌و ئامانجه پیرۆزه، ئه‌مه ڕۆلێكی
خراپی گێڕا له‌سه‌رنه‌كه‌وتنی په‌یمانی سیڤه‌ر، به‌تایبه‌ت
له‌نێوان سه‌ركرده‌كانی كوردی وه‌كو شێخ عه‌بدولقادری
شه‌مزینی بانگه‌شه‌ی مانه‌وه‌یان ده‌كرد له‌ناو خه‌لافه‌تی
عوسمانی و دژایه‌تی كردنی هه‌وڵه‌كانی شه‌ریف پاشای خه‌ندان
له كۆنگره‌ی ئاشتی پاریس و ته‌نانه‌ت مه‌زبه‌ته‌شیان
كۆكرده‌وه و ڕایانگه‌یاند شه‌ریف پاشا نوێنه‌ری كورد
نیه له كۆنگره‌ی ئاشتی پاریس، په‌یمانه‌كه به‌كاریگه‌ری
ئه‌م هۆكارانه‌وه له‌ئه‌نجامدا سه‌ری نه‌گرت و ته‌نیا
به‌شێوه‌ی مه‌ره‌كه‌بی سه‌ركاغه‌ز مایه‌وه، دواتریش
په‌یمانی لۆزان شوێنی كرته‌وه، ئه‌و ئاواته‌ی له
منداڵدانی سیڤه‌ردا چه‌كه‌ره‌ی كورد بوو له‌بار چوو له
گۆڕستانی لۆزاندا زینده‌به‌چاڵ كرا.
ڕۆژگار چه‌ند سه‌یره له‌م سه‌رده‌مه‌ش به‌رپرسانی ئه‌م
هه‌رێمه سه‌ره‌تا هه‌ر نه‌بێت به‌هه‌ڵبژاردن و گفتوگۆ
كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر ده‌كرد، ئێستا بوونه چه‌ند به‌ره‌و
دوو به‌ره‌ی دژ به‌یه‌ك، پێویسته نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌م
سه‌رده‌مه‌دا په‌ند له په‌یمانی سیڤه‌ر وه‌ربگرێت، سه‌ره‌ڕای
پشت به‌ستن به سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی ده‌بێت له
پێشدا كورد خۆی ماف و سنووری خۆی دیاری بكات، نه‌ك له‌ده‌ره‌وه‌ی
ئیراده‌ی خۆی به‌سه‌ری دا بسه‌پێنرێت.
---------------------------------
سه‌رچاوه‌كان:
1- محه‌مه‌د ڕه‌سوڵ هاوار، كورد و باكووری كوردستان،
به‌رگی دووه‌م، سلێمانی 2006.
2- ڕه‌فیق حیلمی، یاداشت، چاپی سێیه‌م، سابَمانی 2003.
3- سه‌ردار پشده‌ری، لەندەن 22 – 7 – 2011 net
www.kurd-oil.
4- له ئینسایكڵۆپیدیای ئازادی ویكیپدیاوه.
|