له‌دوای كۆتایی هاتنی حوكمی به‌عس تاكو ساڵی 2013 هه‌زاران
عه‌ره‌ب به‌تایبه‌ت سوننه به‌هۆی زه‌ق بوونه‌وه‌ی
كێشه‌ی تائیفی و مه‌زهه‌بی له عیراق هاتنه كوردستان
و نیشته‌جێ بوون و تێیدا مانه‌وه، زۆربه‌شیان وه‌كو
پزیشك و مامۆستا و ئه‌ندازیار و فه‌رمانبه‌ر له
داموده‌زگاكانی حكومه‌ت ده‌ست به‌كار بوون، هه‌ندێكیشیان
كاری سه‌ربه‌خۆیان ده‌كرد، له هه‌موو بارێكدا بژێوی
ژیانیان له زۆرێك له هاووڵاتیانی هه‌رێم مسۆگه‌ر تر
بوو، هه‌رچه‌نده هه‌موو شه‌پۆلێكی كۆچبه‌ری وڵاتی
خانه‌خوێ ده‌خاته ته‌نگانه‌وه، به‌ڵام هه‌رچۆنێك
بێت هه‌رێمی كوردستان به‌و شێوه‌یه كاریگه‌ری له‌سه‌ری
نه‌بوو تاكو كۆچ و ئاواره بوونی عه‌ره‌به‌كان به‌هۆی
هاتنی داعش بۆ ناو خاكی عیراق و داگیركردنی موسڵ و به‌شێكی
فراوان له‌خاكی عیراق و كوردستان، له‌گه‌ڵ هێرشه‌كانی
ڕێكخراوی تیرۆرستی داعش بۆ سه‌ر عیراق و كوردستان
ژماره‌یه‌كی زۆر له هاووڵاتیانی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی
داعش به‌هه‌موو نه‌ته‌وه و مه‌زهه‌به‌كانه‌وه تووشی
كاره‌سات و ماڵوێرانی و ئاواره‌یی بوون، بۆ پاراستنی
ژیانیان به‌ناچاری ڕوویان له هه‌رێمی كوردستان كرد،
ئه‌مه‌ش كۆمه‌ڵی كاردانه‌وه‌ی به‌باری نه‌رێنی و نه‌رێنی
دا لێكه‌وته‌وه، چه‌ندین كه‌مپینیان له دژ پێكهێنرا
و كه‌میش نه‌بوون ئه‌وانه‌ی داوایان ده‌كرد هاوكاری
بكرێن، چونكه كورد هه‌م خۆی ئاواره‌یی زۆری بینیوه و
هه‌میش وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌كی تینوی دیموكراسی و مافی
مرۆڤ ده‌یویست ئه‌و ئاوارانه باشترین مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ
بكرێت، له‌و ڕوانگه‌یه‌وه كۆمه‌ك و هاوكاری زۆریشیان
كرا. به‌ڵام پێویسته ئارامی و ئاسایشی هه‌رێم له‌به‌رچاو
بگیرێت.
