له‌دره‌نگانی شه‌وی 15 ی ته‌موزی ڕابردوو ژماره‌یه‌ك
فه‌رمانده‌ی سه‌ربازی له‌توركیا كوده‌تایان ئه‌نجامدا
و له‌سه‌ره‌تای كاردا سه‌ركه‌وتنی خۆیان به‌سه‌ر ته‌واوی
جومگه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی توركیا ڕاگه‌یاند، به‌ڵام كوده‌تاكه
سه‌ركه‌وتو نه‌بوو دوای چه‌ند كاتژمێرێك ڕه‌جه‌ب ته‌یب
ئه‌ردۆگان سه‌رۆكی توركیا شكستی كوده‌تاكه‌ی رٍاگه‌یاند،
حكومه‌تی توركیا كه‌وته ده‌ستگیركردنی ئه‌وانه‌ی به‌شداری
كوده‌تاكه‌یان كردووه، له‌سه‌ره‌تاوه زیاتر له شه‌ش
هه‌زار كه‌س گیران و هه‌ندێكیان له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان
سوكایه‌تیان پێكرا، له‌ناو ده‌ستگیر كراواندا خه‌ڵكی
جۆراو جۆر هه‌بوو، زیاتر له‌و ژماره‌یه‌ش له‌پۆست و
كاره‌كانیان دوورخرانه‌وه، 30 كه‌سیان پارێزگاری شاره‌كانی
توركیا بوون، چه‌ندین كه‌سایه‌تی و زانای ئایینی ده‌ستگیر
كران، دواتریش له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری دا ئه‌ردۆگان
ئاماژه‌ی به‌وه‌دا سوپا له كه‌سانی خیانه‌تكار پاك ده‌كرێته‌وه،
هه‌ر به‌دوای ڕاگه‌یاندنه‌كه‌ی دا 3 سێ هه‌زار جه‌نه‌ڕاڵ
و ئه‌فسه‌ری ناو سوپا گیران، كه فه‌رمانده‌ی لیوا و
كۆمه‌ڵێك به‌رپرسی سه‌ربازی تێدابوون، ده‌ستگیركردن و
سزادان ته‌نیا به‌رپرسه سه‌ربازیه‌كانی نه‌گرته‌وه،
به‌ڵكو سیسته‌می دادوه‌ریشی گرته‌وه و نزیكه 2754
دادوه‌ر و داواكاری گشتی گیران، هه‌ر له چوارچێوه‌ی
هه‌ڵمه‌تی ده‌ستگیركردن و لێكۆڵینه‌وه داواكاری گشتی
ئه‌نقه‌ره، داوای كرد ده‌ست به‌سه‌ر ماڵ و موڵكی 3 سێ
هه‌زار و چل و نۆ دادوه‌ر و پارێزه‌ردا بگیرێت، كه له
كاره‌كانیان دوور خراونه‌ته‌وه.
ئێستا توركیا به‌سه‌رده‌مێكی ته‌م و مژاوی دا تێده‌په‌ڕێت
و شكستی كوده‌تاكه قسه‌ی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا، له‌كاتێكدا
سوپای توركیا به دووه‌م گه‌وره‌ترین سوپای هاوپه‌یمانی
باكووری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ) داده‌نرێت، سوپا له‌توركیا
ده‌سه‌ڵاتی زۆر و گرنگی خۆی هه‌یه، له ساڵانی شه‌سته‌كانی
سه‌ده‌ی ڕابردووه‌وه تائێستا سه‌رباز و جه‌ندرمه‌كان
ڕۆڵی سه‌ره‌كیان هه‌بووه له ئیداره‌دانی ده‌سه‌ڵاتی
شاراوه‌ی پشتی په‌رده‌كان، له‌و ماوه‌یه‌دا سوپا پێنج
جار كوده‌تای به‌سه‌ر حكومه‌ت دا كردووه، هه‌موو جاره‌كانیش
سه‌ركه‌وتوو بووه و حكومه‌تی خستووه‌ته ژێر كۆنتڕۆڵی
خۆیه‌وه، جگه‌له كوده‌تا شكست خواردووه‌كه‌ی ئه‌مجاره.
