دیموکراسیەت فریودانی ئینسانەکان..!
سەروەرکەریم
 





چەمکی دیموکراسی و بەکارهێنانی مێژوویەکی زۆرکۆنی هەیەو ،واپێناسەکراوە گوزارشت لە دەنگی زۆرینەبکات و ،یۆنانیەکان دیموکراسیەتیان بەدەسەڵاتی گەڵ بۆ گەل پێناسەکردوە ،بەپێیی گۆڕانی سەردەمەکان پێناسەکان بۆ دیموکراسیەت گۆڕانی بەسەرداهاتەو خوێندنەوەی جۆراوجۆری بۆکراوەو ،بیرمەندانیش لێکدانەوەی جیاوازیان بۆ چەمکی دیمکراسی کردوە .زۆری پێناسەکان وایکردوە چەمکی دیمکراسیەت ببێتە پڕ گرێوگۆڵترین چەمک زۆرتیرین پانتایی قسەکردن لەسەری داگیربکات .
تێکەڵ کردنی چەمکی دیمکراسیەت ،لەگەڵ چەندین چەمکی وەک سوسیاڵ دیمکرات و دیمکراتیەتی مەسیحی ،لەسەدەکانی هەژدەو نۆزدەو بارگاوی کردنی بەشێکی زۆی شۆڕشەکان ،بەچەمکی دیمکراسی و دابڕاندنی شۆڕش ،لەچەمکی ئازادی و دادپەروەری ئاڕاستەی بەشێکی زۆری شۆڕشەکانی بەقازانجی سەرمایەداری شکاندەوەو ،ئەوش بوەهۆکاری لاواز بوونی چەمکی شۆڕش وکۆتایی هێنان بەدەسەڵاتی دیکتاتۆریانە .
جێگاگرتنەوەی دیموکراسی بۆ ئازادی هۆکاری لاوازکردنی هێزی شۆڕش بوو ،لەتەواوی دنیادا و هاندانی هیزە شۆڕش گێڕەکان بوو ،لەجیاتی کۆتایی هێنان بەدەسەڵات و دیکتاتۆرەکان ،لەڕێگەی شۆڕشەوە ،پەنا بۆپڕۆسەی گاڵتەجاڕی هەڵبژاردن بەرن و ،لەوێوەکۆتایی بەدەسەڵاتە دیکتاتۆریەتەکان بهێنن ،گۆڕێنی ئاڕاستەی شۆڕش بۆ سندوقە درۆینەکانی هەڵبژادن و دیمکراسیەتی سەرمایەداری ،زەمەن دوای زەمەن بەناوی گاڵتەجاری هەلىژرادن و دیمکراسیەتەوە مافەکانی ئینسانەکانی کردە قوربانی دریژکردنەوەی نیزامی سەرمایەداری و بەهێزبوون ،چونکە زۆر ئاشکرایە ،لەپڕۆسەی هەلىژاردن دا ،ئەو هێزانە سەردەکەون ،کەسوپاو ئابوریان لەبەردەست دایە .هەرهێزێکی تریش ،لەوگاڵتەجاریە سەرکەوتن بەدەست بهێنێت لەڕێگەی کودەتاو تیرۆری ڕابەرانی یەوە ،یاخود بەسەپاندنی گەمارۆی هێزە سەرمایەدارەکان لەناوی دەبەن .
ئەوڕاستیە روون و ئاشکرایە ،لەسیناریۆی دیموکراسی و گاڵتەجاڕی هەڵبژاردنی سەدساڵی ڕابوردوو وولاتانی باوکی دیموکراسی ،لەئەمریکاوە بگرە بۆ ئەورپاو ووڵاتانی تری دیموکراسی تادەگاتە بەناو سیستمە دیموکراسیەکەی سەرانی مافیای بزووتنەوەی کوردایەتی ،لەباشوری کوردستان بینیوتانە هێزیک ،لەدەرەوەی دووهێزی سەرکی خاوەن هیزی سەربازی و ئابوری ،لەگاڵتەجاڕی هەلبژاردن دا سەرکەوتن بەدەست بهێنن .جگە لەیۆنان ،کەتوانیان سەرکەوتن بەدەست بهێنن ،بەڵام ووڵاتانی دیموکراسی ئەمریکاو خۆرئاوا کەوتنە دژایەتی کردنی سوسیالیستەکانی یۆنان و ناچار بەپاشەکشەیان کردن ،یۆنانیان گەڕاندەوە ژێر ڕکێفی سیاسەتی ئابوریانەی سەرمایەداری دیموکراسی .
