هاتنی داعش بۆ عێراق‌و سوریا له لای زۆربه‌ی شرۆڤه‌كارانی
سیاسی‌و ولاتانی زلهێزو هه‌رێمیش وه‌ك دووباره
دارشتنه‌وه‌ی سنووره‌كانی عیراق‌و سوریا‌و كۆتایی سایكس
پیكۆ له ناوچه‌كه‌دا سه‌یر كرا، به تایبه‌ت بۆ كورد
وه‌ك سوودمه‌ندی سه‌ره‌كی ئه‌و گۆرانكاریانه‌ی ناوچه‌كه
ده‌بینران، له عیراق له رێگای گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ناوچه
دابڕاوه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم‌و كونتڕولكردنیان له
لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه‌وه، له سوریاش له رێگای
كونترولكردنی ناوچه كوردنشینه‌كانی باكوری رۆژهه‌لاتی
سوریا له رێگای هێزه كوردیه‌كانی وه‌ك په‌یه‌ده‌و یه‌په‌گه‌وه،
دواتریش دامه‌زراندنی هه‌ریمێكی نیمچه فیدرالی یاخود
ئه‌وه‌ی پێیده‌وترێت "خۆسه‌ری دیموكراتی". هه‌لبه‌ته
كورد چ له رۆژائاواو له هه‌رێمی كوردستانیش به فعلی
هێزی سه‌ره‌كی بوون بۆ له ناوبردنی داعش، كومه‌ڵگای
نێو ده‌وڵه‌تیش هه‌ر به‌و شێوه‌یه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ
كردن. ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كرا له سه‌ره‌تای هاتنی داعش
بۆ عیراق‌و سوریا تاوه‌كو كوده‌تا سه‌ربازیه‌كه‌ی
توركیاش ئایینده‌یێكی گه‌ش بوو بۆ كورد، ئه‌مه‌ش له
بنه‌ره‌تدا بۆ ئه‌وه ده‌گه‌رایه‌وه كه هێزه
ئیقلیمیه‌كان به تایبه‌ت توركیا‌و ئیران‌و زلهێزه
جیهانیه‌كانی تریش وه‌ك ئه‌مریكاو روسیا به‌سه‌ر دووبه‌ری
جیاوازه‌و دابه‌شكرابوون. دیاره مێژووش ئه‌وه‌ی سه‌لمه‌نده‌ووه
كه ده‌سكه‌وته‌كانی كورد به‌زۆری له ناكۆكی هێزه هه‌رێمیه‌كانه‌وه
بووه، تا ئه‌وه‌ی ده‌ست‌و قامی كوردی تێدا هه‌بووبێت،
چونكه كورد هه‌رده‌م یاریكه‌ری سه‌ره‌كی ململانێكان
نه‌بووه به‌ڵكو یاریپێكراوو بووه له لایه‌ن ئه‌م
هێزانه‌وه، به‌ڵام ئه‌مه هه‌رگیز به‌و مانه‌یه نایه‌ت
كه كورد نه‌یتوانیووه سوود مه‌ند بێت له‌و ناكۆكیانه‌داو
بێ ده‌سكه‌وتیش نه‌بووه له‌و یاریانه‌دا.
