تێبینی: ئه‌م نامه‌یه شه‌ش به‌شه، ناوه‌ناوه به‌شه‌كانی
تریش بڵاوده‌كه‌مه‌وه.
1
هه‌موو دره‌ختێكی به‌ردار ئه‌فسانه‌یه‌كی هه‌یه و ده‌یه‌وێ
مرۆڤ به ئارامی له‌ناو ئه‌فسانه‌كه‌یدا بژی. خۆم وه‌ك
ئه‌و خاكه‌ی بۆ باخ خۆش ده‌كرێ ده‌بینم: دره‌خته‌كانی
باخ هه‌موویان له خاكێكی دیاریكراودا به یه‌كه‌وه
ده‌ژین و به‌رهه‌م پێشكێش ده‌كه‌ن. به‌رهه‌مه‌كانیش هه‌ر
یه‌كه‌ی تام و شێوه و قه‌واره‌ی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه،
هه‌ر یه‌كیش كاتی جیا و تایبه‌تی هه‌یه له پێگه‌یشتن
و پێشكێشكردنی به‌رهه‌مه‌كه‌ی، هه‌موویان وه‌ك برای
دایك و باوكیی به‌یه‌كه‌وه ده‌ژین و هیچیشیان له
ئیره‌یی پێ‌بردنی ئه‌وی دی‌دا هه‌ڵنابزڕكێت.
با دێ پێكه‌وه له هه‌موویان ده‌دا، باران دێ پێكه‌وه
له هه‌موویان ده‌دا، هه‌تاو دێ پێكه‌وه له هه‌موویان
ده‌دا، ڕووناكی مانگ دێ پێكه‌وه له هه‌موویان ده‌دا.....تاد،
منیش داهێنه‌رم تادواپله‌ی خۆشه‌ویستی خۆش ده‌وێ. هه‌ر
بابه‌تێك له داهێنه‌رێك بخوێنمه‌وه، ئه‌وپه‌ڕی ئاوات
و دڵڕوونیمه، له‌سه‌ر نانی خوانی هه‌موو ماڵان ناوی
بنووسم، یان له‌سه‌ر شانی خۆمی دانێم و به‌ناو شاردا
بیسووڕێنمه‌وه. وه‌ك هێمایه‌ك پێشانی ده‌سته‌بژێری
كۆمه‌ڵگای كوردی بده‌م، به‌ڵام به هیچ شێوه‌یه‌كیش به
ناداهێنه‌ر و ته‌مبه‌ڵێكم نه‌گوتووه، بوونی تایبه‌تی
خۆت هه‌یه و ده‌ستخۆش. دڵنیام: (نالی و گۆران) به به‌هره
گه‌وره و تایبه‌تمه‌نده‌كانی ده‌وروبه‌ری خۆیان
گوتووه: (تۆ كۆششی زاڵ بكه و ببه به من) و به‌ناو
خوێن و گۆشت و ده‌مارمدا تێبپه‌ڕه، شیعر پێویسته له
پێناو خۆت و ئێستێتیكای زماندا بنووسرێت، قسه‌ش
پێویسته له پێناو هه‌موواندا بكرێت، من شیعرم كردووه‌ته
زمانی هه‌موو ده‌ربڕینه‌كان و ته‌نیا له شیعریشدا ده‌گه‌مه
چێژی ده‌ربڕین. چێژی ده‌ربڕین هه‌ورم بۆ ده‌كاته
بالیف و ئه‌وه‌ی خه‌ون و خه‌ونمه به باشی ده‌یبینم.
خودا ئه‌و به‌ندانه‌ی خۆی خۆش ده‌وێ، هه‌ندێك بیره‌وه‌ری
و په‌یوه‌ندی لێك نزیكی بۆ نزیكتر ده‌كاته‌وه و له
یه‌ك خاڵی خرۆشاندا كۆیان ده‌كاته‌وه، پاشان ده‌یانخاته
به‌ر سروه‌ی ئیلهام.