كه به‌یه‌ك ئاماژه‌ی ئه‌ردۆگان لایه‌نگرانی ڕژانه سه‌رشه‌قام
و هاووڵاتی ڕۆڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی هه‌بوو له شكست
پێهێنانی كوده‌تاكه، بێ گوومان ده‌سه‌ڵاتی گه‌ل (بوونی
دیموكراسی) و بوونی شه‌رعیه‌تی سه‌روه‌ری وڵات ئیراده‌ی
هاووڵاتی زاڵ ده‌كات به‌سه‌ر سوپا و تانك و فڕۆكه‌دا،
به‌ڵام له‌كوێی هه‌بوونی دیموكراسی دا ئه‌و ڕه‌شبگیر و
تۆقاندنه‌ی ئه‌ردۆگان جێگای ده‌بێته‌وه، ئه‌وه‌ی لێره‌دا
گرنگه په‌راوێزی شكستی كوده‌تاكه‌یه، بۆیه چاودێران
به‌گومانه‌وه له شانۆگه‌ری بوونی كوده‌تاكه ده‌ڕوانن،
یان به هه‌بوونی ده‌ستی لایه‌نگرانی ئه‌ردۆگان له‌و
كوده‌تایه‌دا، له‌و باره‌یه‌وه ده‌نیز بایكاڵ سه‌رۆكی
پێشووی پارتی گه‌لی كۆماری (جه‌هه‌په) له‌په‌یجی خۆی
له‌تویته‌ر ده‌ڵێت: ئه‌و سیناریۆیه خۆیان نووسیویانه،
ناتوانن میلله‌ت بخه‌ڵه‌تێنن، ئێوه خۆتان سوپاتان
وروژاند، سه‌رۆكی ئه‌ركانی توركیا، فه‌رمانده‌كانی
هێزی ئاسمانی هه‌مووی پیاوی خۆتانه، ئه‌و پیاوانه
كوده‌تا له‌كێ ده‌كه‌ن، پێم بڵێن كێ ماوه له‌ناو
سوپادا كوده‌تا بكات؟ ئیتر لێره‌وه ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ردۆكان
بێ سنوور ده‌بێ و سوپا شكست خواردووه‌كه‌ی به‌كار ده‌هێنێت
بۆ یه‌كلا كردنه‌وه‌ی حیسابی خۆی له‌گه‌ڵ نه‌یاره‌كانی،
ئه‌مه‌ش بووه هۆی جێگای سه‌رنجی چاودێرانی سیاسی و ئه‌مریكا
و ئه‌وروپا و وڵاتانی تر.
هه‌موو ئه‌م ڕووداوانه‌ی سه‌ریان هه‌ڵدا له‌ئه‌نجامی
هه‌ڵه‌ی زۆری ئه‌ردۆگان و هه‌ڵپه‌ی ده‌سه‌ڵات و به‌رژه‌وه‌ندخوازی
و به‌خه‌یاڵ خۆ به‌عوسمانی زانینی ئه‌ردۆگان بوو، هه‌ر
له‌سه‌ره‌تای ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ردۆگان له‌گه‌ڵ خۆیدا
ئاراسته‌یه‌كی دروست كرد مادام ناتوانین ببینه ئه‌ندامی
یه‌كێتی ئه‌وروپا باشتر وایه بابده‌ینه‌وه به‌لای
وڵاتانی عه‌ره‌بی كه له‌ڕووی دین و زۆر لایه‌نه‌وه
له‌یه‌كه‌وه نزیكن سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌م وڵاتانه
ماوه‌یه‌كی زۆر له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی عوسمانی
دابوون، ئینجا به‌ساویلكه‌یی یان به‌مه‌به‌ست هه‌ندێك
له‌وڵاتانی عه‌ره‌بی ڕوویان كرده ئه‌ردۆگان و به‌كه‌سایه‌تیه‌كی
گه‌وره‌ی ئیسلامی لێی ده‌ڕوانرا، ئه‌مه بواری سه‌ركێشیه‌كانی
ئه‌ردۆگانی فراوانتر ده‌كرد، له‌لایه‌كی دیكه ئه‌مریكا
و ئه‌وروپا و وڵاتانی پێشكه‌وتوی دنیا سیسته‌می میانڕه‌وی
