گەردن ئازادی یان لێخۆشبون کێشەیەکی تێۆلۆجی (خوداناسی)
و ئەخلاقی و یاساییەو لە کاتی روودانی تیرۆرو کوشتنی
جڤاتێکدا ، لە کۆمەڵگایەکدا ئەو رەهەندانە تێکەڵ بە
رەهەندێکی دی دەبن ، کە رەهەندێک سیاسییە لە کاتی
لاوازی بوونی تیرۆر تاوانی وەک تیرۆری ڕۆژنامەنوس و
دەست درێژی سێکسی بە ژنانی ئەو کۆمەڵگایە ...هتد، هەر
هەموو ئەو رەهەندانەی پرسیاری گەردن ئازادی لە بۆ
تەقەیەکدا کۆ دەبنەوە، کە هەر هەموو قسە لە کەینونەی
ئەو جڤاتە دەکەن، ، واتە هەڵوێست وەرگرتن و جۆنێتی
مامەڵەکردنی ئەو جڤاتە لەگەڵ ئەو کێشەیە ماهیەتی ئەو
کۆمەڵگایەمانە نیشان دەدەن پێماندەڵێن ئێمە لەگەڵ
بوونەوەرێکدا، کیانێکدا .
مەمەڵە دەکەین.
ئەم کیانە تاچ سنوورێك رێزی بۆخۆی هەیە، تا چەندە
کامڵە، تا چەندە خاوەنی هوشیاری و ویژدان و خاستوتێکی
گەشەکردووەو بگرە ، تاچەندە لە جیهاندا (بوون) هەیە و
ئامادەیی هەیە ، تا چەندە خاوانی شوناسی و پرۆژەیەو
داهاتووی ئەم جڤاتەش لەبەر رۆشنایی ئەو هەڵوێستە لە
کێشەی گەردن ئازادی خۆی پەخش دەکاتەوە.
لێخوشبوون یان نەبوون لێێان ، کە ئەوە دیاریدەکا ئێمە
نەتەوەین و بە ئاستی خود هۆشیاری و کامڵی عەقڵ
گەیشتووین ، وەك نەتەوەیەك لە جیهاندا شوناسی خۆمان
مانیفێت دەکەین و لەگەڵ مرۆڤایەتیداو هەربێ حورمەتیەك
بۆ سەر ئێمە بەبێ حورمەتی دەزانین بۆ سەر مرۆڤایەتی ،
یاخود بەپێچەوانەوە ئێمە هیچ نین جگە لە کۆبوونەوەی
کۆمەڵێ عەشیرەت و قەبیلەی شاخاوی و بۆ خۆمان قۆناغی
پێش کامڵ بوون پێش نەتەوەیی بوونی خۆمان دەژین،
زاتێکین رێز لە کەرامەتی نەتەوەیی و مرۆڤی خۆمان
دەگرین یاخود کۆمەڵە کێویین، زاتێکین پەرت و بڵاوو بێ
لێپرسراوێتی و بێ سەرمایەی رەمزی و بێ پیرۆزی و بێ
پرۆژەو مۆراڵ و بێ ئایندە و لێرەشەوە هەر
چیمانبەسەرداهاتووە ناظێتە رێزی ئەزموونی نەتەوەیەکەوە
لە مێژووی خەباتیدا بۆ بەدەسی هێنانی ددان پێدانان بە
شوناس و ئینسانیەتیدا ،بەڵکو دەچێتە رێزی بوونی ئێمە
وەك زەمینەیەك ، کە ئەوانی دیکە ( دوژمنەکانمان)
لەسەریەوە موغامەراتە و جودیەکانی خۆیانیان تێیدا بە
ئەنجام گەیاندووە.
