ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر وه‌فدێكی یه‌كێتی نیشتمانی
كوردستان سه‌ردانی ئێرانیان كرد. له‌وێ كوبوونه‌وه‌یان
له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌پرسانی ئه‌و وڵاته كردووه. دواتر
مه‌سعود بارزانی سه‌ردانی توركیا كرد و بانگهیشتنامه‌یه‌كیشكی
ئێرانی به‌ده‌ستگه‌یشتووه. ئه‌م سه‌ردانانه‌ی كاربه‌ده‌ستانی
كورد چی كاریگه‌رییه‌كیان له‌سه‌ر دۆخی هه‌رێمی
كوردستان ئه‌بێت؟ بۆچی حزبه‌كان رێكناكه‌ون؟
رۆڵی ئێران زۆر كاریگه‌ربووه له‌سه‌ر حزبه كوردییه‌كان،
هه‌ر له نیوه‌ی دووه‌م سه‌ده‌ی بیسته‌م تا ئه‌گاته
ئه‌مڕۆ. هه‌رچی توركیایه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه دانی به
بوونی كورددا نه‌نابوو، ره‌تیشیئه‌كرده‌وه كه بوونی
هه‌بێت. ئه‌گه‌ر بۆی كرابێت، له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئێران و
عیراق و وڵاتانی عه‌ره‌بی، رێكه‌وتووه تا كورده‌كان
سه‌ركووت بكرێن. به‌ڵام رووڵی ئێران به‌جۆرێكی تر بووه،
تا توانیویه‌تی پیلانگێڕی كردووه و به‌كاریهێناون، به‌تایبه‌تیش
له ماوه‌ی جه‌نگی ئێران-عیراق. ئه‌نجامه‌كه‌یشی زیاتر
ماڵوێرانی هاوڵاتیانی ئاسایی كورد و گوند نیشنه‌كان
بووه.
له‌م ساڵانه‌ی دوای رووخانی به‌عس، وا ده‌رئه‌كه‌وت كه
پارتی زیاتر نزیك بێت له توركیا وه‌ك له ئێران، به‌ڵام
زیاتر له میدیاكان وا نیشانئه‌درێت، ئه‌گه‌رنا
نزیكایه‌تی ئه‌و حزبه له ئێران هیچ كه‌متر نه‌بووه
له یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، چونكه ئه‌وه ره‌گوڕیشه‌یه‌كی
مێژوویی هه‌یه. به‌ڵام له‌وه ئه‌چێت ئه‌و دوو وڵاته
خۆیان له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتبن كه توركیا به حوكمی
نزیكی جوگرافی، هه‌ژموونی به‌سه‌ر زۆنی زه‌رد و
ئێرانیش به حوكمی نزیكی له زۆنی سه‌وز – نیلی كاریگه‌ری
له‌سه‌ر یه‌كێـتی هه‌بووه.
نزیك بوونه‌وه‌كه‌ی پارتی له توركیا مێژوویه‌كی
دورودرێژی نییه، به‌ڵكو گه‌لێك دوای رووخانی به‌عسه‌وه
دروست بوو. زیاتریش نزیك بوونه‌یه‌كی ئابوریه‌و په‌یوه‌ندی
به گرێبه‌ستی نه‌وت و بزنسه‌وه هه‌یه و له دوای
هاتنی ئاك پارتی بۆ ده‌سه‌ڵات دروستبووه و پته‌وبووه،
ئه‌گه‌ر نا پێش ئه‌وه هیچ مامه‌ڵه‌یه‌كی ره‌سمی له‌گه‌ڵ
پارتی نه‌ئه‌كرا. به‌ڵام هه‌رچی ئێرانه له رووی كه‌لتوری
و سیاسییه‌وه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر پارتی و یه‌كێتی و
زۆربه‌ی حزبه‌كانی تر هه‌یه. واتا په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه
نییه چی كه‌سێك و لایه‌نێك له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات بێت.
