هه‌یكه‌ل و پێكهاته‌ی حزبی له كوردستان به‌شێوه‌ی هه‌ره‌مییه.
سكرتێر، سه‌رۆك یان ئه‌میندار خاوه‌نی بڕیار و ده‌سه‌ڵاتی
یه‌كه‌مه. نه‌خۆشكه‌وتنی یان مردنی كه‌سی یه‌كه‌می
ناو حیزب، شڵه‌ژانێكی گه‌وره لای سه‌ركردایه‌تی و ئه‌ندامانی
ئه‌و حزبه دروست ئه‌كات. له دوای نه‌خۆشكه‌وتنی مام
جه‌لالیش ئه‌وه به‌ڕوونی ئه‌بینین له ناو یه‌كێتی
نیشتمانی كوردستان.
رۆژی 1 ی سێپته‌مبه‌ری 2016، جێگرانی سكرتێری گشتی یه‌كێتی
نیشتمانی كوردستان به‌یاننامه‌یه‌كیان بڵاوكرده‌وه‌و
رایانگه‌یان كه چیتر "پاوه‌نخوازی" قبوڵناكه‌ن بۆ هه‌ر
پرسێك ئه‌بی له‌لایه‌ن "ناوه‌ندنی بڕیاری یه‌كێتی"، په‌سه‌ندكرابێت
وه‌ك خۆیان له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه‌یان پێكردووه.
ئه‌م دۆخه‌ی ناویه‌كێتی چی كاریگه‌رییه‌كی ئه‌بێـت له‌سه‌ر
دۆخی كوردستان؟ پرسیاره سه‌ره‌كییه‌كه‌یش ئه‌وه‌یه
بۆچی یه‌كێتی گه‌یشته ئه‌م ڕۆژه؟
دوای نه‌خۆش كه‌وتنی تاڵه‌بانی، ئه‌و حیزبه به‌ته‌واوی
دابه‌ش بوو به‌سه‌ر دوو باڵی سه‌ره‌كی. ئه‌وه‌ش دوای
ئه‌وه‌ی كه به‌رهه‌م ساڵح و كۆسره‌ت ره‌سول جێگرانی
سكرتێری گشتی یه‌كێـتی گۆمه‌كه‌یان شڵقان به
بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك و راگه‌یاندنی ئه‌وه‌ی
كه چیتر رازینین به‌وه‌ی كه بێ ئه‌وان یه‌كێتی
بڕیاربدات وه‌ك خۆیان ناویانناوه "پاوانخوازی"، هه‌ر
دوای ئه‌وه‌ش ئێران یه‌كسه‌ر وه‌فدێكی گه‌یانده
سلێمانی. ئه‌وه‌ش كارێگه‌ری گه‌وره‌ی ئێران نیشان ئه‌دات
له‌سه‌ر یه‌كێتی. بێگومان ئه‌و وڵاته چی له به‌رژه‌وه‌ندی
خۆی بێت ئه‌وه ئه‌كات.
ئێران به كه‌یفی خۆی ئه‌توانێت یاری به سه‌رانی ناو
یه‌كێـتی بكات، له‌و رووه‌شه‌وه قسوری نه‌كردووه.
ئاستی به‌هێزبوونی هه‌ر باڵێكیش په‌یوه‌سته به‌وه‌ی
كه چه‌ند گوێڕایه‌ڵی ئێران ئه‌بێت. له هه‌موو حاڵه‌ته‌كانیشدا،
به‌رژه‌وه‌ندی ئێران له‌وه‌دایه كه یه‌كێتی پارچه
پارچه نه‌بێت. له دوای غیابی تاڵه‌بانی و مانه‌وه‌ی
یه‌كێتی به‌هۆی ئێرانه‌وه بووه، ئه‌گه‌ر ئه‌و وڵاته
نه‌بوایه ئێستا ئه‌و حزبه به فیعلی دابه‌شببوو.
