ئەگەر لەسەر ئاستی ناوخۆ تا ئاستێک حیزبەکانی ناو
دەستەڵات نەتوانن کاری سەربەخۆییانە بکەن و درێژکراوەی
ستراتیژ و ئاسایشی نەتەوەیی تورکی و ئیرانی بن ، ئەو
بۆ خۆی لە نێوان زۆنی زەرد و سەوزدا ململانێیەکی قورس
هەیە ، کە دەتوانین بڵێین درێژکراوەی ململانێ ناوچەی و
جیهانیەکانە بە بچوکی لەم هەرێمەدا ، ئەگەر یەکێتی و
زۆنی سەوز وەک درێژکراوەی ئێرانی ، بەرواورد بکەین بە
زۆنی زەردی پارتی و تورکی ، ئەوا ئەو کارتەی کە بەدەست
ئێرانەوەیە ، کە دەکاتە زۆنی سەوز بۆ ئێرانی ، جگە لە
کۆمەڵێک مهامی سەرەتایی نابێتە کارتێکی زۆر بەهێز
بەدەست ئێرانەوە ، چونک ئێران ناوەندی عێراق و حکومەتی
ناوەندی بەدەستەوەیە ، تەنها هێندە پێویستی بە زۆنی
سەوز هەیە کە سنورەکانی بۆ بپارێزێت و نەهێڵێت
ئۆپۆزسێونە کوردی و فارسییەکان چالاکی سەربازی بکەن و
پەیوەندییە ئابورییەکانی بۆ پەرە پێبدات و ئاگای لە
هێڵی سنوری دەسەڵاتی ئێرانی بێت کە دەکاتە ئەمدیو
دێگەڵە ، لە بەرامبەردا تورکیا زۆر پێوستی بە پارتی
هەیە وەک کارتی بەهێز بەکاری بهێنێت ، چونکە ناوەندی
دەسەڵاتی عێراقی بەدەست تورکیاوە نیە ، بگرە دژیشی
بەکار دەهێنرێت چونکە سونە لە ئێستادا سفر بونەتەوە لە
عێراقدا ، کەواتە تورکیا پارتی پێویستە بۆ شەڕی ناو
عێراق و پشتیوانی گەڕانەوەی سونە و شەڕی موسڵ و شەڕی
کەرکوک و تورکمانەکان و شەڕی پەکەکە و شەڕی پەیەدە و
پاراستنی بۆری غاز و نەوت و شەڕی ناوخۆی تورکیای
کوردەکان ، هەر بۆیە بە پلان لە ماوەی داهاتودا کاریان
بۆ مۆنۆپۆلکردنی کۆی دەسەڵاتەکان کرد و ئێرانیش بە
گۆڕینەوەی لە گەڵ ناوەندی عێراقیدا بێدەنگی لێکرد بە
مەرجێک کێشە بۆ حکومەتی ناوەندی بەغدای ئێرانی دروست
نەکەن (سەرۆکایەتی کۆماری عێراق و بێدەنگی لەبەرامبەر
عەبادیدا) ، ئەوەش دەزانین بەرژەوەندییەکانی ئێرانی و
تورکی هەزاران جار گەورەترە لە بەرژەوەندی ئێران لەگەڵ
ئەم هەرێمە ، وە یان تورکیا لەگەڵ ئەم هەرێمە ، بۆیە
هەر کات دەچنە سەر مێزی گفتوگۆ یەکەم کارت کە
دەیگۆڕنەوە و دەیفرۆشن بەیەک کارتی کوردە ، ئەمەش
ڕەگێکی مێژووی هەیە ( ئەماسیە ، ئەرزڕۆم ، زەهاو) ، وە
ئیرادەی حیزبەکانی ناوخۆ بەهێزتر نیە لە بەکارتکردنی
دەسەڵاتی ئەم هەرێمە لە لایەن تورکیا و ئێرانەوە ،
ئەمە وای کرد کە پارتی بە پلانی تورکی و بێدەنگی
ئێرانی و گەلحۆیی سیاسی یەکێتیەوە ، کۆی جومگەکانی
دەسەڵات داگیر بکات (لە کوێ شەش سەرۆکایەتی تەنها
سەرۆکایەتی پەرلەمان لای پارتی نیە ) دوای ئەوەی
بزوتنەوەی گۆڕان دروست بو کاری لەسەر دو تەوەرە کرد :
تەوەرەی یەکەم : ستراتیژی سەربەخۆی هەرێم :
کە لە ئامانجەکانی بزوتنەوەی گۆڕاندا هاتوە ، کە هەرێم
خاوەنی ستراتیژی سەربەخۆی خۆی بێت و درێژکراوەی
ستراتیژی ئێرانی و تورکی نەبێت بەڵکو وەک دو وڵاتی
دراوسێ لەسەر بناغەی بەرژەوەندی هاوبەش مامەڵە بکەن ،
لەگەڵ ئەمانەشدا کار بکرێت بۆ بە دامەزراوەیی کردن و
دەستاودەستکردنی دەسەڵات ، بەڵام لەگەڵ دەرکەوتنی داعش
و گۆڕانی هاوکێشە ناوچەیی و سەربازی و جوگرافییەکاندا
، ئەم ئامانجە پەکی کەوت و دەسەڵاتی وڵاتە ناوچییەکان
زیاتر کاریان لەسەر بە پاشکۆکردنی ئەم دەسەڵاتە
ناوچەییانە کرد ، ئەم ئامانجە مەودای کاردن بۆی کەوتە
داهاتوی دورەوە .