ئێستا دوای ئه‌و ململانێیه‌ی نێوان به‌ره‌ی سوریا‌و
ئیران‌و روسیا‌و له لایه‌ك‌و توركیا‌و به‌شێك له
ولاتانی كه‌نداویش له لایه‌كی تره‌وه له‌سه‌ر
ئایینده‌ی سوریا‌و داعش، ئه‌م هاوكێشه‌یه خه‌ریكه
كۆتایی پێدێت له رێگای گۆرینی ئاراسته‌ی سیاسه‌تی هه‌رێمی
توركیا له دوای كوده‌تا سه‌ربازیه‌كه‌ی ته‌مموزی ئه‌م
ساڵدا، به تایبه‌تریش له رێگای ئه‌و سه‌ردانه‌ی سه‌رۆكی
توركیا بۆ روسیا. ده‌توانین بلێین كه گۆڕانی ئاراسته‌ی
سیاسه‌تی ئیقلیمی توركیا بۆ كۆمه‌لێك فاكتر ده‌گه‌رێته‌وه
كه پرسی كورد جه‌وهه‌ره‌كه‌یه‌تی. توركیا ترسی زۆری
هه‌یه له‌وه‌ی هێزه كوردیه‌كانی سوریا كه نزیكایه‌تییكی
ئایدویۆلۆژی‌و سه‌ربازی پته‌ویان هه‌یه له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه
بتوانن هه‌رێمێكی فیدرالی دروست بكه‌ن له سوریا، به‌تایبه‌ت
ئه‌وه‌ی مه‌ترسیه‌ی زیاتر كردووه مامه‌ڵه‌كردنی ئه‌مریكاو
به‌شێك له هیزه ئه‌وروپیه‌كانه له‌گه‌ڵ هێزه
كوردیه‌كانی سوریا، تا ئه‌و ئاسته‌ی توركیا وای ده‌بینێت
كه ئه‌مریكا ئه‌جێندایێكی تایبه‌تی خۆی هه‌یه له
سوریا. هه‌ڵبه‌ته نیگه‌رانیه‌كانی ئێرانیش له هی
توركیا كه‌مترنین له ناوچه‌كه‌دا به تایبه‌ت به‌رامبه‌ر
هه‌رێمی كوردستان‌و كونترۆڵكردنه‌وه‌ی ناوچه كوردیه‌كانی
پیشوتری ده‌روه‌ی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم له ده‌ستی داعش،
به جورێك كه ئه‌سته‌مه هه‌رێمی كوردستان دوای
رۆشتنی داعش بیانبه‌خشێته‌وه به عێراقی شیعی. دوای
هاتنی داعش ئێران چه‌ندین جار به ئاشكرا‌و نهێنی به
ده‌سه‌لاتدارانی حكومه‌تی هه‌رێمی راگه‌یاندووه كه
ئه‌وان دژی دابه‌شبوونی عیراق‌و سه‌ربه‌خۆی هه‌رێمی
كوردستانن، چ سه‌ردانه‌كه‌ی مالیكی بۆ سلێمانی‌و چ سه‌ردانه‌كه‌ی
شاندی یه‌كێتی بۆ تاران ده‌كرێت بخرێنه چوارچێوه‌ی ئه‌و
هه‌ڵمه‌ته‌ی كه ئێران به‌جدی ده‌یه‌وێت هه‌موو هه‌نگاوه‌كانی
هه‌رێم چ له ناوه‌خۆه‌وه له‌رێگای به شێك له حزبه
كوردیه‌كانه‌وه چ له رێگای حكومه‌تی مه‌ركه‌زیش له
رێگای حه‌شدی شه‌عبی‌و جێگیركردنیان له ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری
كه‌ركوك‌و دووزخورماتوو خانه‌قین ئه‌و هه‌نگاوه‌ی هه‌رێم
فه‌شه‌ل پێبهێنێت، یاخود هه‌ر هیچ نه‌بێت جێگیركردنی
حه‌شدی شه‌عبی له ناوچه ناكۆكه‌كاندا وه‌ك كارتێكی
گوشار دژی هه‌رێم به‌كار بهێنێت. هه‌رچه‌نده به‌شێك
له گوتاری سیاسی‌و به‌شێك له رۆشنبیرانیش پێیان وایه
كه بارزانی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی سه‌ربه‌خۆی بۆ كۆمه‌لێك
مه‌رامی سیاسی ناوخۆییه تا ئه‌وه‌ی نیه‌تێكی جدی له
پشته‌وه بێت، هه‌لبه‌ته ئه‌وه‌ی تایبه‌ت بێت به مه‌رامی
سیاسی ده‌كرێت ئه‌مه تاڕه‌ده‌یه‌ك راست بێت، به‌ڵام
راستتره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه بارزانی زۆر جدیه‌و ده‌یه‌وێت
به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت پرۆسه‌ی سه‌ربه‌خۆی به ئه‌نجام
بگه‌یه‌نێت، چونكه به‌پێی زۆرینه‌ی ناوه‌نده‌كانی
توێژینه‌وه‌و به شێكی به‌رچاوی چاودێرانی سیاسیش ئه‌گه‌ر
ئه‌م جاره ئه‌و پرۆسه‌یه دوابخرێت ئه‌وا ئه‌سته‌مه
له دۆخێكی نیمچه ئارامی‌و سه‌قامگیری سیاسی‌دا جارێكی
تر رێگا به كورد بدرێت له عیراق جیابێته‌وه، به
تایبه‌ت ئه‌گه‌ر عیراق‌و سوریا ئه‌و دۆخه‌ی ئێستایان
تێپه‌رێنن‌و بگه‌رێنه‌وه سه‌ر پێی خۆیان، چانسی
لێكترازانی ئه‌و دوو ولاته زۆر كه‌م ده‌بێت.