لەخۆرئاواو ئەمریکا بەناوی دیمکراسیەتەوە گەورەترین سوکایەتی بەماف و ئازادیەکانی ئینسان دەکرێت .ئەروپای دیموکراسی بەوپەڕی ڕاسستیانە رووبەرووی پەنابەران دەبێتەوە و مافە ئنسانیەکانیان ،بەناوی دیموکراسیەتەوە پێشێل دەکات ،لەکاتێک دا ئەوپەنابەرانەی ڕوویان کردوەتە ئەوروپاو ئەمریکا ،لەئەنجامی هەڵگیرسانی جەنگەکانی ئەوان بەرژەوەندیەکانیان ،لەگەڵ دەوڵەتە دیکتاتۆرەکان ،بەناچاری هەڵهاتنیان هەڵبژاردوە .
بەدوای هەرەسهێنانی بلۆکی خۆرهەڵات ولەبەریەک هەڵوەشانەوەی کۆمارەکانی پێشوی سۆڤیەتی جاران ،هەوڵەکانی بلۆکی خۆرئاوا بەڕابەرایەتی ئەمریکای دیموکراسی دەستی خستەناو تەواوی کێشەئابوری وسیاسیەکانی دنیاو ،ئاراستەکردنی بەقازانجی ئەمریکاو هاوپەیمانەکانی و هەموو ئەو هەنگاوانەشیان ،لەژێرناوی دیموکراسی و سیستمی نوێی جیهان و تاک جەمسەری بوونەوەی جیهان بەڕێوەدەبرد.
زیندوکردنەوەی کێشەی ئایینی و تائیفی و قەومی دروستکردنی چەندین رێکخراوی تیرۆرستی مەزهەنی و ،تالەڕێگەیەوە دەست بخاتەناو تەواوی کێشەکانی ئەو ووڵاتانەی لەکاتی جەنگی سارددا ،لەبەرەی ئەمریکاو خۆرئاوانەبوون .
هەڵگیرسانی شەڕی مەزهەبی و قەومی لە باڵکان و بۆسنەو یگوسلافیا وچەندین ووڵاتی پێشوی بلۆکی شورەوی ،بەناوی نەبوونی دیموکراسی سیمای دیاری خۆرئاوا ئەمریکای دیموکراسی بوو ،بۆئەو ووڵاتانە کەسەدان هەزار زیاتر ئینسان بوونە قوربانی خۆشخەیاڵی دیموکراسی خۆرئاوا .
کاتێک خۆرئاوا دێت بەناوی دیموکراسیەتەوە پشتگیری ،لەئیسلامە توندڕەوکانی چیچان دەکات ،بەمانای دیموکراسی نەبووە،بەڵکو دژایەتی هەژمووی ڕوسیای دوای هەرس هێنانی بلۆکی خۆرهەلات بووەو ترسی لەدوبارەبوونەوەی بەبلۆک بەندی و دووجەمسەری دنیابوە.
هەوڵەکانی ئەمریکاو خۆرئاوا ،لەژێرناوی دیمکراسی و سیستمی نوێ جیهان ،بەتەنها هەوڵێکی سەربازی نەبوو ،تاباوەڕ بەجیهان بهێنێت ،یاخود پاوانی سەربازی بکات ،بەڵکو لەڕیگەی بیرمەندەکانی سەربەڕەوتی دیمکراسی و سیستمی نوێی جیهان ،چەندین تیئۆریان بەیانکرد ،دیارترینیان کۆتایی مێژوو ،شەڕی شارستانیەکان و شەپۆلی سێ یەم.ئەم تیئۆریانە تەکیدیان ،لەسەر ئەوە دەکردەوە کەدەبێت جیهان ئەو دڕندەییەی دوای کۆتایی هاتنی جەنگی ساردقبوڵبکات و ئەمریکای سەرمایەداری بەفریادڕەسی دنیابزانێت ،لەدەستی نیزامی نادیموکراسی سۆڤیەتی جاران.
