به ده‌گمه‌ن مر‌ۆڤم دیوه هێنده‌ی مرۆڤی کورد خه‌ونی
به سه‌ربه‌خۆییه‌وه دیبێت، که هۆکاره‌که‌یشی ئه‌وه‌یه
کورد به‌بێ نیشتمان له دایک ده‌بێت. له‌دوای ڕووخانی
ئیمپرایه‌ری مادد (Median Empire)ه‌وه، که لانی که‌م
شه‌شسه‌د ساڵ پێش هاتنی مه‌سیح بووه، هه‌ر کوردێک له
هه‌ر شوێنێکدا هاتبێته دنیاوه، هه‌ستی کردووه شتێکی
که‌مه، ئه‌ویش سه‌ربه‌خۆییه، به‌ڵام ئایا کورد له
واقیعدا چه‌ند کاری بۆ هێنانه‌دیی ئه‌و خه‌ونه‌ی
کردووه؟
دیاره وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیارێکی ئاوا ئاسان نییه،
به‌ڵام به‌بێ ئه‌و پرسیاره‌یش ناکرێت هیچ له‌باره‌ی
کورده‌وه بڵێم. که‌واته ئه‌و پرسیاره ده‌رگه‌یه‌که
بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ لێیه‌وه بچێته ناو دنیای که‌سایه‌تیی
کورده‌وه. هه‌وڵ ده‌ده‌م به‌پێی توانای خۆم وه‌ڵامی
ئه‌و پرسیاره بده‌مه‌وه.
ئه‌و خه‌ونه وای کردووه مرۆڤی کورد سه‌ره‌ڕای ئه‌و
هه‌موو زوڵمه‌ی له کۆنه‌وه تاکو ئه‌مڕۆ لێی ده‌کرێت،
نه‌توێته‌وه و له‌پێناویدا بژی. ئه‌مڕۆ له کاتێکدا
ده‌بینین زۆر نه‌ته‌وه‌ی دیکه‌ی زیندووی ئه‌م دنیایه
ته‌نیا له ماوه‌ی هه‌زاروچوارسه‌د ساڵی ڕابوردوودا
سڕاونه‌ته‌وه، زمانیان له ده‌ست داوه، ئاڵایان نه‌ماوه،
شوناسیان ون بووه، ئه‌مازیگ به نموونه، که نزیکه‌ی
له‌ناو شوناسی عه‌ره‌بدا تواوه‌ته‌وه، به‌ڵام کورد
توانیویه‌تی ده‌وروبه‌ری چل میلیۆن که‌سی خۆی بپارێزێت،
تا ڕاده‌یه‌ک سنووره‌کانی بناسێته‌وه، ئاڵاکه‌ی
بهێڵێته‌وه، ده‌ست به زمانه‌که‌یه‌وه بگرێت و به
کاری بهێنێت، کۆمه‌ڵێک پارت و ڕێکخراوی سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی
و فه‌رهه‌نگی دابمه‌زرێنێت. له‌پاڵ ئه‌وانه‌دا کۆمه‌ڵێک
هونه‌رمه‌ند، نووسه‌ر، ئه‌کته‌ر، موزیکژه‌ن و هیی دیکه‌ی
هه‌ن. مانای وایه ئه‌و خه‌ونه هه‌میشه کوردی به
زیندوویی هێشتووه‌ته‌وه. ده‌بێت ئه‌وه‌یش بزانین کورد
زۆر له نه‌ته‌وه‌کانی دیکه زیاتر له سێنته‌ری عه‌ره‌ب
و ئیسلامه‌وه نزیک بووه، که ئه‌مه مانای وایه هه‌وڵی
زۆری داوه نه‌توێته‌وه… به‌ڵام ئایا هه‌ر ئه‌و خه‌ونه
وای نه‌کردووه کورد زۆر شتی دیکه له ده‌ست بدات؟
کورد ته‌نیا یه‌ک لای سه‌ربه‌خۆییی دیوه، ئه‌ویش سه‌ربه‌خۆییی
خاکه. سه‌یر نییه ئه‌گه‌ر سێبه‌شی ناوی کورد چ هیی
کچ و چ هیی کوڕ پێوه‌ندییان به خاکه‌وه هه‌بێت. کورد
وا ده‌زانێت کاتێک خاکی خۆی هه‌یه و ئاڵاکه‌ی تێدا به‌رز
ده‌کاته‌وه، خاوه‌نی هه‌موو شتێکه، به‌ڵام ئه‌مه
نیشانه‌ی کورتبینییه. من به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان
خۆم به کورد ده‌زانم و له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌کی زۆری خه‌ڵکی
کوردستانه‌وه ئه‌و مافه‌م پێ دراوه، بۆیه ڕێ به
خۆم بده‌م ڕاشکاوانه بنووسم.