یان به‌مانایه‌كی تر، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان پارتی و
توركیا ئه‌توانین بڵێن ناوی بنێین: پارتی دیموكراتی
كوردستان- پارتی داد و گه‌شه‌پێدان. ئه‌وه‌نه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی
حزبییه ئه‌وه‌نه په‌یوه‌ندییه‌كی حكومی نییه. واتا
پارتی ناتوانێت گره‌و له‌سه‌ر ئه‌وه بكات كه دوای
ئاك پارتی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌و حزبه‌ی
دێـته ده‌سه‌ڵات چۆن ئه‌بێت.
وه‌نه‌بێت یه‌كێتیش خه‌ون به‌وه‌وه نه‌بینێت كه په‌یوه‌ندی
له‌گه‌ڵ ئاك پارتی هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌وه ئاك پارتییه
كه تا ئێستا نه‌یویستووه ئه‌و په‌یوه‌ندییه دروست
بێت.
ئێستا كه پارتی و گۆڕان كێشه‌یان هه‌یه و یه‌كێتیش
له‌ولاوه خۆی وه‌ك بێلایه‌نێك نیشان ئه‌دات. ئه‌مانه
ته‌نها رۆڵه‌كه ئه‌بینن ئه‌گه‌رنا سیناریست و ده‌رهێنه‌ره‌كه
هه‌ر ئێران و توركیا-وڵاتانی كه‌نداون. سه‌ردانی وه‌فدی
یه‌كێتی بۆ ئێران و پارتیش به سه‌رۆكایه‌تی بارزانی
بۆ توركیا و پاشانیش ئێران، ته‌نها بۆ ئامۆژگاریكردن
یان ئاراسته‌كردنیانه. چونكه لۆژییكی هێز پێمان ئه‌ڵێت
كێ لاوازبێت ئه‌بێ له‌ژێركاریكه‌ری به‌هێزبێت. دوای
ماوه‌یه‌كیش كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌و سه‌ردانانه ئه‌بینین.
هه‌ر رێككه‌وتنێكی نێوان پارتی و گۆڕان-یه‌كێـتی له
تاران و ئه‌نقه‌ره‌وه، به ئاگاداری ئه‌مریكا تێپه‌ڕئه‌بێت.
ئه‌و قسانه‌ی كه له‌لایه‌ن كه‌سایه‌تی و كاربه‌ده‌ستانی
گوڕان، یه‌كێتی، پارتی، كۆمه‌ڵی ئیسلامی و یه‌كگرتووی
ئیسلامی ئه‌كرێن له میدیاكان و كۆبوونه‌وه‌كانی
نێوانیان هیچ به‌هایه‌كیان نییه و بڕیار لای خۆیان
نییه. هیچكام له به‌پرسانی ئه‌و حزبانه به‌بێ ئه‌و
دوو وڵاته‌ی ناوچه‌كه، ناتوانن یه‌ك هه‌نگاویش بنێن
بۆ ئاسایی كردنه‌وه‌ی په‌یوندییه‌كانی نێوانیان و
ئاسایی كردنه‌وه‌ی دۆخی هه‌رێمی كوردستان.
به كورتی هه‌ریه له ئێران و توركیا، ئه‌گه‌رچی
ناكۆكیان هه‌بێت، به‌ڵام له‌سه‌ر ئه‌وه ته‌بان كه هه‌ریه‌كه
له یه‌كێتی- گۆڕان و پارتی و حزبه‌كانی تری كوردستان
چی رۆڵێكیان پێبدرێت سیاسییه‌كانی كوردستانی عیراق ته‌نها
ئیشیان جێیه‌جێكردن یان رۆڵبینینه‌كه‌یه. هه‌ر ئه‌و
دوو وڵاته شێوازی ململانێكانی نێوان ئه‌م هێزانه
ئیداره ئه‌ده‌ن، به‌ڵام له هه‌موو حاڵه‌تێكدا ئه‌بێ
به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا پارێزراو بێت و پێشتر
پرسی پێكرابێت.
karwantayib@gmail.com
|