به‌شی دووهه‌م:
لای زۆرینه‌یه‌ك له چه‌پ به تایبه‌ت کۆمۆنیسته‌کان،
شێواندنی بزوتنه‌وه‌ی سۆشیالیسستی و هۆکاری نه‌گه‌یشتن
به سۆشیالیزم، له 'ستالین' و سه‌رده‌می فرمانڕه‌وایی
ئه‌وه‌وه، ده‌ستپێده‌کات . که‌مینه‌یه‌کیش وای ده‌بینن
که ستالین چشتێکی نه‌کرده‌وه جگه له به‌جێگه‌یاندنی
پرۆسه‌ی 'لیننیه‌ت' و پراکتیزه‌کردنی بیرۆکه و تیوری
خودی 'لینین' خۆی نه‌بێت.
به‌ڵام گه‌ر به وردی تاو و توێیه‌کی مێژوو بکه‌ین و
به بیرێکی فراوانه‌وه ئاوڕێکیش له واقیعی ڕابوردوو
و ئێستاش بده‌ینه‌وه ، ڕه‌نگه تا ڕاده‌یه‌ك بتوانین
گه‌لێك له‌وانه‌ی که ڕویداوه و لۆمه‌ی ستالین و
لینین-مان له‌سه‌ریان کردوه، له مارکسه‌وه سه‌ر ده‌ربهێنێت
، یا لانی که‌م ئه‌شکالێکمان سه‌باره‌ت به مارکس لا
دروستبکات.
با سه‌رنجێکی بیانوو و پاساوه‌کانی کۆمۆنیسته‌کان بده‌ین
و دوای ئه‌وه ئاوبه‌رێکی سه‌رچاوه‌که‌ی بکه‌ین ،
بزانین له کوێدا ده‌گیرسێته‌وه.
• ڕێکخستن و پارتی کرێکاران:.
ئه‌وه‌ی که پاڵی به 'لینینه' وه ناوه بۆ در‌وستکردنی
پارتی شۆڕشگێڕ و کارکردنی کۆمۆنیسیته‌کان، گواستنه‌وه‌ی
هۆشیاری چیانیه‌تی بووه بۆ ناو ڕیزه‌کانی کرێکاران .
ئه‌و له کرداردا باوه‌ڕی به‌وه نه‌بووه که
هۆشـیاری چینایه‌تی له زه‌مینه‌ی کارکردن و ململانێی
چینایه‌تی نێوان خودی کرێکاران و بورجوازی سه‌رهه‌ڵده‌دات.
ئه‌مه له لایه‌ك له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه ' لینین'
باوه‌ڕی به کۆنترۆڵکردنی چینی کرێکاران هه‌بووه له‌لایه‌ن
کۆمۆنیست و پارته‌که‌یانه‌وه. ئه‌و باوه‌ڕی به
بزوتنه‌ه‌ی خۆڕسکی نه‌بووه ، هه‌میشه‌ش ئه‌و بزوتنه‌وه
خۆڕسکیانه‌ی به حوکمی نه‌بوونی پارتی شؤڕشگێڕی خاوه‌ن
زه‌بت و ڕه‌بت و هه‌بوونی ناوه‌ندی دیمۆکراسی له‌و
پارته‌دا, به بێ سه‌روبه‌ره و ئاژاوه، داوه‌ته قه‌ڵه‌م.
'لینین' باوه‌ڕی وابووه بۆ ڕودانی شؤڕش بارودۆخی زاتی
و بابه‌تی گرنگن . له بارودۆخی زاتیدا بۆ شؤڕش
هۆشیاری چینایه‌تی لای گرنگ بووه و هه‌نگاوی گه‌وره
بووه چونکه ئه‌و هۆشیارییه له‌ناو کرێکاراندا،
به‌ڕای ئه‌و، ونه. بۆ ئه‌مه‌ش ئه‌و کاری له‌سه‌ر
در‌وستکردنی ئه‌و پارته کردووه و باوه‌ڕی وابووه که
کۆمۆنیسته‌کانی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی کرێکاران هۆشمه‌ندترین
که‌سانێکن، ده‌کرێت پارتی پێشڕه‌و به‌و که‌سانه
دروستبکرێت و پێشڕه‌وایه‌تی چینی پڕۆلیتاریا، کرێکاران،
بکات به‌ره‌و مه‌نزڵی کۆتایی که گرتنه‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی
ده‌وڵه‌تی دیکتاتۆری پڕۆلیتاریایه، دواتریش به‌ره‌و
کۆمۆنیزم .