باڵه‌كه‌ی هێرۆ ئیبَراهیم، جگه له‌وه‌ی هاوپه‌یمان سه‌ره‌كی
ئێرانه، له پارتی دیموكراتی كوردستانیشه‌وه نزیكه
یان باشتر بڵێم پارتی له‌به‌رخاتری خۆی به‌رژه‌وه‌ندییه
ئابووری و سیاسییه‌كانی ئه‌م باڵه‌ی پاراستووه و به‌باشی
ئه‌زانێ به‌به‌هێزی بمێنێته‌وه. چونكه ره‌نگه
پێیان وابێت ئاینده‌ی یه‌كێتی بۆ باڵی هێرۆ ئیبراهیم
ئه‌حمه‌ده، كه زیاتر خۆی له شێوازێكی بنه‌ماڵه‌یی
ئه‌بینێته‌وه (مانه‌وه‌ی قوباد تاڵه‌بانی له هه‌ولێر
ئامانجێكی گرنگی پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌هێنێته‌دی
ئه‌ویش ئه‌وه‌یه به حكومه‌ته‌كه ناوترێت تاك حزبی).
ئه‌م بۆچوونه‌یش پشت ئه‌ستوره به‌و راستییه‌ی، هه‌رچی
جومگه سه‌ره‌كییه‌كانه خه‌ریكه له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی
تاڵه‌بانییه‌وه كۆنترۆڵ ئه‌كرێت: قوباد تاڵه‌بانی، كه
به‌س له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كوڕی تاڵه‌بانییه چه‌ندین پۆستی
پێدراوه تا ئێستا، دوا پۆستیشی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی
هه‌رێمه. پاڤێڵ تاڵه‌بانی له ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی
یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كارده‌كات (به‌ته‌واوه‌تی
نازانرێت پۆسته‌كه‌ی چییه). وه‌رگرتنی ئه‌م پۆستانه
له‌لایه‌ن ئه‌م دوو به‌ڕێزه له‌كاتێكدایه كه هه‌موو
ژیانیان له رۆژئاوا به‌سه‌ربردووه و هیچ ئاگایان له
موعاناتی خه‌ڵكی كوردستان نییه، چونكه له‌ناو
موعاناتی كۆمه‌ڵگای كوردی به واقیعی نه‌ژیاون ئه‌وه‌یشی
كه ئه‌یزانن له رێگه‌ی هه‌ندێ كه‌سه‌وه یان
میدیاوه ئه‌وه‌ش حاڵی میدیای كوردییه كه ئه‌یبینین.
پۆڵاد تاڵه‌بانی به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای دژه‌تیرۆری سه‌ربه
یه‌كێتییه. لاهوری شیخ جه‌نگی كراوه به لێپرسراوی
ده‌زگای زانیاری سه‌ربه یه‌كێـتی. ئه‌مانه و چه‌ندین
كه‌سی تر له بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی كه له شوێنه هه‌ستیاره‌كانی
ئه‌و حزبه دانراون به‌تایبه‌تیش جومگه ئه‌منییه‌كان
كه ئه‌م سیفه‌تیش زیاتر له پارتی ئه‌چێت. شاناز
ئیبراهیم ئه‌حمه‌دیش چه‌ندین پۆست و پله‌و پایه‌ی وه‌رگرتووه.
له‌تیف ره‌شید، كه له دوای ساڵی 2003 ه‌وه له به‌غداده،
له‌سه‌ر حیسابی كورد چه‌ندین پۆستی پێدرا، وه‌ك وه‌زیر
و راوێژكاری سه‌رۆك كۆمار، كه ئه‌گه‌ر هاوزاوای تاڵه‌بانی
نه‌بوایه نه‌یئه‌توانی بچوكترین پۆست وه‌ربگرێت.