له‌ناو كتێبخانه بچووكه‌كه‌مدا، به دوای كۆشیعری: (نوخته‌ی
نوونه‌كه‌ی ژیان)ی فه‌رهاد شاكه‌لیدا ده‌گه‌ڕام،
پێویستم بوو، بۆ شێوه به‌راوردكردنێك له‌گه‌ڵ
شاعیرێكی هاونه‌وه‌ی خۆی بۆ جیاوازی و به‌كارهێنانی
هێڵ و هێماكانی ئه‌زموونی ئێستایان. بێ ویست و
بیرلێكردنه‌وه كتێبی: (پووشكین: ژیان و به‌رهه‌می
شاكاری)، وه‌رگێڕانی له عه‌ره‌بییه‌وه: محه‌مه‌دی مه‌لا
كه‌ریم، چاپخانه‌ی (الحوادپ) 1983 به‌غدا، كه‌وته ناو
ڕووناكی چاوم و به ئاهێكه‌وه ده‌ستم بۆی برد. سام و
مووچڕكی یادێك هه‌ردوو شانی گرتم و له ناخه‌وه ڕایوه‌شاندم
و خاوی كردمه‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌وتبمه ناو قووڵایی
ئاوێكی سارده‌وه و مانگ له ناویدا خنكابێت. له‌و
چركه پڕ ده‌روونڕۆشنییه‌م دا، داوام له خودا كرد ڕوو
له جیهانی خامۆشان بكه‌م. به توندی خۆره‌تاوی ئه‌و
ڕۆژه تێم ئاڵا و ده‌ست و پێی به‌ستم.
محه‌مه‌د خدر مه‌وولود له (هۆڵی ڕۆشنبیری جه‌ماوه‌ری
هه‌ولێر) له 23/11/5198، كۆڕێكی له‌باره‌ی كۆشیعری: (نیگه‌رانی)
نه‌وزاد ڕه‌فعه‌ت گێڕا، له‌و كۆڕه‌دا من و (ئیسماعیل
ته‌نیا) به ته‌نیشت یه‌كه‌وه دانیشتبووین، ناونیشانی
كۆڕه‌كه پێش چه‌ند ڕۆژێك ڕاگه‌یه‌ندرابوو، كه فڵانه
ڕۆژ، كۆڕێك به‌و ناونیشانه‌وه له‌باره‌ی فڵانه بابه‌ت
ده‌گێڕدرێت. منیش كۆشیعره‌كه‌م به‌وپه‌ڕی ورده‌كارییه‌وه
خوێندبووه‌وه، ئه‌گه‌رچی موو به موو ئاگاداری شیعری
نوێی كوردیم و له‌ناویدا توایمه‌وه و بێ جیاوازی، هه‌مووی
به وردی و یه‌ك ئاست و بایه‌خه‌وه ده‌خوێنمه‌وه. هه‌ستم
كرد به‌شێكی، كه ده‌یخوێنمه‌وه به‌ر زه‌ین و هه‌ستم
كه‌وتوون. ئه‌و هه‌ستپێكردنه خستمییه كه‌ڵكه‌ڵه و
سه‌ر هێڵی به‌دواداگه‌ڕان و زه‌ینم ڕوون بكه‌مه‌وه،
له كوێ به‌ر زه‌ین و هه‌ستم كه‌وتوون. وه‌ك سه‌ره‌قه‌ڵه‌م
دۆزراوه‌كانم تۆماركردن. بۆ به‌شداری گفتوگۆ له كۆڕه‌كه‌دا
ئاماده‌یییه‌كم لا دروست بوو، ئه‌گه‌رچی به سروشتی
خۆم له كۆڕ و دانیشتن‌دا حه‌زم له گوێگرتن و سه‌رنجدانه.
ئه‌م بابه‌ته‌م لای براده‌رانم: (مه‌ولوود ئیبراهیم حه‌سه‌ن
و خالید جووتیار و مه‌سعوود په‌رێشان و فه‌یسه‌ڵ
دێهاتی) باس كرد. ئه‌و پێشنیاره‌یان كرد، بۆ ئه‌وه‌ی
بۆچوونه‌كانم ببێته به‌ڵگه‌دار و جێگای بڕوا، ئه‌و سه‌رچاوانه
له‌گه‌ڵ خۆم بهێنمه كۆڕه‌كه. وام كرد و هه‌موو سه‌رچاوه‌كانم
له‌گه‌ڵ خۆمدا برده به‌رده‌م میكرۆفۆنی سه‌ر مێزه‌كه،
هه‌رچی دۆزیبوومه‌وه، كه به وه‌رگیراوم ده‌زانی وه‌ك
سه‌رچاوه، هه‌م لاپه‌ڕه‌ی شیعره‌كه و هه‌م لاپه‌ڕه‌ی
سه‌رچاوه لێوه‌رگیراوه‌كه‌م پێشانی جه‌ماوه‌ر دا.