وەك گووتم گەردن ئازادی یەکێکە لەو کێشە قووڵانەی ، کە
پێمان دەڵێ کۆمەڵێ مەسەلە لێرەدا شوێنی ئیشکالیەتە ،
خود یان بکەر ، چ ئەو کەسەی ، کە بەکرداری لێخۆش بوون
هەڵدەستێ و چ ئەو کەسەی ، کە بڕیارە ببەخشرێ، کرداری
لێخوش بوون لە بەرامبەر جۆرێ کردارو تاوانی
ئەنجامدراوا، هەلومەرجەکانی لێخوش بوون ، دنیاو
رێکخستنی ساسی و ئەخلاقی پێش لێخوش بوون دنیاو
رێکخستنی سیاسی دوای لێخۆش بوون ، هەروەها کێشەکە
کۆمەڵێ پرسیار لە خۆ دەگرێ لەوانە ئایا ئێمە ئازادین
لەوەی لە تاوانێکی گەورە خۆش بین ، کە ئەنجامدراوە دژ
بە ئێمە؟ ئایا گەردن ئازادی توانایەکی رووتی ئینسانیە
یاخود خەڵاتی خواوەندە؟ ئایا ئینسان بە سروشت کائینێکی
میهرەبانە یاخود دڕندەو بوغزاوی؟ ئایا بوغز بەتایبەت
بوغز کۆمەڵگەیەك دژ بە کۆمەڵەیەکی دی میکانیزمێك نیە
بۆ راگرتنی کۆمەڵە؟ ئەو کۆمەڵەی ، کە بوغزی نیە، وێنەی
دوژمنی نیە وێڕای ئەزموونە خوێناویەکان،چ جۆرە
کۆمەڵەیەکە؟ کێ دەتوانێ لە تاوان خۆش بێت، سەرکردەکان
یان قوربانیانی ئەو تاوانە ، یان خود هەر هەموو ئەو
جڤاتە، ئایاگەردن ئازادی بێ مەرج شیاوە؟
نەتەوەی کورد لە باشوری کوردستان قوربانیەکی زۆری داوە
، بەڵام ناتوانیوە سەرکردەی حەکیمی دروست بکات، یەك
سەرکردەی دروست نەکردووە ، کە باوەڕی بە خودی جڤاتی
کورد هەبێت و رێز بۆ مرۆڤ و تاکی کورد دابنێ و لە
جیاتی ئەوەی وەك گاڕان سەیری کورد بکات وەك نەتەوەیەکی
خاوەن پیرۆزی و جەوهەری ئینسانی سەریر کورد بکا، لە
جیاتی ئەوەی موڵکی خۆی سەیری تاك بە تاکی کورد بکا،
سەرکردەیەك پەیدا نەبووە وەك کەسی ئازاد سەیری کورد
بکات بەناو سەرکردەی کورد دوای ئەو هەموو روودەوی
بەسەر ئەو کۆمەڵگە یان هێناوە بە قەیران ناوی دەبەن لە
چاواڕانیشدان ، کە کۆمەڵگەلە هەموو ئەو تاوانەیان خۆش
بێت، سادەترین تێگەیشتن لە پارتی و پارتیسیزم ئەو
بۆچوونەیە ، کە پارتی و پارتیسیزم پەیوەست دەکاتەوە
بەئەزموونی پارتێکی سیاسییەوە ، کە لەکاتێکی
دیاریکراودا لەلایەن چەند کەسێکەوە دادەمەزرێندرێت ،
دواجار ئەزموونی ترسناکترین سیستەمی ستەمکاری
تۆتالیتاریانیزم (کە پارتیسیزم لە باشوری کوردستاندا)
دەبەستێتەوە بە چەند کەسێکی گوایا لە ڕووی دەروونییەوە
نەخۆش(؟) و ئینجا شۆڤێنیست و ناحاڵی لە بارودۆخی ئەمڕۆ
کوردستان ، یاخود وەك ئەوەی ، کە پارتیسیزم هەڵەی چەند
کەسێك ، کە لە مەوقعی سەرکردایەتیدابوون هەڵەیەکی
ئایدۆلۆژی ئەو کەسانەی کە مەستبوون بە چەند حەبێکی
مەستکەری وەك دژایەتیکردنی بە نەتەوەی کورد.
|