به حوكمی ئه‌وه‌ی ( ڕۆشنبیری ) زۆر زێتر په‌یوه‌سته
به (فیكر و زه‌هنیه‌ت و قه‌ڵه‌م)ه‌وه ، ده‌بوو زۆر
جیاواز بێت به ( سیاسه‌ت)ه‌وه كه زۆر وا ڕێده‌كه‌وێ
له‌سه‌ر مل قرتاندنی دۆست و خوێش دامه‌زرا بێت ، بۆ
نموونه مه‌قه‌سه‌كه‌ی رۆسپێر ملی زۆر له هاوڕێیانی
دوێنێی قرتاند هه‌تا دوایی ملی خۆیشی پێ په‌ڕاندرا!!
مێژووی حوكمڕانی لای كورد به میری كورد ده‌ستیپێكردووه
ئه‌ویش له خۆی زیاتر كه‌س نابینێت بۆیه سل ناكاته‌وه
سه‌ری مرۆڤه نزیكه‌كانی له جه‌سته جیابكاته‌وه(
برۆ شه‌ره‌فننامه و شۆرشه‌كانی عه‌لائه‌دین سجادی
بخوێنه‌وه ، ئه‌و میره‌ی سۆران كه بۆته ڕه‌مزی
ناسیۆنالیستی كوردی ، سه‌ره‌تا له ماڵباتی خۆی ده‌ستی
پێكرد)، سكرابه سیاسیه‌كانیش هێنده په‌نجه‌ی یه‌كتریان
شكاندووه ، هیچ به‌یتارێك نه‌یتوانیوه ئه‌و په‌نجه
شكاوانه چاك بكاته‌وه .
نه‌وشێروان باس له‌و په‌نجه‌شكێنه‌رانه ده‌كاته هه‌روه‌ها
ئه‌وه‌ی دوێنی خه‌باتی له‌گه‌ڵ كردووه ، به خاین
ناوزه‌دی كردووه! ده‌مه‌وێ بێژم حوكمڕانی كورد پڕه
له پارادۆكسی چ له قۆناغی ده‌ره‌به‌گی یا حیزبی(ناو
شاخ ) یا (سه‌رمایه‌داری) (ناو شار)بی ، زۆربه له
مێژووی خۆیان بوێر و وه‌ستایانه له په‌نجه شكاندنی
یه‌كتر درێغیان نه‌كردووه، شكاندنه به جۆرێك بووه
(قادر به‌یتاری ره‌حمه‌تی ) به هانایان نه‌هاتووه ئه‌و
په‌نجانه بگه‌ێنه‌ته‌وه یه‌كتر!
له هه‌ناوی مێژووی حوكمڕانی شار 1992-2016 سه‌ركرده
و بنكرده‌یه‌كی زۆر له گه‌نده‌ڵی تێوه‌گڵاون به
جۆرێك هه‌ندێكیان له ده‌وڵه‌مه‌ندنیان زگیان به‌ل
بووه ، هه‌ژاری واش دروستبووه جه‌سته‌ی بۆته ڕه‌قه‌ڵه،
ڕێك وه‌ك (برنادشۆ)!
هه‌رچی ده‌رباره‌ی سیاسیه‌كان بگوترێ كه‌مه به
تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی سیكرابی سیاسین ، ئه‌وڕۆ و به‌یانی
به ته‌رازووی دوێنێ ده‌پیون ...ئه‌وانه به ڕاستی سه‌له‌فی
عه‌لمانیین!
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی نه‌نگییه و مخابنییه توێژێك له
رۆشنبیران دروستبوونه هیچ كار و پیشه‌یان نییه وه‌ك
بڵێی كوردستان شامی شه‌ریفه . ئه‌و توێژه خوێنده‌واره
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تی و تیڤیه‌كانی هه‌رێم خۆیان به
پاڵه‌وانی فیكری و بێلایه‌نی ده‌ناسێنن ، كه‌چی له
ژێره‌وه زۆربه فس فس پاله‌وان و(
أونوریه جابرییل ریكویتی ) ناسراو به میرابۆ 1749-
1791 فه‌ره‌نسین ! كاك میرابۆ رۆنامه‌نووس و نووسه‌ر و
دبلۆماتكار و سیاسی بوو هه‌ر خه‌تیبی شۆرشی فه‌ره‌نسی
بوو!
میرابۆ له‌به‌رده‌م خه‌ڵك شۆرشگێر بوو خه‌تیبی شۆرشی
فه‌ره‌نسی بوو ، له‌ژێره‌وه‌ش پیاوی مه‌لیكی فه‌ره‌نسا
بوو!
له‌ناو كوردیش رۆشنبیری ئه‌وها هه‌ن سه‌رده‌مێك ده‌یانوت
: ئازادی ، ئازادی ، له‌پاشان به شان و باڵی مه‌لیك
فه‌یصه‌لیان هه‌ڵده‌گوت یا سرودی نیشتمانیان بۆ عیراقی
كورد و عه‌ره‌ب داده‌نا هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی ده‌یگوت ( )
شاری ئازادییه ، ئێستا له ده‌نگی ئه‌مریكا ده‌ڵێت :
ئازادی له‌م شاره باری كردووه!
دكتۆر كه‌مال مه‌زهه‌ر له به‌رایی نۆوه‌ده‌كان له
وتارێكی رۆژنامه‌ی ( هاوكاری )دا ئاماژه‌ی به هه‌بوونی
ئه‌و میرابۆیه له نێو كورد كرد،به‌ڵام كه‌س گرینگی
پێنه‌دا !
ئه‌و میرابۆیه رۆشنبیری گه‌نده‌ڵه گه‌نده‌ڵیه‌كه‌ی
له گه‌نده‌ڵی سیاسیه‌كان خه‌ته‌رتره ، هه‌ر ئه‌ویش
له 1992ه‌وه له‌ناو گیانی سیاسی كورد وه‌ك ئه‌میبایه‌ك
ده‌ژی ، گه‌نده‌ڵی هه‌ندێ سیاسی تۆخ ده‌كا و گه‌نده‌ڵی
هه‌ندێكی تر ره‌ش ده‌كاته‌وه.
له ململانێی زۆنی زه‌رد و كه‌سك دا بیرۆكه‌ی نه‌ته‌وه
دروستكردنی ئه‌وه‌نده لا بچووك بۆته‌وه ، هه‌تا
سیاسیه گه‌نده‌ڵه‌كانیش رێزی ناگرن ، بۆیه له بریتی
ئه‌وه‌ی سیاسیه‌كان له‌به‌ر ده‌رگای بن ، ئه‌و به
فیكه‌یه‌ك له‌به‌ر ده‌رگای سیاسیه گه‌نده‌ڵه‌كانه!
به ڕاستی گرینگه رۆشنبیر رێزی شوناس و پێگه‌ی خۆی
بگرێت هه‌تا سیاسیه‌كان ناچار بن ڕێزی بگرن ، نه‌ك
شكۆی بشكێنن .
|