ئێمه ده‌زانین کورد ژێرده‌سته بووه و ڕێگه‌ی نه‌دراوه
له بواری سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی، فه‌رهه‌نگی و
ئابووریدا خۆی پێ بگه‌یه‌نێت، به‌ڵام ئایا هه‌ر مانه‌وه‌ی
به ژێڕده‌سته‌یی مانای وا نییه وه‌ک پێویست هه‌وڵی
بۆ ڕزگاری نه‌داوه؟ وه‌ک گوتم فۆکه‌سی گه‌وه‌ری له‌سه‌ر
خاک بووه، بۆیه لایه‌نه‌کانی دیکه‌ی فه‌رامۆش کردووه،
که ئه‌وانه مه‌رجی سه‌ره‌کین بۆ ڕزگاربوون. ئایا
پارت و ڕێکخراوه سیاسییه‌کانی کورد به‌گشتی چاک
کاریان کردووه؟ پلانی نوێ و سه‌رده‌مییانه‌یان بۆ
ژیان داناوه و ئاستی که‌سایه‌تیی کوردیان به‌رز
کردووه‌ته‌وه؟ وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه‌یش ئاسان نییه،
چونکه له هه‌ندێک سه‌رده‌مدا توانیویانه هه‌وڵی باش
بده‌ن. هه‌روه‌ها که‌موزۆر جیاوازیی له‌نێوان پارتێک و
یه‌کێکی تردا هه‌یه. ده‌بێت ئه‌وه‌یش بزانین شته‌که
له پارچه‌یه‌که‌وه بۆ پارچه‌یه‌کی دیکه‌ی کوردستان
جیاوازه. بۆ نموونه له باکوور و ڕۆژئاوادا پێشکه‌وتنێک
لانی که‌م له بواری فه‌رهه‌نگیدا ده‌بینرێت، که
زیندووترین به‌ڵگه ده‌رکه‌وتنی ژنه له بواری سیاسی
و سه‌ربازیدا. مرۆڤ زۆر به ڕوونی ده‌بینێت له‌وێدا ژن
چۆن له به‌رانبه‌ر داعشدا ده‌جه‌نگێت، که پێشتر له‌و
باره‌یه‌وه نووسیومه.* ئه‌مه له خوارووی
کوردستاندا که‌متر ده‌بینرێت. له‌پێش نه‌وه‌ده‌کاندا
هه‌وڵی چاک دراوه، به‌ڵام ورده‌ورده ئه‌و هه‌وڵانه
نه‌ماون. پارته ئیسلامییه‌کان له‌و ڕووه‌وه کاریان
بۆ ئه‌وه کردووه ژن بۆ دواوه بگه‌ڕێته‌وه و له
ماڵ ده‌رنه‌چێت.