ئیسلامی وه‌ك توركیا و هێمنی ئه‌ردۆگان، له‌به‌رامبه‌ر
شیعه و سوننه‌ی توندڕه‌و و باڵاده‌ستی و سه‌ركردایه‌تی
ئێران و وڵاتانی كه‌نداو و ڕێكخراوی قاعیده و گروپه
توندڕه‌وه‌كانی تر، بێ گومان له‌كه‌شێكی وادا ئه‌ردۆگان
شانسی به‌هێز تره، ئه‌م بیره سوڵتانیه و خۆبه
عوسمانی زانینه‌ی ئه‌ردۆگان له‌ماوه‌ی ڕابردوودا كۆمه‌ڵێك
هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌ی لێ كه‌وته‌وه، دوای بێ هیوا بوون
له ئه‌ندامێتی یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌خه‌یاڵی بوونه ده‌مڕاستی
عه‌ره‌ب و وڵاتانی ئیسلامی سوننه مه‌زهه‌ب، كه‌وته
دژایه‌تی كردنی ئیسرائیل و خۆ نزیك كردنه‌وه له حه‌ماس
و خۆ به‌خاوه‌ن زانینی كێشه‌ی فه‌له‌ستین، به‌تایبه‌ت
تێكدانی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل و ناردنی كه‌شتیگه‌لی
هاوكاری بۆ غه‌ززه بووه هۆی كوژرانی به‌شێك له‌سه‌رنشینانی
كه‌شتیه‌كان زیاتر بووه درزی په‌یوه‌ندی نێوان توركیا
و ئیسرائیل، هه‌ڵه‌ی گه‌وره تری ئه‌ردۆگان ئه‌وه بوو
به‌ده‌مڕاستی و مه‌به‌ستی پشتیوانی كردنی سوننه خۆی
ئاڵانده ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش، له‌مه‌وه په‌یوه‌ندی
له‌گه‌ڵ زۆرێك له‌وڵاتان كه‌وته ژێر پرسیاره‌وه، ئه‌و
هه‌ڵچوونه سیاسیه‌ی ئه‌ردۆگان و پشتگیری له ئیخوان و
داعش و گروپه سوننه توندڕه‌وه‌كانی تر كارێكی هه‌ڵه
بوو ئه‌وه‌تا خه‌ریكه ده‌راوی ئه‌م كاره‌ی به‌ره‌و
ڕووی خۆی ده‌بێته‌وه، هه‌موو ئه‌و خه‌ونه خۆشانه‌ی
بووه وه‌همێك لای و خۆی زۆر به‌گه‌وره هاته‌به‌رچاو
له‌به‌ر ئه‌وه پشتی كرده هاووڵاتیانی خۆی له ناوه‌وه‌ی
توركیا و شه‌ڕ فرۆشتن به نه‌ته‌وه‌ی كوردی هاووڵاتی
خۆی، ویستی به‌زه‌بری هێز و چاوسووركردنه‌وه بێ ده‌نگیان
بكات، له ناوه‌ڕاستی ساڵی ڕابردوو له‌گه‌ڵ پاڕتی
كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) كه‌وته شه‌ڕ و گه‌مارۆی
خسته‌سه‌ر شاره‌كانی باكووری كوردستان، ئه‌و هۆكارانه
بوونه هۆی بێزای و نیگه‌رانی هاووڵاتیانی توركیا و
دواتریش سه‌رهه‌ڵدانی كوده‌تای سه‌ربازی و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی
له‌سه‌ر لێواری مه‌رگ گه‌ڕایه‌وه و هیچ دووریش نیه
له كۆتایی دا مه‌رگی حكومه‌ته‌كه‌ی پێوه بێت، چونكه
چاوه‌ڕوان نه‌كراو نیه دۆخی ئاڵۆزی توركیا له درێژه‌ی
شه‌ڕی په‌كه‌كه و دژایه‌تی لایه‌نگرانی فه‌تحوڵڵا