به‌هۆی جه‌نگی داعش و گوشاره تائیفیه‌كانی شیعه به‌رامبه‌ر
عه‌ره‌بی سوننه، ئیتر كۆچ بووه دیارده و ئاواره به‌لێشاو
ڕووی له هه‌رێمی كوردستان كرد، زۆری ئاواره و كه‌م
توانایی ئابووری و ئیداری حكومه‌تی هه‌رێم نه‌یتوانی
له كامپی تایبه‌ت دا كۆیان بكاته‌وه، ئه‌مه كارێكی
وای كرد ئاواره‌كان له‌گه‌ڵ دانیشتوانی شار و گونده‌كانی
هه‌رێم تێكه‌ڵ بوون، ئێستا هه‌موویان جێگیر بوون و هه‌ندێكیان
بوونه خاوه‌نكار و به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیان، هه‌موویان
ژیانیان پارێزراوه و كه‌وتونه‌ته ژیانێكی ئارام، هه‌ر
نه‌بێت به‌راورد به‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی شیعه، ئه‌گه‌ر هه‌ندێ
كه‌س نیشته‌جێ بوونی ئاواره‌یان به‌م شێوه‌یه به‌لاوه
ئاسایی بێت، ئه‌وه‌ی ئاسایی نیه بۆ هه‌رێمێكی بچووكی
چوار پارێزگایی وه‌ك هه‌رێمی كوردستان ئه‌و ڕێژه زۆر
و بێ به‌رنامه‌ی لێشاوی ئاواره عه‌ره‌به سوننه‌كانه
كه به‌پێی ئاماری (وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عیراق)
تا 1-5-2015 كۆی گشتی ئاواره گه‌یشتۆته (555772)
خێزان و (2,834,437) كه‌س بووه، ئه‌مه‌ش بۆ هه‌رێمی
كوردستان ناهاوسه‌نگیه‌كی زۆر هه‌یه له‌گه‌ڵ ناوچه‌كانی
تری عیراق، قورساییه‌كی زۆر كه‌وتۆته سه‌ر هه‌رێمی
كوردستان، سه‌ره‌ڕای سه‌رهه‌ڵدانی هه‌موو ئاكامه‌كانی
ئه‌م دیارده‌یه هه‌ر له كێشه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه
بگره تا هه‌ڵاوسانی نرخ و كرێی عه‌قار و كاڵاكان و
دابه‌زینی كرێی كار و په‌ره‌سه‌ندنی دژایه‌تی و ده‌ركردنی
بێگانه، به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی مه‌ترسی بۆ سه‌ر
ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و بڵاوبوونه‌وه‌ی دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی
و به‌رتیل وه‌رگرتن له‌ناو داموده‌زگاكانی حكومه‌ت و
سه‌رهه‌ڵدانی چه‌ندین كێشه‌ی هاوشێوه‌ی ئه‌مانه، له‌لایه‌كی
تریش له‌ڕووی ئه‌و قه‌باره زۆره‌ی ئاواره و باره
قورسه‌ی له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كێشه‌ی
لایه‌نه خزمه‌تگوزاریه‌كانی وه‌ك ته‌ندروستی و ئاو و
كاره‌با و په‌روه‌رده.....هتد كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه
له‌سه‌ر شانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌وه‌شی لێ ده‌فامرایه‌وه، پێشچاو ده‌خرا به‌هۆی
هاتنی ئاواره‌كان چه‌ندین كێشه سه‌ری هه‌ڵداوه، سه‌ره‌ڕای
به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی شتومه‌ك و خوارده‌مه‌نی و به‌رزبوونه‌وه‌ی
كرێی خانوو و كه‌م بوونه‌وه‌ی هه‌لی كار و دروست بوونی
چه‌ندین كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و نانه‌وه‌ی پشێوی و
نائارامی، له ڕاپۆرتێكدا ئاماژه كرا بوو: ئێستا له‌ڕووی
هاوسه‌رگیری و پێكهێنانی خێزان خه‌ڵكی كورد له هه‌رێم
زیاتر داوای كچی عه‌ره‌ب ده‌كه‌ن، چونكه ژن و كچی عه‌ره‌ب
خه‌رجیان كه‌مه و له‌ڕووی سێكسیشه‌وه به‌هێزترن، ئه‌و
پیاوانه‌ی داوای كچ و ژنی عه‌ره‌ب ده‌كه‌ن زۆربه‌یان
ژنیان هه‌یه. ئه‌وه‌ش بۆخۆی كێشه‌یه‌كی تره له‌به‌ر
ئه‌وه پێویسته كاری ئاواره‌كان به‌یاسا ڕێك بخرێت و
له‌ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كان كه‌مپی نیشته‌جێ بوونیان بۆ
بكرێت بۆ دابین كردنی ژیانێكی ئاسووده، له‌لایه‌كی تر
سه‌رهه‌ڵدانی چه‌ندین كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی كه‌به كه‌لتووری
كورد نامۆن، به‌پێی ڕاپۆرتێكی كه‌ناڵی ئه‌لجه‌زیره به‌شێك
له ئاواره عه‌ره‌ب و فه‌له‌ستینیه‌كان له هه‌رێمی
كوردستان ده‌ستیان داوه‌ته فرۆشتن و بازرگانی كردن به‌ئه‌ندامی
جه‌سته‌ی خۆیان به‌تایبه‌ت گورچیله فرۆشن، به‌هۆی نه‌بوونی
یا هه‌ر هۆیه‌كی تره‌وه ئه‌و كه‌سانه ناچارن بۆ پاره
ئه‌ندامی جه‌سته‌یان ده‌فرۆشن، ئه‌م جۆره ئاكارانه
به‌كۆمه‌ڵگای كوردی نامۆن و كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر
كۆمه‌ڵگای كوردی ده‌بێت.