کورد له خوارووی کوردستاندا سوود له‌و ناکۆکییانه‌ی
حوکوومه‌تی به‌عسی عێراقی و ئه‌مه‌ریکا و ڕۆژئاوا ده‌بینن
و له ساڵی 1991دا چه‌ند شارێک ڕزگار ده‌که‌ن، که ئه‌مه
خاڵێکی ڕه‌ونه‌قداره له مێژووی کورددا، به‌ڵام ئایا
پارت و ڕێکخراوه سیاسییه‌کان له ماوه‌ی ئه‌و چاره‌که‌سه‌ده‌یه‌دا
چ هه‌نگاوێکی گه‌وره‌یان ناوه؟ ئایا توانیویانه
داهاتی خه‌ڵک به‌رز و ڕێژه‌ی نه‌خوێنده‌واری نزم بکه‌نه‌وه؟
ئایا تواینیویانه بواری په‌روه‌رده وا لێ بکه‌ن
بتوانێت نه‌وه‌ی نوێ به دیدێکی نوێ پێ بگه‌یه‌نێت؟
ئایا ئه‌و زوڵمه‌ی له‌سه‌ر ژن هه‌بوو کۆتاییی پێ هات؟
نه‌خۆشخانه‌ی نوێیان دامه‌زراند؟ بێکارییان چاره‌سه‌ر
کرد؟ ئه‌و سرووشته‌ی له‌ژێر کیمیابارانی ڕێژیمی (سه‌ددام
حسێن)دا سووتا، زیندوو کرایه‌وه؟ کاری منداڵان قه‌ده‌غه
کرا؟ سه‌ره‌ڕای فرۆشتنی نه‌وتێکی زۆر، که‌چی ئه‌وه
لانی که‌م ساڵێکه مووچه نه‌دراوه، به مه‌رجێ ده‌وامی
قوتابخانه، نه‌خۆشخانه و هه‌موو فه‌رمانگه‌کانی دیکه
هه‌یه. ڕێژه‌ی نه‌خوێنده‌واری له جاران زیاتره.
ڕۆژبه‌ڕۆژ ژن که‌متر له ده‌ره‌وه ده‌بینرێت و که‌متر
له جاران ڕێی ده‌درێت به‌شداری له مه‌یدانی کاردا
بکات. له‌سه‌ر شه‌قامه‌کاندا منداڵ هه‌ندێکیان کاری ده‌ستفرۆشی
و هه‌ندێکیان سواڵ ده‌که‌ن. گه‌نده‌ڵی گه‌یشتووه‌ته
ئاستێک، منداڵانیش له‌نێوان خۆیاندا باسی ده‌که‌ن.
هه‌ندێک له پارته‌کان بۆ شاردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو که‌موکووڕییه،
درووشمی ڕزگارکردنی خاک به‌رز ده‌که‌نه‌وه، چونکه ده‌زانن
مرۆڤی کورد له ئاستی ئه‌و درووشمه‌دا زۆر هه‌ستیاره.
هه‌موو ئه‌مانه پێمان ده‌ڵێن خه‌ونبینین به خاکه‌وه
به‌س نییه و سه‌ربه‌خۆیی به‌و شێوه‌یه نایه‌ته دی.
جووه‌کانیش ماوه‌یه‌کی زۆر وه‌ک کورد بێ‌نیشتمان بوون،
به‌ڵام ئه‌وان پێش ئه‌وه‌ی بیر له خاک بکه‌نه‌وه،
بیریان له هه‌موو ئه‌و شتانه کرده‌وه، که بۆ سه‌ربه‌خۆیی
گرنگن. کورد ده‌ستی به‌و خه‌ونه‌یه‌وه گرتووه، به‌ڵام
ئه‌وه‌ی ماوه سنووری خه‌ونه‌که‌ی فراوان بکات، تاکو
زۆر شتی دیکه‌یش بگرێته‌وه.
* ئه‌نیتا ئێسپانده‌ر پێشتر چه‌ند جارێکی دیکه له‌باره‌ی
ئه‌و ژنانه‌ی باکوور و ڕۆژئاوای کوردستانه‌وه
نووسیویه‌تی. ئه‌مه لینکی یه‌کێکیانه، که هه‌ر خۆم
وه‌رمگێڕاوه:
http://www.dengekan.info/dengekan/gshty/22119.html
|