گویله‌ن و ناڕازیه ئیسلامیه‌كانی ناوخۆی توركیا و ده‌ستێوه‌ردانه
ده‌ره‌كیه‌كانی ئه‌ردۆگان بووه هۆی بێزاری خه‌ڵك و
كوده‌تای هێنایه به‌رهه‌م، بێ گومان كوده‌تا له
بارودۆخی ئاڵۆز و پشێوی وڵات دا سه‌ر هه‌ڵده‌دا. ئه‌وه‌ش
هه‌ڵه‌یه‌كه ئه‌ردۆگان به‌بێ باج لێی ده‌رناچێت، به‌هۆی
چالاكیه‌كانی په‌كه‌كه و ئه‌و هێرش و ته‌قینه‌وانه‌ی
له توركیا ڕوویاندا ئاڵۆزی خسته وڵاته‌كه‌وه، بێ
گومان له دۆخێكی وادا توركیا له ڕووی ئه‌منیه‌وه به‌وڵاتێكی
ئارام و سه‌قامگیر دانانرێت، بۆ وڵاتێكی گه‌شتیاری وه‌ك
توركیا كاریگه‌ری گه‌وره‌ی له‌سه‌ر كه‌رتی گه‌شتیاری
هه‌یه، كه‌رتی گه‌شتیاری به بڕبڕه‌ی پشتی ئابووری
توركیا داده‌نرێت. به‌پێی ڕاپۆرتێكی (بی بی سی) له‌ساڵی
2014 دا 37 ملیۆن گه‌شتیار ڕوویان له توركیا كردووه،
شه‌شه‌م وڵات بووه له چوونی زۆرترین ڕێژه‌ی گه‌شتیار،
به‌ڵام ئه‌مساڵ له‌سه‌دا 40 ی گه‌شتیاره‌كانی داده‌به‌زێت،
دیاره به‌بێ ئابووریه‌كی به‌هێز ئه‌ردۆگان ناتوانێت
سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بێنێت، بۆ حزبه‌كه‌شی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی
داهاتوو هه‌ر ڕاسته، بێ گومان دوای شكست هێنانی كوده‌تاكه
ئه‌ردۆگان ده‌توانێت ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت بیكات، به‌ڵام
ناكرێ ئه‌نجامه خراپه‌كه‌شی له‌به‌رچاو نه‌گرێت.
هه‌رچه‌نده ئه‌ردۆگان له‌م كوده‌تایه سه‌لامه‌ت هاته‌ده‌ره‌وه،
به‌ڵام ئه‌م كوده‌تایه وریاكه‌ره‌وه‌یه‌كی باش بوو بۆ
هوشیاركردنه‌وه‌ی ئه‌ردۆگان له‌سیاسه‌ته سه‌ركێشیه‌كانی
كه ئیسلامیه‌كان و لایه‌نگرانی پێ مه‌ست كردووه،
جێگای سه‌رنج بوو له‌كاتی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر
له‌گه‌ڵ كوده‌تاچیه‌كان له‌ناو ئاپۆره‌ی جه‌ماوه‌ر و
لایه‌نگرانی ئه‌ردۆگان ده‌یانگووت: ئه‌م كوده‌تایه ده‌ستی
ئه‌مریكا و ئیسرائیلی له پشته‌وه‌یه، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌كه
توركیا پێچه‌وانه‌ی سیاسه‌ت كاری كردووه و پێچه‌وانه
كاركردنیش هه‌ر ئاوا ساكار نیه، ڕاهێنانی هاوڵاتیان و
كاربه‌ده‌ستانی خۆی به‌ئاراسته‌ی پێچه‌وانه‌ی كار له‌سه‌ر
ئه‌م بیر و شێوه كاركردنه هیچ باوه‌ڕ ناكرێت ئه‌نجامی
باشی هه‌بێت، ئه‌مه چه‌ندین ڕایه‌ڵی له‌ژێره‌وه هه‌یه
ئه‌مریكا و ئیسرائیل و هاوپه‌یمانه‌كانیش حیسابی
وردیان بۆی كردووه، سه‌ره‌ڕای هه‌موو سه‌ركێشیه‌كانی