لینین، له کتێبه به‌ناوبانگه‌که‌یدا " ده‌بێت چی
بکرێت؟" بناخه‌ی ته‌واوی پلان و پڕۆگرامی حیزبی به‌لشه‌فی
دانا و هه‌ر له‌و‌ێدا په‌نجه بۆ زه‌بتوڕه‌بتی
حیزبیانه ڕاده‌کێشێت و ده‌یه‌وێت بیکاته ڕێنمایی "ده‌لیلی
" کارکردنی ئه‌ندامانی حیزب.
من له‌م خاڵه‌دا نامه‌وێت به درێژی له‌سه‌ر ئه‌و
کتێبه و پلان و پڕۆگرامه‌که‌ی 'لینین' بڕۆم چونکه
پێموایه ئه‌وه‌مان که ڕۆژێك لینینی یا مارکسی-لینینی
بووبێتین ئه‌و کتێبه‌مان نه‌ك هه‌ر خوێندۆته‌وه به‌ڵکو
ده‌رخیشمان کردبوو. ئه‌وه‌ی که لای من گرنگه لیره‌دا،
ئه‌وه‌یه که بلێم لینین ئه‌مه‌ی له خودی مارکسه‌وه
هێناوه . مارکس له به‌یانی شیوعی-دا له به‌شی دووهه‌مدا،
له په‌یوه‌ندی کرێکاران و کۆمۆنیسته‌کاندا، ده‌ڵێت "
کۆمۆنیسته‌کان پارتێکی جیا دژ به پارته‌کانی دیکه‌ی
چینی کرێکاران دروست ناکه‌ن" https://www.marxists.org/archive/marx/works/1848/communist-manifesto/ch02.htm
له‌م دێڕه کورته دا ، مارکس دوو شتمان بۆ ده‌خاته‌ڕوو
، یه‌که‌م: کۆمۆنیسته‌کان و کرێکاران جیاوازن . دووهه‌م:
هه‌بوون و ڕه‌وابوونی پارتی کرێکارانه‌یه. ئه‌و
ئایدیایه‌ی که 'لینین' سه‌باره‌ت به در‌وستکردنی حیزب
هه‌یبوو ، له مارکس -ه‌وه وه‌ری گرتوه.
John Molyneuxکه ئه‌کادیمی و نوسه‌ره و زیاترله 12
په‌رتوکی له‌سه‌ر کێشه‌ی جیاواز جیاواز هه‌یه یه‌کێك
بوو له ڕابه‌ره‌کانی " سۆشیالیست وه‌رکه‌ر پارتی "
برتانیا و ئێستاش له‌گه‌ڵ هه‌مان حیزب به‌ڵام له
ئیرله‌نده کارده‌کات ، یه‌کێکه له‌نێو که‌سه دیاره‌کان
که له مارکس به‌باشی گه‌یشتبێت و توانیوێتی لینین
به مارکسه‌وه په‌یوه‌ستبکاته‌وه . سه‌باره‌ت به
زۆر مه‌سه‌له له‌وانه ' حیزب' 'پڕۆلیتاریا/کرێکاران'
و دیکتاتۆری پڕۆلیتاریا' و ' شۆڕش' یه‌کجار زۆری
نوسیوه . لێره‌دا من وه‌کو به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك په‌نجه
بۆ هه‌ندێك له نوسینه‌کانی سه‌باره‌ت به پارتی پێشڕه‌و،
ڕاده‌کێشم . ئه‌و ده‌ڵێت " به‌ڵام کاتێك که یه‌کێك
له‌سه‌ر تئیوره‌کانی مارکس سه‌باره‌ت به پارت ده‌دوێت،
بابه‌ته‌که باسی پارتییه سیاسییه‌کان به‌گشتی نییه،
به‌ڵکو پارته شۆڕشگێره‌که‌یه که ئامانجی ئه‌و، هه‌ڵگێڕانه‌وه‌ی
کاپیتاڵیزمه- به‌تایبه‌ت که‌سێك که قسه له‌سه‌ر