شاعیریش له كۆڕه‌كه‌دا له ڕێزی پێشه‌وه دانیشتبوو،
دوای ئه‌وه‌ی هه‌ستپێكردنه‌كانی خۆمم پێشكێش كرد،
شاعیر هیچ وه‌ڵامێكی نه‌بوو، به‌ڵام ڕه‌نگی به هه‌موو
ڕه‌نگه‌كانی هه‌یه گۆڕا. سه‌ره‌قه‌ڵه‌مه‌كان به هیچ
ویست و ئاراسته‌یه‌ك نه‌بوو، ته‌نیا و ته‌نیا حه‌ز و
شه‌یدایییه‌كی قووڵی ئه‌ده‌بی و جۆشێكی گه‌رم نه‌بێت.
له‌م چه‌ندان وێنه‌یه‌ی پێشانی جه‌ماوه‌ری كۆڕه‌كه‌مدا،
دوو وێنه‌م ته‌واو دێته‌وه یاد، كه له كۆشیعری: (زریان)ی
ئه‌نوه‌ر قادر محه‌مه‌د وه‌رگیرابوون.
(ترووسكه ترووسكی ئاگری شوانی شه‌و به كێ‌و دامركا)،
نه‌وزاد
(هێشتبێتم ته‌زره‌ی ناوه‌خت گوڵه حاجیله‌ت بكوتێت)،
نه‌وزاد
(ته‌رزه‌ی ناوه‌خت، به‌سه‌ر سه‌رما دائه‌بارێ
تۆ ئاگری ماڵه كوردێكی كۆچه‌ر بووی)، ئه‌نوه‌ر
ده‌بووایه ئه‌و حه‌قیقه‌ته له‌به‌رچاوی ئه‌و جه‌ماوه‌ره
زۆر و بێ شوماره ئاشكرا نه‌كه‌م. به‌وه‌ی نابێت هیچ
گیانله‌به‌رێك به‌هۆی منه‌وه دووچاری ناخ شڵه‌ژان و
نیگه‌رانی ببێت، خودایه: (هه‌موو دۆست و دوژمنه‌كانیشم
له كاری باش سه‌رخه‌ی). داوای به‌خشنده‌ییش له گوتنی
ئه‌و حه‌قیقه‌ته ده‌كه‌م. واته: له‌خودی حه‌قیقه‌ته‌كه،
كه به گوتنی، مرۆڤێك دووچاری ناخ شڵه‌ژان و نیگه‌رانی
بوو، بێ گومانیشم له هه‌ستی بێ په‌ڵه‌ی خۆم. سه‌ره‌قه‌ڵه‌مه‌كانی
من به ناوی: (شاعیری قۆپیه‌چی)یه‌وه بوو، دوای ئه‌م
هه‌ستپێكردنانه له‌خۆبوونی و مۆركی ناسراوی خۆی، بێ
ئومێد بووم و له هێڵی خوێندنه‌وه و بایه‌خی مندا كه‌وته
په‌راوێزه‌وه و به‌لاوه‌م خست، به‌وه‌ی زانیم خانه‌یه‌كی
مردوو له شیعری نوێی كوردیدا و باره به‌سه‌ر شیعره‌وه.
دیدگا ده‌گۆڕێت. نموونه: ساڵی 2008 هه‌رسێ به‌رگی
كتێبی: مه‌حره‌می ڕاز: شه‌رحی غه‌زه‌لیاتی حافز - ی (ئه‌كره‌م
عه‌نه‌بی)م خوێندووه‌ته‌وه، چه‌ند شوێنێكم به‌لاوه
گرینگ و سه‌رنجڕاكێش بووه، هێڵم به ژێردا كێشاون.
ئێستا، 2016 جارێكی تر ده‌یخوێنمه‌وه هێڵ به ژێر
شوێنی تری ده‌كێشم و شوێنی تریم به‌لاوه گرینگ و سه‌رنجڕاكێشه.
ئه‌م دۆخگۆڕینه، گۆڕان و خاڵی بینین و دۆزینه‌وه و
به‌رده‌وامبوون و پوختكردنه‌وه‌ی ژیانه.
دوای 33 ساڵ ئه‌زموون وام لێ ده‌كات بڵێم: شێوه‌ی ده‌ربڕینه‌كه‌م
هێمنیی بیركردنه‌وه‌ی كه‌مێك زیاتر ده‌ویست، یان
یاخیبوونێكی كه‌مێك ڕووشكێنانه و خۆبه‌شتزان و پڕ بوو
له هه‌ستی گه‌نجانه، زیاتر له قه‌واره‌ی ڕۆشنبیریی
ئه‌وسام. ئه‌گه‌رچی ئه‌و به‌راوردانه‌ی، كه كردبووم.