كوده‌تا سه‌ربازیه‌كه‌ی 15 ته‌مموز ده‌كرێت سه‌ره‌تای
راچله‌كینێكی فراوان بێت له دووباره دارشتنه‌وه‌ی
سیاسه‌تی هه‌رێمی‌و ده‌ره‌وه‌ی توركیا به تایبه‌ت له
گه‌ڵ روسیا كه ئه‌مه‌ش به بێ پرسی سوریا‌و هاوكاری
ئێران مه‌حال ده‌بێت. بۆیه به دوور نابینرێت ئه‌ردۆگان
جۆرێك له سازش بكات له‌سه‌ر دۆخی سوریا‌و مانه‌وه‌ی ئه‌سه‌د،
به تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی هه‌ر یه‌كه له ئێران‌و
روسیا له كاتی كوده‌تا سه‌ربازیه‌كه‌دا پالپشتی خۆیان
بۆ ئه‌ردۆگان پیشان دا، تا ئه‌و ئاسته‌ی سه‌رۆك پۆتین
ووتی كه ئه‌و یه‌كه‌م سه‌رۆك بووه له كاتی كوده‌تاكه‌دا
به تیلیفۆن پێوه‌ندی به ئه‌ردوگانه‌وه كردووه. ئه‌م
تێگه‌یشتنه زیاتر تۆخ بووه‌و كاتێك وه‌زیری ده‌روه‌ی
ئیران له كاتی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ توركیا‌و له 12 ئه‌و
مانگه‌دا، پێشنیاری دیدارێكی سێ لایه‌نه‌ی كرد له
نێوان هه‌ر یه‌كه له روسیا‌و توركیا‌و ئێران پێوه‌ندار
به جیاوازیه‌كانی نێوانیان به تایبه‌تیش پرسی سوریا.
ئه‌وه‌ی ده‌كرێت له‌و نزیكبوونه‌وه چاوه‌ڕی بكرێت ئه‌وه‌یه
كه كێشه‌ی مانه‌وه‌ی ئه‌سه‌دو پالپشتی روسیاش له
هێزه كوردیه‌كانی رۆژاڤا كرۆكی ئه‌و دیداره بێت. ئه‌گه‌رێكی
زۆر چاوه‌ڕوانكراوه كه هه‌ر یه‌كه له توركیا‌و
ئێران بگه‌نه له‌یه‌ك گه‌یشتنێك (دوور نیه ریكه‌وتنێكیش)
كه له‌سه‌ر حسابی ده‌سه‌كه‌وته‌كانی كورد بێت له هه‌ریه‌كه
له سوریا‌و عیراقدا. واتا توركیا هاوكاری ئێران بكات
بۆ ئه‌وه‌ی رێگا نه‌دات هه‌رێمی كوردستان هه‌نگاوی سه‌به‌رخۆی
بنێت، یه‌كه‌م له رێگای گوشار خستنه سه‌ر بارزانی كه
ئێستا سه‌ركردایه‌تی ئه‌و گوتاره ده‌كات، دووه‌میش
توركیا هاوكاری سوونه‌كان به تایبه‌تیش ئوسامه نوجه‌یفی
ئه‌سیل نوجه‌یفی نه‌كات بۆ دامه‌راندنی هه‌رێمێكی
فیدرالی سوننی له عێراقدا. له به‌رامبه‌ریشدا ئێران
(تا ره‌ده‌یه‌ك روسیاش) هاوكاری توركیا بكه‌ن كه هێزه
كوردیه‌كانی سوریا نه‌توانن هه‌رێمیكی فیدرالی دابمه‌زرێنن
له باكوری سوریادا. ئیتر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌كرێت
توركیا واز له لادانی به‌شار ئه‌سه‌دو پالپشتی
ئوپۆزسیۆنی سوریاش بهێنێت. هه‌رچه‌نده "ابراهیم كالنی"
قسه‌كه‌ر به ناوی ئه‌ردوگان ئه‌وه‌ی دووپات كرده‌وه
كه هه‌ڵویستی ئه‌ردۆگان له به‌رامبه‌ر ئه‌سه‌ددا
گۆڕانی به‌سه‌ردا نه‌هاتووه به‌ڵام ئاماژه سیاسیه‌كان
ئه‌وه‌مان پێنالێن.