به‌ڵام ئه‌ردۆگان پێویستی زۆری به‌خۆرئاوا هه‌یه،
ئێستا توركیا له پاشه‌كشه و په‌شیمان بوونه‌وه‌دایه
له‌سیاسه‌ته‌كانی پێشووی هه‌ر بۆیه‌ش له‌گه‌رمه‌ی
ڕووداوه‌كاندا ئه‌ردۆگان ته‌نازولی بۆ ڕووسیا كرد و
داوای توند كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی له ئیسرائیل
كرد، ئه‌مه‌ش هیچ گومان هه‌ڵناگرێت حه‌ماسی هاوپه‌یمان
و ئه‌وانی تر ده‌كه‌ونه په‌راوێزه‌وه، له‌لایه‌كی
دیكه ده‌یه‌وێ ئه‌و شانسه له كورد بستێنێته‌وه
كاتێك ئیسرائیل ڕه‌وایی مافی كورد و بوونی ده‌وڵه‌تی
سه‌ربه‌خۆ بۆ كورد له‌به‌رامبه‌ر توركیا و جیهانی ده‌ره‌وه
به‌هه‌ق ده‌ناسێنێ، له‌لایه‌كی دیكه ئه‌گه‌رچی میدیا
دووڕووه‌كانی توركیا دژی ده‌وڵه‌تی میسر قسه ده‌كه‌ن،
به‌ڵام ئه‌ردۆگان له هه‌وڵی ژێر به‌ژێردایه بۆ
ئاسایی كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان توركیا و میسر، له‌كاتێكی
وادا گره‌و به‌داهاتووی ئیخوانه‌كانه‌وه ده‌كا و به‌رژه‌وه‌ندی
خۆی له‌سه‌رووی هه‌موو شتێكه‌وه ده‌بینێت.
ئه‌م ڕووداو و كاره‌ساتانه ئاماژه‌یه‌كه سیمای تۆڵه
سه‌ندنه‌وه‌یان پێوه دیاره، ئاژاوه‌ی خستۆته وڵات و
به‌ناوی دۆخی نائاسایی وڵات پارێزبه‌ندی (حصانه)ی له‌سه‌ر
ئه‌ندام په‌رله‌مانه نه‌یاره‌كانی لابرد و شه‌ڕی له‌گه‌ڵ
په‌كه‌كه‌ده‌ست پێ كرد و له‌لایه‌كی دیكه‌ش ده‌یه‌وێ
له‌ژێر په‌رده‌ی كوده‌تا هه‌موو خاوه‌ن ڕاكان ده‌ستگیر
بكا و حیسابی خۆی له‌گه‌ڵ نه‌یاره‌كانی ساف بكات. ئه‌و
كاره په‌له‌پروزێ و سه‌ركێشیانه‌ی ئه‌ردۆگان زۆر له
وڵاتانی دۆستی خۆیشی نیگه‌ران كردووه، كه‌ناڵی دۆیتچه
ڤێڵه له ڕاپۆرتێكدا ده‌ڵێت: ئه‌م كوده‌تایه گرژی گه‌وره‌ی
خستۆته نێوان ئه‌مریكا و توركیاوه به‌تایبه‌ت پاش ئه‌وه‌ی
ئه‌ردۆگان به‌فه‌رمی داوای له ئه‌مریكا كرد فه‌تحوڵڵا
گویله‌ن سه‌رۆكی بزوتنه‌وه‌ی خزمه‌ت كه ئێستا له ئه‌مریكا
نیشته‌جێیه ڕاده‌ستی توركیا بكات. به‌ئه‌نجامدانی
كوده‌تاكه تاوانباری ده‌كات، پێشتریش وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی
توركیا ڕایگه‌یاند په‌یوه‌ندیه‌كانی ئه‌مریكا و وڵاته‌كه‌ی
كاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌بێت ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا ئاماده نه‌بێت
گویله‌ن ڕاده‌ستی توركیا بكات. له‌لایه‌كی دیكه جمس
گلابه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگری ئه‌مریكا ده‌رباره‌ی