هه‌موویانم وه‌ك سه‌رچاوه پیشان دا، ده‌سته‌واژه‌ی: (شاعیری
قۆپیه‌چی) بێ هیچ گومان و دڵ له دڵدانێك ده‌سته‌واژه
و ده‌ربڕینێكی هه‌راسانكه‌ر و دڕدۆنگانه‌یه. (قۆپیه‌چی)
ناوێكی تره بۆ (دز)، ده‌كرا ئه‌و حه‌قیقه‌ته‌ی
دۆزیبوومه‌ته‌وه به شێوه‌یه‌كی نه‌رم و نیانتر
ئاشكرام بكردبووایه. به تایبه‌تی، كه بینیم شاعیر
سه‌رنجێكی دوورودرێژی ڕكئامێز و كینه له دڵی لێدام و
ڕه‌نگی به هه‌موو ڕه‌نگه‌كانی هه‌یه گۆڕا. خۆم وه‌ك
گه‌نجێكی ئازارده‌ر هه‌ست پێكرد، خۆم ئازار دا و سه‌رقه‌ڵه‌مه‌كانی
خۆمم هه‌مووی دڕاند، وه‌ك نووسینێك بۆ بڵاوكردنه‌وه
دامنه‌ڕشته‌وه، بۆچوونه‌كان بوونه جێگای بایه‌خی
زۆرێك له ئاماده‌بووان، به‌وه‌ی له كاتی پێشكێش
كردنی سه‌رنجه‌كانم ته‌ماشای ئاماده‌بووانم ده‌كرد،
بینیم هه‌موو له هه‌موو له بچووكیانه‌وه تا گه‌وره‌یان
یه‌ك به یه‌ك خرۆشابوون. من شڵه‌ژام و حه‌په‌سام،
دوای ته‌واوبوونی كۆڕه‌كه له ده‌ره‌وه‌ی هۆڵدا زیاتر
له نیو كاتژمێر به‌شێكی ئاماده‌بووان له‌گه‌ڵم وه‌ستان
و گفتوگۆی سه‌رنجه‌كانمیان كرد، یه‌ك له‌وانه: (عه‌بدوڵڵا
سه‌ڕاج) بوو، گوتی: له‌م ڕووه‌وه، ده‌ردی گران و باری
گرانی چیرۆكنووسانی كورد له شانی منه، به‌ڵام من له
شوێنی ناگونجاو و له‌ناو جه‌ماوه‌ردا له‌ڕوویان ناده‌م
و ڕووشكێنیان ناكه‌م.
(مه‌حموود زامدار) به نه‌وایه‌كی پڕهاندانه‌وه گوتی:
(ئه‌ی له ئومێد ئاشنا وردتر، بینووسه‌وه و بیهێنه
تا له ڕۆژنامه‌ی هاوكاری، یان گۆڤاری به‌یان، كامیانت
ویست بڵاوی بكه‌ینه‌وه)، به خه‌نده‌یه‌كی گاڵته‌ئامێز
و پڕته‌وسه‌وه ده‌نگی به‌رزكرده‌وه و ده‌ستی ڕاوه‌شاند:
های های، چما ئه‌م شاعیره ئه‌وه‌یه.
ئه‌م ده‌روازه و زه‌مینه خۆشكردنه بۆ سوێی یادێكه:
له‌ناو كتێبخانه‌كه‌مدا بووم، هه‌موو هه‌سته‌كانم
شۆڕببووه‌وه ناو ئه‌زموونی كۆشیعری: (نوخته‌ی نوونه‌كه‌ی
ژیان)، كه له ئه‌زموونی هیچ شاعیرێكی هاونه‌وه‌ی خۆی
ناچێت. ژیان له‌ساده‌یی خۆی، له‌ناو نادیارییه‌كی
خوداییدا ئاماده و ماناداره به بڕوابوون به بوونی
به‌خته‌وه‌رییه‌كی نادیار. ئه‌م چه‌مك و تێمایه له‌ناو
شیعری كلاسیكی كوردیدا ڕه‌گی له: (مه‌لای جه‌زیری و
مه‌حوی و مه‌وله‌وی و وه‌فایی)یه‌وه دێت و ده‌گات به‌م،
ئه‌میش به‌خته‌وه‌رییه‌كی وێناكراوی تێدا دۆزیوه‌ته‌وه
و سنووری فراوانتر كردووه، زمانیشی كارامانه به‌كارهێناوه،
له‌م جۆره به‌كارهێنانه‌دا جوانیی زمانی كوردیت لا ده‌رده‌كه‌وێت،
كه چۆن له‌سه‌ر ده‌ستی داهێنه‌رانی ڕه‌سه‌نزاده‌ی خۆی
به پاكی به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌چێت و په‌یوه‌ندیت له‌گه‌ڵ
زمان ده‌پچڕێنت، خۆی ده‌بێته زمان، هه‌روه‌ها
ئیقاعێكی خاو، به‌ڵام زۆر سیحراوی به‌كاهێناوه.