تا ئێره په‌یوه‌ندی به‌مافی مرۆڤ و ئاواره‌ییه‌وه هه‌یه،
ئه‌ی داهاتووی ئاواره عه‌ره‌به‌كان چی به‌سه‌ر دێت،
هه‌ر به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام ده‌بێت یاخود حكومه‌تی
هه‌رێم پلان و به‌رنامه‌ی داهاتووی هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ر
كردنی ئه‌م كێشه‌یه، ئێستا به‌شێك له شار و گونده‌كانی
ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش ڕزگار كراون، به‌ڵام هیچ پێناچێت
ئاواره‌كان مه‌یلی گه‌ڕانه‌وه‌یان هه‌بێت بۆ زێد و
شوێنه‌كانی خۆیان، حكومه‌تی عیراقیش هیچ په‌رۆشیه‌كی
بۆ ئه‌م كاره نیه، چونكه له‌م بارودۆخه‌ی عیراق
هاتنی ئاواره بۆ هه‌رێمی كوردستان له‌جیاتی شاره‌كانی
تری عیراق كێشه‌یه‌كی زۆری له كۆڵ حكومه‌تی عیراق
كردۆته‌وه، پێویسته حكومه‌تی هه‌رێم جه‌خت بكاته‌وه
له گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌م ئاوارانه، چونكه ئه‌مانه به‌هۆی
جه‌نگ و تێكچونی ماڵ و شوێنی حه‌وانه‌وه، به‌مه‌به‌ستی
ده‌ربازكردنی گیان له نه‌هامه‌تیه‌كانی جه‌نگ ئاواره
بوون، به‌هیوای ئه‌وه‌ی ڕۆژێك ناوچه‌كانیان ئازاد
بكرێت و شه‌ڕ كۆتایی بێت بگه‌ڕێنه‌وه ناوچه‌كانی
خۆیان، ئاواره‌یی ئه‌مانه به‌هیچ پێوه‌رێك ناچێته
خانه‌ی په‌نابه‌ری سیاسی یا مافی مانه‌وه‌یان له‌ناو
شار و گونده‌كانی كوردستان هه‌بێت، تا ڕاده‌ی
داواكردنی هاووڵاتی بوون، چونكه به‌پێی ده‌ستوور ئه‌وان
خه‌ڵكی عیراقن حیسابی په‌نابه‌ریان بۆ ناكرێت، ئاواره‌یی
ئه‌م عه‌ره‌بانه كاریگه‌ری نه‌رێنی زۆری كردۆته سه‌ر
هه‌رێمی كوردستان، سه‌ره‌ڕای لایه‌نی كۆمه‌ڵایه‌تی و
ئابووری و كه‌لتووری و زۆر لایه‌نی تر، هه‌رێمی
كوردستان خۆی لایه‌نێكی گرنگ و كاریگه‌ری جه‌نگی دژی
داعش و تیرۆره، ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه به‌به‌رنامه‌ی
داعش و لایه‌نه نه‌یاره‌كان كورد به‌ره‌و ڕووی كێشه‌ی
سیاسی و خراپه‌كاری نهێنی ئه‌ندامانی ڕێكخراوی
تیرۆرستی داعش ببێته‌وه، دژه‌كان له‌ژێر په‌رده‌ی
ئاواره‌یی دا ئه‌ندام و لایه‌نگرانی خۆیان بخزێننه
ناو ئاواره‌كان به‌مه‌به‌ستی ڕێكخستن و كاری نهێنی و
چاندنی شانه‌ی نووستوو بۆ ئه‌نجامدانی كاری تیرۆریستی
له كوردستان، له‌ژێر سه‌رنجی ئه‌وه‌ی كوردستان خۆی
كۆمه‌ڵگایه‌كی ئیسلامیه چه‌ندین لایه‌نی ئیسلامی و
ڕێژه‌یه‌كی نه‌زانراوی كوردانی سه‌له‌فی توندڕه‌و