تەوەرەی دووەم : هاوسەنگی هێز.
هەر لەگەڵ پاوانکردنی دەسەڵاتەکان لای پارتی و بێدەنگی
ئێران لەم پاوانکردنە وەک کارت لە بەرامبەر بەغدادا ،
بزوتنەوەی گۆڕان هەر لەسەرەتاوە ڕایگەیاند کار بۆ
هاوسەنگی هێز دەکات ، پارتی کەوتە داڕشتنی پلانێک کە
نەهێڵێت هاوسەنگی دروست ببێت ، ئەڵبەت کە سەرۆکایەتی
پەرلەمان بەدەست گۆڕانەوە بو هەوڵی بۆ درا ، بەڵام
بارزانی کە زانی ئەمە بەشێکە لە هاوسەنگی هێز،
پەرلەمانی پەک خست ، ئەم پەک خستنە ئەگەر ئۆکەی
وڵاتانی لە پشت نەبوایە هەرگیز نەیدەتوانی ئەوە بکات ،
دوای ئەوەی کە نەوشیروان مستەفا ڕایگەیاند هاوسەنگی
هێز دەگێڕینەوە هەر لەو کاتەوە بارزانی کاری لەسەر
جەستەی شەق و شڕی یەکێتی کرد ، کە بتوانێت لەوێوە ئەم
هەوڵە پەک بخات ، چونکە باشترین کارت بۆ پارتی کارتی
باڵێکی یەکێتی بو، ئەیتوانی لەڕێ ی بەشێک لە
یەکێتییەوە کە کارتی بەهێزی دەستی پارتیە بۆ ئەم هەوڵە
، نەهێڵێێت هاوسەنگی هێز سەر بگرێت ، ئەمەش لەوێوە دێت
کە پێشتر ئەم باڵەی ناو یەکێتی لە ڕێی پاوانکردنی
ئابورییەوە کردبوە کارتێکی بەهێز بۆتێکدانی یەکێتی
ناو یەکێتی و بەرەی هاوسەنگی هێز و پتەوکردنی
جوگرافیای دەسەڵاتی پاونکردن و پاوانخوازییەکەی پارتی
، هەر بۆیە لەگەڵ یەکەم ڕاگەیاندنی دوای ڕێککەوتنی
گۆڕان و یەکێتی و داواکردنی گەڕانەوەی هاوسەنگی هێز ،
ئەم تەکتیکە لە بەرامبەر یارییەکانی نەوشیروان
مستەفادا کاری لەسەر کرا ، لە ڕی ی کارتی باڵێکی ناو
یەکیتی سەر بە پارتی خۆییەوە هەوڵێک درا بۆ پەک خستنی
ئەم بەرەی هاوسەنگییە ، پێم وایە تا داوی شەڕی موسڵ و
گەڕانەوەی سونەکان بۆ ناوەندی حوکمی عێراقی ئەم
پاوانکردنە بەردەوامی دەبێت ، لەو کاتەشدا کە زەمینە
هەبێت دەبێت نەوشیروان مستەفا بتوانێت ناو هەناوی ئەم
بەرەی هاوسەنگیە بەهێز بکات تا بە ئامانجەکانی بگات ،
لە کۆتایدا من پێم وایە دە کەس بیت و لەسەر هێڵی یەکێ
لە وڵاتە بەهێزەکان کار بکەیت دەتوانیت میللەتێک داگیر
بکەیت ، بەڵام میللەتێکت لەگەڵ بێت و لەسەر خەتێ لە
وڵاتانی بەهێزی ناوچەیی نەبیت فەشەل دەهێنیت.
|