واتا ئه‌وه‌ی بواری سازش كردن‌و ریكه‌وتنی تێدایه له
نیوان ئه‌م هێزانه‌دا به ده‌رجه‌ی یه‌كه‌م گره‌و
كردنه له‌سه‌ر كورد، بۆ توركیا له‌سه‌ر كوردانی سوریا،
كه تا ئێستاش وه‌ك به شێك له هێزه‌كانی په‌كه‌كه
ده‌یان بینێت، بۆ ئێرانیش له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان كه
به مه‌ترسی له سه‌ر ئاسایشی یه‌كپارچه‌ی خاكی عیراق‌و
رێگر له‌به‌رده‌م باڵابوونی حكومه‌تێكی شیعه له
عیراقدا ده‌یان بینێت. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته دوور نیه
ئیران سه‌ركردایه‌تی بونیاتنانه‌وه‌ی پێوه‌ندیه
دبلوماسیه‌كانی نێوان عیراق‌و توركیاش بكات كه له سه‌رده‌می
مالكیدا گه‌یشته ئه‌وپه‌ری خراپی. بێگومان بونیاتنانه‌وه‌ی
پێوه‌ندیه‌كانی عیراق‌و توركیا به ده‌رجه‌ی یه‌ك له
سه‌ر حیسابی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت، چونكه هه‌رێمی
كوردستان گورزێكی كوشنده‌ی به‌رده‌كه‌وێت به خراپی
پێوه‌ندیه‌كان له گه‌ڵ توركیادا به جورێك كه‌زۆر
زیاتره له‌تێكچوونی پیوه‌ندیه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌ر
درواسێیكی ترد، چونكه كوردستان له دوای 2010 سێبه‌شی
داهاته‌كانی له رێگای توركیاوه به‌ده‌ست ده‌هێنێت به
تایبه‌ت له بورای فرۆشتنی نه‌وتدا كه رولێكی گه‌وره‌ی
بینیووه له‌و سه‌ربه‌خۆیی ئابوری و گه‌شه‌سه‌ندنی
پێوه‌ندی سیاسی‌و ئابوری‌و هه‌تا ئه‌منیه‌كانی هه‌رێمیش.
له‌م حاله‌ته‌دا ته‌نیا ئومێد كه بۆ كورد بمێنیته‌وه
له سوریا‌و عیراقدا ده‌كرێت ئه‌مریكا بێت، واتا كورد
ده‌بێت له به‌رامبه‌ردا گره‌و له‌سه‌ر ناكۆكیه‌كانی
نێوان ئه‌مریكا له لایه‌ك‌و روسیا‌و ئێران‌و توركیا له
لایێكی تره‌وه بكات كه ئه‌مه‌ش مه‌حال نیه به‌ڵام
پێشناچێت زۆر جێگای ئومێد بێت بۆ كورد.
زوبیر ره‌سول/
خوێندكاری دكتۆرا له زانكۆی ئێكسیتر
|