(یاد)ی كوڕم هاته لام و گوتی: بابه (ئیسماعیل ته‌نیا)،
نامه‌یه‌كی بۆ ئیمێڵه‌كه‌ت ناردووی، ئه‌گه‌ر بۆت بێنم
له‌سه‌ر شاشه‌ی كۆمپیوته‌ر ده‌یخوێنیته‌وه، نه‌ك ده‌ستوبرد
وه‌ڵامێكت لێ داوابكات. له‌سه‌ر شاشه چێژ له خوێندنه‌وه
وه‌رناگرم و هه‌م چاویشم یارمه‌تیم نادات.
دوای ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر شانۆكه هاتمه خوارێ و له
شوێنی خۆم دانیشتم. گه‌نجێكی نزیك له ته‌مه‌نی خۆم،
خاوه‌نی سیمایه‌كی منداڵانه بوو، له كورسییه‌كه‌ی
شانی چه‌پمه‌وه دانیشتبوو، گوتی: (ڕه‌خنه‌یه‌كی
دۆستانه و ده‌ست گرتن بوو، ئه‌م شاعیره‌ت له هه‌ڵه
ئاگادار كرده‌وه، له قووڵایی چاڵێكی ڕه‌شدا ده‌ستت
گرت بۆ سه‌رخستنه‌وه).
مرۆڤێكی داهێنه‌ر و له ناخه‌وه ده‌وڵه‌مه‌ند بوو. ئه‌و
له ناخ ده‌وڵه‌مه‌نده: (فوئاد كه‌ریم) بوو، دوای ئه‌م
یه‌كترناسینه‌مان بووین به براده‌ر و هه‌ستی بێ هووده‌ی
هه‌میشه له خرۆشان دابوو، به تابلۆی ده‌گوت: (هاوڕێیه
به وه‌فاكه‌م)، له پێناو هونه‌ری شێوه‌كاری و ئه‌ده‌بدا
ژیانی یه‌كپارچه ببووه یاخیبوون و حه‌زی له ژیانێكی
پڕ ڕووداو بوو، به‌هره‌یه‌كی ڕه‌سه‌نی هه‌بوو، ده‌یویست
له هونه‌ری شێوه‌كاریدا بگاته ترۆپك. هه‌میشه‌ش له
شێوه‌كارانی كورد بێ ئومێد بوو، شێوه‌كاری له‌سه‌ر
ئاستی جیهان ده‌ویست. هه‌ندێك جار ئومێد و داوای
داهێنانی به‌رز ده‌بووه‌وه و ده‌گه‌یشته پله‌ی هه‌ڵچوون،
ده‌یگوت: كورد وێنه‌كێشی هه‌یه، شێوه‌كاری نییه،
دوای ماوه‌یه‌كی كورت هێمن ده‌بووه‌وه و ده‌ستێكی به
ده‌موچاوی داده‌هێنا.