وه نه‌بێت ئه‌م باڵه‌ی ئێستای ناو یه‌كێتی، كه ناوی
خۆیان ناوه "ناوه‌ندی بڕیاری یه‌كێتی"، داد‌و بێداده‌كه‌یان
بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك بێت، وه‌ك خۆیان نوسیویانه له
به‌یاننامه‌كه‌یاندا. ده‌ركردنی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ی
كۆسره‌ت ره‌سوڵ و به‌رهه‌م ساڵح، بۆ دوو هۆكاری سه‌ره‌كیی
ئه‌گه‌ڕێته‌وه یه‌كه‌م: وه‌ك خۆیان ئه‌ڵێن "په‌راوێزخستنیان
و پاوه‌نخوازی" له بڕیاردان له‌لایه‌ن باڵی هێرۆ
ئیبراهیم ئه‌حمه‌ده‌وه، دووه‌مه‌یش: "دارایی یه‌كێـتی"،
كه خۆیان به مه‌غدور ئه‌زانن، واتا هه‌موو
دادوبێداده‌كه‌یان بۆ ئه‌و دوو هۆكاره ئه‌گه‌ڕێته‌وه،
هه‌ردوكیشی په‌یوه‌ندی به‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیانه‌وه هه‌یه،
به‌ڵام له‌ناو به‌یاننامه‌كه‌یاندا هه‌ندێ پرسی په‌یوه‌ست
به رێككه‌وتنی نێوان یه‌كێتی و پارتی و بژێویی خه‌ڵك
و كه‌سوكاری شه‌هیدانیان باسكردووه تا "خۆپه‌رستی"
پێوه دیارنه‌بێت و لۆمه‌یان نه‌كرێـت به‌وه‌ی كه ته‌نها
داوای ده‌سه‌ڵات و پاره دارایی ئه‌كه‌ن.
هیچ حزبێكی كوردی نییه و نابێت به‌م قۆناغه‌ی یه‌كێتیدا
تێپه‌رنه‌بێت. تا تاڵه‌بانی توانای كاركردنی هه‌بوو
كێشه‌كانی ناو یه‌كێـتی دیارنه‌بوون به‌و شێوه‌یه‌ی
ئێستا، به‌ڵام دوای خۆی كێشه‌كان سه‌ریان هه‌ڵدا،
هۆكاری ئه‌وه‌ش ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نه‌بوونی دامه‌زراوه‌یی
و به‌رژه‌وه‌ندی مادیی و دووباره‌بوونه‌وه‌ی ده‌موچاوه‌كان
له ماوه‌ی چل ساڵی رابردوو له‌ناو ئه‌و حیزب و
دورستبوونی ململانێ له نێوانیان و "ده‌سه‌ڵاتی تاكه
كه‌سی و ته‌قدیسكردنی سه‌ركرده‌یه‌ك" و مانه‌وه‌ی به
درێژای ته‌مه‌نی له‌و پۆسته. بێگومان ئه‌م قسه‌یه بۆ
پارتیش راسته. جیاوازی یه‌كێتی و پارتی له‌وه‌دایه،
پارتی هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه "حزبێكی بنه‌ماڵه‌یی" بووه
به‌ڵام یه‌كێتی له‌م ساڵانه‌ی دوای به‌ره‌و حزبێكی بنه‌ماڵه‌ی
رۆیشتووه.
ئه‌م كێشانه چه‌ند كاریگه‌رییه‌كی سلبیان ئه‌بێت،
دیارترینیان بریتین له: سه‌رقاڵكردنی زیاتری خه‌ڵك و
له‌بیربردنه‌وه‌ی كێشه سه‌ره‌كییه‌كان، درێژه‌كێشانی
قه‌یرانه ساسیی و داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان،
دورستكردنی شڵه‌ژان و ناسه‌قامگیری له‌ناوچه‌كه.
پاشانیش پارتی به‌پله‌ی یه‌كه‌م سودمه‌ند ئه‌بێت له‌م
كێشانه‌ی ناو یه‌كێتی. چونكه ئێستا باس باسی كێشه‌كانی
ناو یه‌كێتییه‌و به‌ده‌گمه‌ن میدیاكان و سیاسییه‌كان
ئه‌په‌رژێنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه باسی "په‌خستنی په‌رله‌مان"
و قه‌یرانی دارایی و "ئیفلیجبونی حكومه‌ت" و پرسه‌كانی
تری وه‌ك دواكه‌وتنی موچه و پاشه‌كه‌وتكردنی بكه‌ن.
karwantayib@gmail.com
|