و. صابر



کۆنگرەی تاران لە ساڵی 1943و ئاکامەکانی !


کۆنگرەی تاران لە 28 /11/ ـ 1/ 12/ 1943 و بە دواوە گیراوە لە نێوان فرانکلین رۆزفیلت سەرۆک وەزیرانی ئە مریکا و وینستون چەرچل سە رۆک وەزیرانی بەریتانیا و جۆزیف ستالین سەرۆکی یەکێتی شورەوی ئەو کاتە ... مەبەست و ئامانجی ئەم کۆنگرەیە وەستانەوە و بەربەرەکانێ بوو دژ بە ئەڵمانیا و هاوپەیمانەکانی..... بە دووای ڕێکەوتنەکە وەک یەکێک لە ئاکامەکانی ئەوەبوو هێزەکانی یەکێتی شوورەوی لە ئێران کشانەوەو و وڕەزامەندی پێکهێنان و دروستکردنی کۆمپانیای هاوبەشی نەوتی یەکێتی شوورەوی و ئێرانی ڕاگەیەنرا ....مەبەستی یەکێتی شوورەویش لە لایەکی ترەوە هێنانە کایەوەی هەلوومەرجێکی ئارام بوو بۆ ئازربایجانی خواروو...بەڵام حوکومەتی ئێرانی دوابەدوای کشانەوە ی هێزە سەربازی یەکانی یەکێتی شوورەوی هەموو ئەو پەیماننامانامەی کە لە گەڵ یەکێتی شوورەویدا بەستبونی پێشتر هەڵوەشاندەوە ، ئەویش لە ژێر کارکردو فشارەکانی بەریتانیاو ئەمریکا .... دوابەدوای ئەوە سەرۆک وەزیرانی ئێرانی وە دوابەدوای کۆتایی هاتنی مۆڵەتی کشانەوەی هێزەکانی ڕووسیای شوورەوی و بەریتانیا لە مانگی ئازاری 1946 دا بڕیاری هێرشی سەربازی دا بۆ سەرناوچەکانی ئازربایجان و کوردستان کە پێشتر لە لایەن ڕووسیای شوورەویبیەوە کۆمەکیان پێ کرابوو .... بەمەش جارێکی تر ئێران دەسەڵاتدارییەتی خۆی بەسەر ئەو ناوچانەدا سەپاندەوە، وە بەتایبەت دووای ڕێکەوتنی ئێران و یەکێتی سۆفێت بە مەرجێک ئێران هەموو پێداویستی یەکی ووزەی نەوتی بدات بە شوورەوی .... ئەوەی شایانی باسە هێرشی دووقۆڵی بەریتانیاو یەکێتی شوورەوی بۆ سەر ئێران لە مانگی سبتمبەری ساڵی 1941 دا ئەنجام درا بەناوی داگیرکاری ( ئەنگلۆ ـ سۆڤێتی ) بۆ سەر ئێران بۆ دابین کرنی خاوەنداریبیەتی بیرە نەوتەکانی ئێران کە نەکەونە دەست هێزەکانی ئەڵمانیا .... لە باشوورەوە هێزێکی بەریتانی کە لە عێراق ئەوکاتە جێگیر ببون بە ناوی ( عێراق فۆرس ) کە لە دووای شەش ڕۆژ دوای داگیرکرنەکە ناوەکەیان گۆڕی بە ( پای فۆرس ) ... وە لە باکووریشەوە سوپای یەکێتی شوورەوی .... مەبەست لە باسکردنی ئەم مێژووە ئەوەیە کە بزووتنەوەی کوردایەتی ئەوکاتەو ئێستا لە ژێرکارکردی ڕێکەوتنە جیهانیبیەکاندا بووە ... وە حیزبەکانیان وابەستە بوون بەم هێزە داگیر کەرە جیهانییانە ... وە ستالینیزم جێگەی کۆمۆنیزمی لێنین و ترۆتسکی گرتەوە ، و یەکێتی شوورەوی ستالینی هێزی سەرەکی بوو لە بنیاتنانی نەتەوە یەکگرتووەکان.... لە ئێستاشدا ئەم (بزووتنەوەی ڕزگاری نیشتمانی یە ) کە ناوەرۆکەکەی لە ئێستا دا ڕزگاربوونی کرێکاران و زەحمەتکێشانی کوردە لە دەست سەرمایەدارانی کوردو نەتەوەکانی تر و سەرمایەداری جیهانی ... بووە بە بەشێک لە خەباتی سۆسیالیستییانەی ئەم چینە .... وە ئەزموونی ڕۆژئاواش ئەگەر جودایی خۆی لە گەڵ ئەم سیاسەتە ئیمپریالیستی یە جیهانی یە جیا نەکاتەوە ، هیچی تر نابێت تەنها شێوەیەکی تری دەسەڵاتدارییەتی پارتی و یەکێتی و حیزبە قەومی و دینی یەکانی تر کە لە هەرێمی کوردستانی عێراقدا نیازە ئابووری و سیاسی یەکانی کۆمپانیاو دەوڵەتە گەورە جیهانی یەکان ئەبەن بە ڕێوە... هەر بەیت وبالۆرەو زۆربڵێ یەک کە دژ بە کۆمۆنیزم و مارکسیزم و چینی کرێکار ئەکرێت بە دەر لەم تێڕوانینە .... هیچی تر نیی یە تەنها کلکایەتی بۆ مەنظومەی سەرمایەداری جیهانی و مە حەلی یە ... ئەمە وێڕای ئەوەی کە ئەو چەپەی کە ئێستا لە گۆڕەپانی سیاسی لە ناوچەکەدا هەیە ونمایەندەی بەرژەوەندی ووردەبۆژوازی یەکانی کورد ئەکات یان ڕیفۆرمیستێکی چەپی پۆپۆلیستی گە ل و نەتەوەو نیشتمان پەرستیبیە یان ڕیفۆرمیستێکی کرێکاری یە کە خوازیاری ڕیفۆرمن و بە شو ێن پێکهێنانی " دەوڵەتی مەدەنین " لە کوردستان ... کە لە ناوەرۆکدا هیچی تر نی یە بێجگە لە دەوڵەتێکی عیلمانی بۆرژوایی ... کۆمۆنیستەکان و مارکسیستەکان دژ بە پێکهێنانی دەوڵەتن .... ئێمە لایەنگیری دەسەڵاتداریی یەتی شوورایین کە ناکرێ و نابێت کاری دەوڵەت بکات ... بە ڵکە کاری پاراستنی ئەو ژیان و دەستکەوتانەیە کە بەدەستی ئەهێنێت و درێژە بە ژیانی دوور لە چەوساندنەوەی سەرمایە داری و کۆیلەتی سەرمایە ... کە ئەمە ش لە ڕاستای شۆڕشێکی بەردەوام دا فەراهەم ئەبێت ....

 و. صابر

 

           

 

07/09/2016

 

goran@dengekan.com

 

dengekan@yahoo.com