پاش ماوه‌یه‌ك شیعرێكم به ناونیشانی (موتوربه) له
گۆڤاری نووسه‌ری كورد، ژماره (4)ی ساڵی 1986
بڵاوكرایه‌وه، وه‌ك شێوازی نووسین، شێوازی ئاسایییه
و جۆره په‌یڕه‌وێكی شاعیرانی نه‌وه‌ی پێشه خۆم و
باوخوازه، به‌ڵام له ناوه‌وه‌ی شیعره‌كه‌دا جیا ده‌بمه‌وه
و شێوازی ده‌نگیم به‌كارهێناوه. واته: ده‌نگم به‌سه‌ر
وێنه‌دا دابه‌ش نه‌كردووه. به‌ڵكو به‌سه‌ر وشه‌دا
دابه‌شم كردووه. له شێوه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌كه‌یدا بایه‌خێكی
زۆری پێ‌درابوو، له ڕۆژنامه‌گه‌ری كوردیدا یه‌كه‌مجار
بوو ئه‌م شێوه بڵاوكردنه‌وه‌یه ڕووبدات، یان لایه‌نی
كه‌م من بیبینم. ئه‌و چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌ی شیعره‌كه‌ی
تێدابوو، كرابوو به ڕه‌نگێكی جیاواز له ڕه‌نگی لاپه‌ڕه‌كانی
تری گۆڤاره‌كه. فوئاد كه‌ریم شێوه‌كار بوو، به‌ڵام
ئاگاداری وردی له‌باره‌ی شیعر و هونه‌ری شیعره‌وه هه‌بوو،
ئه‌م كتێبه: (پووشكین: ژیان و به‌رهه‌می شاكاری)
دیاریی ئه‌م شێوه‌كاره كۆچكردووه‌یه، كه هه‌میشه
سه‌رخۆش بوو به هاڕمۆنییه‌تی ڕه‌نگ. له پاداشتی
خۆشویستنی شیعری (موتوربه)دا. منیش له نواندنی ئه‌م
وه‌فایه‌یدا، ساڵی 1988، كه ڕۆمانه شیعری (زێوان)م
چاپ كرد، یه‌كه‌مین دانه‌م پێشكێش به‌و كرد. شاعیر
كاتێك ده‌نووسێت خه‌می خۆی و كاریگه‌رییه‌كانی دیكه
ده‌یورووژێنێت. دیاربوو خه‌می ئه‌و له‌ناو ئه‌م شیعره‌ی
مندا هه‌بوو، هه‌ر له یه‌كه‌م یه‌كترناسینماندا
هاوڕێیه‌تییه‌ك، ئه‌گه‌ر هه‌فته‌یه‌ك یه‌كتری نه‌بینین،
بیری یه‌كتر بكه‌ین. له نێوانمان په‌یداببوو، خۆشبه‌ختانه
ئه‌ویش وه‌ك من خه‌می ئه‌م لاو ئه‌و لای نه‌بوو. واته:
ئایدیۆلۆژیا تێكه‌ڵی دیدگای هونه‌ری نه‌ببوو، خه‌می من
شیعری بێگه‌رد و خه‌می ئه‌ویش تابلۆی بێگه‌رد.
له بنه‌ڕه‌تدا شیعری (موتوربه)م پێشكێش به (ڕه‌فیق
سابیر) كردبوو، گۆڤاره‌كه بێ پرسی من پێشكێشكردنه‌كه‌یان
لادابوو. لادانه‌كه‌ش بنیاد و ئه‌ندازه‌ی مانا و تێگه‌یشتنه‌كه‌ی
تێكدابوو، به ماوه‌یه‌كی كورت دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی
شیعره‌كه، عه‌سرانێك له‌گه‌ڵ براده‌رم: (سه‌ڵاح مه‌زن)
له قاوه‌خانه‌ی مه‌چكۆ دانیشتبووین باسی شیعره‌كه و
لادانی پێشكێشكردنه‌كه‌مان ده‌كرد. (عه‌باس عه‌بدوڵڵا
یووسف) هاته نێوانمان دانیشت، دیاربوو ته‌نگه‌تاوببوو
به‌وه‌ی: دوو لاو به باشه باسی داهێنانی كوردی‌یان ده‌كرد،
چونكه له ئه‌نجامی ئه‌وه‌ی له په‌راوێزی داهێنه‌راندا
ماوه‌ته‌وه. ناتوانێت دان به داهێنان و ده‌ركه‌وتن و
ڕوونی و كامڵبوون بنێت، ده‌ركه‌وتن و ڕوونی و
كامڵبوونی داهێنه‌ران كابووسه به‌سه‌ر سینگییه‌وه.