یەک لایی بوونەی جەنگی سارد بەقازانجی ئەمریکاو خۆرئاوا ،بەتەواوتی دەستی نیزامی سەرمایەداری ئاشکرابوو ،کەنیزامی سەرمایەداری ،جگەلەنیزامێکی دڕندەو دژی ئینسانی هیچی لەگەڵ خۆی هەڵنەگرتوە.دیموکراسیەت تەنها ووێنەیەکی کاریکاتۆری ئەونیزامەبوو ،بۆخۆشخەیاڵکردنی کۆمەڵگای مرۆڤایەتی بەوەهمی ئازادی بازاڕو بەکاڵاکردنی ئینسان لەڕێگەی ڕێکلامی خۆشگوزەرانی و کۆتایی هاتنی نیزامە نادیموکراتی یەکان .
هەموو تیئۆریسۆنانی سەرمایەداری و دیموکراسی تەفسیری کێشەکانی ئینسانیان کورتکردبێتەوە ،لەدوو مانادا ،لەکۆمارەکانی پێشوی سوڤیەت دیموکراسی نەبوو ،بەلام ئەوەتا خۆرئاواو ئەمریکای دیموکراسین و مرۆڤەکان ئازادن چی دەڵێن و چی دەکەن .بڵاوکردنەوەی ئەو وەهمەی دیموکراسیەتی خۆرئاوا ودڵخۆشکردنی ئینسانەکان بە ئازادی بازاڕ،کەئەو قسانەی نیزامی سەرمایەداری و لیبڕاڵ دیموکرات بوو ،هێندەی نەبرد کۆمەڵگای مرۆڤایەتی هێدی ..هێدی ئاشنابوون بەدرۆکانی ئەو نیزامە دڕندەیەو بێکاری و بەکاڵاکردنی ئینسان رڕوون و ئاشکرابوو .کەنیزامی سەرمایەداری بەتەنها ئامانجی کۆیلەکردنی ئینسانە بەوەهمی خۆشگوزەرانی ،ئەگەرنا لەواقیع دا هیچ جیاوزیەکی لەگەڵ نیزامە دیکتاتۆرەکانی ئەوەی غەرب و ئەمریکاپێناسەیان دەکرد نی یە بەڵکو ئەگەر خراپتریش نەبێت .
نەمانی دنیای دووجەمسەری لاچونی بەربەستەکانی بەردەم کۆمپانیا فرەڕەگەزەکان و فراوانکردنی بازاڕی فرۆشتنی چەک و پڕچەک کردنی چەندین وولات ،بەهۆکاری ترسی درەکی و تۆڵەسەندەوە ،بەشێکی زۆری وولاتانی کرد بەژێرقەرزی بانکەکان و کۆمپانیا فرەڕەگەزەکان و فراوان بوونی بێکاری و قوڵ بوونەی ئەزمەکانی نیزامی سەرمایەداری رۆژ دوای رۆژ وەهمەکانی دیموکراسی خۆرئاوای هەڵوەشاندەوە ،ناڕەزایەتی بەدژی بێکاری و نەبوونی ژیانێکی شایستە و بەهێزبوونەوەی بزووتنەی چەپ ،لەبەشێکی زۆر لەووڵاتانی خۆرئاواو ئەمریکای دیموکراسی ،بواری ڕەخسان ،لەناو خودی خۆرئاوا بزووتنەوە تەیاری ڕەگەز پەرستی و ڕاسستی گەشەبکەن و ببنەمەترسی بۆسەرژیانی پەناهێندەکان ،سەرباری هەڵگیرسانی چەندین جەنگی خوێناوی بەناوی بەرگری لەدیموکراسی و دژی تیرۆر ،لەکاتێکدا سەرچاوەی تیرۆری نێودەوڵەتی خودی ئەمریکا ڕابەرایەتی دەکات و چەندنین گروپی تیرۆستی و کۆنەپەرستی لەخۆرهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیا دروسکردوە ،کەئامانجی دروسکردنی ئەوگروپانە، دروسکردنی کێشەی تائیفی و قەومی و ئایینی و دەست خستنە ناوکێشەکانی ووڵاتان و بەکارهێنانی لەبەرژەوەندی خۆی .