بوونیان هه‌یه، بیر و بۆچوونی تیرۆریستی داعشیانه‌یان
هه‌یه و دڵسۆزانه بوونه‌ته لایه‌نگری داعش و به‌دلسۆزیه‌وه
پشتیوانی تیرۆرزمی ئیسلامی ده‌كه‌ن، ئاماده‌ن به‌هه‌ر
شێوه‌یه‌ك هاوكاری كار و چالاكی تیرۆرستی و داڵده‌دانی
شانه نووستووه‌كانی داعش بكه‌ن، ئازاد كردنی موسڵ و
ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش ئه‌گه‌رچی كۆتایی به‌جه‌نگی
تیرۆرستی و كێشه تائیفیه‌كان ناهێنێ، به‌ڵام لانی كه‌م
ده‌بێته هۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره عه‌ره‌به‌كانی جه‌نگی
داعش بۆ شوێنی نیشته‌جێ بوونی ڕابردووی خۆیان، ئه‌گه‌ر
خۆیان و حكومه‌تی عیراق بیانه‌وێت، پێویسته حكومه‌تی
هه‌رێم ئه‌م كاره به‌هه‌ند وه‌ربگرێت، چونكه تا كێشه
و ململانێ تائیفیه‌كان به‌رده‌وام بن هاتنی ئاواره‌كانیش
بۆ كوردستان درێژه‌ی ده‌بێت، به‌تایبه‌تی سیاسه‌تی
ئێستای عیراق دژ به عه‌ره‌به سوننه‌كان وه‌ك دووه‌مین
پێكهاته‌ی تائیفی له عیراق، بریتیه له زنجیره‌یه‌ك
سیاسه‌تی پلان بۆ داڕێژراو له‌لایه‌ن شیعه‌وه به‌مه‌به‌ستی
په‌راوێزخستن و كه‌نارگیركردنی سوننه له پرۆسه‌ی ده‌سه‌ڵات
و سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌های شیعه له‌ناوه‌ند و سه‌پاندنی
به‌سه‌ر هه‌موو پێكهاته‌كانی عیراقدا، له‌لایه‌كی تریش
به‌هۆی ڕه‌فتاره توند و تیژیه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی
ئاواره‌كان ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه شوێنی زێدی خۆیان به‌تایبه‌ت
ئه‌و ناوچانه‌ی شیعه تیایدا باڵاده‌سته. له‌لایه‌كی
تر ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش كاتێك ئازاد ده‌كرێن
حه‌شدی شه‌عبی شار و گونده‌كان وێران ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی
ئاواره سوننه‌كان به‌ئاسانی نه‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه
شوێنه‌كانی خۆیان، ئه‌م سیاسه‌ته دژه‌مرۆییه به‌رامبه‌ر
به ئاواره سوننه‌كان ئه‌گه‌رچی به‌ئامانجی سیاسه‌تی
دژه تائیفی ئه‌نجامی بده‌ن، به‌ڵام ناڕاسته‌وخۆ
كاریگه‌ری خراپی به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌یه،
چونكه به‌شی زۆری ئاواره‌ی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی
داعش له‌هه‌رێمی كوردستان داڵده‌دراون و له‌داهاتووش
ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌ر ماڵ و خانووه ڕووخاوه‌كانیان.