تێزی مارکسی سه‌باره‌ت به پارتێکی سیاسی پڕۆلیتاریانه،
ده‌کات، چونکه ، به دڵنیاییه‌وه ، ئه‌وه دیدی ئه‌وه
که " به ته‌نها پڕۆلیتاریا، به هه‌قه‌ت چینێکی
شؤڕشگێڕن" مۆلێنوکس هه‌ر له درێژه‌ی ئه‌و نوسینه‌یدا
له شوێنێکی دیکه‌دا ده‌ڵێت " ....له ڕاستیدا مارکس
زۆرجار پێشنیاری ئه‌وه‌ی کردووه له ته‌واوی مانای
وشه‌دا، به هه‌ستێکی ته‌واوه، ناتوانرێت کرێکاران به‌چین
وه‌رگیرێن هه‌تا پارتی جیاوازی خۆیان بینانه‌که‌ن...
ده‌توانین له مانیفێستی کۆمۆنیست‌دا ئه‌وه بدۆزینه‌وه
که ' ڕێکخستنی پڕۆلیتاریا له چینێکدا، دواتریش له
پارتێکی سیاسی‌دا ، به‌به‌رده‌وامی غه‌مگینی/دڵه‌ڕاوکێیه
له کێبڕکێی نێوان کرێکاران خۆیاندا'. هه‌ره‌وها له
بڕیاری کۆنفرانسه‌که‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی یه‌که‌م، له‌نده‌نی
1871 واهات ' پڕۆلیتاریا ده‌توانێت ته‌نها به دامه‌زراندنی
پارتێکی سیاسی جیاواز بۆخۆی، وه‌ک چین، کار بکات '. "
له درێژه‌ی ئه‌و نوسینه‌دا له شوێنێکی دیکه‌دا، به
ئاماژه‌کردن به مارکس ده‌ڵێت " ئه‌م خۆڕێکخستنه‌ی
پڕۆلیتاریا له پارتێکی سیساسیدا زه‌روورییه/ جه‌وهه‌رییه
بۆ سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی که له هه‌ده‌فی
کۆتاییدا : هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ( ئتلغاکردنه‌وه) چینه‌کان."
https://www.marxists.org/history/etol/writers/molyneux/1978/party/ch01.htm
ڕه‌نگه له ڕوی تیورییه‌وه پێشڕه‌وی شؤڕشگێڕ نێتی نه‌بووبێت
که ڕێكخراوێکی جیا له چینی کرێکاران دروستبکات و
له چه‌قی بزوتنه‌وه‌که‌یاندا خۆی به هه‌موو شتێك
بزانێت. لینین و ئه‌وانی دیکه‌یان نێتیان وابووه که
ئه‌مان تێکه‌ڵ به به‌شێك له چینی کرێکاران بن به مه‌به‌ستی
کردنی جه‌ده‌لی ململانێی چینایه‌تی و گواستنه‌وه‌ی
هۆشیاری سۆشیالیستیییانه بۆ ناویان. به‌ڵام له‌و ماوه
درێژه‌ی سه‌رده‌می مارکسه‌وه تا ئێستا مامه‌ڵه‌ی
پارته سۆشیالیست و کۆمۆنیسته‌کانمان له‌ته‌ك
کرێکاراندا بۆ ده‌رکه‌وتووه، که هه‌میشه خۆیان به
ده‌سته‌ی پێشڕه‌و هۆشمه‌ند و ڕۆشنبیر زانیوه و له حه‌قیقه‌تیشدا
له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و له ده‌سه‌ڵاتیشدا
توانیویانه یاخود هه‌وڵی جددیان بۆ کۆنترۆڵکردنی
کرێکاران داوه.
درێژه‌ی هه‌یه
|