داننان به داهێنانی ئه‌وی دی، داهێنان و ده‌ركه‌وتن و
ڕوون و كامڵبوونه. له گه‌رمه‌ی گفتوگۆیه‌كه‌ماندا
بۆچوونی منی داوا كرد له‌باره‌ی خۆی، یان سه‌ڵاح
بۆچوونی منی داواكرد له‌باره‌ی ئه‌و، نازانم. منیش به
ڕاشكاوی بۆچوونی خۆم ده‌ربڕی گوتم: ده شاعیری وه‌ك تۆ
له كۆسه‌ره بده‌یت و بیتراشیت، تا شاعیرێكی لێ پێك
بێت شیعرێكی وه‌ك شیعری: (ئه‌م مرۆڤه)ی ڕه‌فیق سابیر،
كه هه‌ڵوێسته له پێناو ژیاندا و ده‌ربڕین له
توانای به‌هێزی مرۆڤ ده‌كات، بنووسێت. بۆچوونه‌كه‌م له‌ناو
فۆرمێكی زمانی زبردا خسته‌ڕوو. له‌و باره‌یه‌وه
پێویستیم به دڵڕاگرتن و شێوه‌ی ده‌ربڕینی تر هه‌بوو،
ئه‌گه‌رچی ئه‌م شاعیره‌ی ئه‌م بۆچوونه‌م له باره‌یه‌وه
ده‌ربڕی، ئێستا و ئێستاش (له شیعردا) نه‌بووه
شاعیرێكی چالاك و كاریگه‌ر، خوێنه‌ر دڵی پێی خۆش بێت،
هیوایه‌كی داهێنانی له زه‌مینه‌ی شیعردا نه‌ڕواند. هه‌ر
وه‌ك په‌راوێز و خانه‌یه‌كی مردوو له جه‌سته‌ی شیعری
كوردی ماوه‌ته‌وه و ئه‌زموونێكی جه‌ڵه‌بی و مه‌نگۆلییه،
له بواری پێكهاته‌ی میتافۆڕه‌وه‌ش كڵۆڵ و بێهه‌سته،
له بنیادیشدا خاووخلچكه و شیعرم تێدا نه‌دۆزیوه‌ته‌وه.
واته: دێڕ و كۆپله‌ی نیمچه شیعرم تێدا دۆزیوه‌ته‌وه،
به‌ڵام شیعرێكی ته‌واو شیعرم تێدا نه‌دۆزیوه‌ته‌وه.
ئه‌م بۆچوونه حه‌قیقه‌تی تێگه‌یشتن و بیركردنه‌وه‌ی
منه، ناحه‌قی تێدا نییه، یان شتێكی له‌مه نزیك و له‌م
بابه‌ته، ئه‌وه‌ش ده‌زانم له‌پاڵ ئه‌و شیعره‌ی من په‌سندی
ده‌كه‌م. شیعری دیكه‌ش هه‌یه و خه‌ڵكانی تر په‌سندی
ده‌كه‌ن. له‌م شێوه جیاوازه‌دا ده‌بێت بیر له شێوه‌ی
داهێنانی جیاوازیش بكه‌ینه‌وه.
دوای تێپه‌ڕبوونی ڕۆژ و ڕۆژگارێكی زۆر، ئه‌وجا بۆم ده‌ركه‌وت
ئه‌م دوو بۆچوونه‌م كاریگه‌ریی خراپی له‌سه‌ر ده‌روونی
ئه‌م دوو براده‌ره دروست كردووه و شڵه‌ژاندوونی. به‌وه‌ی:
له عه‌نكاوه له بنكه‌ی ڕۆشنبیری كلدان، 15/6/2013
له كۆڕێكی شیعریدا شیعرم خوێنده‌وه، هه‌ركه بانگ
كرامه سه‌رشانۆ، ئه‌م دوو براده‌ره: (عه‌باس عه‌بدوڵڵا
یووسف و نه‌وزاد ڕه‌فعه‌ت)، وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌واڵی مه‌ترسییه‌كی
له شێوه‌ی بوومه‌له‌رزه‌یان پێگه‌یشتبێت. به‌په‌له
له هۆڵه‌كه‌دا چوونه ده‌ره‌وه و نه‌یانتوانی گوێم
لێ‌بگرن. من نه‌ك شاعیربم. ته‌نیا مرۆڤبم، مرۆڤێكی
خودایی و هه‌ستی. ده‌بێ دۆخێكی تریان بۆ دروست بكه‌م
و له‌م دۆخه ده‌روونییه ناجێگیر و ناهاوسه‌نگه‌ی به‌رانبه‌ر
به من بۆیان دروست بووه و هه‌یانه، ده‌ریانبهێنم.