له‌وه‌ش خراپتر به‌رامبه‌ر به‌هه‌رێمی كوردستان ئه‌و
بڕیاره‌ی حكومه‌تی به‌غدا بوو كه‌له مانگی ته‌موزدا
ده‌ری كرد وه‌ك به‌رنامه‌یه‌كی تازه‌ی پاكتاوكردنی
تائیفی، بڕیاره‌كه جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه هه‌ر كه‌سێكی
عیراقی بێت مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه كۆبۆنی خۆراك بۆ هه‌ر
شوێنێك له عیراق بگوازێته‌وه كه خۆی مه‌به‌ستیه‌تی،
دوای پێج ساڵیش له‌نیشته‌جێ بوون له‌و شوێنه ده‌توانێت
ناسنامه‌ی باری كه‌سێتی بگوازێته‌وه بۆ شوێنی نیشته‌جێ
بوونی، ئیتر ده‌بێت به‌خه‌ڵكی ئه‌و شوێنه، وه‌ك
هاووڵاتیه‌ك ده‌توانێت مامه‌ڵه‌ی ژیانی ئاسایی خۆی
بكات به‌هه‌موو ئه‌رك و ماف و پاداشته‌كانیه‌وه، ئه‌م
بڕیاره له‌لایه‌ك له‌دژی ئاواره سوننه‌كان ناوه‌رۆكێكی
دژه تائیفی بێزراوی هه‌یه، له‌لایه‌كی تر بوار خۆش
ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ئاواره سوننه‌كان نه‌گه‌ڕێنه‌وه
شوێنی ڕابردووی خۆیان، به‌هۆی مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیان
وه‌ك پاكتاوی ڕه‌گه‌زی و له‌لایه‌كی تریش گوند و شار و
خانووه‌كانیان وێران كراون، ئیتر زیاتر هان ده‌ده‌رێن
بۆ ئه‌وه‌ی ئاره‌زووی گه‌ڕانه‌وه نه‌كه‌ن بۆ زێدی
خۆیان، له‌لایه‌كی تریش بڕیارێكی شۆڤینیانه‌یه به‌رامبه‌ر
به نه‌ته‌وه‌ی كورد و گۆڕینی باری دیمۆگرافی نیشتمانه‌كه‌ی،
وه‌ك درێژه‌دان به‌سیاسه‌تی به‌عه‌ره‌ب كردن له‌به‌رگ
و قاڵبێكی تازه‌دا، به‌تایبه‌ت ته‌عریب كردنی ناوچه
جێ ناكۆكه‌كان و پارێزگای كه‌ركوك به‌هۆی شه‌ڕی ئه‌م
دواییه‌ی داعشه‌وه ئاواره‌یه‌كی زۆری سوننه ڕووی
كردۆته پارێزگای كه‌ركوك، به‌شێوه‌یه‌كی خێرا ڕووی له
زیاد بوونه، ده‌بێ حكومه‌تی هه‌رێم و به‌رپرسان ئه‌م
هۆكارانه له‌به‌رچاو بگرن، به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت به‌ر
له‌هاتنی ئاواره بگرن، چاره‌سه‌ر و هه‌وڵی گه‌ڕانه‌وه‌یان
بدرێت بۆ شوێنه‌كانی خۆیان كه‌له‌ژێر ده‌ستی داعش
ڕزگار كراون، له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئاواره‌كان بۆ ده‌ست
پێكردنه‌وه‌ی ژیانی ئاسایی خۆیان، له‌لایه‌كی تریش له
به‌رژه‌وه‌ندی كورد بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و
كاریگه‌ری و ئه‌گه‌رانه‌ی ئاماژه‌مان پێدا.
|