چەندین سەرچاوە ئەوڕاستەیە ئاشکرادەکەن ،کەقاعیدو و داعش دروسکراوی خودی ئەمریکای دیموکراسین و دیاری نیزامی دیموکراسی ئەمریکایە بۆ ئینسانەکانی خۆرهەڵات ،تابەناوی شەڕی تیرۆ چەک و جبەخانەکانی بفرۆشێت و ،لەڕێگای کۆمپانیاکانی بازرگانی سامانی سروشتی ژێرخانی وولاتان بەتاڵان بەرێت ودەست بەسەر تەواوی جیهاندا بگرێت و کێشەکان بەقازانجی خۆی یەکلایی بکاتەوە.
ئەمریکای دیموکراسی ،تەنها ئەو وولاتانە تاوانبار دەکات بە نەبوونی دیموکراتی ،کەدژی سیاسەتە داگیرکاری و تاڵانکاریەکانی دەوەستێتەوە ،ئەگەرنا چەندین وولاتی دیکتاتۆری خۆرهەڵات و ئاسیا ،کەبوونەتە مۆتەکەی سەر ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیان ،ئەمریکای دیموکرات خواز ،نەک بێدەنگە بەڵکو بەتەوای پشتیوانیان لێدەکات ،لەنموونەی سعودیەو قەتەر و پاکستان و چەندان وولاتی دیکتاتۆری تر تادەگات بە باشوری کوردستان .
دەبێت ئیتر قسەکردنی ئەمریکاو خۆرئاوا چی مانایەکی هەبێت ؟ دیموکراسیەت ،جگە لەسیناریۆیەکی کاریکاتۆریانەی غەرب و ئەمریکا بۆ داگیرکردن بەرگریکردن ،لەمانەوەی سیستمی سەرمایەدری و دژی ئینسانی نەبێت .
هەموو غەرب بەبەرچاویانەوە خەڵکی باکوری کوردستان ،لەلایەن ئەردۆغانی تیرۆریستەوە قەتڵ و عام دەکرێت ،بەلام ئەمریکای دیموکراسی و غەربی ئینسان دۆست پاڵپشتی ئەو دەسەڵاتە تیرۆریستە دەکەن .ئیتر ماهیەتی ئەو نیزامە جگە لەتیرۆست و نائینسانی دەبێت چی تربێت و چی شتێکی پێ بێت بۆ مرۆڤایەتی ،جگەلەبرسی کردن و شەڕو نائارامی و رشتنی خوێنی ئینسانەکان نەبێت .
هەرخۆشخەیاڵیەک بەدیموکراسی ،بەردەوام بوونی کوشتارو شەڕی مەزهەبی تایفی و قەومی یە ،دەبێت کۆمەڵگای مرۆڤایەتی هەنگاوی جدی بنێت بۆ کۆتایی هێنان بەوەهمی دیموکراسی وئازادی ببێتە جێگای فریودان .
هەنگاو نان بەئاراستەی کۆتایی هێنان بە نیزامی سەرمایەداری و دیموکراسیەتی ئەو نیزامە بەبەهێزبوونی بزووتنەی چەپ و مارکسیەت دەبێت ،دەبێت خەڵکی بەش مەینەت و چەوساوی جهیان خەبات و ئاسۆکانیان یەکبخەن بەدژی ئەو نیزامەو کۆتایی هێنان بەشەڕو ئینسان کوژی و هەژاری .هەتا نیزامی سەرمایەداری بەردەوام بێت ئینسانەکان ئازاد نابن و بەهرەمەند نابن لەژیانێکی ئینسانی .
مارکس واتەنی :ئەگەر بەشەریەت لەهەنگاونان بۆ سوشیالیزم دوابکەوێت ،ئەوابەبەربەریەتی سەرمایەداری دەگات .هەچەند زۆربەی سیماکانی بەربەریەتی سەرمایەداری بوونی هەیە و کۆمەڵگای مرۆڤایەتی بەناوی وەهمی دیموکراسیەوە فریودراوە ،بەلام ئیرادەی ئینسانەکان دەتونێت بەر بو شەپۆلە دڕندانەیەی سەرمایەداری بگرێت .


هؤڵەندا





 

 

           

 

14/08/2016

 

goran@dengekan.com

 

dengekan@yahoo.com