داوای به‌خشنده‌یش له هه‌ستی خۆم ده‌كه‌م، كه له
دڵه‌وه به‌دواداچوون بۆ ڕایه‌ڵه‌كانی شیعر ده‌كات و
ڕێزێكی تایبه‌تی لێ ده‌گرێت، ناشزانێت خۆشدووی هیچ كه‌س
و ڕێكخراو و دامه‌زراوه و ده‌سه‌ڵاتێك بكات، باشیش له
خورپه‌ی دڵی داهێنان و ناداهێنه‌ریش گه‌یشتووه،
دڵڕوونم به سروشتێكی ڕاسته‌قینه، نه به هه‌ڵنانی
ڕووبه‌ڕوو، نه به ناووناتۆره و لۆمه‌ی پاشه‌مله.
نه فریو ده‌خۆم، نه چۆك داده‌ده‌م، نه كه‌سیش له
ڕێگای كه‌س ده‌ناسم. هه‌وڵ ده‌ده‌م تا ئاستی ئه‌وه
بیناسم، تا بۆچوونم له‌باره‌یه‌وه په‌یدا ده‌بێت،
بزانم كامه كاكڵه و كامه توێكڵ. ئه‌مه‌یه: وریایی
و وردی و ورده‌كاری و بیركردنه‌وه‌ی نووسین.
له هه‌شتایه‌كان كۆڕی ئه‌ده‌بی زۆر ده‌گێڕدرا، له
زۆرێك له كۆڕه‌كان ئاماده ده‌بووین. دوای ته‌واوبوونی
كۆڕه‌كان به پیاسه و به‌ده‌م گفتوگۆوه، یان به‌ره‌و
ماڵ، یان به‌ره‌و بازاڕ ده‌هاتینه‌وه. گفتوگۆمان هه‌مووی
له‌باره‌ی جیهانی ڕۆمانسی و ڕۆحانی بوو، كه‌متر به
لای شێوه‌كارییه‌وه بوو، زۆرتر به لای شیعره‌وه ده‌ڕۆیی
و لای نه‌ده‌دا، كتێبی: (پووشكین: ژیان و به‌رهه‌می
شاكاری) به قووڵی چووبووه دڵ و هه‌ستیه‌وه، ده‌یگوت:
ئه‌و شیعرانه‌ی (عه‌بدوڵڵا په‌شێو) به ئاره‌زووی خۆی
بۆ وه‌رگێڕان هه‌ڵی بژاردوون و له ڕۆژنامه و گۆڤاره‌كاندا
بڵاوی كردوونه‌ته‌وه، شاكار و نایابترن له‌م شیعرانه‌ی
له‌م كتێبه‌دا له‌سه‌ر داوای: (محه‌مه‌دی مه‌لا كه‌ریم)
وه‌ری گێڕاون.
تووڕه‌یییه‌كی خوداوه‌ندانه هه‌میشه له ناوچه‌وانیدا
هێمای نائومێدییه‌كی گه‌وره بوو، ئه‌م نائومێدییه
هانی دا به په‌له له كوردستان ڕابكاته ئه‌وروپا،
له ڕێگادا شه‌وه‌ی به‌فر ده‌ستی لێ بوه‌شێنێت و شه‌هیدی
بكات.
جۆرێك ئاره‌قه له جه‌سته‌ی مندا هه‌یه. نه زێڕ، نه
زیو، نه كاتژمێر قبووڵ ناكات. قۆدی جغاره‌ی باوكم و
ئه‌ڵقه‌ی هاوسه‌رگیریم و ناوكی وشك بووه‌وه‌ی هه‌ر شه‌ش
منداڵه‌كه‌م به بایه‌خه‌وه له شوێنێكی تایبه‌تدا هه‌ڵگرتووه.
ئه‌م دیارییه‌ی فوئاد كه‌ریمیشم له‌ناو په‌ڕۆیه‌كی كه‌تان
پێچایه‌وه، له‌و شوێنه تایبه‌تییه‌م دانا، كه قۆدی
جغاره و ئه‌ڵقه و ناوكی وشك بووه‌وه‌ی هه‌ر شه‌ش
منداڵه‌كه‌مم تێیدا پاراستووه، هه‌موو خۆشه‌ویستان وه‌رنه
خه‌ونم، تا بزانین ژیانی ڕاسته‌قینه له خه‌ونبینیندایه،
خه‌ون پوخته‌كراوی ژیانه. ژیانیش هه‌موو ڕه‌نگێكت
ڕووبه‌ڕوو ده‌كاته‌وه، یان هه‌موو جۆره خۆشی و
ناخۆشییه‌كی به‌ده‌مه‌وه‌یه.
ئایاری 2016 هه‌ولێر
|