شەقام .. بێزار
پێ .. بێزارو
پێڵاو .. بێزار
کەچی .. هەنگاو
بەخێرایی کیسەڵ مەترێ
لەساڵێکا ..
بەلای بێزارییا دەڕوا
گێل و گەمژە ..
بێ عار .. بێ عار
...................
رووبار .. بێزار
شەپۆل .. بێزار
کەنار .. بێزار
کەچی .. ماسی
لەسەر ڕیتمی کێشی پەنجەی
ڕاوچی .. سەمای
ئەڤین دەکات ، لەگەڵ قولاپ
بێ عار .. بێ عار
...........................
بەندی عەلی - سلێمانی
ئەیلولی ٢٠١٦
|