ئۆپه‌راسیۆنی پاكتاوكردنی توركیا ڕایگه‌یاند: ئه‌م
بارودۆخه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی شه‌ڕی
داعش ده‌بێت، چونكه زۆربه‌ی ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌ی
گیراون له‌شه‌ڕی تیرۆر دژی داعش به‌شداریان كردووه و
ژماره‌یه‌كی زۆر له‌وانه‌ی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا
كردووه دوورخراونه‌ته‌وه یا ده‌ستگیركراون، گومانی
تێدانیه ئه‌مه‌ش نسكۆیه‌ك ده‌بێت هاوكاری كردن له‌گه‌ڵ
توركه‌كان قورس‌تر ده‌بێت. ده‌رباره‌ی ئه‌و كوشتن و ڕه‌شبگیریه‌ی
له توركیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت جۆن كه‌یری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی
ئه‌مریكان ڕایگه‌یاند: ئه‌وان پشتگیری له وڵاتی
توركیا ده‌كه‌ن له‌به‌رامبه‌ر كوده‌تاچیه‌كان، به‌ڵام
پێویسته هه‌موو شتێك به‌یاسایی به‌ڕێوه بچێت و نا
بێت له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وه ئامانجه‌كان به‌دی بهێنرێن.
دۆخی ئاڵۆزی توركیا و ناوچه‌كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر
داهاتووی توركیا ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه كورد
چۆن ده‌توانێت ئه‌م بارودۆخه به‌سوودی خۆی بگۆڕێت،
پێویسته سه‌ركردایه‌تی كورد واز له ناكۆكی و وه‌هم و
كه‌لله‌ڕه‌قی بێنن چاو له‌هه‌ڵه‌كانی یه‌كتر بپۆشن و
بیر له‌داهاتووی نه‌ته‌وه‌كه‌یان بكه‌نه‌وه، شیكردنه‌وه‌ی
ورد بكه‌ن بۆ سیاسه‌ت و جوڵه‌ی دژه‌كانی كورد به‌تایبه‌ت
توركیا و ئێران له ئێستادا به‌ره‌و كوێ ده‌ڕوات،
ئاماژه‌كانی پشتی كوده‌تاكه ڕۆڵی چیان ده‌بێت له‌سه‌ر
بارودۆخی ئێستای كورد و هه‌رێمی كوردستان، چونكه دژه‌كان
سه‌ره‌ڕای كێشه زۆره‌كانی نێو خۆیان هه‌ركات بیانه‌وێ
له‌سه‌ر كێشه‌ی كورد و په‌یوست به‌م بابه‌ته له‌سه‌ر
مێزی گفتوگۆ یه‌كده‌گرنه‌وه، ئه‌و بانگه‌وازه‌ی هه‌ندێك
له‌سه‌ركرده‌كانی كورد په‌یڕه‌وی ده‌كه‌ن، ئه‌وان بابه‌ته‌كه‌یان
به‌جدی نه‌گرتووه و پێیه‌وه نیگه‌ران نین، له‌وه
تێگه‌یشتوون ئه‌و هه‌موو نیگه‌رانیه‌ی له‌نێوان خه‌ڵك
و لایه‌نه سیاسیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه هی ئه‌وه
نیه نائومێدیان بكات، ئه‌وان ده‌زانن هه‌تا كار به‌م
شێوه‌یه بڕوات، ئه‌م سه‌ركردایه‌تیه سیاسیه‌ی ئێستا
كورد هه‌یه‌تی نه‌ڕاپرسی پێ ئه‌نجام ده‌درێت و نه‌ده‌وڵه‌تی
كوردیشی پێ ڕاده‌گه‌یه‌نرێت.
|